فه‌رمی بوونی زمانی كوردی له چاوه‌ڕوانی دا |
شێرزاد خه‌راجیانی
زمان له بنه‌ڕه‌ترین بنه‌ماكانی بوونی نه‌ته‌وه‌یه،گه‌ر ئاڵای( ناسراو( مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌ر ده‌ووڵه‌تێكی جوگرافی ڕامیاری بێت ، ئه‌وازمانیش بۆ بوونی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك مه رجی فه‌رهه‌نگی وكۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری یان پێناسی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه‌بوونه. ئایین به و پیرۆزی یه ئاسمانی یه ی توانیویه‌تی زمانی په رستن و زمانی ئاینیی له نێوه‌ندی زمان و نه‌ته‌وه‌ی جیاجیادا دروست بكات به‌ڵام زمانی ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه‌كانی پێنه‌كراوه‌ته زمانێكی هاوبه‌ش یان ئاوێته‌بوونی به ( زمانی ئایینی ( . داگیركه‌رانی كورستان له مێژووی داگیركه‌رانه‌یاندا گرنگی و گه‌وره‌یی ڕۆڵی زمانی كوردی یان خوێندۆته‌وه بۆیه فه وتا نی زمانی نه‌ته‌وه‌ییان به فاكته‌ری كاریگه‌ری تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی كوردی زانیوه، تاپرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی كورد(به‌تورك بوون یان عه‌ره‌ب و فارس بوون) پراكتیزه بكه‌ن ، ئیتر لێره‌وه خاكه‌كه‌یشی بكه‌نه به‌شێكی ووڵاتی داگیركه‌ران. هه ر نه‌ته‌وه یه‌كیش كه خاك و زمانی نه‌بوو،كۆیله یه وله‌نیشتیمانی خۆشی‌دا مامه‌ڵه‌ی بێگانه ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بۆیه هه‌رده‌م زمانی كوردی به‌ندێكی داواودروشمی شۆڕشه‌كانی كوردستان بووه. توركیاشۆڤێنیترین داگیركه‌ری كوردستانه به پرۆسه‌و‌و‌به‌رنامه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ساڵانێكی دوور‌و درێژه له باكووردا ویستوویه‌تی زمانی كوردی بفه‌وتێنێت وهیچ بوارێكی نه‌داوه و ئێستاش پاش شكستی ئه و به‌رنامه‌یه ناتوانێت دان بنێت به دۆڕانی پلانی به‌تورك كردن، دڵنیاشه تامافه دیموكراسییه‌كانی گه‌لی كوردستان نه‌سه‌لمێنێت )به‌تایبه‌ت زمانی كوردی) ئه‌وه فیزای ئه‌ورووپای یه‌كگرتوو وه‌رناگرێت، وه‌رنه‌گرتنیشی توركیا له دۆخی ئابووری داڕووخاوی ئێستایدا وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه . . ڕانه‌گه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان پاش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس تاكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی لۆژێكی بوو له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجه‌كانی كورده‌وه .ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نها ئه‌دره‌س بوو كه ئه‌مریكابه‌ڕه‌چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ناوچه‌كه داوای له سه‌ركردایه‌تی ڕامیاری كوردستان كرد لێی دووربكه‌وێته‌وه.. دووركه‌وتنه‌وه‌ش واتای عێراقی بوون و هه‌موو داوا‌و مه‌رجه‌كانیش له سنووری ڕامیاری عێراقدا .ئێستا زۆر كێشه و دۆسیه‌ی هه‌ڵواسراو هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ دا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه وه‌ك ( كه‌ركوك, ناوچه دابڕاوه‌كان,.سنوور وده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان..هتد). ( بێده‌نگی) ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر( ئه‌م دۆسیانه) و خوێندنه‌وه‌ی به‌وه‌ی( بێده‌نگی مانای په‌سه‌ند بوونه) هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه. دواخستنی ئه مانه هه‌رجاره‌ی به‌بیانوویه‌ك ( پرسیاره؟). به‌فه‌رمی نه‌بوونی زمانی كوردی له بواره‌كانی شكۆمه‌ندی عێراقدا وه‌ك( ئاڵا،پاره،پاسپۆر‌ت،نه‌خشه)، گومانه‌كانی هه ر كوردستانی یه‌كی له عێراقی ئایینده كه‌متر نه‌كردووه. یان په‌یوه‌ست بوونی به‌عێراقه‌وه لادرووست نه‌كردووه پۆسته باڵاكانی وه‌ك سه‌رۆككۆمار و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌خشه‌دانان و.. گره‌نتی به‌رده‌وامی یان له‌عێراقی ئایینده یان عێراقی دیموكراتیدا نی یه. به‌به‌راوردی مێژووی كوردستان و وه‌ستانی سه‌ركرده‌ی كوردی له پله‌و پایه‌كانی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداله ڕابردوودا،هێشتاعێراق ناكاته دڵنیایی ڕامیاری دۆزی كورد له ئێستادا. گه‌ر عێراقی بوون نه‌كاته هاووڵاتی بوون. گه‌ربێبه‌ش بوونی گه‌لی كوردستان له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیی له باشووردابارمته‌ی بڕیاری ڕامیاری ئه‌مریكاوناوچه‌كه بێت ئه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی سه‌پێنراو چاوه‌روانی چی یه كه ئه‌وه‌نده به‌هێواشی وساردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت دۆسیه دژواره‌كانی دوولایه‌ن ناكۆكی و ململانێ ی یه‌كتر ده‌كه‌ن كاتی زۆرتر ده‌خوازێت به‌ڵام فه‌رمی بوونی زمانی كوردی یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، كه‌نگێ له‌مره‌كه‌به‌وه ده‌كرێته بواری پیاده‌كردن. .؟؟
|
|
02/09/2015 |