دوستویفسکی 1821 1881
نووسینی : لودمیلا سراسکینا
هه‌تا دوای سه‌د ساڵیش له مردنی هێشتا کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی دوستویفسکی له‌سه‌ر زه‌وینه‌و نیشتمانی خۆی تا به ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو ئاسیاش ئه‌گات هه‌ر له زیادبوون و فراوانبوندایه . بیگومان خۆی هێشتا له ژیاندا بوو که ناو‌و ناوبانگی سه‌راپای ڕوسیای گرته‌وه . ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی دوستویفسکی ته‌نیا هه‌ر له ئه‌ده‌به‌که‌یدا کۆنه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵکو په‌لی بۆ جۆریه‌تی ژیان و شێوه‌ی سۆز‌و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانیش کێشاوه . نه‌وه‌کانی داهاتوو هه‌ر به‌و مه‌به‌سته به‌رهه‌مه‌کانی ناخوێننه‌وه تا چێژ له شێوه ئه‌ده‌بیه‌که‌ی وه‌رگرن، به‌ڵکو خودی ئه‌ده‌به‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیشه له سروشتی ئاده‌میزاد . سه‌ده‌ها هه‌زار له خوێنه‌ره‌کانی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێیانوایه پاڵه‌وانی ناو چیرۆک و ڕۆمانه‌کانی که‌سانێکن که له زۆر ده‌مێکه‌وه ناسراون.
ئه‌م چه‌ند دێڕه ووشه‌یه له ووته‌ی نووسه‌ری مه‌کسیکی به‌ناوبانگ ( ئوکتافیو باس) ڕاسترین ووته‌یه‌که که سه‌باره‌ت به نووسه‌ری هاوچه‌رخی جیهانی دوستویفسکی کرابێت و نوسرابێت . دوستویفسکی له ڕیزی ئه‌و جۆره نووسه‌رانه‌دایه که نوسینه‌کانیان خاوه‌نی کاریگه‌ریه‌کی له‌و چه‌شنه‌ن که پڕاو پڕ کار له که‌سایه‌تی خوێنه‌ران ئه‌کات. واته وا له‌خوێنه‌ران ئه‌کات که به‌خۆیاندا بچنه‌وه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی خودی خۆیان. ڕه‌خنه‌گری ڕوسی فلادیمیر دنیبروف ئه‌ڵێت: هه‌ر یه‌ک له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌کانی دوستویفسکی به ڕوداوێک له ژیاننامه‌ی مرۆڤه‌کان ئه‌ژمێررێت . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت که کتێبه‌کانی ئه‌خوێنینه‌وه ئه‌چینه ناو جیهانیکی به‌رزو چڕی شعریه‌وه ، که هه‌ر له‌وێشه‌وه مانای ژیانی ڕاسته‌قینه له به‌رگێکی مانادار‌و هونه‌ری گه‌وره‌دا ده‌رئه‌که‌وێت . وه‌کو بڵێی ئه مه ئه‌و جیهانه نیه که ئێمه پێش خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ئه‌مانبینی.
فیدو میخائیلوفتش دوستویفسکی له 11 تشرینی دووه‌می ساڵی 1821 له خێزانێکی دکتۆرو له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی هه‌ژاران له مۆسکۆ له دایک بوه. هه‌ر له منداڵیه‌وه ژیانی شێوه‌یه‌کی درامی و پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری له خۆ گرتوه، ئه‌م ڕوو به ڕوو بوونه‌وه ناوه‌خته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه‌و هه‌ژاریدا ئاسه‌واری ناخۆش و به ئازاری له‌سه‌ر ده‌روو‌نی به‌جێهێشتوه . باوکی دوستویفسکی که‌سێکی مه‌زاج گران و دڵڕه‌ق بوه، دایکیشی هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زودا مردوه، واته له ساڵی 1837 دا. گه‌رچی دوستویفسکی هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زی له ئه‌ده‌ب و شیعر بوه به‌ڵام باوکی ئه‌ینێریت بۆ شاری پترسبورگ بۆ کۆلیژی هه‌نده‌سه ،که ئه‌بوایه له‌بری ئه‌ده‌ب مه‌سه‌له سه‌ربازیه‌کانی بخوێندایه . گه‌رچی له‌م دامه‌زراوه جه‌نگیه‌دا 1838 تا 1843 ئازار‌و ناخۆشی زۆری چه‌شتوه به‌ڵام له مه‌سه‌له ڕاسته‌قینه‌کانی ژیان گه‌شتوه، هه‌روه‌ها له‌ڕێی ئه‌م دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌وه به‌و ئاکامه گه‌یشتوه که ئه‌م جیهانه جیهانێکی ناته‌واوه،دیاره هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ستی توڕه‌یی و به ئازاری مرۆڤه به ئه‌شکه‌نجه‌و سوکایه‌تی پێکراوه‌کان بوروژێنێت .
هه‌ر دوای ئه‌مه به ماوه‌یه‌ک یه‌که‌م به‌رهه‌می نووسه‌ر که ڕۆمانی هه‌ژاره‌کان ه له ساڵی 1845 دا ئه‌که‌وێته بازاڕه‌وه. نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا باس له مرۆڤێکی زه‌لیل و سوکایه‌تی پێکراو ئه‌کات که له لایه‌ن هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌لکیه‌وه پێی ئه‌کریت. به‌ڵام ئه‌م که‌سه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هۆشمه‌ندیه‌ک له ناخیدا ئه‌ڕوێت که ڕۆحه مرۆییه قوڵه‌کانی بێ‌دار ئه‌کاته‌وه. ناوی نووسه‌ر دوای ئه‌م ڕۆمانه زۆر به خێرایی به سه‌راپای ڕوسیادا بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و خوێنه‌ران زوو به ناوه‌که‌ی ئاشنا ئه‌بن. ڕه‌خنه‌گری ڕوسی بلینیسکی 1811 1848 ئه‌م به‌هره‌ی دوستویفسکی به به هره‌یه‌کی گه‌وره‌و ڕه‌سه‌ن پێناس ئه‌کاتو ئه‌ڵێت : نووسه‌ر به‌م ڕۆمانه‌ی توانی هه موو سنوره‌کانی تر ببه‌زێنێ خۆیشی له هه‌مویان جیا بکاته‌وه . دوستویفسکی دوای ئه‌م ڕۆمانه کۆمه‌ڵێک ڕۆمانی تری نووسی له‌وانه : المثل 1846 ،ئافره‌تی ماڵه‌وه 1847،شه‌وه سپیه‌کان 1848 ، نیتوشکاو نیزفانوفا 1849 . شایه‌نی باسه کاتێک که دوا به‌رهه‌می ئه‌م کارانه‌ی نووسی له قه‌ڵای (پترس و پاول) نیشته‌جێ ی به‌ندیخانه بوو، واته 22 ئه‌پریلی 1849 . هۆکاری گرتنه‌که‌شی ئه‌وه بوو که پێشتر په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌ی (پتراشیفیین ) ه‌کانه‌وه کردبوو که میکائیل پتراشیفسکی 1821 1866 دامه‌زرێنه‌ری بوو ،ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه داوای بڵاوبونه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ئه‌کرد. نووسه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌کو ووتمان په‌یوه‌ندی به‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌وه کردبوو (که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی قه‌ده‌غه بوو) وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که له یه‌کێ له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا نامه‌یه‌کی بیلینسکی بۆ نیکۆلای گوگول خوێندبویه‌وه فه‌رمانی سزادانی به مه‌رگ له لایه‌ن داسه‌ڵاتی خاوه‌ن کۆیله‌که‌نه‌وه ده‌رچوبوو، که ئه‌و کاته ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیان به‌ده‌ست بوو. به‌ڵام بۆ خۆشبه‌ختی نووسه‌ر فه‌رمانی جێبه‌جێکردنی له سێداره‌کردنه‌که، به چه‌ند ساتێک له لایه‌ن فه‌رمانێکی چاکه‌به‌خشانه‌ی نیکۆلای یه‌که‌می ئیمپراتۆره‌وه که‌مئه‌کرێته‌وه بۆ کاری قورس و گران بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و خزمه‌تی سه‌ربازیش بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ. نووسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌م قۆرته گه‌وره‌یه ڕزگاری ئه‌بێت ، ڕۆژی دوایی واته له 22 دێسه‌مبه‌ری 1849 دا ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی( ئومسک ) له سیبریا ئه‌کرێت. له‌وێ چوار ساڵ 1850 تا 1854 به‌سه‌ر ئه‌بات و پاش ئه‌وه‌ش وه‌کو سه‌ربازێک په‌یوه‌ندی به لقێکی سه‌ربازیه‌وه له شاری (سیمبالاتنسک) ه‌وه ئه‌کات و هه‌ر له‌وێش تا ساڵی 1859 له خزمه‌تی سه‌ربازیدا ئه‌بێت .
پاش ئه‌مه واته له له نێوان ساڵانی 1861و 1862 دا بابه‌تیک به ناوی( یاداشتی ماڵه مرده‌کان) ه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێت، شایه‌نی باسه ئه‌م بابه‌ته له ڕۆمانی( گیانه مردوه‌کان)ی گوگوله‌وه وه‌رئه‌گریت، ئه‌و گوگوله‌ی که به بۆنه‌یه‌وه ئه‌م چه‌ند ساڵێکی پڕ زه‌حمه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ری به کاری قورس و بێگاریه‌وه له سیبریا به‌سه‌ر برد . دوستویفسکی له سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی سیبریا نوسیویه‌تی و ئه‌ڵێت: گه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ئه‌و که‌سه چاکه‌نه نه‌بونایه من نه‌مئه‌توانی به زیندوودی له سیبریا بمێنمه‌وه، دیاره ئه‌و که‌سه چاکانه‌ش بریتیبوون له ئه‌لکسانده‌ر فرانجل، تشۆکان فالیخانوف، هه‌روه‌ها ماریا ئیسفایا، که‌له‌دواییدا بۆته هاوسه‌ری. نووسه‌ر له ساڵی 1859دا ڕێگای ڕاگه‌استنه‌وه‌ی به‌ره‌و شاری (ته‌فیر)و دوای ئه‌ویش به‌ره‌و شاری (پترسبورگ) پێئه‌درێت. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا 1859 و 1861 دا چه‌ند چیرۆکێک به ناوی ( خه‌وه‌کانی مامه) و (گوندی ستیبانتشیکوف و خه‌ڵکه‌که‌ی) و ڕۆمانی ( زه‌لیله سوکایه‌تیپێکراوه‌کان) بڵاوئه‌کاته‌وه.
دوستویفسکی ئه‌و ده ساڵه‌ی سیبریای(1850 1859 ) که دوور له کاری ئه‌ده‌بی به‌سه‌ر بردووه، چه‌ند ساڵێکی پڕزه‌حمه‌ت و ناخۆش بوون بۆی، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆڵی نه‌یاوه‌و ووره‌ی نه‌ڕوخاوه، به‌ڵکو له‌م ڕێ یه‌وه به باشی و به چڕی له میلله‌ته‌که‌ی گه‌شتوه، به‌ده‌ستی خۆیشی له‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی چه‌شت که زه‌وی هه‌ر له توێکڵه‌که‌یه‌وه تا ناوه‌ڕاسته‌که‌ی لێی لێوان لێو بوو بوو. نووسه‌ر له نێوان ساڵانی 1861و 1865 به هاوکاری میکائیلی برای هه‌ردوو گۆڤاری (کات و هاوچه‌رخ) ده‌رئه‌که‌ن . زۆر نابات ئه‌و ساڵانه ئه‌بنه چه‌ند ساڵێکی ناخۆش و ئازاراوی چونکه دوو که‌سی ئازیز‌و خۆشه‌ویست له ده‌ست ئه‌یات ،ئه‌وانیش یه‌که‌میان خێزانه‌که‌ی ئه‌بیت که‌له ساڵی 1864دا به نه‌خۆشی سیل ئه‌مریت، دوه‌میشیان میکائیل ی برای ئه‌بیت 1820 1864 . له ساڵی 1866 دا به ئافره‌تیکی گه‌نج به‌ناوی ( ئانا جریجوریفنا) 1846 1918 ئاشنا ئه‌بیت و هه‌ر به هیوای ئه‌و ئافره‌ته‌شه‌وه ڕۆمانی (قومارچیه‌کان) ئه‌نوسێ، پاش ئه‌مه‌ش زۆر به خێرایی ئه‌بێته هاوسه‌ری ژیان و هاورێیه‌کی نزیک لێی . دوستویفسکی له شه‌ست و حه‌فتاکاندا (سه‌ده‌ی نۆزده ) گرنگترین پێنج شاکاره‌که‌ی خۆی که به قۆناغێکی گرنگی میژوویی ئه‌ده‌بی ڕوسی و جیهانی ئه‌ژمێررێت نووسی . ئه‌و ڕۆمانانه‌ش بریتین له (تاوان وسزا 1866 ) ، (بێئه‌قڵ 1868 ) ، ( شه‌یتانه‌کان 1871 1872 ) ، (هه‌رزه یان هه‌رزه‌کار 1875 ) هه‌روه‌ها ( براکانی کارامازۆف 1879 1880 ). دوستویفسکی له ساڵی 1880 به‌شداری په‌یکه‌ره‌که‌ی مه‌زنه شاعیری ڕوسی (پوشکین ) ئه‌کات و هه‌ر به‌و بۆنه‌یاشه‌وه ووتاریک ئه‌خوێنێته‌وه‌و ئه‌ڵێت : پوشکین نموونه‌یه‌کی به‌رزی و جوانی ڕه‌وشته ناکرێت پێی بگه‌یت. هه‌ر له‌و ووتاره‌یدا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه‌و وتویه‌تی گه‌ر ڕوسیا بیه‌ویت مانای ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌رگرێت وا باشه ببێته برا بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ، چونکه به برابوونی مرۆڤه‌کان دواهیواو نازناوی داهێنانه‌کانی بوو .
ته‌واو
|
|
02/09/2015 |