ئاگادارییه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ند چۆپییه‌وه‌

بۆ هه‌موو نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی کورد

ڕێز و سڵاو

له‌ نێو که‌لتووری هه‌ر گه‌لێکدا، گرینگییه‌کی زۆر ده‌درێت به‌ هه‌واڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ و جمووجۆڵی هونه‌ری، بۆ نموونه‌ گه‌ر ته‌ماشای میدیای عه‌ره‌ب یا فارس یا تورک بکه‌ین چه‌نده‌ها گۆڤار و رۆژنامه‌ ده‌رده‌چێت که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌ر و دووره‌ له‌ باسی سیاسه‌ت و ئابوری و لایه‌نه‌کانی تر.

به‌ڵام جێی داخه‌ له‌ نێو میدیای کوردیدا هێشتا هونه‌ر ئه‌و گرنگییه‌ی پێ نه‌دراوه‌ که‌ ببێته‌ خاوه‌ن ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری تایبه‌تی خۆی.

ئێمه‌ له‌ www.chopy.net دا پایگه‌یه‌کمان داناوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی   هه‌واڵی هونه‌ری که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵی گۆرانی و مۆزیکی کوردی و رۆژانه‌ خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی سایته‌که‌مان ده‌کات بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ هونه‌رییانه‌ و خۆش به‌ختانه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سه‌ردانه‌کان ڕوی له‌ زیادییه‌ . ئه‌مه‌ش تینوێتی خه‌ڵکانێک وه‌ده‌ر ده‌خات که‌ تینووی ئه‌و بابه‌تانه‌ن.

ئه‌م کاره‌ی ئێمه‌ش پیویستی به‌ هاریکاری هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌ پێکردنی ، بۆیه‌ تکا ده‌که‌ین هه‌ر بابه‌تێک په‌یوه‌ندی به‌ هونه‌ری گۆرانی و مۆزیکی کوردیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆمان بنێرن، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌و پایگه‌یه‌. پێشه‌کی سوپاستان ده‌که‌ین.

بۆ په‌یوه‌ندی کردن و ناردنی بابه‌ت تکایه‌ په‌وه‌ندی بکه‌ن به‌و ناونیشانه‌وه‌ sirwan@chopy.net 

 

                                                                                        چۆپی

 

           

 

02/09/2015