ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاک هیوا ناسیح

       ئه‌حمه‌د عه‌لی

ahmadali525@hotmail.com

 

کاک هیوا له‌ په‌یوه‌ند به‌ وێنه‌ی به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ سایتی( بۆ پێشه‌وه) ،شتێکی بڵاو کردۆته‌وه،من پێمخۆشه‌ وه‌ک که‌سێک که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری داگرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌م قسه‌یه‌ک بکه‌م و دواتریش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی مه‌ریوان وبه‌ گشتی بڵاو کردنه‌وه‌ی  وێنه‌ شتێ بڵێم ،له‌ ڕاستیا منیش پێم سه‌یره‌ بۆ دوای مانگێک به‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا کاک هیوا به‌ قسه هاتوه‌؟‌ ده‌کرا هه‌ر له‌ ئه‌وه‌ڵین ڕۆژه‌وه‌ به‌ نامه‌یه‌ک ئه‌و سایته‌ی ئاگادار بکردایه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ئێستایا بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مه‌ریوان باشنیه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ خه‌می سه‌لامه‌تی مه‌ریوان بێت،کاک هیوا پێیوایه‌‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ئاسانتر ده‌توانن مه‌ریوان بدۆزنه‌وه،یان ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی مه‌ریوان به‌کوشتبچێ،ده‌ڵێ(وا هه‌ست ناکه‌ن ،هه‌ڵبه‌ت بێئه‌وه‌ی مه‌به‌ستتان بێت،یارمه‌تی کۆنه‌په‌رستانی کوردستان ده‌ده‌ن؟) ڕاستیه‌که‌ی مه‌گه‌ر سایتی بۆپێشه‌وه‌ وه‌ک یه‌که‌م سایتێ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌ مینبه‌ری خۆیه‌وه‌ دونیای له‌ کێشه‌ی کوشتنی ئازادی به‌ گشتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامه‌کان بۆ سه‌ر مه‌ریوان تێگه‌یاند و له‌م ڕیگه‌یه‌وه‌ سه‌دان ئینسانی ئازادیخوازو ده‌یان ڕێکخراوو لایه‌ن به‌ ده‌نگ هاتن،به‌مه‌ خزمه‌تی به‌ ئیسلامیه‌کان کردبێ،،،، یان ده‌ڵێ  (ئایا ئێوه‌ دڵنیان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌دان نوسخه‌ ئه‌وا ده‌یانیان له‌م وێنه‌یه‌ بۆ کوشتنی نه‌گرتۆته‌وه‌؟)، به‌ ڕاستی سه‌یره‌ که‌سێک پێی وابێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان وێنه‌ی مه‌ریوان له‌ بۆپێشه‌وه‌ نه‌بینن تیرۆر ناکرێ،یان کێشه‌ی ئیسلامیه‌کا‌ن ئه‌وه‌یه‌ ره‌سمی ئه‌ویان ده‌س ناکه‌وێ،خۆشبه‌ختانه‌ مه‌ریوان سه‌لامه‌ته‌ ئه‌گینا زوتر ئه‌م گوناهه ده‌که‌وته‌ ئه‌ستۆی سایتی بۆ پێشه‌وه‌‌ ....‌

به‌م نوسینه‌ وا ده‌رئه‌که‌وێ کاک هیوا ئاگای له‌وه‌ نیه‌ که‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی چاودێر ژماره‌64 به‌ مێژووی 6/2 ڕونکردنه‌وه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی ووێنه‌ی داگیراوه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی بۆپێشه‌وه‌ش بێپرسی خۆی داینه‌گرتوه‌، مه‌ریون که‌سێکه‌ لایه‌نی که‌م به‌شێکی زۆری خه‌ڵك ده‌یناسن به‌ تایبه‌ت ئیسلامیه‌کان ، شاردنه‌وه‌ی ڕوخسار زیاتر بۆ که‌سێکه‌ که‌ نه‌ناسراو بێ له‌ کۆمه‌ڵگایا شاراوه‌ و له‌ ژێر ناوی تردا ژیانی کردبێ، دواتر کاکه‌ گیان ئاخر ئیسلامیه‌کان به‌شێکن له‌ ده‌سه‌ڵات،ئه‌وان حوکم ده‌که‌ن و یاسا داده‌ڕێژن،ده‌سه‌ڵاتیش کوا په‌یدا کردنی وێنه‌ی هاووڵاتیه‌کی  بۆ کێشه‌ بوه‌؟هیچ شتێ له‌ وێنه‌ ئاسانتر نیه بۆ ئه‌وان‌ ،ئه‌وه‌ی که بڕیاری گرتنی ده‌رکرد و وه‌عدی به‌ ئیسلامیه‌کان دا ده‌سگیر بکرێ وه‌زیری ئه‌وقاف بوو،‌

 مه‌ریوانیش فه‌رمانبه‌رێکه‌ له‌ ده‌زگایه‌ک،ئه‌وه‌تا ئه‌وان نه‌ک مه‌ریوان ده‌ناسن ،که‌س و کاریشی ده‌ناسن به‌ڕیزم،ئه‌وه‌ نیه‌ ماڵ به‌ماڵ بۆی ده‌گه‌ڕێن؟بۆیه‌ له‌ ئێستایا شاردنه‌وه‌ی مه‌ریوان و پارێزگاری کردن لێی گرنگتره‌ تا وه‌کو بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی.

له‌کۆتایی قسه‌کانمدا هیوادارم مه‌ترسی ئاینده‌ی کاک مه‌ریوانمان بۆ ڕۆشن بوبێته‌وه که‌ له‌ کوێدایه‌.‌

 

           

 

02/09/2015