ده‌نگێ واته شیعرێ ئه‌حمه‌دی مه‌لا پێشكه‌شه به كه‌نێت وایت
ئه‌م ده‌قه له ژێر بارستایی سرووشێكی راسته‌قینه ده‌نووسم. سرووشی زه‌مه‌نه ته‌ڕه‌لانی ژێر گه‌ڵا، گه‌ڵای ره‌زه‌كانی ره‌شه‌مێ، گه‌ڵای شۆڕبووه‌وه‌ی سه‌ر شه‌هوه‌تی ئینسانی یه‌كه‌م. دوێنێ كه‌وتمه گفتوگۆیه‌كی په‌نهان له گه‌ڵ كه‌نێت وایت/ی شاعیره گه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئیكۆسیا. كۆچه‌ری نێو چواراكان. ئه‌وه‌ی خوێی هێشكه‌وه‌بووی سه‌ر ده‌ریا به له‌پ ده‌گرێته‌وه و گوێ بۆ نه‌ورسه‌كانی به‌رد و گاشه‌به‌رد راده‌هێڵێ. ره‌هێڵه بووم و به‌سه‌ر ئه‌تله‌نتیكا، شینایی هه‌ردوو چاوی پڕ زێڕ كردم. سرووشی راسته‌قینه : هی پێغه‌مبه‌ره نه‌ناسراوه‌كانی عه‌هدی نه‌نووسراو، هی ده‌نگێكی ته‌ڕ كه جه‌سته‌مان شین ده‌كات و نێوچه‌وانمان ده‌كووتێ. هی زه‌مه‌نه راسته‌قینه‌كان كه ئه‌خلاق له هیچ شوێنێ جێی نه‌ده‌بووه‌وه و به‌رزترین هێماش سه‌مبولی له‌ش بوو. هی ئه‌و زه‌مه‌نانه‌ی له نێو دارستانه‌كان دا گوێمان له خشپه‌ی بێده‌نگیی ده‌بوو، گوێمان له سرووده‌كانی مارمێلكه و حه‌كایه‌تی په‌یكه‌ری پوپووله‌مان ده‌نووسییه‌وه. هی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه هێشتا نه شه‌م تووشی گریان هاتبوو، نه عیشق به په‌ڕۆی پیرۆزراو ده‌پێچرایه‌وه : مه‌به‌ستم له ره‌هایی ده‌نگه كه ئاودیوی زایه‌ڵه ده‌بێت و دونیا ده‌شواته‌وه. مه‌به‌ستم له ته‌هاره‌تی یه‌كه‌مه كه لم و خۆڵ كرنۆشیان بۆ توخمه‌كانی دی ده‌برد. كرنۆشه شكۆداره‌كان كه ته‌نها له گه‌ڵ ئه‌ستێره ده‌كه‌وتنه دوان. منیش غارم ده‌دا و په‌ركه‌مم گرتبوو : واته له گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك قسه‌م ده‌كرد و تووله‌سه‌گێكم له باوه‌ش. هه‌ستم ده‌كرد ژنی یه‌كه‌ممه. ئه‌و رۆژه‌م به باشی ده‌هاته‌وه یاد كه یه‌ك له دوای یه‌ك ژنه‌كانم ته‌لاق ده‌دا و روونییه‌ك به‌رایی چاوی رزگار ده‌كردم. ئه‌و عه‌سره‌م دێته‌وه یاد، ویستم زمانه‌كه‌م له جۆگه‌له‌كه‌ی به‌ر ده‌رگا بشۆم. زمانه‌كه‌م بۆنی كردبوو، كه‌لاكێك كه‌وتبووه ژێر كه‌ڵبه‌ی كه‌متیار. زمانه‌كه‌م دۆزییه‌وه : بێمێژوو، بێبارستایی، بێ‌ناونیشان، بێئیتیمۆلۆژیا، بێبه‌رگ، بێ‌واتا، بێناوه‌رۆك، بێسه‌ره‌تا، بێئه‌لفوبێ، بێرێنووس، بێره‌سم و فیگوور، بێره‌نگ و سنوور. قافییه‌كانم له‌ناو قه‌د شكاند و ریتمێكی نوێم دۆزییه‌وه. من و زمان بوینه یه‌ك. ئه‌و منه و منیش ئه‌وم. سه‌ره‌تای سروودێكی نوێ بۆ وتنه‌وه‌ی ده‌نگ. بیركردنه‌وه‌كانم تووشی شێوان ده‌هاتن و خه‌ڵكم ده‌و‌ته‌وه. زاتم له نێو ئاوێنه‌كان هه‌پروون هه‌پروون ده‌بوو. زاته موباره‌كه‌مم به بێ زات ده‌ژیا. چرووسكه‌یه‌ك بوو له ده‌ست ده‌رچووبوو، پزیسكێ بوو ده‌ستیان لێ وه‌شاندبوو. منیش به‌رده‌وام له سه‌ر ئاوێنه‌كان غارم ده‌دا و به سه‌ر وێنه‌ی خۆم ده‌خلیسكام و غلۆر ده‌بوومه‌وه. گڕێك هه‌ردوو باڵه‌كانی ده‌سووتاندم و بایه‌ك وه‌ك ئاژه‌ڵ قووتی ده‌دام و كڵبه‌یه‌ك بووم به نێو خۆما ده‌چه‌مامه‌وه و ئاسۆ له ملی گڕ گیر ده‌بوو و مانگێك وه‌كو ئه‌شكه‌وتی خۆڵه‌مێش كرایه‌وه.
دڵۆپه ئاوێك كه‌و‌ته خواره‌وه ئاوێنه‌یه‌ك درزی برد ده‌نگێك ده‌می پژا گیایه‌ك ده‌ستی كرده ملی سێبه‌ر رۆشناییه‌ك وه‌كو مووسێ له به‌رده‌م گابه‌ردێ شاگه‌شگه بوو هێمایه‌ك له قۆزاغه‌وه ده‌رپه‌ڕی ده‌نگێ واته شیعرێ له دایك بوو. ١٨/٣/٢٠٠٦
|
|
02/09/2015 |