مه‌ته‌ڵ

                                                                       ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا

         1988

  هۆنراوه‌م ، ئه‌و که‌نیله‌یه‌  

 کافووری ڕه‌نگ و بۆیه‌تی

  زووڵفه‌کانی ، له‌ ئاوریشمه‌ و

چاوه‌کانی کووژه‌که‌یه

وشه‌ ئارایی و ناسکه‌کانی مه‌وله‌وی

   ورده‌خاڵ و قۆپه‌نی گه‌ردنی ئه‌وه‌

لێوی لاله‌ و له‌علی و ئه‌رخه‌وانی

  ده‌بێته‌:سه‌یوانی شیعری نالی

 ئه‌و کیژه‌ باڵاهه‌ڵچووه‌ش

 سرووشی ئه‌حمه‌د موختاره

که‌ په‌لکه‌زێڕینه‌ ،خه‌نده‌یه‌تی و

مانگ لاگیره‌یه‌تی و

  خۆر پڵپڵه‌یه‌تی و

          ئه‌ستێره‌ش گوڵ و گواره‌

 ئه‌و فریشته‌یه‌

   حه‌زی له‌ کوڕه‌ پاڵه‌ و سه‌پانه‌

چونکه‌ گوڵشه‌نی گوێ که‌پر و کانی

 شیعری گۆرانه‌

له‌ دیوانه‌کانم پرسی : ئه‌و جوانی جوانانه‌ کێیه‌ ؟

  وشه‌کان به‌یه‌ک ده‌نگ وتیان ....؛

  ببێ و نه‌بێ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ !‌‌

                                                                           

 

           

 

02/09/2015