چاککردنی کومهلگای کوردستان ئاسۆ حامدی ده‌زگای بیرکردنه‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ی کومهلگا
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه‌کی ته‌ندروست به‌رهه‌مبێت، کۆمه‌لگایه‌ک که سیسته‌م و خۆشگوزه‌رانی و یه‌ک به‌هایی مرۆڤه‌کان تیایدا پێ ویسته هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌لگا کاری بۆ بکه‌ن. کارکردن له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌بی بێت. ئه‌م هه‌مه‌لایه‌نیه ده‌بێ له ئالوگۆری بیرکردنه‌وه‌ی ته‌واوی هیزو جه‌ره‌یانه کۆمهلایهیتیهکان بێت. رابه‌رانی جه‌ره‌یانه کۆمه‌لایه‌تیه جیاوازه‌کان ده‌توانن سه‌رخه‌تی بیروباوه‌ری کۆمه‌لایه‌تی دیاری بکه‌ن. ئه‌مه‌ش له واقعدا سه‌رچاوه‌ی له قازانجی چینایه‌تی جه‌ره‌یانه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان گرتوووه. باشترین نموونه بۆ کۆمه‌لایه‌تی ته‌ندروست ، ده‌بێ کۆمه‌لگا وه‌کو مرۆڤێکی ته‌ندروست هه‌موو خانه‌کانی له‌شی به ته‌ندروستی و له حاله‌تێکی نه‌فسی کۆمه‌لایه‌تی کار بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌لگا به سیستماتیک بێ ئه‌وه به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی پیویسته.ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێ ده‌ست که‌وتی هه‌مووان بێت و زۆرینه‌ی کۆمه‌لانی خه‌لک خوازیاری بن. لیره‌دا سیستمایک یانی نیزامی به‌رد له‌سه‌ر به‌رد دانان و به‌به‌رنامه‌یه‌کی واقعی و له گشت ئاسته‌کاندا. ئه‌مه سیسته‌مه‌ی به‌رد له‌سه‌ر به‌رد دانان له خیزان ده‌ست پێ ده‌کات..دوای له نیزامی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و دواتر له په‌یره‌وی ده‌سه‌لات دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر مندالێ به عنف په‌روه‌رده‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م عونفهی بیرچێتهوهو ببێته گه‌نجێکی هێواش و له‌سه‌ره‌خۆ به‌بێ ده‌ست بۆ عنف بردن کێشه‌کانی کۆمه‌لگا چاره‌سه‌ربکات. ده‌زگای بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا لایه‌نی زۆری خۆی له که‌لتووری کۆمه‌لگا ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌لتووری رایج بگۆردرێت ده‌بی سه‌ره‌تا پێشمه‌رجه‌کانی گۆرانی که‌لتوور بگۆردێن. ئه‌م پرۆسه‌یه درێژخایانه‌وه، ده‌بێ ههمهلایهنهبێ. له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێ کۆمه‌لگا ئاماده‌گی بۆ ئه‌م ئالوگۆرانه هه‌بێ.. کۆمه‌لگا ئیسلامیه مه‌زهه‌بیه‌کان که‌متر ئه‌م ئامادهگییهیان تیادا هه‌یه. یان کۆمه‌لگا کانی رۆژهه‌لاتی که زیاتر له‌گه‌ڵ که‌لتووری زاڵی پیاوسالاری راهاتوون و کۆمه‌لگا به هیز و توندی ده‌چێته رێوه‌و یاسا له دوای کۆمه‌لگاوه ده‌روا ، ناتوانن و ناکرێ له‌گه‌ڵ که‌لتووری پێشکه‌وتن دا به‌رکه‌وتنی دوژمنانه نه‌که‌ن. ده‌زگای بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی کۆمه‌لگا و رابه‌رانی ( هه‌موو چین توێژه‌کان) ده‌توانن کاریگه‌ری و ده‌بێ کاریگه‌ری جدی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا داده‌نین. زۆر دیارده‌ی کۆمه‌لگا که به کۆمه‌لایه‌تی بۆته‌وه ( به‌تایبه‌تی دیارده خراپه‌کان) ئه‌وا خودی رابه‌ران و ده‌سه‌لاتی سیاسی له ژیانی رۆژانه‌یان پیاده‌یان ده‌کات.( باشترین نموونه گه‌نده‌ڵی ئیداریه، به‌بێ پاساو کردن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌لات دان هاوبه‌شن له‌م دیارده‌یه). خه‌لکی ساده‌ی کۆمه‌لگا نه‌رم و نیانه له عام دا به‌لام له تایبه‌تدا جیاوازی زۆریان هه‌یه. به گوێره‌ی ئه‌م گوته‌یه بیری زاڵ له کۆمه‌لگا بیری چینی ده‌سه‌لاته.ئه‌وا ئه‌م کاریگه‌ره نایه‌کسانیه و ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌لایه‌تیه لێره‌دایه.. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له قازانجی گه‌ل دا کار بکه‌ن، ئه‌وا ده‌بێ بیر له گۆرانی بنه‌ره‌تی که‌لتوور و ده‌زگای بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا بکه‌نه‌وه. رابه‌ران و ده‌سه‌لاتی سیاسی ناکرێ له ئاستی ئوپراسیۆن دا بیربکه‌نه‌وه، به‌لکو ده‌بی له ئاستی تاکتیک و ستراتیژدا به چه‌ندین هه‌نگاو له پێش کۆمه‌لگاوه هه‌نگاو هه‌لبگرن بۆ قازانجی کۆمه‌لگا. ئیستا له ته‌واوی دونیادا سیسته‌می دیموکراسی و هه‌لبژاردن بۆته مۆده‌ی سیاسی کاتی خۆی مارکس رابه‌ری تیوری سوسیالیستی له جیهان ووتی ئازادی په‌رله‌مانی درۆیه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌یه. ئیستا ئه‌م درۆیه هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت خودی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان که لا حوله ولا قوه ن و ده‌ست نیشانکراون و ههلنهبژێردراون. ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌ساس دا سیتهمیکی چوار ساڵه‌یه یانی سیسته‌می ئۆپراسیۆنه یانی ستراتیژ لێره‌دا له ژیانی کۆمه‌لانی خه‌لک دا مانای نیه ( هه‌موو خه‌ریکه له ماوه‌ی چوار سالی ده‌سه‌لاتی ئامانجی خۆی بپێکێ). بۆ یه هه‌ر حزبێ دێته سه‌رکار یه‌کسه‌ر به‌دوای کاره‌کانی به‌رنامه‌ی ئینخابی خۆیه‌تی و له قازانجی که‌سان و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌ول ده‌دات. ئه‌م جۆره له کورت بینیه باهۆزه‌که‌ی داگاته کوردستانیش. له وولاتانی دیموکراسی سه‌رمایه‌داری دا ئه‌م سیسته‌مه له رژێمی ده‌سه‌لاتی سیاسی شاره‌وانی و په‌رله‌مانی وولاتاندا واقعیاتی نه‌زۆکی بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن. هه‌روا دێ کۆمه‌لانی خه‌لک ده‌یانه‌وێ له وولاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا کۆمه‌لانی خه‌لک ده‌ور و نه‌قش له پرۆسه‌کانی به‌ریوه‌بردنی دا ببینن. ئه‌م هه‌نگاوه له ئه‌وروپا زۆر‌و که‌متر له ئه‌مریکا بۆ چاره‌نووسێکی دیار هه‌نگاو ده‌نێ. ئه‌گه‌رچی جێ ی داخه هه‌ماهه‌نگی له ته‌واوی رێکخراوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان نیه بۆ ئه‌م به‌ریوه‌بردنه به‌لام کۆمه‌لانی هۆشیاری ئه‌م وولاتانه له هه‌موو ئاستێک‌دا خه‌ریکن، ده‌سه‌لاتداران و به‌ریوه‌به‌ران ناچار بکه‌ن کۆمه‌لگا له قاعده‌وه سه‌رچاوه بگرێ ، نه‌ک له سه‌ره‌وه. ئه‌م کار کردنه له بنه‌ماوه سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی جێ گرتنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی کۆمه‌لایه‌تی مرۆڤه‌کانه له جیاتی بیروباوه‌ری فه‌ردی و ده‌سه‌لاتی حزبایه‌تی تاکی دا.. له دیموکراسی بۆرژوایی دا ئه‌وا ته‌نها له‌سه‌ره‌وه ئالوگۆر به ئه‌نجام دێ، له هه‌موو پرۆسهکانیاندا ئه‌م پرۆسه‌یه له خۆیدا و له ناوه‌رۆکی سیاسی کۆمه‌لایه‌تی دا عاجزه که بتوانێ هه‌موو شتێ له گه‌ڵ خۆیدا بگۆرێ. فه‌رمانبه‌ران و بالا فه‌رمانبه‌رانی که سیاسه‌تی کۆنیان به‌ڕیوه‌بردووه ئه‌وا له هه‌موو زه‌مانێکدا ده‌مێنن. چونکه له قه‌راردادی کاردا که‌سانی دائمین و هه‌مان کارده‌که‌ن که له‌سه‌ری راهاتوون. ئه‌مانه وه‌کو هه‌ندێ له رۆژنامهوانهکانن هه‌ر سیسته‌مێ بێ له‌گه‌ڵی هه‌ڵ ده‌که‌ن و به شان و باڵی هه‌لده‌ده‌ن. ئه‌مانه له هه‌موو وولاتێ هه‌نه و هه‌ر ده‌مینن. هه‌موو که‌سانی ساڤاکی ئیرانی که سه‌ر به شا بوون له دوای شۆرشی ئیران بوون به ئیتلاعات. یان سه‌رۆکی مخابراتی عیراقی کۆن ، راوێژکاری ئه‌منی سه‌رۆک کۆماری نوێی عیراقه.. ئه‌مانه هه‌ر ده‌مێنن. کۆمه‌لگا له به‌هاکانی یه‌کسان بێ یان نا یه‌کسان. بۆ ئه‌وه‌ی بیری کۆمه‌لگای مۆدێرن زاڵ بێ به‌سه‌ر کۆمه‌لگای کۆن و دواکه‌وتوو ئه‌وا کۆمه‌لگا پێویستی به وه‌رچه‌رخان هه‌یه. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له بازاڕ دا نیه، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له لای که‌سێ نیه.به‌لکو پرۆسیه‌که ده‌بێ هه‌مووان کاری جدی بۆ بکه‌ن. سه‌ره‌تای ده‌ست پیکردنی ئه‌م خالی وه‌رچه‌رخانه له خێزان و بنه‌ما کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا ده‌ست پێده‌کات. له قوتابخانه و له گه‌ره‌ک و کارخانه‌کان و دائیره‌کاندا ده‌بیت. به کورتی ئاڵوگۆر له بنه‌ماوه ده‌بێ. ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌و توانایی زۆری ده‌وێ له مه‌شیان گرنگتر ده‌بێ کۆمه‌لگا ئاماده‌گی ئه‌م ئالوگۆره‌ی هه‌بێ. هه‌تا مناره‌ی مزگه‌ته‌کان پێنج جار بانگه‌واز بکات و مه‌لا ده‌لالی ..... وه‌ربگری و ژن به ژنه و دوو ژنه هه‌بێ ، تایفه گه‌ری و عهشایرگهری له ده‌سه‌لات بێ، قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی له خوار قازانجی که‌سایه‌تی و حزبی بێ. یاسا نه‌توانێ مه‌جرای ئه‌سلی خۆی وه‌ربگری.ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی له خواره وه‌بێ و ستراتیژی گه‌شه‌ی کۆمه‌لگا که‌س هه‌وڵی بۆ نه‌دا ، ئه‌وا وه‌زعی کۆمه‌لگا هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌بێ. وه‌ستان یانی هه‌نگاو نان بۆ دواوه. کۆمه‌لانی خه‌لک ده‌بێ بزانن توند و تیژی بیری کۆمه‌لایه‌تی و مه‌سه‌له‌کان جاره‌سه‌ر ناکات به‌لکو توند‌و تیژی لێ ده‌که‌ێته‌وه. ده‌ورانی ئه‌مرۆ له کوردستان ده‌ورانی یاسایی بوونه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکه. خه‌لکی کاسب کاری پیشه‌سازی باکووری شاری هه‌ولێر ده‌بێ به‌رده‌وام بن له راپه‌رینی ئاشتیانه‌ی خۆیان بۆ داواکاریه‌کانیان. له هه‌مان کات خه‌لکی هه‌له‌بجه ده‌بێ به ئاشتی و له‌سه‌ره‌خۆیی داواکاریه‌کانیان مه‌تره‌ح بکه‌ن. سوتاندنی هێمای شه‌هیدان هیچ ده‌سکه‌وتی بۆ کۆمه‌لانی خه‌لکی هه‌له‌بجه نیه. به‌لام ناچارکردنی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌له‌بجه به داواکاریه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌له‌بجه قازانجی ده‌بێ. ئه‌مرۆ هه‌ر ده‌ست بردنێک بۆ کاری توند و تیژی به قازانجی کۆمه‌لانی خه‌لک له کوردستان ناگه‌رێته‌وه ، چونکه ته‌واوی کۆمه‌لگا دوژمنانی زۆر زۆره. ئه‌مه مانای نیه کۆمه‌لانی خه‌لکی نارازی نابێ بۆ داواکاریه‌کانیان نێنه مه‌یدان. کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ده‌بێ و ده‌کرێ کاریگه‌ری جدی له سه‌ر پرۆسه‌کانی به‌ریوه‌بردنی کۆمه‌لگا دابنێن. به‌لام ده‌بێ به هۆشیاریه‌وه بێ. له هه‌مان کات ده‌ستبردنه به‌ر چه‌ک و کوشتنی کۆمه‌لانی خه‌لک ده‌بێ ئه‌و که‌سانه به‌ره‌ورووی دادگا ببنه‌وه. ده‌بێ کاری خه‌لکی هه‌له‌بجه بۆ ئه‌مه بێ بکوژانی خه‌لک ده‌بێ دادگایی بکرێن جا له هه‌ر ئاستێکدابن. چۆن دادگای که‌سانێ که هێمای شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌یان سووتاندووه یان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نائهرامیه بوون ده‌بێ ببێ. به‌کوورتی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات و کۆمه‌لگا له‌یه‌ک نزیک بوون ئه‌وا ئاستی ژیان وگوزه‌رانی کۆمه‌لگا و ریفاهی کۆمه‌لایه‌تی به‌رز ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات داران له کوردستان خوازیاری ئه‌مه‌ن ده‌بێ راسته‌یه‌ک بزانن که‌وا داهاتی کوردستان ده‌بێ به یه‌کسانی بۆ هه‌موو خه‌لکی کوردستان بێ. ئه‌وکات ده‌سه‌لات و کۆمه‌لگا زیاتر له یه‌ک حالی ده‌بن. هه‌موومان بۆ ئه‌م رۆژه کارده‌که‌ین. به‌لام ئه‌مه‌ش به‌بێ نزیک بوونه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کۆمه‌لگا نابێ.. ئه‌مه‌ش ئه‌وکات ده‌بێ که ئه‌م دوو ده‌زگای فکریه یه‌ک ئامانجیان هه‌بێ. یانی گه‌شه‌ی کۆمه‌لگا و ریفاهی کردنی کۆمه‌لگاو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی هه‌مووان نه‌ک تاقم و که‌سانێ. ئه‌مه‌ش به ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مرۆ ناکرێ، کۆمه‌لگا پێویستی به گۆڕان هه‌یه، گۆرانێ له ڕه‌گه‌وه. به‌لام تا ئهوکاتهدێ ده‌کرێ بۆ چاککردنی کۆمه‌لگا هه‌ولبده‌ین. 19مارسی 2006
|
|
02/09/2015 |