کومهلهی شورشگیرو عهزیز رهزایی فارس گوتهنی « هردم ازاین باغ بری میرسد تازه تر ازتازه تری میرسد ». بهیاننامهی هاوبهشی ۸۴٬۱۱٬۱۲ کومهلهی شورشگیروگروپی ناسراو به«ئهکسهریهت» جاریکی تریش له سهر سایتی ئینترنیت کهوته بهر چاو و رای گشتی. لیره دا بههوی چهنپات بوونهوهی ره وتی ئهو هاوپهیمانیه ٬ له بواری جوراوجوری سیاسیدا٬ ئهو راستیه دهرئهکهوی که هاو پیوه ندی و ریکهوتنهکان له نیوان ئهواندا٬ چیدی رووداو یان دیارده یهکی کتوپری نیه٬ بهلکو ههول و تیکوشانی ئیدامهکاری پروسه یهکی هاوکاریی سیاسیه لهو ریره وه دا. راگهیندراوی پیشوی پیروزبایی کومهلهی شورشگیر بو« هاورییان ودوستانی ئهکسهریهت» به بونهی بهشداربوونیان له کونگرهی نا ئاسایی«ئهکسهریهت»دا له سهر ئهو شیواز و بوچونه سیاسیه جهخت ده کا. ههرچهن ریبهرایه تی کومهلهی شورشگیر له ئاشکرا کردنی ناوه روکی بهیاننامهی هاوبهشیان٬ خوی ده پاراست٬ بهلام ناوهروکی ئهو ریکهوتن و پیوه ندیه هاوبهشه٬ که لهپهیامهکی کومهلهی شورشگیردا ئاراستهی« هاوریانی ئهکسهریهت»کرابوو٬ لهلایهن بلاوهکی کار ژماره ۱۱۳ئورگانی گروپی «ئهکسهریهت» هاته بلاو کردنهوه٬ که ئیمه لیره دا سهرنجی خوینهران٬ بوسهر ده قی فارسی چهن وشه و راستهی بهیانهکه راده کیشین که رو به کونگرهی«ئهکسهریهت»هاتووه .« خطاب به رفقاو دوستان ئهکسهریهت٬ صمیمانه آرزو داریم که کنگره شما در راستای پر بارکردن جنبش آزادی خواهانه مردم بهپیش گام بردارد» و« ظرف وزمینه را در میان نیروهای مترقی وخواهان آزادی٬ دمکراسی وعدالت اجتماعی» و« تحقق چبهه متحّد دمکراسی» و هتد... ئهم گوتاره دهربرینی ههستی هاوبیری وبوچونی «هاورییانهیه» که له ناخی دلهوه ئاره زووی سهرکهوتن بو «هاورییان ودوستانی ئهکسهریهت» ده خوازی و پیکهوه بهوینهی هیزیکی پیشکهوتن خواز و آزادیخواز بوبهدیهینانی بهرهی یهکگرتوو له ههوه لدا بن. ئیمه لیره دا پیش ئهوهی بچینه سهر ئهسلی ئهم بابهته و هوکار وئاکامی ریپیوانی ئهو رهوته هاوپهیمانیه سیاسیه بخینه بهر باس ولیکولینهوه٬ باش وایه که کورته زانیاریهک له سهر پیناسه و کارنامهی لقی« ئهکسهریهت» به وینهی دلوپیک له ده ریای چهواشهکاری شورش وخهیانهت به خهلک وگهلانی ئیران له پیناو خزمهتکاری رژیمی خومهینیدا بخینه بهر سهرنجی خوینهران. يهدوای ئهوهدا رووناکی ده خهینه سهر چهند و چونی جیاوازی بنهمای فیکری سیاستهکانی گروپی «ئهکسهریهت» و کومهلهی پیش سالی ۶۲ی ه. گروپی «ئهکسهریهت» لقیکی جیابوی چریکه فیداییهکانی خهلکی ئیران بوو که له ژیر کارتیکهری تیوری سیاسی حیزبی توده دا٬ کهوته دژبری راپهرینی گهلانی ئیران بهگشتی وشورشی رزگاریخوازی خهلکی کوردستان بهتایبهتی٬ له پیناو سهقامگیر کردن و پیناسه کردنی رژیمی« دژی ئیمپریالیستی» کوماری ئیسلامی ایراندا. لقی«ئهکسهریهت» به گویرهی پهسهندی ری و ریبازی حیزبی توده ٬ پشتیوانی و خزمهتگوزاری ههمه لایهنهی سیاسی٬ سیخوری٬ سوپاییان له پیناو پیلان و پلانی کوماری ئیسلامیدا دژی شورشگیران٬ به تایبهت پیشمهرگهکانی کوردستان بهکارهینا که ئیمه لیره دا به گویرهی ههلگری ئهم کورتهباسه٬ بو سهر ههندی لهو پیلان و خزمهتگوزاریانهی «ئهکسهریهت» ئاماژه ده کهین. پاش راپهرینی سالی۵۷ ه٬ تهحویلدانی چهک وتهقهمهنی پیگهو بنکهسهربازیهکانی رژیمی پاشایهتی داروخاو٬ به سوپای پاسدارانی رژیمی خومهینی له ئیران وکوردستان. بانگهشهو تهبلیغاتی بیوهچان و بیسنوور٬ دژی حیزب وگروپ وخهلکانی موخالیفی رژیمی ئیسلامی ئیران٬ له ژیر ناوی « دژایهتی٬ دژبه رانی شورشی ئیسلامی و دژی ئیمپریالیستی رژیمی خومه ینی» که کومهله شورشگیر یهک لهوانه بوون له کوردستاندا. گروپی«ئهکسهیهت» ههرلهو پیناوهدا و بو پتر پاراستنی بهرژهوهندیهکان وسهقامگیرترکردنی ئهورژیمه« دژی ئیمپریالیستیه» دروشمی«چهکدارکردنی سوپای پاسداران به چهکی قورس» بهرز ده کنهوه. سوپای پاسداران٬ سوپای ئيدیولوژیکی ریخراوی کوماری ئیسلامی ئیران و گورزوگوپالی داپلوسینی ههرچهشنه ئازادی وبیرو باوه ری٬جیاواز له بالی دهسهلاتداری حاکم. سوپای جهل وجهنایهتبار٬دژی فهرههنگی روشنبیری ٬ دژی نوسهران وسیاسهتوانان. سوپای پاسداران که پیشهنگی سوپای داگیرکهری شارو دی و قهلاچوکردنی خهلکانی کوردستان بوو٬ ئاوها ههولی بو ده دریت که به چهکی قورس چهکدار بکریت !؟ گروپی ئهکسهریهت ـ توده بهریخستنی کهمپهینی پشتیوانی له کاندیداتوری ئایهتولاخهلخالی (ناسراوبهجهللادی خهلکی کورد)کاتی دهنگدان به مهجلیسی شورا و بلی بو کوماری ئیسلامی ئیران له ۱۲ی گولانی ۵۸دا٬ ده بنه جارچی و بلیندگوی سیاسهتهکانی کوماری ئیسلامی لهو ریره وه دا. بهلام کهش وههوای شورشگیرانهی کوردستان٬ مهودا ومه یدان به چالاکی وچاوساخی گروپی«ئهکسهریهت» بو کوماری ئیسلامی ئیران بهرتهنگ ده کا و تهنانهت٬ به ژیرجلی و تاکهوه٬ بویان هاسان نابی٬ که له نیوجهماوهردا٬ خویان حهشاردهنو ده وری سیخوری وجاسوسی بو پیگه وبنکهکانی سوپای پاسداران بگیرهن. بهلام له ئاکامدا ٬ دیسان ژهری خویان ده رژیننه جهستهی شورشی خهلکی کوردستانه وه و به چهکی سیخوری وچاوساخیهوه دینه شهره جهنگی خهلکی کوردهوه و بهداخه وه زه رر و زیانی گیانی ومالی لیده کهویته وه. که ئیمه لیره دا تهنیا بو سهر چهن نمونهیهک پهنجه رادهکیشین. ۱ـ گرتن و ئیعدامی ۵۲ کهس لهلایهن هیزه مروفکوژهکانی کوماریئیسلامی ٬ له سهر ئهساسی راپورت وچاوساخی بنه مالهی تووده ـ ئهکسهریهت له شاری مهاباد. ۲ـ تهحویلدانی تهقهمهنی وچهکی قورسی جبهخانهی٬ شاخهی کوردستانی« ئهکسهریهت » له بوکان٬ به پیگهی سوپای پاسدارن له میاندواو٬ پاش ئاش بهتالی لقی« ئهکسهریهت» ( به گویرهی مهترسی« ئهکسهریهت» له خوپیشاندانو داخوازی خهلکی کورد له بهر دوابنکهیان له شاری بوکان بو ئهو چهکانه ٬ چهکهکان شهو به نهینی بو میاندواو راده گویزران وتهحویلی سوپای پاسدارانی ئهو شاره دران) . ۳ـ راگوازتنوتهحویلدانی٬ کومهلیک چهک وتهقهمهنی لهچالنراوی پیشوو٬ له کوخانی مهنتهقهی بانه٬ به بنکهی سوپای پاسدارانی ئهو شاره.......... لیرهدا پیش ئهوهی بچینه سهر پرسیار وهوکاری چونیهتی سیاسهتی هاورییانهی کومهلهی شورشگیرو گروپی « ئهکسهریهت» لهو بوارهد ا٬ باش وایه چاوی به سهر٬ سهرچاوهی تیوری و دوخی سیاسهتی بنهمالهی تووده ـ ئهکسهریهتدا بگیرینهوه بو پتر روون بوونهوهی جیاوازی بنهما فیکریهکانی ئهو بنهمالهیه له بهرانبهر کومهلهی پیش ئینشیعابدا. سهرچاوهی تیزوتیوری بنهمالهی حیزبی تووده ـ ئهکسهریهت وهوکاری سیاسهتی عهمیلی وگوی لهمشتی ئهوهیله فیکریه : لنینیزم ـ ئیستالینیزم یان سهرچاوهی تیور سیاسی ئهم بنهمالهیه٬ له بیباوهرهیدایه به هیزوتوانای ریزهکانی خهلک له نیو کومهلگادا. بیباوهری به مافی دیاری کردنی چاره نووسی خهلک بهده ستی خو له ریرهوی خهباتی چینایهتی کومهلایهتیدا. سوسیالیزم که بهزانیاری وخهباتکاری مروفی بهرههمهینهری وشیار له پیناو رزگاری مروفایهتیدا له چهوساندنهوه و ستهم و ههلاواردن فورموله کراوه له بواری میژوودا٬ کراوه ته ئهرکی «حیزبی پیشهنگ» و پیکهاتهیهک له ههندی کادیری پیشهیی و رووناکبیران لهو ریره وه دا. حیزبی کریکاری به مانای قهوارهی سیاسی شکلگرتووی ئهو چینه که له ریره وی خهبات وکیشهی چینایهتیدا و له کات وساتی دیاریکراودا دیتهئاراوه ٬ دهبیته حیزبی پیکهاتهی کادیر ورووناکبیرانی وهکیل وقه یوم و نوینهران. نوینهر و وهکیلی دهسکرد٬ به بی حوزووری چین وتویژی ریزه کانی نیو خهلک وله غیابی ئهواندا. لهم روانگاوه ٬ ئهوه چینی بهرههمهینهری ئاگادارو وشیاری نیو کومهلگای پیشکهوتوی سهنعهتی فهرههنگی نیه که دهبیته ماکه و هیزی بزوینهری راپهرین له شورشی سوسیالیستیدا٬ بهلکوو٬ئهوه کومهله چینگهلی جوراوجوری نیوکومهلگان که به سوود وه رگرتن له تهرازووی هیزه کان وبارودوخی راپهرینیکی گشتیدا٬ دهسهلاتی سیاسی حیزبی وهده س دینن. . حیزبی«پیشهنگ»وقهیوم له نهوعی حیزبی بولشوفیکی له روسیهی ۱۹۱۷ نمونهی میژووییه که له ئاکامی سهرکهوتنی شورشی فره چینی فره حیزبی ئوکتوبردا ده سهلاتی سیاسی حیزبی وه چهنگ هینا. جا بویه ئهوه دهسهلاتی پرولیتاریای ریخراو و راپهریو نهبوو له ئاستیی ده سهلاتی حکومهتی شوراییدا که دهبی بهدی بکری ٬ بهلکوو ئهوه ده سهلاتی حیزب - ده ولهتی بولشویکی بوو٬ که لهچوارچیوهی شیوه کوده تایهکی سیاسی حیزبیهوه ده سهلاتی حیزبی سیاسی وهده س دینی له روسیهی تیزاریدا. کیشه وخهباتی چینایهتی٬ به وینهی ماکه و مهکینهی شورشی سوسیالستی له نیو کومهلگای مروفدا٬ باو نهماوه٬ له روانگای ئهو هیله بیرو و بوچونهدا٬ بهلکو کیشه وململانی« ئوردوگای سوسیالیسزمه» دهبیته باو له بهرانبهر« بهرهی ئیمپریالیستدا» لهو ریرهوهدا. ههربهو پییه ئهوه کودهتای سهربازیه ده بیته جیگری خهباتی چینایهتی وئاسوی سوسیالیزم له ولاتانی ئه تیوپی هایلهمریم و سومالیای زیادباره و بهبرهککارمهلی ئهفغانستانو.... هتد ده بی ره جاو بکری. بنهمالهی تووده ـ ئهکسهریهت ئالقه لهگوی فکری سیاسی حاکمانی« ئوردوگای سوسیالیزم» به پشتیوانی ههمهلایهنه له رژیمی کونه پهرستی« دژی یئیمپریالیستی» کوماری ئیسلامی٬ دهبنه گزیرو مهئموور له پیناو بهرژه وه ندیهکانی سیاسی ئابوری ئیستراتیژیکی دهولهتی«سوسیالیستی» سوفیهت لهو کاتهدا٬ که بهقیمهتی پشتههلکردن لهههبوونی راستیهکان و بهرژهوه نیهکانی سیاسی ئابووری خهلکان وگهلانی ئیران تهوا دهبی وئیستاش پاش راونان وبیبهشکردنیان له دهسهلاتی دهولهتی٬ خهریکی ریخستنی سیناریویهکی ترن له بواری بی پرنسیپیدا٬ که ئهمجاره سازدانی پیوهندی له گهل ریخراوه کانی ئهمنیهتی ئهمریکا وئیسراییل و به تهمای کهره می دهسهلاتن٬ پاش کوتایی تهمهنی رژیمی ئیسلامی له ئیراندا. لیره دا پاش کورته ئاماژه یهک به هانده رو هوکاری پالپشتی تیزوتیوری« دژی ئیمپریالیسی» باو کراو له لایهن گوی له مشتانی تووده ـ ئهکسهریهتهوه٬ باش وایه سهرچاوهی راستی میژوویی«دژی ئیمپریالیست» بوونی خومهینی له چهن دیریکدا بهخهینه بهر باس وسهرنج لهم بواره دا. خومهینی ههلگرو نوینهری بیرو بوچوونی سیاسی مهزههبی شیعه و فهرههنگی فیودالیی دهرهبهگایهتی٬ ئهوکات له بهرانبهر ریفورمی عهرزی و گفتمانی «ئازادی ژنان»دا ده کهویته بهرههلهستکاری شای ئیران و کیشهی ۱۵ی جوزه ردانی سالی۴۲ی ه لیده کهویتهوه٬ که ئاکامی ئهو کیشهیه دهبیته کوچپیکردنی ئیجباری خومهینی له ری تورکیاوه بهره و کهربهلای ئیراق. بهرنامهی ریفورمیعهرزی٬ ئهو کات له لایهن کنیدی سهروک کوماری کاتی ئهمریکاوه به مهبهستی پیشگرتن له شورشیکی جووتیاری له ئیراندا٬ ده کریته ئهمری ئهنجام لهسهر شای ئیران. جا بویه فیکرهی کونه پهره ستانهی خومهینی٬ پتر له شا٬ ده بیته ههوینی دژایهتی « دژی ئیمپریالیستی» خومهینی و درشمی« شهیتانی گهوره » دژی « ئیمپریالیزمی ئهمریکا» به رز ده کاتهوه. لیره دایه تیزوتیوری « سوسیالیزمی» رووسی به قولکیشی حیزبی سیاسی نهوعی ئیرانی «تووده ئهکسهریهت» دهکهویته پشتیوانی رژیمی خومهینی له ژیر پهردهی خهباتی«دژی ئیمپریالیستی» خومهینیدا. له روانگای ئهم تیزو تیوریوه وه« راه رشد غیر سرمایهداری» پیوانی ریگای سوسیالیزم له ئاستی کومهلگای ناپیشکهوتوی سیاسی فهرههنگی سهرمایهداری تیجاری٬ دهلالی وه٬ واته پچران و نهبینینی قوناغی پر پیچ وتاوی سیستمی سهرمایهداری سهنعهتی پیشکهوتو( ئیمپریالزم). یان به بیههبوونی چینی کریکاری سهنعهتی٬ چاو ده برینه ئاسو و ئامانجی« شورشی سوسیالیستی » . سوسیالیزمی رووسی بهوینهی سهرچاوهی ئهو بیروبوچوونه ٬ له ژیرکارتیکهری تیزه کانی ئاوریلی لینین له مانگی ئاوریلی۱۹۱۷ز دا٬ کرایه ئامانجی دامهرزانی ده ولهتی« سوسیالیستی» له جوولاندنهوهی گشتی٬ فره چینی فره نهتهوهیی له کومهلگای فیودالی و ناپیشکهوتووی سهرمایهداری سهنعهتی له رووسیه دا. ههر بهو پییه دروشمهکانی شورشی«سوسیالیستی» مانگی ئوکتوبری پیههلکرا. پاش دامهرزانی دهولهتی حیزبی بولشویکی٬ ههمان تیزوتیوری بهناوی لینینیزم لهلایهن ئیستالینهوه پهیشوین کراوههتا سهرده می گورباچوف له ده سهلاتی سیاسی ده ولهتی دا ماننهو. پاش دارووخانی دیواری بهرلینی« ئوردوگای سوسیالیزم»له سالی۱۹۹۱دا٬ تیوری ناکریکاریوغهیره عیلمی لینینیزم له مهحهکی پراتیکی میژوودا باتل کرایوه. بهلام پاش ماوهی ههلگرانی ئهم تیزوتیوریه له قالبی ههندی حیزب وگروپی فیرقهييدا هیشتا بهبای ده کهن. . کومهله ههلکهوتووی سروشتی٬ گروگلپهی شورشگیرانه٬ له جوولاندنهوهی کریکاران و زه حمهتکیشان و رووناکبیرانیکوردستان٬ دژی ستهمی میللی و بیمافی ئابووری سیاسی بوو له ئیراندا. کومهله بهپی ری وریباز و بیروبوچوونی٬ له بهرهی چهپی هیلیفیکری ۳ دا پیناسه دهکرا٬ که ههر له بهردی بناغهی دامهرزانیهوه له بهرانبهر سهرچاوهی ری وریباز وسیاسهتی بنهمالهی حیزبی توده دا «ئوردووگای سوسیالیزم» جیاوازی و ناکوکی ههبوو ودهولهتی« سوسیالیستی» سوفیهتی به نیزامیکی سهرمایهداری دهوله تی ده نرخاند. ههر بهو پییه وله سهرهتای بههاری ۵۸ی ه دا٬ دهست وپیوهنی ئهو سیاسهت وریبازهی٬ به خهیانهتبارانی شورش ناساند و دروشمی« مرگ بر حزب توده خائن را بمیان توده ها ببریم» له ئاگاداریهکانی خویدا راگهیاند. بهلام کومهلهی شورشگیری سالی۲۰۰۰ز که بهرههمی دووههمین ئینشیعابی سهرهکی له کومهله٬ ریخراوی« حیزبی کمونیستی ایزان» دا خویناساند. پیوابوو ده بنهوه ریپواری سیاسهتو ریبازی ره سهنی کومهلهی پیش سالی ۶۲ی ه و لهو ریره وه د ا ههبوونی سهربهخویی سیاسی نهزهری ئیستراتیژیکی کومهله٬ لهبهرانبهر٬ بیری چهپی ناسهربهخوی ئیرانی پاش ماوهی «حکا» ده پاریزی. پیان وابوو به نهمانی«حکا» چیدی کهند وکوسپی سهر ریگای ئامانجی گهلی کورد ههلدهگیری و خهبات له پیناوی بهرژه وه ندی کریکارانو زه حمهتکیشانی کوردستان له لایهن کومهلهی شورشگیره وه پتر بهره وپیش دهچیت. بهلام ماوهی پترله ۶سال که به سهر رووداوی ئینشیعابدا تیده پهری و تهجروبهی ره وتی رووداوهکان دهبنه عهیارومهحهک لهو ریرهدا٬ پیناسه وکارنامهی کومهلهی ۲۰۰۰ز واته پاراستنی ری وریبازو ئیستراتيژی سوسیالیزمی شورشگیرانه٬ ههبوونی سیاستی سنووردار و ههلویستی قاتیع له بهرانبهر خهیانهتکاران به خهلک وچارهنووسی شورشی خهلکی کوردستان٬ وهلانانی سیاسهتی گفتوگوی ملکهجی و ناروونی دیپلوماسی٬ له بهرانبهر نوینهرانی رژیمی کوماری ئیسلامی وسهرجهمی کونهپهره ستانی ناوچهکهدا و بهرز نرخاندنی بهرژهوه ندیه کانی خهلک وشورش له بهرانبهر مهسلهحهتی حیزبی کهسایه تیدا و.......٬ به داخهوه دهکهویته ژیر پرسیار وگومان لهم بواره دا و له گهل کارنامهو پیناسهی کومهلهی پیش ۶۲ی ه دا نایهتهوه و ناتهبایه. لیره دا و لهم بوارهدا ئهو پرسه دیته ئاراوه که هوکاروهانده ری ره وت وریباز گورینه کان٬ ده بی چبن و هوکاره کان کیهابن ٬ پرنسیپهکان چلون گوراوه ن٬ ریگاو ره یلهکان به چلایهکدا شکاوه تهوه٬ ٬ به لا و ریبازی ئهکسهریهت یان کومهلهی شورشگیر. هاوریی و هاوپهیمانی سیاسی له گهل نیو چاو بهلهکی میژوو٬ بنهمالهی خهیانهتباری تووده - ئهکسهریهت چون و چی لی ده کهویته وه. باشتر وایه لیره دا ههندیکی دیش چاوه روانی ههلس وکهوتی سیاسی و ره وتی رووداوه کان بین٬ بو پتر روونبوونهوهی وه لامی راستیه کان له ئاوینهی زه ماندا.
6-3-2006
|
|
02/09/2015 |