دوو منداڵ و..... دوو جیهانی جیاواز---!!!
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌خش کردنی وێنه‌و، تاشینی په‌یکه‌ره‌وه، له زۆر تاڤلۆو په‌یکه‌ره به ناوبانگه‌کانی یۆنان و ر‌ۆمادا شێوه‌ی منداڵ و دایك به ئاشکرا دیارن.. ئه‌و په‌یکه‌رو وێنانه سیمبۆلێکی راسته‌قینه‌ی سروشتیه که له خۆشه‌ویستی منداڵ و، سه‌ره‌تاو به‌رده‌وامی ژیاندا خۆی ده‌نوێنێت. زۆر جارله خۆم ده‌پرسم! ده‌بێت کێ درووستکه‌ری ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێره‌و پڵانێتانه‌ی جیهان بێت؟ چ بێ ئاگا‌دارو بێخه‌مێک بێت، که‌وا ئه‌م په‌یکه‌ره رۆح له‌به‌رانه له‌به‌ر چاویدا سوك سوك خه‌ریکن گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌به‌ر هه‌وێنی خه‌م و نه‌زانی وا دڵ ڕه‌قانه سزایان ده‌دات.. كام چاو ده‌توانێت به به‌رده‌وامی دیقه‌تی دوو شانۆی جیاواز ، یان گوێ ڕاه‌یڵی دوو ده‌نگ و دوو ئاوازی له یه‌ک دی به دووری دوو جیهانی جیاوازه‌وه بکات. ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م شانۆیه دوو منداڵی جیاوازن، شانۆگه‌ریه‌که‌ش له دوو جیهانی جیاوز پێشکه‌ش به بینه‌ران ده‌کرێت،،،،، له جیهانی یه‌که‌مدا تابلۆی ژورێکی خنجیلانه‌ی جوان به‌دی ده‌کرێت، له‌و ژووره‌دا منداڵێک له نێو جێگا نه‌رم و گه‌رمه‌که‌یدا چۆته قووڵایی خه‌وه خۆشه‌کانیه‌وه، له ناکاودا دایک و بابی ئه‌و منداڵه به هه‌ڵگرتنی كێک و مۆمی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه خۆیان ده‌که‌ن به‌ژوورداو به ووته‌ی نه‌رم و نیان و قسه‌ی خۆشه‌وه، به کردنی ماچی کوڵمه ئاڵه‌کانی که له به‌ر خڕ‌و مڕو پڕی گۆشتنی به‌ده‌نیه‌وه هه‌ردوو ڕوومه‌ته‌کانی سوور هه‌ڵگه‌ڕاون، ئه‌و منداڵه جوانه به ئاگا دێنن و به‌یانی باشی لێ ده‌که‌ن و پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایک بوونی لێ ده‌که‌ن، له جیهانی دوه‌میشدا منداڵێکی لاوازی که‌مخوێنی له‌ڕ له سه‌ر به‌ڕه‌یه‌کی دڕاودا خه‌وی لێکه‌وتوه‌وله به‌ر ئازاری گیانی ده‌ناڵێنێت، به هه‌مان شێوه داکو بابی ئه‌م منداڵه هه‌ر به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایک بوونیه‌وه به شه‌ق و شه‌په‌ڵاغ و قسه‌ی ڕه‌ق به ئافای دێنن، ته‌نانه‌ت ناهێڵن ئه‌م منداڵه هیچ نه‌بێت به خه‌و مرازه‌کانی خۆی به دی بێنێت.
منداڵه‌کانی جیهانی یه‌که‌م ، هه‌رده‌م په‌نجه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر مشکی کۆمپیوته‌ره‌وه به دوای نهێنیه‌کانی ئه‌م جیهانه فراوانه‌وه ده‌سورێنه‌وه، دۆست و ناسیاوی نوێ په‌یدا ده‌که‌ن ، هه‌رده‌م مژوولی به دوا گه‌ڕانی لینك و لیست و ماڵپه‌ری نوێ ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بکرێت، که‌مێک خۆی له خه‌مه‌کانی ڕۆژانه‌ی وه دوورخاته‌وه،که‌چی منداڵانی جیهانی دووه‌م به‌یانیان زۆر زوو له گه‌ڵ قووقه‌ی که‌ڵه‌شێردا به زۆر له خه‌و به‌ئاگایان دێنن و یه‌کسه‌ر گۆپاڵی شوانیان ده‌ده‌نه ده‌ست وڕه‌وانه‌ی ده‌شت و کێوانیان ده‌که‌ن و پاسه‌وانی مه‌ڕو ماڵات و بزنه‌کانیان پێ ده‌که‌ن. منداڵانی جیهانی یه‌که‌م زۆربه‌ی کاته‌کانیان له باخچه‌ی منداڵان ده‌گوزه‌رێنن. گه‌مه به تازه‌ترین یاریه درووست کاوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌که‌ن، تا ماندوو ده‌بن، به دوای ئه‌وه‌شدا دزڤڕنه ماڵه‌وه‌و پاش نانخواردنێکی چه‌ور و گه‌رم ده‌چنه نێو نوێنه نه‌رم و شله‌کانیانه‌وه به ئاره‌زووی ڕۆژێکی خۆشتر سه‌ر ده‌نێنه سه‌ر سه‌رینه‌کانیان و خه‌یاڵ ده‌یانباته‌وه تا به کاوه خۆ خه‌و ده‌یانباته‌وه.....به‌ڵام کاتێک که چاوت به منداڵی جیهانی دووه‌م ده‌که‌وێت دونیات له به‌ر چاو ڕه‌ش ده‌بێت، ئه‌و کات ده‌ڕوانیت چلۆن ئه‌و مندڵانه له ناو ئه‌و کۆڵانه ته‌سکك وباریکانه‌دا گه‌مه به قاوغه فیشه‌که ته‌قاوه‌کانی پاشماوه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕی برا کوژی ده‌که‌ن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان تێبینی ده‌که‌یت چلۆن ئه‌م په‌پوولانه به برسێتی له نێو جێگه ڕه‌ق و ته‌قه‌کانیاندا ڕاده‌کشێن.... له جیهانی یه‌که‌مدا منداڵان بۆ پاکژی له‌شیان به‌رده‌وام له‌ناو بانیۆی پڕله ئاوی شله‌تێن و حه‌وزی مه‌له‌وانی داخراودا خۆیان ده‌شۆن و یاری ده‌که‌ن، که‌چی منداڵه‌کانی جیهانی دووه‌می لای خۆمان مه‌گه‌رله نێڤ ئاوی کۆبواوه‌ی جۆگه چڵکاوه‌کان و سیان و زێرابه شکاوه‌کاندا بتوانن خۆیان ته‌ڕبکه‌ن. منداڵانی جیهانی یه‌ک بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتی بێ کاری خۆیان، به دوای ته‌واو بوونی قوتابخانه‌ی ڕۆژانه‌یان هه‌ر یه‌ك به شتێکه‌وه خۆ مژوول ده‌که‌ن، یه‌ک به سواری ئه‌سپ، ئه‌وی دی به به‌شداربوونی تیپی پێ و وجۆره‌ها وه‌رزشی منداڵانه ی تر ، هه‌شه به‌شداری شانۆگه‌ری وتیاترۆ ده‌که‌ن که ته‌نها بۆ منداڵان ته‌رخان کراون، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌ر هیچ جموجۆڵی وه‌رزشیان نه‌بێت، ئه‌وا بۆ کات به‌سه‌ر بردنێکی خۆش ڕووده‌که‌نه به‌ر قاپی سینه‌ماکان بۆ بینینی تازه‌ترین فیلمی هۆلیوودی به‌رهه‌مهێنراو، که‌چی منداڵانی جیهانی دووه‌م وه‌ک ڵای خۆمان له‌و جیهانه له‌بیرچوه ، له‌به‌ر کاری رۆژانه‌و ئیشیی ئێواران کردن وه‌ك بۆیاغچێتی و ئاسنگه‌ری ودارتاشیی و کرێکاریه‌تی وچنینی فه‌رش و به‌رماڵ و....تد، مخابن له هه‌ندێ وڵاتانی هه‌ژارتر له خۆمان به فریودانی گه‌وره ساڵان منداڵانیان گه‌یاندوه به ئه‌نجامدانی خراپ که زۆر دوورن له وویژدانی مرۆڤایه‌تی و هیچ ئاینێک له‌م جیهانه‌دا په‌سه‌ندی ناکات . له جیهانی یه‌که‌مدا ئه‌و منداڵه له به‌ر زۆری که‌ره‌سته‌ی یاری و جۆره‌ها بازی ئه‌له‌کترۆنی و ئامێری درووستکردنه‌وهوای لێ دێت که له ژیانی خۆی بێزار ببێت وتووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بکه‌وێت، بۆ چاره سه‌ر کردنیشی ده‌برێته لای جۆره‌ها پزیشکی ده‌روونی بۆ چاره‌سرکردنی نه‌خۆشیه بێ ماناکانی، که‌چی له جیهانه‌که‌ی که‌دا ئه‌و منداڵه مه‌گه‌ر ئه‌و ئامێری یاری و بازیانه ته‌نها به وێنه هه‌ڵواسراوه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان به دی بکات و ئاهو ئۆفیان بۆ هه‌ڵکێشێت. له جیهانی یه‌که‌مدا دایكان و باواکان منداڵانیان بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رتر وه‌ک له ژیانی خۆیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن و پێده‌گه‌یه‌نن، که‌چی له زۆر ووڵاتانی جیهانی دووه‌مدا به پێچه‌وانه‌وه، منداڵان دایکان و باوکان به‌خێو ده‌که‌ن، که زۆرجار بۆ ئه‌و دایك و باوکه گرنگ نیه، ئه‌و منداڵه به چ شێوه‌یه‌ك پاره په‌یدا ده‌کات ، هه‌ر بۆیه زۆربه‌یان به نه‌خۆشی بێت یان له برسانا بێت به ته‌مه‌نی منداڵی ژیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ؟؟ ئای له هه‌مووی کاره‌سات تر ئه‌وه‌یه، کاتێ منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت! له جیهانی یه‌که‌مدا ئه‌و منداڵه ناساغه له ژووری پریواته بیمارستانه‌کاندا له‌سه‌ر ته‌خته و سیسه‌می نه‌رم پاڵی ده‌خه‌ن و سێ چوار پزیشکی پسپۆر به ده‌ورو پشتی سه‌ریدا ده‌خولێنه‌وه به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت پزیشك و نه‌خۆشخانه‌ی پاک وژووری تایبه‌ت و سه‌ده‌ها ئامێری پێشکه‌وتووی ته‌ندروستی، کارمه‌ندان و خزمه‌تکارانی نه‌خۆشخانه‌کان، زۆر جارده‌توانن خه‌م و ئازاری نه‌خۆشه منداڵه‌که که‌م بکه‌نه‌وه، ! به‌ڵام منداڵانی لای ئێمه‌ی جیهانی دوو چی بڵێن ....چۆن بتوانین ئازاره‌کانی ئه‌م بێگوناهه که‌م بکه‌ینه‌وه له به‌ر نه‌بوونی پزیشک و ده‌رمانی پێویست و که‌م خواردنی ده‌نگ و ناڵه‌ی ئازاره‌کانی ئه‌م ناساغه ده‌گاته حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ،به هیچ ووشه‌یه‌ك ناتوانرێت باس له ئازار و قریشکه‌و هاواری ئه‌و منداڵانه بکه‌ین که نه‌خۆش ده‌که‌و‌ن ، مه‌گه‌ر ته‌نها فرمێسک و شیوه‌نی دایکان و بابان بتوانێت هه‌ندێک ئارامی به له‌شی ئه‌و منداڵانه‌دا بێنێت ، دوور نیه هه‌ندێک جار ئاهی دایکانیش فریای گیان سه‌ندنی ئه‌و منداڵانه نه‌که‌وێت و باڵی ڕه‌حمه‌ت و نه‌هامه‌تی بدات به سه‌ر ئه‌و خێزنه‌دا، که له دوایشدا مردن ئه‌و ڕۆحه زیندوانه بێ ده‌نگ ده‌کات. جۆن ده‌توانین به‌راوردی ئه‌و منداڵه بکتێت که سه‌ری هه‌ر سبه‌ینانێک ماشینی که‌سک و زه‌رد له به‌ر ده‌می ماڵه‌کانیان چاوه‌ڕییان ده‌کات، به‌ڵکو شوفێره‌کان بتوانن ئه‌م منداڵانه به جلی پۆشته‌وه پێڵاوی تازه له کارتۆن ده‌رکراوه‌کان به‌رو قوتابخانه‌کانیان بگه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌ی که له به‌ر نه‌بوونی جل‌و به‌رگ و پێڵاو ته‌نانه‌ت بۆیان نیه باس له قوتابخه‌نه‌ش هه‌ر بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بۆشیان بلوێ بڕۆن بۆ قوتابخنه‌کان ئه‌وا تا ده‌گه‌نه به‌ر ده‌رگاکان ناو جزمه‌و پۆتین و كڵاشه‌کانیان پڕ له ئاو و قوڕه کۆکره‌وه‌کانی سه‌ر شه‌قام و جاده‌کان ده‌بێت. ئایا کێ به ڕاستی داده‌نێت که دوو قوتابی هاوته‌مه‌ن، یه‌کیان له به‌ر ده‌می زۆپا گه‌رمه‌کان و ئاگردانه‌کان نه‌توانن به جله‌کانی خۆیانه‌وه دانیشن و ناچار بن بلوزه‌کانی به‌ر خۆیان دابکه‌نن، ئه‌وی تریشیان له به‌ر سه‌رماو سۆڵی زستان و نه‌بوونی زۆپا له ژووره‌کاندا هه‌ر ده په‌نجه‌یان له سه‌رماندا هه‌ڵوه‌رێت. ده‌نگی به‌زه‌یی و وویژدان بۆ ئێوه‌ی، ده‌سه‌ڵاتداران و پاره داره‌کان به‌رزده‌که‌مه‌وه، هیممه‌تێک بکه‌ن ، به‌ڵکو بتوانن بناغه‌ی دامه‌زراندنی پردێک بکه‌ن که پایه‌کانی هه‌ڵچنرابن به بنه‌مای پێویستی زانستی و ڕۆشنبیری له نێوان ئه‌م دوو جیهانه‌دا، گشتمان گه‌ش بین ده‌بین کاتێک به هه‌ڵمه‌تی هه‌موان ئه‌م پڕۆژه‌یه به ئه‌نجام ده‌گیه‌نین هه‌ڵبه‌ستنی بنکه‌ی ئه‌م پرده به یارمه‌تی ئێمه‌ی گه‌وره‌ساڵان ده‌کرێت ، دوور نیه منداڵانی زیندووی هه‌ردوو جیهانه‌که له ناوه‌رستی پرده‌که باوه‌ش به یه‌کدا بکه‌ن و هه‌ڤدی بگرنه‌وه.......... هه‌موو منداڵان، له هه‌ر کو‌ێه‌که‌وه هاتبن و له هه‌ر چ ووڵاتیکدا له دایکبووبن مافی ڕێزگرتنیان ده‌بێت هه‌بێت، ، له ساڵی 1989 دا ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان به دۆکۆمێنت مافی منداڵانی پاراستوه، له وڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا په‌یماندراوه که هه‌ر کاتێک، هه‌ر بڕیارێک له سه‌ر مافی منداڵ بدرێت، ده‌بێت منداڵ له پله‌ی یه‌که‌مدا له ژووره کراوه‌کاندا باس بکرێت ، ئه‌م په‌یمانه هه‌موو منداڵێک ده‌گرێته‌وه که ته‌مه‌نی له 18 ساڵان که‌متر بێت. مافه‌کان بریتین له مافی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئابووری و مافی پێدانی پسووله‌ی هاوڵاتێتیه.
ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه له چوار پرینسیپی بنه‌مایی پێک هاتوه! 1/ به قه‌ده‌غه کردنی جیا کردنه‌وه‌یانه گه‌ڵ له گه‌وره ساڵاندا 2/ باشترین هه‌ل و مه‌رجیان بۆ هه‌ڵکه‌وێت له گشت بواره‌کاندا 3/ مافی ژیان و پێشڤه‌چوون 4/ مافی یارمه‌تی و ئالیکاری و هاتنه به‌ده‌نگیه‌وه له کاتی پێویستدا به گشتی هه‌موو ووڵاته‌کان ئیمزای ئه‌م په‌یمانه‌یان کردوه، جگه له ووڵاتی سۆمالیا ، ووڵاته پێشکه‌وه‌توه‌کان هه‌میشه به خولیای ئه‌وه‌ن که بتوانن مافی منداڵان به شێوه‌یه‌کی کراوه‌تر بپارێزن، ته‌قه‌ڵاکانیان بریتین له وه‌ی که به ته‌واوه‌تی بابه‌تی چه‌وسانه‌وه‌ی منداڵان ژێرخاک بکه‌ن، وه هه‌روه‌ها پاڵپشتی گه‌رمی مافی کچانن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رتریان بۆ ئاماده بکه‌ن. به سه‌ودای ئه‌وه‌ن که منداڵه که‌م ئه‌ندامه‌کان باشترین ئامێر و یارمه‌تی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکه‌ن، وه‌ک یارمه‌تی ئابووری...هتد یه‌کێک له بنه‌ما گرنگه‌کانی ئه‌م په‌یمانه ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کارکردن بۆ منداڵان له هه‌موو بواره‌کاندا قه‌ده‌غه بکه‌ن. له زۆربه‌ی په‌رگرافه‌کانی ئه‌م په‌یمانه باس له مافی بوونی خێزان ده‌کات بۆ منداڵان که ئه‌م خانه‌وادانه بتوانن ڕێز و سه‌رپه‌رشتیان بکه‌ن.
بارزان شوان uvnbas@hotmail.com
|
|
02/09/2015 |