کێشه و به‌ره‌ی کیژان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا |
بارزان شوان وه‌ك ئاشکرایه داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو هه‌ر میلله‌تێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیانه‌ی که په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ومێژوویی پێکی هێناون ، ئه‌و ڕه‌وش و ڕه‌واڵه‌تانه‌ش له پاشه‌ڕۆژدا بێگومان ده‌بنه زانیاریه‌کی یاسایی و بنه‌ڕه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا. کاتێک چاو به‌و بابه‌ته جودانه‌ی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی نووسراون ده‌خشێنین ، ده‌بینین کۆمه‌ڵێک له ڕسته‌کانی سه‌ره‌کی ئه‌و نوسراوه‌یه به‌ده‌ستی دوژمنانی کورد نوسراونه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌رکه‌وتوه له مێژووی کوردی دێرینماندا زۆربه‌ی ڕه‌وته ڕه‌سنه‌کانی کوردی ژێر گڵ کراون، یاخود هه‌ر وه‌نده بوون و خه‌ڵکان وه‌بیریاندا نایه‌ته‌وه و که‌سێکی گه‌له کوردیش نه‌بوه بیر له‌وه بکاته‌وه که بۆ پاشه‌ڕۆژی وه‌چه‌کانی کورد ئه‌م نه‌ریتانه بهۆنێته‌وه ، بێگومان کورد وه‌ك نه‌ته‌وه، خاوه‌نی گه‌ڵێك یاسای کۆمه‌لایه‌تی و ڕامیاری به‌رز بوون که له باپیرانمانه‌وه بۆمان ماونه‌ته‌وه ، بۆ گه‌ڕانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و بنه‌ما و ڕه‌وشتانه ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سرووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری کوردان به ناوی زه‌رده‌شته‌وه که له په‌ڕتووکه پیرۆزه‌که‌یدا به ناوی ئاڤێستاوه نووسراوه‌ته‌وه، به‌لڵگه نامه‌یه‌کی مێزووییه که تیایدا به ئاشکرا مافی مرۆڤ به گشتی تیادا پارێزراوه‌و ڕوون بۆته‌وه، وه به‌تایبه‌تیش سه‌رنجی مافه ڕه‌واکانی ژنان له‌و سروودانه‌دا سه‌رنج ڕاکێشه‌رن که له‌و سه‌دانه‌دا به هه‌ڵسوکه‌وتی باپیرانمانه‌وه به‌رامبه‌ر به ژنان تێدا وه‌دی ده‌کرێن ، جگه له‌و تێ بینیانه زۆر لایه‌نو بواری دیکه وه‌ک بنه‌ماکانی ژینگه‌و باری ئابوری وکۆمه‌لایه‌تی و خودا په‌ره‌ستی له سرووده‌کاندا ڕه‌چاو ده‌کرێن ،یه‌کێک له‌و ڕێنمایانه‌ی که ئه‌مرۆ من مه‌به‌ستمه، مافی کچانه.
ڕووداه‌وه مێژوویه‌کان به به‌ڵگه‌وه وای ده‌سه‌ڵمێنن که‌هه‌ر زۆر له کۆنه‌وه به‌ڵکو پێش ئاینی ئسڵامی پیرۆز له ناو خێڵ و تیره عه‌ره‌بیه‌کاندا، به گشتی ئافره‌ت رێزیان لێ نه‌گیراوه و‌به چاوێکی نزم تێ‌یان ده‌ڕوانین و زۆر به ووشکی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون. هه‌ر وه‌ك چلۆن مرۆڤ مامه‌له به شتومه‌کی کڕین و فڕۆشتنه‌وه بکات. وه زینده به‌چاڵ کردنی کۆرپه کچانی تازه له داییک بوان له نێو ئه‌و عاره‌به خێڵه‌کیانه‌دا بۆ ئه‌م نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته نموونه‌یه‌کی گه‌له‌ک دره‌وشاو و ڕه‌ونه‌ق دارن . له زۆر ڕووداوه مێژوویه‌کاینی تردا وه‌ك شه‌ڕ و چه‌نگ له نێوان عه‌شره‌ت و تیره‌کان، یان له دواییدا له نێوان میلله‌ت و وڵاته‌کان دا، ئافره‌ت وه‌ك کۆیله حیسابی بۆ ده‌کرا، وه‌ک چۆن زۆر جار بنه‌مای ئاشت بوونه‌وه‌ی دووتیره‌ی به یه‌کداچوودا له سه‌ر مامه‌له بوو به سه‌ر ژنانه‌وه، به دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ له نێوانیاندا ،هه‌ر تیره‌یه‌كی دۆڕاو ده‌بوایه ئه‌وه‌نده ئافره‌ت و مه‌ڕو ماڵات، وه‌ک باج و غه‌رامه به‌ڵایه‌که‌ی تری براوه‌ی پێشکه‌ش کردبایه. هه‌ر له نووسراوه مێژوویه‌کاندا، کچان له ووڵاتانی ئا‌فریقاو هه‌ندێ له ووڵاته عاره‌بی و ئیسڵامییکان دا ده‌رده‌که‌وێ که تا ئه‌مرۆش سزای یاسای// نه‌شته‌رگه‌ری فه‌رعه‌ونی// به‌سه‌ر زۆربه‌ی کچان فه‌رز ده‌کرێنن، ئه‌ویش به دوورینه‌وی کۆئه‌ندامی مێینه‌ی كچانه‌یه که ته‌نها بوارێکی گچکه بۆ فڕێدانی ئاوی به‌ر ڕۆیشتووی کلیه‌کانوه به جێ دێڵن ، ئه‌و کاره‌ش له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به ئه‌نچام ده‌درێت . کاتێک ئه‌و کچانه گه‌وره ده‌بوون و حازریان ده‌کردن بۆ شوو کردن ، واته له شه‌وی زاواییدا ژنیك به ناوی مامانه‌وه هه‌ڵده‌ستا به کردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگریه فه‌رعۆنیه ، ئه‌ویش به هه‌لوشاندنه‌وه‌ی ئه‌وچه‌ند ته‌قه‌ڵانه بووه که‌به درێژایی ڕۆژگار یه‌کیان گرتبۆوه بۆه‌ه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زوانه هه‌ندیک ئامێری پیسیان وه‌ک چه‌قۆی ژه‌نگاوی کۆن، گوێزانی به‌کارهێنراوی کول یاخود هه‌ر به‌ردێکی ئاسای تیژیان به کاربردوه. که له زۆربه‌ی زۆری جارانیش به هۆی ئه‌م ئامێره پیسانه‌وه ئه‌و کچانه تووشی نه‌زیفی خوێن ده‌بوون، زۆر جارێش توشی ئینفێکشون ده‌بن، له به‌ر نه‌بوونی پزیشک و چاودێرانی له‌ش ساغی، ئه‌و کچانه زۆربه‌یان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌م کاره‌ساته‌ش هه‌ر ئێستاش وه‌ک نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی له زۆر ووڵاتانی به تایبه‌تی له سۆماڵ و خوارووی میسر‌و سودان‌و..... هتد به کار ده‌برێن، وه هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م ئا‌فریکادا ئه‌م نه‌ریته بێویژدانیه هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا به دڕنده‌ترین مێتودی نامرۆڤیانه‌یه دژی کچان له جیهاندا له قه‌ڵه‌م ده‌درێن . ئه‌م ڕه‌فتاره ناشرینانه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره زۆر نه‌خۆشیی ده‌روونێش بۆ ئه‌و کچانه درووست ده‌کات و له ژیانی ئایینده‌یاندا ده‌بن به ژنێکی ده‌روون کۆمپلێکس. ته‌نها له‌به‌ر بێ باوه‌ڕی پیاوانه ئه‌م کاره تا ئه‌وڕۆ به‌ڕێ ده‌چێت و ئه‌نجام ده‌درێت که گوایه پێش شووکردنیان پیاوێکی تر نزیکی ئه‌م کچانه نه‌بۆته‌وه. وه خه‌ته‌نه‌کردنی کچان، تا ئێستا ش هه‌ر باوه له زۆر ناوچه دواکه‌وتوه‌کانی جیهاندا، وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت نزیکه‌ی 135 ملێون ئافره‌تی خه‌ته‌نه کراو ئه‌وڕۆ له جیهاندا هه‌یه ، بێگومان ئه‌م دیارده‌یه به‌شێکی ناوچه دوا که‌وتوه‌کانی جێنشینه کورده‌کانیش ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌ست تێوه‌ردانی پیاوانه به ناوی ئایینه‌وه له‌سه‌ر مافی ئافره‌تان وژنان. ئه‌وه‌ی من گه‌ره‌کمه ئه‌مڕۆ باسی بکه‌م کێشه‌ی کچانی کوردستانه ، که زۆر له مافه‌کانیان پێشێلکراوه ، به‌لکو لێدانی کچان و هه‌ره‌شه‌لێکردن زۆر ئاساییه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، زۆ جاریش ته‌عه‌دای نامووسیان لێده‌کرێت و له دواییشدا ده‌کوژرێت، ئه‌ویش هه‌ر به ناوی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و ئابروو باوه. له کێشه ترسناکه‌کانی تری کۆمه‌لگاکه‌مان// ژن به ژنه// که هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڵاوزی و نه‌بونی باری ئابووری. گه‌له‌ک له منداڵانی خیزانێک ده‌گۆردرێنه‌وه له نێو یه‌کتردا، واته کوڕی خێزانێک كچی خیزانه‌که‌ی تر ده‌هێنی ،به مه‌رجێک ئه‌میش خوشکه‌که‌ی به براکه‌ی ئه‌و بدات. وه ئه‌گه‌ر برای وا گه‌وره‌ی نه‌بوو ئه‌وکاته به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی باوکی کچه‌که بۆی هه‌یه خۆشکی کوڕه‌که بێنێت، ئه‌ویش به‌بی ڕه‌چاو کردنی هیچ مافێک بۆ ئه‌و کچه منداڵه هه‌راشه‌ی که هه‌ر ئاگای له هێچ ڕووداوێک نیه، ئه‌م کچه نه‌گبه‌ته بۆ براکه‌ی ده‌بێته قوربانی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی سه‌ده‌ها کێشه‌ی جیاوز جیاواز له نیوان ئه‌م جوره ژن و‌ژن خواستنه له داهاتوودا دروست ده‌بێت و ده‌بێته ماڵوێرانی هه‌ردوو خێزانه‌که .
هه‌ندێک له‌و کێشانه‌ی که تا ئه‌وڕؤش هه‌ر باوه له نێو کۆمه‌ڵگای ده‌شته‌کی کورده‌واری خۆماندا، ژن و ژن خواستنی نێوان خزمانه، به تایبه‌تی له نێوان ئامۆزا‌و پوورزاو خاڵۆزاو وه‌هه‌روه‌ها ، ئه‌م نه‌ریته نا سازانه زۆر له نه‌ریتی کۆنی کورد جودان، ئه‌م شێوه ژن هێنانه له دوای هاتنی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه تێکه‌ڵ به داب‌و نه‌ریتی خۆماندا بووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه دیانه‌تی زه‌رده‌شته که به‌لای ئه‌و نوێنه‌ری خودایه وه ئه‌م جۆره کاره ناڕه‌وایه نایه‌کسانیه به لای زه‌رده‌شتیه‌کانه‌وه له ڕه‌گه‌زه‌وه یاساغ و قه‌دغه بوونه، وه وه‌ک ده‌رکه‌وتوه له بواری زانستیشه‌وه ئه‌م جۆره ژن خواستنانه له‌م دواییه‌دا له کن ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان به کارێکی خراپ پێناسه کراوه، چونکه کار له نه‌وه‌کانی ئه‌و دوو ژن‌و مێرده ده‌کات که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ک ڕه‌گه‌ز و کارێکی خراپ ده‌کاته سه‌ر جیناتی به‌چه‌کانیان . به قه‌ده‌غه‌کردن و له بار بردنی منداڵانیش کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تره که له ووڵاته ئیسڵامیه‌کان و گاوره به‌دینه‌کانی کاتۆلیك به دی ده‌کرێن. ئه‌م بڕیاره له ڕه‌واڵه‌تدا ته‌نها پابه‌نده به ژنان خۆیانه‌وه، ئه‌ویش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرفتی به‌خێو کردن و په‌روه‌رده، بیریان لێ کردۆته‌وه، که زۆر له‌و دایکانه توانای ئه‌رکی به‌خێوکردنی منداڵی تازه‌بوویان نیه بخنه سه‌رشانیان، به تایبه‌تی که خۆیان منداڵی بچوکیان له ماڵه‌وه هه‌بێت ، وه به‌و شێوه‌یه گه‌لێک ناخۆشه بتوانن منداڵیکی کۆرپه‌ی تر به خێو بکه‌ن، خۆ هه‌ر ئه‌وه‌ش نیه، ده‌بێت بیر له باری ئابووریش بکرێته‌وه، بۆ نموونه کوا تۆ جووتێک پێڵاو بکڕیت وکو شه‌ش جووت پێڵاو بکڕیت بۆ منداڵه‌کانت ، له‌زۆر ووڵاتانی رۆژ ئاوادا ئه‌م کاره زۆر ئاسان کراوهته‌وه ئه‌ویش به‌وه‌ی که هه‌ر ئافره‌تێک بۆی هه‌یه خۆی بڕیار بدات که ئایا کئه‌و کۆرپه‌یه‌ی له ناوزگی داکیدایه، بیهێڵێته‌وه یاخود له به‌ری خۆی به‌رێت، ئه‌ویش به مه‌رجێک حه‌و کۆرمه‌یه ته‌مه‌نی له 18 هه‌فته زیاتر نه‌بێت. ،به‌ڵام دوای ئه‌و ته‌مه‌نه یاسا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردووک دایك و باوکی ئه‌و کۆرپه‌یه ده‌بێت، گرنگیش نیه که ئایا ئه‌م دوو هاوسه‌ره به شه‌رعی پێکه‌وه ده‌ژین یاخود هه‌ر وه‌ک هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستن بۆ هه‌ڤدی. به‌ڵام مخابن له کۆمه‌لگاکه‌ماندا زۆر جاران ته‌عه‌دا و په‌لاماری ئافره‌ت ده‌درێت و ئه‌و ئافره‌ته بێتاوانه‌ش هیج مافێکی ڕه‌وای نیه که له دا‌دگاکاندا گله‌و شکات بکات، ئه‌ویش به‌هۆی نبوونی ئابووری و ئابڕو نه‌چون وتۆڵه‌سندنه‌وه‌یه ، زۆر جار بیستوومانه و بینراوه که ئه‌و کچانه یان ئه‌و ژنانه به رێگای نا شه‌رعیه‌وه ده‌یانه‌وێت زگه‌کانیان له‌ناو به‌رن که زۆربه‌ی جاران گیانیشیان له‌سه‌ر داده‌نێن، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مامان و ژنانه‌ی به پاره ئه‌م کارانه‌به جێ ده‌که‌ن وهیج شاره‌زییه‌کیان له بواری ته‌ندرووستیه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بێت چاری ئه‌و ژنه سک پڕانه بکات و وورگیشیان ڕۆژ به دوای ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه‌وه‌و ئاشکرا ده‌بن، هه‌ر بۆیه گه‌لێکیان بڕیاری خۆکوشتن‌ن ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌یان به ترسناکترین شیوه‌و فۆرمی نا یاسایی به‌رامبه‌ر به ژنان، که له‌به‌ر بێ پاراستنی یاسایی و نه‌بوونی رێگای چه‌ره‌سه‌ری بۆیان له ژێر چنگی زوڵمی کۆمه‌ڵگادا ده‌ژمێردرێت . له کووردوستاندا کچان به گشتی زوڵمیان لێ ده‌کرێت چونکه به ده‌گمه‌ن به خواستی خۆیان هاوسه‌ر ده‌دۆزنه‌وه، وه ئه‌مه‌ش زۆر کاریگه‌ره له سه‌ر ده‌روونی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که دوای مێردکردنیان ژیانی خێزانیان به ژیانێکی سه‌رکه‌وتوو نابینرێت و کێشه‌ی به‌رده‌وام دێته رێگایان، ئه‌وه‌ش بێگومان تێنه‌گه‌یشتنی بیر‌و بۆچونه له نیوانیاندا ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ی جیا بوونه‌وه له کۆمه‌لگای ئێمه به شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ناشرین و قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه ئه‌و ژنانه کێشه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا ژێر خاک ده‌کرێن و بۆ قه‌بره‌کانیان ده‌گوێزرێنه‌وه. كجی کورد هه‌تا له ماڵی باوکیه‌تی له ژێر فشاری باوك و براکانیه‌تی، که ئه‌وانیش هه‌رده‌م دژایه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و خه‌مه قه‌تیس ماوه‌کانی خۆیان له بۆچونی خوشکه‌کانیان ده‌رده‌هێنن چونکه باش ده‌زانن که ئه‌وان مافیان پێشێل کراوه، وه به قه‌ده‌غه کردنی شتوومه‌ک ڵێیان زۆ له نهێنیه شاراوه‌کانی پیاوان قووڵتر ده‌بن وه‌ک بڵێیت فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن به‌رابه‌ر کچان و ژنان و ده‌ڵێن..... بۆت نیه ئه‌وه له‌به‌ر که‌یت.....بۆت نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه قسه بکه‌یت...... بۆت نیه دوابکه‌ویت... بۆت نیه دڕه‌نگ بۆماڵه‌وه بێیته‌وه......بۆت نیه به ویستی خۆت شت بکڕێت و هه‌لبژێریت...... بۆت نیه بڕیاری دوا رۆژی خۆت له‌گه‌ڵ كێ بده‌یت...... وه سه‌ده‌ها بۆت نیه‌و......ووشه‌ی بۆت نیه ڕۆژانه به‌ر گوێیان ده‌که‌وێت ، به بێ ئه‌وه‌ی به‌رگری له بۆچوونی پیاوان بگرن .
ئێمه زۆر جار له‌به‌ر نه‌زانی خۆمان چاره‌ی بنه‌ڕه‌تیه دیموکراسیه‌کا ن وده‌رگا ئاواڵه‌کان به یه‌ك تێکه‌ڵ ده‌که‌ین ، کاتێک کچێك بۆ خۆشی خۆی جلێکی مۆدێرن و ترێندیگ له‌به‌ر ده‌کات ، داروو به‌رد به گژیا ده‌چێت، به‌ڵام کاتێک کوڕێك قژ و پرچی درێژ ده‌کات ته‌نها به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن..... كاتێ کچێك بۆ خه‌ریداری خۆی به تنها به‌ره‌و بازاڕ ده‌ڕوات هه‌زارو و یه‌ك چاوی پیاوان تێی ده‌نواڕن و لێی ده‌کۆڵنه‌وه، کچه‌ی به‌سته‌زمانیش له به‌رشه‌رمی خۆی مه‌گه‌ر ته‌نها ڕوو له زه‌وی بکات. ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕێك له هه‌مان بازاڕدا گواره‌و ملوانکه له گوێ و ملی خۆ کات خه‌ڵکان زۆر به کارێکی ئاسایی بۆی له قه‌ڵه‌م ده‌به‌ن .کاتێک کیژێك داوای بڕه‌ک پاره بکات بۆ جل‌و به‌رگ کڕین، به هه‌زاران به‌ڵگه‌وه وای لێ ده‌که‌ن پۆشمان بێته‌وه له‌و خواست و کڕینه. ، به‌ڵام که کورێک داوای پاره ی کرد له داک و بابی ، ئه‌وا به بێ بیرکردنه‌وه ئاره‌زوه‌که‌ی بۆ دێننه دی، به خۆی له ڕاستیدا ده‌بێت باری ئابووری کیژان زیاتر له کوڕان بایه‌خی پێ بدرێت ، که‌چی مخابن زۆربه‌ی خێزانه‌کان له کوردوستاندا به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر زانستانه ئاوڕێك له ژیانی کچان و ژنان له‌ده‌ره‌وی مـاڵدا بده‌ینه‌وه، کاتێک وان ده‌چنه سه‌رکاره‌کانیان له ده‌زگا و دایره گشتیه‌کاندا، بۆت ئاشکرا ده‌بێت که مافه‌کانیان وه‌ک تیشکی خۆر پشت گوێ خراون، بۆ نموونه مافی بیروڕاده‌ربڕین و جمووجۆڵکردن و ڕه‌وش وڕه‌فتاری رۆژانه‌یان زۆر سنووربه‌ندن، جگه له‌وانه‌ش سه‌یر کردنیکی تیژ‌و قووڵی هه‌ندێک له فه‌رمانبه‌ره پیاوه‌کان و تێڕوانین و کرده‌وه‌ی ناڕێکی گه‌لێک له خه‌ڵکانی میوانی ئه‌و ده‌زگایانه بۆ سه‌ر ئه‌م ژانانه وا له مرۆڤ ده‌کات که به یه‌کجاری دان به‌وه‌دا بێنێت که کموکورتیه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کانمان پێویستیان به گؤڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌یه.
راسته ژنان مافی ده‌نگدانیان بۆ ڕووخساوه، به‌ڵام با له یادی خۆمان نه‌به‌ینه‌وه که هه‌تا ده‌نگه‌کانیشیان له ژێر فشاری بۆچوونی پیاواندایه، وه هه‌ر پیاوانیشه که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و حیزبه سیاسیانه‌ی یان ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه‌ی که خۆیان به ڕاستی ده‌زانن و پڕ به دڵ حه‌ز ده‌که‌ن که له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کانیشدا ده‌نگه‌کانیان به فیڕۆ نه‌چێت و بۆ ته‌نها جارێکیش بێت ژنان بتوانن به‌م بۆنه‌یه‌وه بگه‌نه وه‌رگرتنی به‌شێکی بچووک له مافه ڕه‌واکانیان.. به‌هه‌مان شێوه به ده‌گمه‌ن مه‌گه‌ر ڕه‌چاوی که‌ین تاقه ژنێک پۆستێکی بڵندی ئیداری پێسپێردرابێت، ئه‌گه‌ر هه‌بێتیش ئه‌وا بێگومان ئه‌و ژنه ده‌که‌وێته به‌ر فشاروگوشاری مێرده‌که‌ی و خزم و دۆستی نزیکی خۆی، که‌واته ئه‌و ژنه له ڕواڵه‌تدا هه‌ر بێده‌سته‌ڵات ده‌مێنێته‌وه... ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵخوشیه ئه‌وه‌یه که ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه و به‌پێی ده‌ستووری گشتی عێراق، ده‌بێت نزیکه‌ی له سه‌دا بیست و پێنجی نوێنه‌رانی پارله‌مان له ژنان پێک هاتبن و به‌هه‌مان ڕێژه‌ش له دام و ده‌زگا حکوومیه‌کاندا خۆ بنوێنن. ، جا با بزانین له داهاتوودا چه‌ند له‌م به‌نده یاساییانه ده‌بن به بڕیار و جه‌ندی تریش له مانه هێنده‌ی تر ئاره‌زوه‌کان ژێر به خاک ده‌کات. ئه‌وانه‌ی باسمان لێوه کردن ته‌نها چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کن له بواری مافه پێشێلکراوه‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا. ئه‌م ڕوونکردنه‌وانه وامان لێ ده‌کات ده‌کات بڵێین که کچان و ژنان ڕاسته ده‌ژین له کوردستاندا، به‌ڵام ژیانێکه که پیاوان سنووری ژیان و ووردبوونه‌وه‌و بۆچوون و هه‌ڵسوکه‌وتیانی بۆ داڕشتوون وته‌رخان کردوون ، نه‌وه‌که ئه‌و ژیانه بێت که ژنان به خواست و وویستی و خۆیان بنییاتیان دابێت .
پله‌و پایه‌ی ژنانی عێراقی به دوای جه‌نگی ئامریکادا
پرسیار له‌م بواره‌دا گه‌له‌کن، یه‌ک له‌وانه ئه‌و یاسا دانراو و چه‌سپێنره‌وانه‌ن که ده‌رباره‌ی مافی ژنانه‌وه دانراون، به‌ر له هه‌ر باسێک، با جارێ وورد بینه‌وه له سه‌ر یاسا سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی سه‌باره‌ت به موتعه‌وه ، به واتای ژن‌هێنانێک بۆ خۆشی و کاتی، که ڕێ به پیاوان ده‌دات ژن بێنن یاخود بۆیان بلوێت جووت ببن له گه‌ڵ چه‌ندئافره‌تێکدا، به به‌بێ ئه‌وه‌ی که ژنه‌که ته‌نانه‌ت به پێی شه‌رعیشه‌وه به ژنی کابراش بشێت، زۆر جاریش ئه‌م جووت بوونانه زووتر له لایه‌ن چه‌ن پێسپارده‌یه‌که‌وه ڕێکخراون، پیاوان بۆیان هه‌یه ئه‌و ژنه له سه‌عاتێکه‌وه بۆ جه‌ند هه‌فته‌و مانگێک له‌لای خۆ بهێڵنه‌وه ، ئه‌مه به خۆی خۆ پاک کردنه‌وه‌یه‌کی غه‌یره شه‌رعیه که به‌رامبه‌ر به ئاین و وویژدانه‌وه به‌ر ئانجام ده‌درێن به مه‌رجێک ئه‌م کرده‌وانه پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه ، که با بڵێین ئه‌و پیاوانه چه‌نده پاره یان چه‌نده شیربایی و پاره‌ی به کرێدان به ناوی شه‌رعه‌وه به‌و ژنانه ده‌بێت بده‌ن و چه‌نده خه‌رجی بۆ ئه‌م به ناو ماره‌ییه پێویسته بده‌ن ، گرنگ نین ئه‌م جۆره ژنانه چ دیانه‌تێکیان هه‌بێت، واته جوو بن یاخود مه‌سیحی یان ئیسللام ، گرنگ ئه‌وه‌یه ژنی پیاوان، ئه‌گه‌ر زووتر ژنداربن ڕازی بن له سه‌ر ماره‌یی ئه‌م ژنه به کرێ چوانه.
ئه‌م بابه‌تانه به گشتی له سایده‌که‌ی ئایه‌توللا سیستانی‌دا به ڕوونی نووسراونwww. Sistani .org ، له‌م مالپه‌ره‌دا جگه له‌و بابه‌ته، باس له چۆنێتی به‌سه‌ر بردنی ژیان ده‌کرێت له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له لایه‌ن پیاوان و ژنانه‌وه ،، جگه له‌وانه باس له بیروبۆچوونی سیستانی به‌خۆیی و کار‌و کرده‌وه‌کانی و بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر به ئامریکا و پارله‌مانی هه‌ڵبژاردراوی عێراقدا به دی ده‌کرێت، به زۆر زمانیش نووسراونه‌ته‌وه وه‌ک عاره‌بی و فارسی و ئینگلیزی و...هتد
ئه‌وڕۆ گشت ئه‌حزابه سیاسیه‌کان له عێراقدا ڕوو له جه‌نابی سیستانی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بیروڕای ئه‌و چلۆنه و ، چ جۆره حکوومه‌تێکیشی له عێراقدا ده‌وێت به‌ر پا بکرێت. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنی 15 کانوونی دووه‌م خرانه به‌ر ده‌م هاوڵاتیان، چه‌ند جارێک ڕێژه‌ی ئه‌م ده‌نگدانه دواخران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س ده‌یزانی که‌وا ته‌نها، ته‌حالوفی عێراقی زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه. له کۆی ئه‌و 275 ئه‌ندامه گشتیه‌ی پارله‌مانی عێراقدا، ئه‌م ته‌حالو‌فه به هێنانه دی زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌نگانه‌ی له‌م دوایه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه، شیعه‌کان ده‌توانن به زۆرینه‌ی ده‌نگ گه‌لێک له یاسا‌و ده‌ستووری چێکراوی عێراق بێننه گۆڕین ئه‌ویش به یارمه‌تی هه‌ندێک له ئه‌حزابه سه‌ر به عاره‌به عێراقیه‌کانی تر، وه‌هه‌روه‌ها زۆر له پله‌و پایه گرنگه‌کانی حکوومه‌تی دابێی عێراق بۆخۆیان بقۆزنه‌وه، به‌ڵام جۆگاو لق‌و پۆپه‌کانی ده‌سته‌ڵات زۆر به‌ڕوونی گڕی تێبه‌ربوه وه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ته‌حالوف گه‌ره‌کیه‌تی بنه‌ما گشتیه‌کانی ده‌ستووری عێراقی بگۆڕێ یان نا، گه‌ر هاتوو ئه‌وان نیازیان بێت که ئه‌و ووڵاته بکه‌ن به ووڵاتێک سه‌ر به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت وئه‌و ده‌ستووره‌ی پارساڵ له لایان گه‌لانی عێراقه‌وه ده‌نگی له سه‌ر درا بیگۆڕن، ئه‌وا بێگومان کاره‌ساتێکی چڕی درێژخایه‌ن دووچاری ئه‌و ووڵاته ده‌بێت، ئه‌وان زۆر به ئێران و هه‌ندێک له دسته‌ڵاتداره‌کانی سه‌عودیه‌ی عاره‌بی قایمه.
جه‌ره‌سی نیگه‌رانی و نا ئارامی له عێراقدا لێدرا، کاتێک له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا، مه‌جلیسی شورای مه‌لاکانی ده‌سته‌ڵاتداری عێراقی کۆبوونه‌وه‌و به گشتی له‌و جڤینه‌دا بڕیاران دا که ته‌نها ده‌ستووری شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌بێت له عێراقدا بکرێت به یاسا‌و ده‌ستوور. به‌ڵام دوا به دوای ئه‌وان یه‌کسه‌ر مه‌لا سه‌ر به ئایه‌توڵڵا سیستانیه‌کان له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاویان کرده‌وه که سیستانی به خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره هه‌میشه‌یه‌ی عێراقدا چۆته‌وه‌و هه‌ر به خۆشی ڕه‌زامه‌ندی نواندوه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستووره گشتیه‌دا، وه فه‌رموویه‌تی که یاسا و شه‌ریعه دوو بۆچوونی جودان. به پێی ئه‌و ده‌ستووره که هاتۆته نووسین بڕیار دراوه که ئاین به سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنه‌ماکانی گه‌ڕان به دوای ده‌ستووری یاساکان ده‌ژمێردرێت، به پێی ئه‌و ده‌ستووره ،که‌س بۆی نیه به هیچ شێوه‌یه‌ک یاسایه‌کی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ری دامه‌زرێنێت که دژ به نووسراوه‌کانی شه‌ریعه بێت، یاخود دژ به پرینسیپی دیموکراتی و مافی مرۆڤانه‌وه بێت، هه‌ر که‌س ئازاده چ بیروبۆچوون و ئاینێکی هه‌بێت وه هه‌رده‌م ده‌توانێت سیستێمی ئاینی باوه‌ڕپێکراوه‌که‌ی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت. ئه‌م یاسایانه گه‌لێک له یاسا داڕێژراوه‌کانی ئێران به دوورن، که شه‌ریعه‌ت له‌و ووڵاته‌دا به ته‌نها سه‌رچاوه‌ی یاسا داده‌نێت، وه به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌ر شتێک که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خودای له سه‌ر بێت په‌نجه‌ی بۆ درێژ کردبێت ده‌بێت ببێت به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌روکیه‌کانی یاسا ،ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د د.خ له سه‌ر زه‌وی، نوێنه‌ری خودایه. جا به پێچه‌وانه‌وه ئایه‌توڵڵا سیستانی به خۆی ده‌ڵێت که له قورئانی پیرۆزدا هیچ شتێک نه‌نووسراوه باس له دین و سیاسه‌ت بکات، به‌م بۆجوونه من سیستانی به مرۆڤێکی دیموکرات خواز ده‌ناسم. مه‌ترسیه‌کی گه‌وره هه‌یه له‌م ڕوانگه‌یه‌دا کاتێک که مه‌لا سونیه‌کان وئایه‌توڵڵا شیعه‌کان و کورده‌کان رێک بکه‌وه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که مافی ژنان له کۆمه‌ڵگادا به ته‌نها گرێدراوبێت به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه ، به‌م شێوه‌یه مافی ژنان دووباره پێشیل ده‌کرێت و نرخی مرۆڤایه‌تیان له ڕووی قانونه‌وه به نیوه‌ی نرخی پیاو ده‌ژمێردرێت، مافه‌کانیان ڕووبه‌ڕووی موتعه‌و شوو کردن و جیابوونه‌وه یاخود په‌روه‌رده‌ی منداڵ و دادگا‌و میراتی و... هتد ده‌خرێنه ژێر خاکه‌وه.
|
|
02/09/2015 |