ئاوازوگۆرانی خۆراكی ڕۆحمانه
مه‌زهه‌ری خالقی
بێریڤان
جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید پێشه‌كی ئه‌ندامانی گروپه جیاجیاكانی پارت و هێزه‌سیاسیه‌كانی به‌رگری هۆڵه‌ندا، له ساته‌وه‌ختی خه‌باتی ژێرزه‌مینی دژی داگیركه‌ره‌كانی نازی ئه‌ڵمانیا له ساڵانی نێوان 1940 - 1945 دا، له كاتی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری نێوان شانه جیا جیاكان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌نهێنی و سیاسیه‌كانیان و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بنكه‌ى نهێنی ڕێكخراو و گیانی ئه‌ندامه‌كانیان، كۆدوشفره و هێمای جۆراوجۆریان به‌كارده‌هێنا، یه‌كێ له‌و كۆده گرنگانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنا و له دوای جه‌نگیشدا، له مێشك و ده‌روونی زۆرینه‌ی خه‌ڵكیدا ڕه‌گی خۆی داكوتا ، 4" نۆته‌ی یان مێلۆدی" " سیمفۆنیای5 " ی كۆمپۆنیستی به‌ناوبانگ لودڤیگ بتهۆڤن بوو، كه به ناوی " چاره‌نوس، قه‌زا" ناسراوه. بیتهۆڤن له كاتی شه‌ڕه‌خوێناویه‌كانی ناپلیون له ساڵی 1808 دا ئه‌م سیمفۆنیایه‌ی نوسیوه. ئاشكرایه، ئه‌م داهێنه‌ره مه‌زنه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ناسراوه و به به‌ناوبانگترین كۆمپۆنیست داده‌نرێ، توانیویه‌تی له و بارودۆخه‌ی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا، خه‌بات و تێكۆشانی مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێانی سه‌ركه‌وتن له ڕێگای نۆته و مۆسیقادابه‌رجه‌سته بكات، سیمفۆنیای 5 ى كه له چوار به‌ش پێكهاتوه چه‌ند مانایه‌كی جیاوازی له خۆ گرتوه ئه‌ویش: تێكۆشان، هیوا، گومان، سه‌ركه‌وتن. سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ به مانای زاڵبون به سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی ژیاندا، زاڵبونی مرۆڤ له دیاریكردنی مافی چاره‌نوسی خۆی نه‌ك ته‌سلیم بوون به چاره‌نوس و قه‌زاوقه‌ده‌ر. هه‌ڵبه‌ت، هێزه‌كانی به‌رگری هۆ‌ڵه‌نده‌ش هێزی ئه‌م نۆته‌یه‌یان زانیوه بۆیه وه‌ك كۆدێك یاخود وه‌كو زمانی نهێنی له نێو خۆیاندا به‌كاریان هێناوه . ئێستاش له دونیای ئه‌مڕۆی هۆ‌ڵه‌ندیدا ، نزیك شه‌ست ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبونی جه‌نگدا، له كاتی ئاهه نگ گێران و یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕزگاری هۆڵه‌ندا له سه‌ره‌تای مانگی پێنج‌دا، "4 نۆته ی میلۆدی" سیمفۆنی و ڕۆحی بیتهۆڤن به‌ناو ئاسمانی به‌رینی هۆ‌ڵه‌ندادا سه‌ماده‌كات. له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی ، كه هێزی ده‌نگی نۆته‌كانی سیمفۆنی پێنج خۆی ده‌گه‌یه‌نێته دنیای هۆش و قوڵایی هه‌ست ،ده‌رئه‌نجام كه ڕۆڵی له په‌ره‌پێدانی هێزی ووره و هیوا ده‌بێت. له‌و كاتانه‌دا، بیروهۆشم ده‌كه‌وێته جوڵه و نۆته‌كانی ئاوازی كوردی گۆرانی( په‌پوله‌ی ئازادی) مامۆستای نێوداری كورد خاڵقی له ناو مێشكمدا شه‌پۆل ده‌ده‌ن، ئاواتی كه‌ڵه‌كه‌كراوم ، خۆزگه‌ی شاره‌وام سه‌رده‌ردێنێ و له خۆم ده‌پرسم، ئاخۆ كه‌ی بێت ، موزیكی ئه‌م سیمفۆنیایه رۆژێ له ڕۆژان بكرێته سیمبۆ‌ڵێك و له ڕۆژه‌نیشتمانیه گرنگه‌كانی كوردستان نۆته‌كانی به ئاسمانی ووڵاتدا سه‌ما بكات و ده‌نگی و میلۆدی خۆی بگه‌یه‌نێته گشت گه‌نجان و لاوانی ئه‌مڕۆ و داهاتوو. گه‌رچی، ئه‌و دوو داهێنه‌ره له كاری هونه‌ریییاندا زۆر له یه‌ك جیاوازن و له دوو كات و سات وقۆناغ و كۆنتێكستی جیا به‌رهه‌میان ده‌ركردوه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچۆن سیمفۆنیاكانی بیتهۆڤن كاراكته‌ری پته‌و و به‌هێزی هه‌یه و هه‌میشه‌یيه ونافه‌وتێ هه‌تا رۆژی ئێستاش كاریگه‌ری له سه‌ر جیهانی میوزیكی هاوچه‌رخ هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ئاواز‌و گۆرانیی ( په‌پوله‌ی ئازادی) مامۆستای مه‌زن له هه‌موو كات وشوێنكدا ده‌گونجێ و هه‌میشه تازه‌و زیندووه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئاواز‌و گۆرانیه‌ی له‌وه‌دایه كه مامۆستای ناوبراو جیا له‌وه‌ی به ده‌نگی ناسك و تێكستی قه‌شه‌نگ ئاوازی گه‌رمی و ووشه‌ی ساده‌ی و شیعری به‌هێز سه‌رنجی بیسه‌ر و گوێگر ڕاده‌كێشێ، بگره له هه‌ناوی گۆرانیه‌كه‌یدا مانای جوان و پڕ و قوڵی تێدایه ، هیواو ئومێد‌و شادی ده‌به‌خشتێت، به چه‌شنێك كه مرۆڤ له ئاره‌زووخۆزگه‌و خواسته‌كانی خۆی نزیك ده‌كاته‌وه ئنجا دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر هێزو وويستی مرۆڤ زیاد ده‌كات .
هونه‌رمه‌ند و جیهانی هونه‌ری ئاشكرایه، هونه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له جوانی، خۆشه‌ویستی، عه‌شق، بیر‌و بۆچوون، ململانێ، غه‌مباری، تووڕه‌یی، كه‌له‌پوور، سروشت و مرۆڤ. له هه‌مان كاتیش‌دا هونه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كیشه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر كه‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌ند خۆیی و هونه‌ره‌كه‌ی و ژیانی و جیهانی هونه‌ر و كۆمه‌ڵگاكه‌ی . كاره هونه‌ریه‌كانی مامۆستا له گۆرانی و مۆسیقا و ئاواز و ته‌عبیری وشه‌كانی تێكڕا جوانی و پوخته‌یيه‌كی تێدایه، جوانی وه‌ك جوانی، جوانی وه‌ك به‌هایه‌كی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جوانی و ئيستاتیكایه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی ناخی خۆیه‌تی كه له‌لایه‌ك ڕۆڵی خێزان( دایك و باوك ) و ئه‌و ژینكه و زه‌مینه یه‌ی كه هونه‌رمه‌ندى تيدا له دایك بووه‌و تێيدا گه‌وره‌بووه، له لایه‌كی دی بونیه‌تی هونه‌رمه‌ند خۆی كه خاوه‌نی به‌هره و ژیرى و هۆشه، كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی جیهانی هونه‌ریدا، به واتایه‌كی دی فاكته‌ری په‌روه‌رده و فاكته‌ری كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند خۆی له كاروكاردانه‌وه‌دا نه‌خشى گه‌وره‌یان بينيوه له به‌هێزكردنی كاره هونه‌ریه‌كانیدا.
بیریاری به ناوبانگ فرۆید، پرۆسه‌ی گۆڕینی ئاره‌زوو و توانا و غه‌ریزه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ بۆ شتێكی باڵا و مه‌زنتر له ڕووی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه تیه‌وه ناو ده‌نێت به پرۆسه‌ی" سوبلیماسیون" كه ئه‌مه‌ش گۆڕینی توانا و وزه‌كان بۆ داهێنان ده‌گرێته‌وه، گه‌ر له‌م دیدو ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری كاره هونه‌ریه‌كانی مامۆستای مه‌زن بكه‌ین ، مامۆستا ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌یه كه هه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه شاراوه‌و نادیاره‌كان له ڕێگای بیركردنه‌وه و زه‌ینیه‌وه فۆرمی كردوه، له شێوه‌ی مۆسیقا‌و گۆرانیدا پراكتیزه‌ی كردوه و ده‌ڕىبڕیوه. شایانی باسه ، مامۆستا جگه له وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ داهێنان ، ئه‌ركی وشیاركردنه‌وه ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی تێيداده‌ژی له لایه‌ك و له لایه‌كی دی ئاگارداركردنه‌وه‌ی به‌ر ده‌وامی مرۆڤ له به‌ر پرسیاربوونی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی خۆی و هه‌م خه‌ڵكی دی له ئامێز گرتووه. به واتایه‌كی دی هونه‌رمه‌ند جگه له داهێنان، هه‌ستێكی ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌كردن، هه‌ستێكی به‌ر پرسیاریه‌ت به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌به‌رده‌وامی تێدا ده‌ژی، گۆرانییه نيشتمانييه‌كانى شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌ن . بێگومان ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌شدا بنێێن، كه هونه‌رمه‌ند ئه‌و كه‌سه‌يه له ناو تراژیدیادا شه‌ڵاڵن ، چاره‌نووسیان گرێدراوه به چاره‌نووسی ئه‌و بارودۆخه‌ی كۆمه‌ڵگا خۆی تیا ده‌بینێته‌وه، هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن گه‌ر له خزمه‌تی هونه‌ره‌كه‌یدا بێت، ڕاستگۆ بێت له كاره‌كانيدا ناتوانێت ملكه‌چی ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداران بێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی گه‌ر له ئه‌نجامی بارودۆخی نه‌گونجاوه‌وه هونه‌رمه‌ند بووه كۆیله‌ی هێزی ده‌سه‌ڵاتداران و له قازانجی سیسته‌مدا كاره‌هونه‌ريه‌كانی به ئه‌نجام هينا ، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه كاراكته‌ری كاری هونه‌ری بدۆڕێنێ و له جیاتی هه‌ڵگری خه‌ونی گه‌وره‌ی گۆڕان و تازه‌كردنه‌وه، جوانی و پڕۆژه و داهێنان بن، وێرانكردن و ئیفلیج كردنی كاری هونه‌ری ده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مامۆستای مه‌زن ساڵانێكی زۆر له له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ژیاوه هه‌ر په‌یوه‌ست بوه به كێشه‌وگرفت و هیوا و ئامانجی واقعی میلله‌ته‌كه‌یه‌وه، ته‌ماشاكه‌رێكی شانۆ نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی هه‌بووه. دیاره هێزی ئیراده‌ی و عیشقی بۆ بواره‌كه‌ی بریاردانی دیاركردوه، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له تاراوگه هه‌لومه‌رجی كاری هونه‌ری بۆ مامۆستا نه‌شیاو بووه، توانیویه تی چه‌ند گۆرانیه‌ك پێشكه‌ش به جیهانی هونه‌ری كوردی بكات. بۆ نمونه: ” گۆرانی هه‌رده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ووڵات” . له‌و كاتانه‌ی خه‌ڵكان له هه‌نده‌ران و ووڵات ووره‌یان به‌ردابوو، ترسێكی زۆر له دڵی هه‌موان خۆی حه‌شار دابوو، مامۆستا به بیر‌و هه‌ستی پۆزه‌تیفه‌وه له ڕێگای گۆرانیه‌كانیه‌وه هه‌وڵی داوه ووره‌و مه‌عنه‌ویاتی گوێ‌گران به‌رزبكاته‌وه. ئیتر ئایا چ هه‌ستی نادڵنیایی و ترسی خودی هونه‌رمه‌ندی خۆی بوبێت كه له‌رێگای كاره‌كانیه‌وه ده‌ریبریووه ، یاخود، هه‌ستی به‌رپرسیارێتی هونه‌رمه‌ند خۆی بووه، گرنگ ئه‌وه‌یه، كه مامۆستا تر په ى لێدانی دڵی له گه‌ڵ تر په ى لێداني دلى گه‌له كه ى خۆی بووه.
مۆسیقا و گۆرانیه‌كانی مامۆستا: كۆمپۆنیست له دانانی پرۆگرامی مۆسیقادا هه‌رهه‌وڵی ئه‌وه نادات كه ئه‌تمۆسفیرێكی پڕ تام و چێژ بخقوڵقێنێ، بگره هه‌وڵده‌دات ووردترین ستره‌كتوری ده‌نگه‌كان بخاته به‌ر گوێ و دیمه‌نێك له شێوه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌ك بهێنێته به‌رهه‌م بۆ نمونه له مۆسیقاكانی بتهۆڤن، رێچارد ستراوس، ستراوڤسكیدا به‌دی ده‌كرێ. كۆمپونیستی به ناوبانگی فه‌ره‌نسی به‌رلیوز هیكتۆ ر - 1869-1803 ، كه له ساڵی 1830 دا سیمفۆنیای ( فه‌نتاستیكای) داناوه و له پێنج به‌شی پارچه مۆسیقای جیاوازدا ده‌یخاته ڕوو كه چۆن ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا سه‌ر ئێسقانی ئاشقی خانمێك ده‌بێت به‌ڕاده‌یه‌ك بیر‌و هۆش و جه‌سته‌ی داگیر كردوه، به شێوه‌یه‌ك كه په‌ناده‌باته به‌ر جیهانی ته‌نیایی، عه‌شق هێزی بیركردنه‌وه و هه‌ستی لێ داگیر ده‌كات، له پاشدا ئه‌م ئاشقه بڕیار ده‌دا به ئه‌فيون خۆی بێهۆش بكات و له خه‌ویدا ئاشقه‌كه‌ی بكوژێ و خۆيشی دوا به‌دوای ئه‌وه بكوژێ. لێره‌دا پرسیار ده‌كرێ چۆن ته‌نها به‌هێزی ده‌نگه‌كان ئه‌م چیرۆكه یان ئه‌م دیمه‌نه دروست ده‌كرێ، ئایا مۆسیقاش زمانه؟ چۆن زمان هێما و سیمبۆڵێكه كه ده‌رده‌برێت، وێنه‌یه‌ك دێنێته پێش چاو، ئایا مۆسیقاش هه‌ر وه‌كو زمان وایه؟ نيشاندان یان رامان دێنێته كایه‌وه یاخود هه‌سته‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه وێنه و دیمه‌ن ده‌هێنێته پێش چاومان؟ له‌سه‌ر ئه‌م بیروڕايه، بيرۆكه ی جیاواز هه‌یه، لێره‌دا شوێنی باسكردنى نیه، ئه‌وه‌ی گرنگه بخرێته پێش چاو ئه‌وه‌یه، گه‌ر گوێ له مۆسیقا و گۆرانیه‌كانی مامۆستاخالقى بگرین ، باڵانسێكی جوان له نێو تێكستی گۆرانی و ده‌نگ و مۆسیقادا به‌دی ده‌كرێ، باڵانسێك له نێو داهێنانی كه‌ش و ناوه‌ڕۆكی گۆرانیه‌كه دا هه یه ، به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی هونه‌ری زاڵ بێت به‌سه‌ر لایه‌نێكی تری‌دا، به گوێگرتن له ئاواز و مۆسیقاكانی دیمه‌نێك ده‌خوڵقێنی هه‌ندێ جار ده‌بیته به‌شێك له و دیمه‌نه و له‌و تابلۆیه‌ی كه مامۆستا له گۆرانیه‌كانی ده‌یهۆنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به بۆچونی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره كه‌شه داهێنه‌ره‌ی كه له ناو مۆسیقای مامۆستادا هه‌یه، تێكسته‌كانی ، شیعره‌كانی، ئاوازه‌كانی به جۆرێك جوانن، كه ڕازی بوون و دڵخۆشی و ئارامی ناوه‌كیمان تێدا ده‌خوڵقێنن. له هه‌ناوی هه‌ر پارچه مۆسیقایه‌كیدا جوانی و پوختی و بێتاوانی ده‌بينرێت، كه خاڵیبونێكی ڕۆحی له ناو مرۆڤدا ده‌هێنێته كایه‌وه، هارمۆنیه‌كی قوڵ له نێوان فه‌نتازی و هۆش و هه‌سته‌كانی مرۆڤ دا دروست ده‌كات، كه دوباره كاریگه‌ريی له سه‌ر هێزی عه‌قڵ و هێزی فه‌نتازیمان ده‌داته وه دیاره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆیه‌ی به‌ندێك له نێوان مۆسیقا‌و جیهانی هه‌ستی مرۆڤ دا هه‌یه، كه مامۆستا توانیویه‌تی له كاره هونه‌ره‌یه‌كانیدا گه‌شه‌ی پێبدات. له هه‌ندێ گۆرانیدا، ئاواز‌و میلۆدی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌ر له گوێ و مێشكی بیسه‌ردا ناگیرسێته‌وه، به‌ڵكو ده‌نگی نۆته‌كان خۆی ده‌گه‌ێنێته ناوه‌وه‌وه و به ناخدا شۆڕده‌بێته‌وه‌و له قۆڵای هه‌ستدا خۆی جێگیرده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌رجیهانی شاراوه‌ی ده‌روون ده‌بێت، ده‌می برینه كۆنه‌كان تازه ده‌كاته‌وه سه‌ر له نوێ ده‌یانهێنێته‌وه خوێن و ئازاری ڕۆح ده‌دا، ئازاردانێك، كه قه‌پ و گاز له هه‌ناو بگرێ، هه‌ر هه‌مان ئاوازوگۆرانیه‌كه خوێی برینه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كات و له دوایه‌كه‌شیدا هه‌ستی ئاسوده‌یی و دڵنیایی و ئارامی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌خوڵقێنێت. ڕوونتربڵێم، ئاواز و گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ناوه‌وه‌ی بیسه‌ره‌وه هه‌یه به جۆرێك ژیانی هه‌ستیاری گوێگرپه‌ره‌پێ ده دا، ئه‌و هه‌سته چه‌پێنراو سۆزه ته‌زێنراوانه‌ی كه مرۆڤ خۆی نایگاتێ، ئه‌و ئاوات و خۆزگانه‌ی كه له ناخدا كه‌ڵه‌كه كراون و له ڕێگای ووشه‌وه ناتوانێ ده‌ریببڕێ، هێزی ئاواز‌و ووشه‌كان و ده‌نگی غه‌مگینی، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لایان و ناخ و هه‌سته‌كان ده‌بزوێنێ و مرۆڤ به هه‌سته‌كانی خۆی ده‌ناسێنێ. بۆ نمونه گۆرانی نه‌سیم ، كه یه‌كێكه له گۆرانیه زۆر‌جوانه‌كان كه هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی هه‌سته‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت . ئه‌م گۆرانیه له قوڵایی ناخی هه‌ڵده‌قوڵێت و خۆی له ده‌روونی گوێگر جێگیر ده‌كات. گۆرانیه‌كه هۆنراوه‌ی د. عابیدی سیراجیدینی، ئاوازی حسێین یوسف زه‌مانی : نه‌سیمه‌كه‌ی ساردی پاییز چ بێ ڕه‌حمی چ دڵ به‌ردی، سووریی گوڵ و سه‌وزیی گوڵزاران ئه‌به‌ی تۆ، روو به‌ڕه‌نگ زه‌ردی، ئیتر ناپرسی به‌م كاره هه‌زاران دڵ برینداره ده‌پاییز به‌س بێ ئازارت...خودایه كوانێ به‌هارت گه‌ر چی، له‌م گۆرانیه‌دابێ ئومێدی و هه‌ستی ناشادی ده‌به‌خشێت و ئازار و لاواندنه‌وه‌ی ڕابووردوی له خۆی گرتوه، كوڵی دڵ ولافاوی غه‌می تێدا به‌دی ده‌كرێ، به‌ڵام گرنگی گۆرانیه‌كه له‌وه‌دایه له جه‌وهه‌ری هه‌سته‌كان به‌زه‌یی به‌خۆ هاتنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی تیا به‌دی ناكرێ. له سه‌رێكه‌وه هێزی ده‌نگی گه‌رم و به‌سۆزی، له سه‌رێكی دیكه‌وه بوێرى ده‌ڕبڕینی هه‌سته جۆراوجۆره‌كانی كه له ناخی هونه‌رمه‌ند خۆی هه‌ڵده‌قوڵێت، زیاتر تام و چێژ و نرخی داوه به گۆرانیه‌كه‌ی به‌چه‌شنێك گوێگریش ده‌وێرێت (جرئه‌ت) ڕووبه‌روی هه‌سته شاراوه‌كانی جیهانی تاریكی ناوه‌وه‌ی خۆی بێته‌وه. ئه‌شق، باوه‌ڕ( ئايين) ، هونه‌ر: ئایا مرۆڤ له په‌یوه‌ندیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سایكۆلۆژیدا بۆ پێشخستنی هێزی عه‌قڵ و بيركردنه‌وه‌ى ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی غیابی یه‌كێ له‌م لایه‌نانه‌دا بژی ؟ ئایا په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له نێوان باوه‌ڕ و ئه‌شق و هونه‌ردا؟ شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی گۆته یۆهان 1832- 1749 ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌یه باوه‌ڕی هه‌یه، ئه‌وه‌ی بێ هونه‌ر بێت، پێوستی به باوه‌ڕ هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌شقی هه‌بێت ،باوه‌ڕی هه‌یه ، ئه‌ی ئه‌وه‌ی كه عه‌شقی نه‌بێت و كه‌سی خۆش نه‌وێت ئایا پێوستی به باوه‌ڕ یاخود به هونه‌ره، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه كه ئایا مرۆڤ ده‌توانێت به بێ يه‌كێ له‌م لایه‌نانه بژیت ؟ به بێ هونه‌ر یا بێ ئه‌شق یا بێ باوه‌ڕ؟ بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندیه كه له نێوان هونه‌ر و عه‌شق و باوه‌ڕدا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێكیان ئه‌ندێشه و فه‌نتازی خودی مرۆڤ خۆین. مۆزه‌خانه‌كان پڕن له كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان، ئاسمان پڕن له خواده‌نده‌كان، مرۆڤیش به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك جار خۆشه‌ویستی ئه‌وی دی بوه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه خه‌یاڵین و هه‌روا نه‌هاتونه ته كایه‌وه بگره دروستكراون. یه‌كێ له‌و سیفه‌ته دیارانه‌ی كه گیانله‌به‌ران له مرۆڤ جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كه گیانله‌به‌ران به هۆی كه‌می ژیرییه‌وه و نه‌بونی ئه‌ندێشه‌وه هونه‌ر و خواوه‌ند و ئه‌شقیان نیه، هه‌رچه‌نده له رۆژی ئه‌مڕۆماندا كۆمپیوته‌ر هه‌یه له ئاستی گیانله‌به‌راندا كارده‌كه‌ن. هه‌ر وه‌كو ئه‌ریستۆتالس ده‌ڵێت: مرۆڤ بوونه‌وه‌ريكى هۆشداره به‌ڵام له واقعی ئه‌مڕۆماندا كۆمپیوته‌ريش خاوه‌نى توانایه‌كه، كه نه‌خشى بوونه‌وه‌رى هۆشدار ده‌بينيت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ جياده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی فه‌نتازی و خه‌یاڵه. باوه‌ڕه‌كان جۆرێكن له هزر وخه‌یاڵ و وێناكردن، خوا دۆستێكه گه‌ر بوونی هه‌بێت، باشترین گرنتی و دڵنیایی ده‌دا به مرۆڤ، به‌ڵام مرۆڤ دڵنیا نیه له‌وه‌ی كه هه‌بێت، ده‌بێت مروڤ گره‌وی ئه‌وه بكات هه‌ر وه‌كو فه‌یله‌سوف پاسكال ده‌ڵێت كه هه‌یه، مرۆڤه ئاشقه‌كان به خوێن و گۆشت جه‌سته بوونیان هه‌یه به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا خۆشه‌ویستيیه‌كه‌يان گره‌نتی له‌گه‌ڵدایه و دڵنیایی و ئارامی ده‌به‌خشێت؟ به‌ڵام هونه‌ر به بێ‌گومانی و بێشك هه‌یه و دڵنیایيه‌ك ده‌دا و مانا ده‌به‌خشێت، هونه‌رمه‌ند كه‌سێكی نێرگیسیه، دروستكه‌ره، نایه‌وێت بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، له میتۆلۆژی گریگه كۆنه‌كاندا باسی ئه‌فسانه‌ی په‌یكه‌رتاش" پیخمالیون" ده‌كرێ، كاتێ په‌یكه‌رتاشی ناوبراو ده‌بینێ په‌یكه‌ره مه‌ڕمه‌ڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه دروستی كردبوو، فۆرمێكی تری وه‌رگرت و بو به واقیع، ئیتر هونه‌رمه‌ند له ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵات، دووركه‌وته‌وه و ناچار وازی له ئیشه‌كه‌ی خۆی هێنا و ده‌بوایه سه‌ر له نوێ ده‌ست بكاته‌وه به‌كارێكی نوێ، تایبه‌تمه ندي هونه‌رمه‌ند له وه‌دایه كه دروستكه‌ر و خالقن ده‌یانه‌وێت كه‌ش و واقیعه‌تێك بخوڵقێنن، به‌ڵام كه‌ی ئه‌و بارودۆخه گۆڕاو شێوه‌یه‌كی تری وه‌رگرت و بووه ڕاستیه‌ك، ئیدی نائومێدی و شكستیی بۆ هونه‌رمه‌ند دێته كایه‌وه. لێره‌دا پاره‌دۆكس له وه‌دایه، كه هونه‌رمه‌ندان ده‌یانه‌وێت كه‌ش و بارودۆخێك بخوڵقێنن، جیهانێكی تر دروست بكه‌ن به‌ڵام كاتێ ئه‌و جیهانه‌ی دروستیان كرد ده‌بێته ڕاستییه‌ك، شكستی و نائومێدیی بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌گرێته‌وه چونكه ئدیال ده‌بێت ته‌نها خه‌یاڵ بێت. لێره ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه ئایا نوسه‌ر بۆ ده‌نوسێ؟ گۆرانیبێژ بۆ گۆرانی ده‌ڵێ؟، ڕه‌سام بۆ ڕه‌سم ده‌كات.. له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هره‌دارن یا هونه‌ره‌كه‌یان شتێكی جوانی تێدایه ، به‌ڵام ئایا مه‌به‌ستمان له جوانی چییه؟ ئایا سه‌رچاوه‌ی جوانی ئه‌و شتانه له چیدایه كه پێیان ده‌ڵێن جوانن؟ ئایا جوانی به هایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه یان وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك به‌های ده‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی جوانی خۆیه‌تی؟ كاتێ سارته‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌رده‌گرت كه ئایا ده‌نوسێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری نوسینی پێخۆشه و چێژی لێ ده‌بینێ یا مۆتیفی شاراوه‌ی تر هه‌یه، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كان پیشانی ده‌دا، له ڕێگای بیر‌و داهێنانه‌وه شتی تایبه‌ت و گرنگ پێشكه‌ش به‌جیهان بكات، ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری له سه‌ر گۆڕینی جیهان هه بێت . ئه‌ی ئه گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر مامۆستای سه‌ركه‌وتووی خۆمان ئه‌و بۆچی سه‌رقاڵی گۆرانی و مۆسیقا بووه ؟ گۆرانی ووتوه چونكه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆشه و چێژی لێ بینیوه یاخود پاڵنه‌ر و مۆتیفی شاراوه‌ی تریش هه‌بوه كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌ساییه‌تی هونه‌ری مامۆستا هه‌بووه كه په‌ره به كاره هونه‌ره‌كانی بدا. پێم وابێ مامۆستا له گۆرانی و مۆسیقا جوانه‌كانیدا هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه كه هه‌ر هارمۆنی قووڵ له نێوان خه‌یاڵ و عه‌قڵ و هه‌سته‌كانمان دروست بكات، چێژی فه‌نتازی و چێژی بیركردنه‌وه‌مان به‌هێز بكات، بگره مۆسیقا‌و گۆرانیه‌كانی مانایه‌كی قووڵی بۆ جیهانمان ده‌گرێته‌وه. له هه‌ندێ ئاوازوگۆرانیدا هه‌روه‌كو باسمانكرد دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووریه‌كانی ژیانی كورده‌واری ده‌خاته‌ڕوو. به واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین كه مامۆستا هه‌ڵوێستێكی وجودیانه‌ی به‌رامبه‌ر به جیهان و بوون و كۆمه‌ڵگاو ئينسان و په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌ب و داهێنانه‌وه هه‌بوه، بۆته هۆی هاتنه كایه‌ی مۆراڵێكی تایبه‌ت بۆ هونه‌ر، بۆته ووزه‌یه‌ك بۆ داهێنان، بۆته داوایه‌ك بۆ فراوانكردنی هه‌ستی ليپرسراوى، كه هه‌ڵگری قووڵایه‌كی فیكر و ئیستاتیكی هونه‌ره، له ژێر ئه‌و باروودۆخ و قه‌يرانه سیاسیه‌يانه‌ی ووڵاتدا، كه هونه‌روئه‌ده‌بی كوردی ساڵانێكی زۆربۆشايیه‌كی فیكری و ئیستاتیكای به‌خۆیه‌وه دیبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستا له سه‌روی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌شدا وه‌ستاوه‌ته‌وه، توانیویه‌تی" كه‌سایه‌تی هونه‌ری" خۆي ڕزگار بكات، جگه له‌مانه ناوبراو سنوره‌كانی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی له لایه‌ك و سنوری ئه‌خلاقی هونه‌ریه‌كه‌ی پاراستوه، له هیچ زروفێكدانه‌یهێشتوه فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان تێكه‌ڵ به لایه‌نى هونه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌مه‌ش وشیاری و به پرسیارێتی مامۆستا ده‌رده‌خات، كه هه‌ڵگری گۆڕان و پڕۆژه‌ی جوانتركردنی دنیا‌و و ڕێزلينانی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌خات . پێم وابێ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده، له ڕێگای كاری هونه‌ریداسه‌ره‌داوی دیار ونادیاری دیارده‌كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری یه‌كانى گرێداوه‌ته‌وه، مرۆڤ و سروشت و هۆش و هه‌ست و بیر‌و فه‌نتازی له یه‌ك نزیككردۆته‌وه، توانیویه‌تی له ڕێی هه‌ڵبه‌ست و ئاوازه وه به‌شه جیاوازه‌كان، به‌شه دابڕاوه‌كانی ووڵات به‌یه‌كدا بلكێنێته‌وه و له‌یه‌كیان نزیكیان بخاته‌وه، جیا له مانه‌ش ئێستاش له كوردستانی ئازادكراودا هه‌ر له (خزمه‌تی هونه‌رو كه‌له‌پوری كوردیدایه)، توانیويه‌تی كه‌سایه‌تيی خۆی و پیرۆزی هونه‌ره‌كه‌ی بپارێزێ و ڕێزی ئه‌و شتانه بگرێت كه سه‌ر قاڵییه‌تی. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه هونه‌رمه‌ند كاره هونه‌ریه‌كانی وه‌ك ئامرازێكی داهێنه‌رانه به‌كار ده‌هێنێت و به هه‌ستێكى به‌ر پرسیارانه و ئه‌خلاقیانه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆی و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی زیادكردنی بڕی جوانی و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی. دواووشه‌م ده‌توانم بڵێم هونه‌رمه‌ند ئیمامی گۆرانی كوردی و پێغه‌مبه‌ری ئه‌ده‌ب ئستاتیكاوهونه‌ری كوردیه زه‌خیره‌و گه‌نجیینه‌ی كه‌لتوورمانه، ده‌بێ هه‌رده‌م سه‌ر بۆ كاره‌هونه‌ریه‌كانی دابنه‌وێنین.
|
|
02/09/2015 |