جیهانی مه‌ی |
بێریڤان جه‌مال
حه‌مه سه‌عید كه مه‌ی بردمی بۆ ناو جیهانی، جیهانه‌كه‌ی خۆم به زیندان زانی زیندانێكی وا هه‌ر چی كه تیایه پێیان ئاشنا نیم پێشم ئاشنا نین كه كێم و كه چیم، جا كه لێوی جام كه‌وته لێومه‌وه ئاماده‌مئه‌كا بۆ جۆره گه‌شتێك نیشانمئه‌دا، ڕاستی ژیانێك نایگۆڕمه‌وه به جیهانه‌كه‌ی چی شازاده‌یه نایگۆڕمه‌وه به هیچ به‌هه‌شتێك **** ئه‌ی خه‌یامی یاخی هه‌ی هه‌ڵوه‌دای مه‌ی نهێنی ئاوی ژیانت زانی زانیت چۆن به ڕێی نه‌مریی بگه‌ی تۆ بویت په‌یتبرد به ژیانه‌وه به گژاچوون، چوویته به‌ر قاپی په‌روه‌ردگارمان نه‌ك پاڕانه‌وه منی ڕێبواریش هه‌مان ڕێئه‌گرم یه‌خه‌ی ئازیزان یه‌ك به یه‌ك ئه‌گرم ئه‌وه ده‌ستی من، داوێنی ئێوه كه به‌ره‌و گڵكۆ شۆڕ ئه‌بمه‌وه هه‌ستی بێهۆشم به‌یه‌ك چوارینه‌ی خه‌یامی شه‌یدا بێداركه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ئارامگام، گوڵ و گۆڵزارم مه‌كه‌نه خه‌ڵات دارمێو بڕوێنن ترێ به‌رهه‌مبات بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌م ئاو پێویست نیه ببێ یا نه‌یبێ یه‌ك گۆزه‌م ئه‌وێ، نه‌خشی چوارده‌وری دروشمی مه‌یبێ گه‌ر منتان ئه‌وێت، من ئه‌وه‌م ئه‌وێت لێم بێگومان بن گیانی بێگه‌ردم ئاوا ئه‌سره‌وێت!
|
|
02/09/2015 |