ڕای گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ بۆ خوێنه‌رانی مالپه‌ری "ڕۆژهه‌ڵات” به‌ڕێزان، ماوه‌یه‌کی درێژه مالپه‌ره‌که‌مان ڕۆلێکی مه‌زنی له به‌جێهێنانی ئه‌رکی چاپه‌مه‌نی بینیوه و له هه‌رچواربه‌شی کوردستان، هه‌وڵی داوه په‌رده له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌ڵداته‌وه و به هه‌واڵ، دۆکومێنت و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری، له خزمه‌تی خوێنه‌رانی دابووه. له‌و ماوه‌یه‌دا، ماڵپه‌ره‌که‌مان جگه له چه‌ند که‌موکورتییه‌کی ته‌کنیکی، هیچکات بیری له سانسۆرکردنی نووسین، بیر و بۆچون و هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان نه‌کردۆته‌وه و خۆی له چه‌واشه‌کاری نابه‌جێ و ئه‌تک و سوکایه‌تی کردن به تاک و گرووپ و... هتد پاراستووه؛ هه‌روه‌ها هه‌وڵمان داوه هه‌موو ئه‌و زانیاری و بڵاڤۆکانه‌ی که له لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستانه‌وه پێمان گه‌یشتووه به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوون، کو‌لتوور و هه‌ڵوێستی سیاسی، بڵاویان بکه‌ینه‌وه. له کاتێکدا که له‌سه‌رده‌می لوتکه‌ی شۆڕشی تێکنۆلۆژیا و زانست‌دا ده‌ژین و ئینته‌رنێت و ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت زانست و زانیاری‌یان دیموکراتیزه کردووه و ئه‌مڕۆ هه‌رکه‌سێک له‌ماڵه‌وه ئه‌توانێ لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئینته‌رنێتی هه‌بێ و گوزاره له بیر و بۆچوونه سیاسی و فکرییه‌کانی بکات. له‌و کاته‌دا و له سه‌رده‌مێکی ئاوادا چه‌ندین جار ماڵپه‌ره‌که‌مان، له لایه‌ن هه‌ندێ که‌س ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌تککردن بۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ربڕینی ڕا و هه‌ڵوێستی ئێمه له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵیی نێوخۆیی كوردی و له‌قاودانی ئه‌و دیارده دزێوه و دواتر که ماڵپه‌ره‌که‌مان هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر کێشه‌ی یاساناسی کورد "د. که‌مال سه‌ید قادر" که له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستگیرکرا و به 30 ساڵ زیندان سزا درا بڵاوکرده‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌س، جا چ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان وه‌ک سه‌ربه‌خۆ و چ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان وه‌ک لایه‌نگر و هه‌ڵگری بیروبۆچونێکی سیاسی ده‌بینن، ڕووبه‌ڕوی گوشار بوه‌وه، هاوکات کاتێک مه‌سه‌له‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (حه‌زره‌تی محه‌مه‌د درودی خوای لێ بێت) که‌وته ڕۆژه‌ڤه‌وه، له ماڵپه‌ری ئێمه‌شدا له چوارچێوه‌ی پاراستنی پره‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد و وه‌ک پشتیوانییه‌ک له ڕاگه‌یاندنی بیر‌و ڕای ئازاد وێنه‌کان بڵاو کرانه‌وه؛ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه کارمه‌ندانی ماڵپه‌ره‌که‌مان چه‌ندین جار بوون به ئامانجی چاوبزکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س و ته‌گه‌ره خرایه به‌ر ده‌می کاره‌کانمان. ئێمه وه‌ک هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانی ماڵپه‌ری "ڕۆژهه‌ڵات" ئه‌و هه‌ڵوێستانه به نابه‌جێ ده‌زانین و مه‌حکومیان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ڕاشده‌گه‌یه‌نین که هه‌رکه‌سێک نه‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی ئازادی چاپه‌مه‌نیدا بگونجێنێ، مه‌حاڵه بتوانێ بانگه‌شه‌یه‌کی ڕاست بۆ ئازادی بیروڕا و دیموکراسیه‌ت بکا و مه‌حاڵیشه بتوانێ ببێته هۆی گۆڕانکاری له زیهنییه‌تی چه‌قبه‌ستوو و که‌ونه‌باوی حاکم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا. لێره‌دا ئێمه به‌م هه‌ڵوێسته شارستانییانه‌ی خۆمان، که هه‌روه‌ها وه‌ک چالاکییه‌کی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیش چاوی لێ ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانمان له پروپاگه‌نده‌ی نابه‌جێی که‌سانی ئاماژه‌بۆکراو بپارێزین به‌پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانی ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات به گشتی ده‌ستی خۆمان له ماڵپه‌ری www.rojhilat.org ده‌کێشــــــینه‌وه و له‌م تاریخه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و ماڵپه‌ڕه‌وه نامێنێت. ئێمه وه‌کو ئه‌کیبی پێشووی ڕۆژهه‌ڵات، له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا وه‌شـــــانی خۆمان له‌سه‌ر ناونیشـــــــانی www.renesans.nu به‌رده‌وام ده‌که‌ین. له‌کۆتاییدا داوای لێبوردن له هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌ین که ئه‌م ماوه‌یه لێیان دوور ده‌که‌وینه‌وه و سۆز و په‌یمانیان پێ ده‌ده‌ین که له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا، درێژه به کار‌و خه‌باتی خۆمان بده‌ین. ئێمه سۆز ده‌ده‌ین که ماڵپه‌ره‌که‌مان، وه‌ک سه‌کۆیه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، دوور له کاریگه‌ری ئیراده‌ی هیچ که‌سولایه‌نێک و له چوارچێوه‌ی یاساگه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نیدا، دور له سوکایه‌تی کردن و دنه‌دانی نه‌رێنی تاکه‌که‌س و گرووپ، به ئاماده کردنی دۆکومێنت، دۆسیای تایبه‌ت، هه‌واڵی نوێ، دۆکومێنتی ڤێدیۆیی و بابه‌تی سیاسی و هونه‌ری بخه‌ینه خزمه‌تی خوێنه‌رانمان.
له کۆتاییدا
ئه‌ڵێین:
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات
|
|
02/09/2015 |