ده‌بێ له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا مافی كه‌مئه‌ندامان بپارێزرێ |
فه‌رهادی جها‌ن‌میهه‌ن
له پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا (پ د ه ک) که بریتی له حه‌فتا و هه‌شت ماده‌یه و به‌سه‌ر چه‌ند به‌شدا دابه‌شکراوه، یه‌ک وشه‌ی سه‌باره‌ت به مافی که‌مئه‌ندامان تێدا نییه! ده‌خوازم لێره‌دا باس له‌سه‌ر چه‌ند مافی تایبه‌تیی به که‌مئه‌ندامان (ژنان، مند‌اڵان، پیاوان و كیژان( بکه‌م که پێویسته له ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بن، تا که‌مئه‌ندامان بتوانن له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و به‌رابه‌ر وه‌کوو هاووڵاتی بژین. پاراستنی مافی خوێندن به زمانی ده‌ستیی بۆ كهڕولاڵان و زمانی نوقته‌یی (زه‌بر) بۆ نابینایان له (پ د ه ک)دا باس له پاراستنی مافی زمانی سریانی و توركمانی له ناو هه‌رێمی كوردستاند‌ا وه‌كوو كه‌مایه‌تییه‌ک كراوه که ئه‌وان مافی خوێندن به زمانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستاند‌ا به ڕه‌سمی هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه به مافی زمانی ده‌ستیی و زمانی نوقته (زه‌بر) بۆ كهڕولاڵان و نابینایان له‌م پرۆژه‌یه‌دا نه‌کراوه! دیاره كهڕولاڵان له جیهاندا، خویان وه‌كوو كه‌مئه‌ندام نابینن، به‌لكوو پێیان وایه كهڕولاڵان كه‌مایه‌تییه‌کن كه كولتوور و زمانی تایبه‌تی خویان هه‌یه. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپادا زمانی كهڕولاڵان به شێوه‌ی ده‌ستووریی پارێزراوه و زمانی ده‌ستی وه‌كوو زمانی زگماکی له قوتابخانه‌کاندا ده‌خوێندرێت. بۆ و‌ێنه له وڵاتی سوئیددا زمانی ده‌ستی، زمانی زگماکی كه‌ڕولاڵانه و زمانی سوئیدی زمانی دووهه‌میانه. بۆیه پێویسته كه ئه‌م مافه بۆ كه‌ڕولاڵانی كوردستان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا بپارێزرێ كه زمانی ده‌ستی له كوردستاند‌ا زمانی زگماکی كه‌ڕولاڵانه و زمانی كوردیش، زمانی دوهه‌میانه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت هه‌ر دوو زمان له قوتابخانه‌کاندا بخوێندرێن. له لایه‌کی تریشه‌وه پێویسته مافی زمانی نوقته‌یی (زه‌بر) بۆ نابینایان بپارێزرێت. له وڵاتانی ئو‌رووپاییدا، نابینایان به زمانی زه‌بر ده‌نووسن و له قوتابخانه‌کانیشدا منداڵانی نابینا فێری نووسینی زمانی زه‌بر ده‌بن. ئه‌م مافانه له ده‌ستووری ئه‌م وڵاتانه‌دا پارێزراو‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن به زمانی خۆیان و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان وه‌كوو هه‌موو هاووڵاتییه‌کی تر بژین و زمانی خۆیان په‌ره پێبده‌ن و بیپارێزن. بۆ پێویسته مافی ئه‌م زمانانه له هه‌رێمی کوردستاندا بپارێزرێن؟ دیاره كه كه‌مئه‌ندامان له وڵاتانی ئو‌رووپاییدا هه‌ر ته‌نیا وه‌كوو كه‌مئه‌ندام سه‌یر ناكردرێن، به‌ڵكوو وه‌كوو هاووڵاتییه‌ك و كه‌مایه‌تییه‌ک كه پێویسته مافیان بپارێزرێ سه‌یر ده‌کرێن. ئاشكرایه له كوردستانیشدا كه‌ڕ و نابینا هه‌ن كه پێویسته مافی هاووڵاتییان و مافی زمانی ئه‌م كه‌مایه‌تییه‌ش بپارێزرێ. كاتێک مافی زمانی ده‌ستی و زمانی زه‌بر له ده‌ستووردا پارێزرابێ، ده‌بێ یارمه‌تی بو گه‌شه‌پێدان، یارمه‌تی بۆ فێربوونی ئه‌م زمانانه له وڵات‌دا بدرێت. بۆ و‌ێنه ده‌بێ مامۆستای دوو زمانه هه‌بێ كه هه‌م زمانی ده‌ستیی بزانێ و هه‌میش زمانی كوردی بۆ قوتابخانه‌ی كهڕولاڵان بزانێت. له هه‌مان حاڵ‌دا پێویسته هه‌ر زانیارییه‌ك كه به زمانی كوردی له هه‌ریمی كوردستاند‌ا هه‌بێ، ده‌بێ به زمانی ده‌ستی و زمانی زه‌بر یان به ده‌نگ بۆ نابینایان و كهڕولاڵان هه‌بێ. بۆ و‌ێنه له وڵاتی سوئیددا هه‌موو ڕۆژی حه‌وتوو بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌و وڵات‌دا ده‌نگوباس به زمانی ده‌ستی بڵاوده‌کرێته‌وه و ڕۆژانی شه‌ممۆش به‌رنامه‌ی كارتۆن بۆ مند‌اڵان به زمانی ده‌ستی بڵاوده‌کرێته‌وه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فیلمی سوئیدی له ژێری ده‌نووسرێت تاکوو كه‌ڕه‌كانیش بتوانن به ڕێگای نووسراوه‌که ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌کان ببن. زۆربه‌ی ڕۆژنامه سوئیدییه‌کان به ده‌نگ بۆ نابینایان ئاماده ده‌کرێن. له‌م وڵاته‌دا كتێبخانه‌ی نابینایان هه‌یه كه كتێبی ڕۆمان و كتێبی مند‌اڵان به ده‌نگ تۆمارکراون و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش هه‌یه که نابینایان، ئه‌م كتیبانه له كتێبفرۆشییه‌کاندا بکڕن یان له كتێبخانه‌ی نابینایان به ئه‌مانه‌ت وه‌ری بگرن. پێویسته مافی ئه‌م زمانانه له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا بپارێزرێن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڕ و نابینایان مافی هه‌بوونی زانیاری و خوێندنیان وه‌كوو هاوڵاتیانی تر و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كه زمانی كه‌ڕ و نابینایان وه‌كوو زمانێكی كه‌مایه‌تی له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دا بنووسرێت و بپارێزرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆ زمانی سریانی یان توركمانی له هه‌رێمی كوردستاند‌ا بپارێزرێ و ته‌له‌ڤزیۆنی سریانی و تورکمانی هه‌بێت، به‌لام زمانی ده‌ستیی كهڕولاڵان كه زمانێكی تایبه‌تییه و خاوه‌نی ڕێزمانێکی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌روه‌ها زمانی ده‌ستیی (زمانی که‌ڕولاڵان) یه‌كێک له كۆنترین زمانه‌کانه، بۆ ده‌بێت مافی نه‌بێت. له‌وه‌تی ئینسانی که‌ڕولاڵا له‌سه‌ر تۆپی زه‌ویدا په‌یدابووه، زمانی ئه‌وانیش په‌یدا بووه. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئو‌رووپاییدا ئه‌م زمانه به زمانی كه‌مایه‌تی ناسراون و له یاسای حكومه‌تیدا، زمانی ده‌ستی وه‌كوو زمانی زگماکیی كهڕولاڵان حیسابی بۆکراوه و خوێندنگه‌شیان به‌م زمانه کردۆته‌وه. ئه‌مڕۆکه تا پله‌ی دوکتۆرایی به‌م زمانه ده‌رس ده‌خوێندرێت. یه‌كه‌مین پرۆفێسۆری زمانی ده‌ستی له زانستگای ستۆكهۆڵمدا ده‌ستی به كاری لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زمانی كهڕولاڵان كرد. تا ئێستا گه‌لێك له كهڕولاڵان زانستگه‌یان به زمانی خۆیان ته‌واو كردووه. ته‌نانه‌ت گه‌لێك سوئیدیش زمانی ده‌ستی ده‌خوێنن، بۆوه‌یکه وه‌كوو وه‌رگێڕ له داییره‌كانی حكومه‌تیدا کار بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له مادده‌ی 8 له په‌ره‌گرافی 3دا به‌م شێوه‌یه گۆڕانكاری بكردرێت و ئه‌وه‌ی لێ زیاد بکرێت. 3ـ ... زمانی ده‌ستی شانبه‌شانی زمانی كوردی بو كهڕولاڵان به زمانی ڕۆشنبیری و فێركاری له قه‌ڵه‌م ده‌دری و... هه‌روه‌ها زمانی نوقته‌یی (زه‌بر) شانبه‌شانی زمانی كوردی بۆ نابینایان به زمانی نووسین و فێركاری له قه‌ڵه‌م ده‌دری و یان به ده‌نگیش بۆ نابینایان هه‌بێت. مافی هه‌بوونی كه‌ره‌سه و كه‌لوپه‌ل بۆ كه‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن وه‌کوو هاوو‌ڵاتیانی تر به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بتوانن ده‌ستیان به ده‌نگوباس و زانیاریی كلتوری، سیاسی، ئابوور‌ی و كۆمه‌ڵاتی ڕابگات، پێویسته كه كه‌مئه‌ندامان كه‌ره‌سه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تییان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت مافی هه‌بوونی كه‌ره‌سه و كه‌لوپه‌ل بۆ كه‌مئه‌ندامان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا بپارێزرێت. دیاره حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ كه‌ره‌سه و كه‌لوپه‌لی كه‌مئه‌ندامان که بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان پێویسته وه‌كوو چه‌رخ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه قاچیان نییه، گۆچان و كامپیۆتێری تایبه‌تی بۆ نابینایان، هه‌روه‌ها ده‌زگای گوێگرتن بۆ ئه‌وانه‌ی گوێیان گرانه، به‌لاش بۆیان دابین بکات. بۆ سه‌قامگیركردنی مافی هاووڵاتێتی و یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگای كوردستاند‌ا، هه‌بوونی ئه‌م كه‌ره‌سانه بۆ كه‌مئه‌ندامان پێویستن. كۆمه‌ڵگا گونجاندن وه‌ك به‌شێک له کێشه‌ی مافی مروڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن وه‌كوو هه‌موو هاووڵاتییه‌کی كوردستان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌شداری له چالاكیی كولتووری، سیاسی، ئابوور‌ی، كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكه‌ن، ده‌بێ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری گونجێندراو بێ. ده‌بێ قوتابخانه‌كان، داییره‌كان و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی، ئوتوبووس، به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی، كوچه و کۆڵان و شه‌قام .... بۆ كه‌مئه‌ندامان گونجێندراو بن. كاتێ كۆمه‌ڵگا بۆ که‌مئه‌ندامان ده‌ست نه‌دات، كه‌مئه‌ندامان ناتوانن وه‌کوو هاوو‌ڵاتیانی تر له کار و چالاکییه كولتووری، سیاسی، ئابووریی و كومه‌لایه‌تییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌شدار بن. بۆیه پێویسته كه کێشه‌ی كۆمه‌ڵگا گونجاندن بۆ كه‌مئه‌ندامان وه‌ك به‌شێك له مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له ناو ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا شوێنی پێبدرێت و باسی لێوه بکرێت. مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن كار بكه‌ن و مووچه وه‌ر‌گرن و بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و یه‌كسان بژین، ده‌بێ نه ته‌نیا كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆیان گونجێندراو بێ، به‌لكوو ده‌بێ شوێن و داییره‌ی كاری تایبه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندامان د‌روست بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان كاری تێدا بكه‌ن. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئو‌رووپاییدا ئیداره‌ی كاری تابیه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندامان هه‌یه که نه‌توانن له بازاری کاردا، كار وه‌ده‌ست خه‌ن. هه‌ندێك كه‌مئه‌ندامی تایبه‌تی هه‌ن كه ناتوانن كار بكه‌ن، بۆیه پێویسته كه مووچه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌م كه‌مئه‌ندامانه هه‌بێ كه بتوانن ژیانێكی یه‌كسان و سه‌ربه‌خۆیان له هه‌رێمی كوردستاند‌ا هه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته، مافی كاركردن بۆ كه‌مئه‌ندامان و مافی دانی مووچه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندامان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا هه‌بێ. عومه‌ر كه‌ریم سه‌رۆكی یه‌كیتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له سلێمانی له وتووێژێکدا ده‌ڵێت: "له ئیداره‌ی سلێمانی، بڕیاری 113 هه‌یه كه مه‌حاش ده‌ده‌رێ به كه‌مئه‌ندامان، به‌ڵام بڕیاری 113 كه‌مئه‌ندامانی به‌شی هه‌ولێر ناگرێته‌وه." له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته مووچه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندامان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا هه‌بێ. له ده‌روازه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا كه باس له ماف و ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كان ده‌كا، پێویسته له مادده‌ی 9 و ڕسته‌ی 1دا وشه‌ی كه‌مئه‌ندامانی به‌م چه‌شنه لێ زیاد بكری. " 1ـ هاووڵاتیان، به بێ جیاوازیی جنس یان ره‌گه‌ز یان ره‌نگ یان زمان یان كه‌مئه‌ندامی یان مه‌نشه‌ئی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایین یان مه‌زه‌ب یان حاله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رانبه‌ر به یاسا له مافه‌كان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیاندا یه‌كسانن." یاسای ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی مافی به‌شداری و یه‌كسانی بو كه‌مئه‌ندامان یاسای ستاندارد به ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیار ده‌كا كه بارودۆخێكی گونجاو له كۆمه‌ڵگادا بۆ كه‌مئه‌ندامان د‌روست بكه‌ن تا ئه‌وان بتوانن به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌شداری له چالاكیی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و كولتووری له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن. پێویسته كه یاسای ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان كه بۆ سه‌قامگیركردنی مافی به‌شداری و یه‌كسانی بۆ كه‌مئه‌ندامان له سالی 1993 له لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌وه په‌سه‌ند كراوه ببێ به مادده له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری خوێدا یاسای ستاندارد بكات به مادده‌یه‌ک له یاسای هه‌رێمی كوردستاند‌ا، ئه‌وه كوردستان ده‌بێ به یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان كه یاسای ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا به یاسایه‌كی ڕه‌سمیی نه‌ته‌وه‌یی كه من پێموایه ده‌بێت به شانازی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش له کرده‌وه‌دا ده‌توانێ له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی پۆزێتیڤ ده‌نگ بداته‌وه و یه‌كیتی كه‌مئه‌ندامانی جیهان، كوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو نموونه بهێننه‌وه كه یاسای ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه به مادده‌یه‌ک له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، واته له ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌ییدا. ئه‌م مادده‌یه ده‌توانێ وه‌ها بێ: "بۆ سه‌قامگیركردنی مافی به‌شداری و یه‌كسانی بۆ كه‌مئه‌ندامان، یاسای ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان ده‌بێ به یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان." كۆتایی مافی كه‌مئه‌ندامان پێویسته له ده‌ستووری هه‌ڕێمی كوردستاند‌ا بپارێزرێ. مافی كه‌مئه‌ندامان به‌شێکه له مافی مروڤ. پاراستنی مافی كه‌مئه‌ندامان بۆیه پێویسته كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن وه‌كوو هاووڵاتی، به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له چالاكییه سیاسی، كولتووری، ئابوور‌ی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌دا به‌شدار بن. پێویسته مافی خوێندن به زمانی ده‌ستی و زمانی زه‌بر، مافی په‌ره‌پێدانی زمانی ده‌ستی له ئامرازی ڕاگه‌یاندنی كوردستاند‌ا، بۆ و‌ێنه دانی زانیاری و ئاگاداری له ڕێگای ئه‌م که‌ره‌سانه‌وه به زمانی ده‌ستی و زمانی زه‌بر یان به ده‌نگ له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان شان به شانی زمانانی، عه‌ره‌بی، كوردی، سریانی و توركمانیدا بپارێزرێت. له لایه‌کی تریشه‌وه، مافی هه‌بوونی كه‌رسه و كۆمه‌ڵگا گونجاندن وه‌كوو مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ بۆ كه‌مـئه‌ندامان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا سه‌قامگیر ببێ، هه‌روه‌ها مافی كاركردن له شوێنی تایبه‌تی بو كه‌مئه‌ندامان و دانی مووچه به وان له یاسادا هاتبێت. دیاره له پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاند‌ا به هیچ چه‌شنێک باس له كه‌مئه‌ندامان و مافی ئه‌وان نه‌كراوه، به بڕوای من ده‌بێ ئه‌مه دوو هۆی گرینگی هه‌بێ. 1ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیان نووسیوه، بۆخویان هیچ شێوه كه‌مئه‌ندامییه‌كیان نییه و هیچ شێوه زانیارییه‌كیشیان له‌سه‌ر ژیان، زمان و مافی كه‌مئه‌ندامان نییه.
پێویسته كه مافی كه‌مئه‌ندامان وه‌كوو هاووڵاتییانی تر، مافی خوێندن به زمانی كهڕولاڵان وه‌كو زمانی زگماکی، هه‌روه‌ها مافی نووسین به زمانی زه‌بر بۆ نابینایان، مافی كاركردنی كه‌مئه‌ندامان له شوێنی تایبه‌تیدا و مووچه وه‌رگرتنیان دابین بکرێت. كۆمه‌ڵگا گونجاندن و مافی هه‌بوونی كه‌ره‌سه بۆ ئاسانكردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها دابینکردنی ئه‌مانه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێوسته له ده‌ستووری هه‌رێمدا ئاماژه‌ی پێبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن له ڕێگای یاساییه‌وه داوای مافی خۆیان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. پێویسته و ده‌بێت كه كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان وه‌كوو هاوو‌ڵاتیانی تر به‌شداری له چالاكییه سیاسی، ئابوری، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌لگای کورستان‌دا بکه‌ن. به‌شداربوونی كه‌مئه‌ندامان له‌م چالاكییانه‌دا، سه‌قامگیركردنی مافی مرۆڤه له كوردستاند‌ا.
سه‌رچاوه‌کان: ـ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره (1970) ڕێکه‌وتی 2005-11-11 ـ وتووێژی حه‌وتوونامه‌ی هاووڵاتی له‌گه‌ڵ عومه‌ر که‌ریم، سه‌رۆکی یه‌کیتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان. (2005-11-30)
|
|
02/09/2015 |