جیاوازی نێوان سه‌ددامی ئه‌مڕۆ و جه‌عفه‌ری دوێنێ |
"ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ئه‌گه‌ر جارێكیش توره نه‌بێ ساغ نیه" فرۆید
ئێمه‌ی كورد وه‌ك مامه خه‌مه له دوای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و خوێندانه كوردستان‌مان به‌جێ هێشتووه و چوینه‌ته به‌غدا دوو سوار به حوشتر پێكبێنینه‌وه، بووینته دارده‌سته و ڕۆبۆت به ده‌ست جه‌عفه‌ریه‌ك كه له سه‌ره‌تای گرتنی ده‌سه‌ڵات سه‌ددامێكی دیكتاتۆر زۆر له‌و باشتر بوو، له‌و حوكمه‌ته‌ی دوێنێ جه‌عفه‌ری سه‌ددام به ده‌نگی كورد دروست بوو، ده‌یه‌وێ دووباره ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست و وه‌ك ڤایرۆسی باڵنده كورد قڕن كه، كه‌چی سه‌رانی كورد له به‌غدا بوونه‌ته كچی خوازبێنی هاتوو شه‌رم ده‌بارێنن، هه‌ر كه‌سێك كه نازانێ نه به‌های مرۆڤ هه‌یه نه جیاوازی مرۆڤه‌كان پشتیوانی خۆیانی بۆ دووباره ده‌كه‌نه‌وه، یه‌ك ساڵ به ئاماده‌یی هێزی هاوپه‌یمانانیش ئه‌زموونی تاریق عه‌زیز له‌گه‌ڵ ئێمه دووباره بۆوه. جه‌عفه‌ری زۆر مه‌ترسیدارتره له سه‌ددام چونكه سه‌ددام به ئاشكرا و له پۆشاكی دیكتاتۆریه‌ت ئێمه‌ی كیمیاباران و ئه‌نفال ده‌كرد، به‌ڵام جه‌عفه‌ری ئه‌وه دوو مه‌زار و ڕۆژانه ده‌یان شیعه ده‌كوژرێ خه‌می نیه ده‌چێته توركیا هاوپه‌یمانی دژ به كورد ده‌به‌ستێ له ژێر په‌رده‌ی دیموكراسیه‌ت كورد ته‌عریب و ئه‌نفال ده‌كا، كه‌چی سه‌رانی كورد خۆش خۆش ده‌ڵێن هه‌لبژاردنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری په‌یوه‌ندی به لیستی ئیتلافه‌وه هه‌یه نه‌ك ئێمه!!! باشه ئێوه بۆ چی چوونه‌ته به‌غدا؟! فێری خورما خواردن بن؟! كورد توڕه‌یه له‌وه‌ی جه‌عفه‌ری ده‌یكا ئه‌ی ئێوه؟! چوونی جه‌عفه‌ری بۆ توركیا سه‌ره‌تای هاتنی ڤایرۆسی ئه‌نفال و ته‌عریبه بۆ كوردستان، مام جه‌لال گیان ئه‌و مرۆڤ خوازی و دیموكراسیه‌ته‌ی تۆ كاری بۆ ده‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریشت هه‌مان بۆ چوونی تۆی هه‌بێ و له‌گه‌ڵت بێ، ئه‌وانه ڤایرۆسن نه‌ك دیموكرات خواز، ده‌بێ ده‌سته‌وانه و جل‌و به‌رگی دكتۆری بكه‌یته به‌ر و ئه‌و ڤایرۆسانه پاك كه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر نا كه دواتر ڤاجین وكوتان چاره‌مان ناكا. كاك مه‌سعود گیان ساڵی پار بوو كه جه‌عفه‌ریت په‌شیمان كرده‌وه، دووباره سوێندت پێخوارد، ده‌ی ئه‌م جاره‌ش جه‌عفه‌ری دژیبه پێی هه‌ردوو مادده‌ی 24-25 له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كاری كردوه، هه‌مان هه‌ڵوێست بنوێنه. سه‌ركرده‌كانمان ئێوه به ده‌نگی ئێمه چوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق و بۆ ده‌خوازیه‌كانی ئێمه‌ش كار ده‌كه‌ن، ئێمه ڕۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه، كوردستان و ئاڵامان، شاری كه‌ركوك، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگمان دا تا جارێكی تر ته‌عریب نه‌كرێین، ئه‌نفال و كیمیا باران نه‌كرێین، سنگی خوشكانمان نه‌كه‌نه مێزی دۆمینه كردن، ئاواره و سه‌رگه‌ردان نه‌بین جه‌عفه‌ری به‌عس ئاسامان ناوێ جه‌عفه‌ری سه‌ددامیمان. سوێند بێ به ئاڵا و خاكی كوردستان چۆن ده‌نگم دا و هه‌موو توانام خسته گه‌ر تا خه‌ڵك ده‌نگ بداته لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌عفه‌ری بكرێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌و كاره پێچه‌وانه بكه‌م. ئه‌ی كوردینه، ئه‌ی مرۆڤخوازان، ئه‌ی نیشتمان په‌روه‌ران، وا له هه‌زاره‌ی سێیه‌م دا بۆ له ناو بردنی كورد جه‌عفه‌ری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌به‌ستێ، كه سه‌رانی ئێمه ده‌یكه‌ینه‌وه سه‌رۆك وه‌زیر، ده به‌ئاگا وه‌رن كه‌مپانیا بكه‌ن نا بۆ جه‌عفه‌ری سه‌ددام ئاسا، نا بۆ ته‌عریب نا بۆ ئه‌نفال نا بۆ كیمیا باران. هه‌ژار خۆشناو-ئیتالیا
|
|
02/09/2015 |