ده‌سته‌ڵات*
یان( پاشا گه‌رایی) ... وشه‌یه‌کی ڕقهه‌ڵگرتوه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه
هاتۆته ژیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی به به‌رده‌وام بمێنێته‌وه .
حه‌مه‌شوان شه‌ریف
060322
کونگێلف - سوید
خوازیارم ،له‌و ده‌رگایه بده‌م ساڵه‌هایه کراوه‌یه و زاتی ئه‌وه‌ناکه‌ین
بچینه ژووره‌وه له هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکی شۆڕشی دونیادا ، سروشت
بڕیاریداوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی کارامه به ئاکام بگه‌یه‌نێت ،پاشان هه‌وڵدان
و خۆزیار و بڕیار سه‌ریان له گڵ هێناوه‌ته ده‌ره‌وه تا ئومێد به هزره‌وه
گوڵبگرێت له‌پێناو خوازیاره‌کانی مرۆڤایه‌تیدا . سانه‌یه ،، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ، دیاره هه‌وڵی به‌کۆیله‌کردنی دراوه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه.
هه‌ربۆیه بڕیار شۆڕ بووه‌ته‌وه و له‌شی ده‌سته‌ڵات شه‌ڵاڵ بوه له پاشا
گه‌رایی و مانه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا به‌رده‌وام بووه ! .
ململانێ له‌نێوان چه‌وسێنراوه و چه‌وسێنه‌ردا له مێژه ڕووبه‌ڕوی جه‌نگ
بونه‌ته‌وه و
له کۆی خاڵێکدا به‌دووته‌وه‌ره‌ی جیاواز ده‌سوڕێنه‌وه تا له ئاماردا هه‌روه‌ک
خۆی
ماوه‌ته‌وه ، ته‌نیا گۆڕانکاریه‌ک که‌وتبێته هه‌ناسه‌دان له‌شمشێرو تفه‌نگه‌وه
گۆڕاوه بۆ دیالۆک یان ئاخاوتن (* ئه‌مه‌یان نه‌گه‌شتۆته لای ده‌سته‌ڵاتی
کوردی )! . له به‌ر ئه‌وه‌ی هۆزو خێڵه‌ک په‌تایه‌کی کۆنی تابۆکانه * له
ئوستورالیا و ڕۆژ ئاوا یی ئه‌فریقاوه شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ به‌شه‌کانی تری
دونیا ، بۆیه ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه شوێنه‌اورێکی گاریگه‌ری له‌سه‌ر
پاشاگه‌رایی بووه و بووه به مردن و سارد کردنه‌وه‌ی له‌شی دیموکراسیه‌ت
و فۆرمالیزمیه‌ت له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ،
هاتنه دونیای مێژووی کوردیش ئه‌گه‌ر له * ته‌وته‌م و * تابۆ کان *
کۆنترنه‌بێ ،تازه‌ترنیه .
خێڵه‌ک – هۆز : خۆی بڕیارده‌ر بووه بۆ دروستبونی ده‌سته‌ڵات *
له خێڵدا .. ئه‌و مرۆڤه‌ی سه‌ره‌ڕۆ و لاساربوه و له خێڵه‌کدا خواستوه‌یه‌تی
سوکایه‌تی به هۆز بکات نمونه وه‌ک بیری کردبێته‌وه له گه‌ڵ هۆزێکیتر
تێکه‌ڵاو بێت له ڕێگه‌ی ژن و ژن خوازه‌وه یان هه‌رهۆکارێکیتر ، خێڵ :چۆن
بیرده‌کاته‌وه ئه‌م تاکه له کۆمه‌ڵی که‌م نه‌بێته‌وه و بی هێڵێته‌وه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی هۆز که ده‌زانێ ده‌سته‌ڵاتی بدرێتێ وه‌ک له‌یاساکانی
خێڵه‌کدا ئاوا ڕه‌چاوده‌کرێ ، ( ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌گرێته‌ده‌ست
له هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌کانی ژیان مه‌حروم ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵدانێکی
بۆ به‌دیهێنانی و مانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوونی هۆزه‌که‌یه‌تی ) چونکه هۆز
له ئاکامه‌که‌ی باشده‌زانێ که‌ده‌سته‌ڵاتدار له ده‌سته‌ڵات لایدا ڕووبه‌ڕوی
چ ده‌رده‌سه‌ریه‌ک ده‌بێته‌وه له لایه‌ن خێڵه‌وه ،بۆ نمونه :1 - له
پاشاگه‌رایی ژیانی ڕابردووی میکادۆدا *له ئیمراتۆریه‌تی ژاپۆنیدا میکادۆ *
وه‌ک فرمان ڕه‌وا ئه‌و ئاسته‌ی به شایسته‌ی خۆی نه‌ده‌زانی بۆیه که کاتێ
به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌یویست گوزه‌ربکات ده‌بوو به چه‌ند نۆکه‌رێکه‌وه
هڵیبگرن تا پێکانی نه‌که‌وێته‌سه‌ر زه‌وی یان لێدانی خۆری به‌شایسته‌ی خۆی
نه‌ده‌زانی به‌ریکه‌وێتیش به‌ریکه‌وێت ، یان نه‌یده‌توانی پاک و خاوێنی خۆی
وه‌ک( خۆشووتن و قژبڕین و نینۆکردن ڕابگرێ ته‌نیا له‌کاتی خه‌وتندا نه‌بێ
له‌لایه‌ن نۆکه‌ره‌کانیه‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یششت ) یان به‌یانیان زوو *میکادۆ
* تاجی پاشاگه‌رایی له‌سه‌ر ده‌نا و له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی وه‌ک بت داده‌نیشت
،ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن :- هه‌رکاتێک ده‌ستی .قاچی .سه‌ریخوراندبێت ، بوه‌ته
مایه‌ی ماڵ‌وێران و قادوقڕری و زریان سه‌رزه‌وی ته‌نیوه ، 2 - یان له
ناوچه‌ی شارک پوانت ی نزیک پاردۆن* ی گینه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا پاشایه‌ک
به ناوی (کوکولو) هه‌موو ژیانی له‌دارستان به‌سه‌ر برد له‌ماڵه‌که‌یدا و
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نه‌بوو ده‌ست له ژن بدات و چاوی به‌منداڵه‌کانی بکه‌وێت
. هه‌رده‌بوو له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی به‌دانیشتانه‌وه بخه‌وێت ، ئه‌گه‌ر
هاتوو ڕابکشێت ده‌بێته هۆی ڕاوه‌ستانی بــا * و ئاستی جوگرافیای ئه‌و
ناوچه‌یه سه‌رگه‌ردان ده‌بوو و ماڵوێرانی خێڵ و ده‌سته‌ڵاتی له‌ناو ده‌بات
....!!! . بۆیه نه‌ده‌جوڵایه‌وه‌و مانه‌وه‌ی هۆز و خێڵی به‌م شێوه‌یه
ڕاده‌گرت ،تا ئه‌م په‌تایه خێڵاو خێڵ به‌ر ده‌وام بمێنێته‌وه .
بابه‌ته‌که زۆر درێژناکه‌مه‌وه و به‌کورتی له مه‌سه‌له‌که ده‌دوێم ..
ئه‌مه‌یه گه‌را دانانی پاشاگه‌ردانی و مانه‌وه بۆ خێڵ و هۆز ، تێکدانی
بیری تازه‌گه‌ری و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمان ڕه‌وایی هه‌ر به‌ترسه‌وه ماوه‌ته‌وه
و هه میشه له‌وه ده‌ترسین ئه‌م پاشایانه* له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بڕۆن
یان ببپوکێنه‌وه ، به‌تایبه‌تی گه‌رایی ده‌سته‌ڵاته‌کانی سه‌رکرده‌کورده‌کان
له‌م سه‌ده‌یی کۆتاییه‌دا * بڕوخێن و نه‌مێنێنن ده‌بێته هۆی زریا ن و قات
و قڕی و ڕاوه‌ستانی جوانی داهێنان و ڕوتانه‌وه‌ی له‌شی سروشت . ئاوه‌یه ده‌سته‌ڵات
چۆن ده‌یه‌وێت به‌خۆیه‌وه گرێت بدات و هه‌تا ماویت ئه‌و گرێیه‌ت بۆ نه
کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پاشا گه‌راییه به‌رده‌وام خۆێن بڕژێت و هۆز –گه‌شه‌نه‌کات
تا ببێته گه‌ل و مرۆڤی ڕوناکبیر به‌ره‌نگاربێته‌وه و گرێکانی کۆمه‌ڵکا
ئاشکرابکات و چاره‌سه‌ری زانستیانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه و بیانکاته‌وه .ئه‌گه‌ر
ئێمه
له‌م ڕوانگانه‌وه بڕوانین :-
1- به‌گێلکردن و کوشتنی ڕۆشنبیری
2- ترس و گومان
3- به‌ره‌و نادیار ڕۆیشتن و خافڵبوون بۆ مه‌زاره‌کانی موقه‌ده‌سات و له‌هه‌ڵدێرانه‌وه
بۆ هه‌ڵدێران له پاشاگه‌رایی دا ڕه‌چاوده‌که‌ین .
4- به‌کارهێنانی ئایـنـزاکان به بڕیاردانی ترس و خورافات که بردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌رکه‌وتویی هێڵاوه‌ته‌وه له سه‌ده‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌کیتر
،
بۆیه به‌و ده‌ستورانه ملی تاک له هۆزدا به‌کاروانی خێڵه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
و ئه‌و ده‌مه ده‌بێته داهێنه‌رو دیرۆک خوان و ئامانجی ڕزگارکردنی هۆز،
تاقه بیرکردنه‌وه‌یه‌که بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تاک له‌ناو کۆمه‌ڵگادا و سه‌رکوتکردنیه‌تی
بۆ مافه‌ڕه‌واکانی هه‌ڵهاتوه‌که*( له خێڵ هه‌ڵهاتوه‌که) ...هه‌ر بۆیه
ده‌سته‌ڵات ئاوا ده‌یبه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنکردنه‌وه ی ڕێگاکانی هه‌ر
به‌تاریکی بمێنێته‌وه و هه‌تا له‌ژیاندا ماوه گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌سته‌ڵات
بێ ،
ده‌سته‌ڵات له وڵاته‌که‌ی له مه‌ڕ ئێمه‌ش له‌م گیرۆدانه که‌م ترنیه. که
*( ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌وروپاش له‌چ ڕاده‌یه‌کدایه‌و وا زه‌وی له‌سه‌ر
مانگ ده‌فرۆشن و نیازیانه له‌وێش ماڵێکیان هه‌بێت بۆ ئارامی و سه‌ربه‌ستی
!!!! .) بۆیه وای لێهاته‌وه ئه‌م په‌راوێزانه به‌ره‌و مردنی ده‌با و
ماڵئاوای له ده‌سته‌ڵات ده‌کرێ له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوناکبیریه‌وه .
...............................................................................................................
ئه‌گه‌ر ئێمه بنواڕین بۆ نه خۆشیه‌کانی گه‌را دانانی ده‌سته‌ڵات که
حیزبی پێکهێناوه ئه‌مانه‌مان بینیوه و له وانه‌وه ئه‌مانه‌مان پێشبینی
کردوه‌و و بینیومانه :
1- نه بونی شاره‌زایی له دیبلۆماسیه‌تدا و ڕسته سواوه‌کانی ترس و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
بۆ نه‌هێشتنی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له گه‌له‌وه بۆ سه‌رکرده و جۆگه‌له‌کانی
حیزب
2- به موقه‌ده‌ساته‌وه ڕاگرتنی حیزب ئه‌گه‌ر به مردنی مرۆڤایه‌تیش
کۆتایی پێبێت ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ی (حیزبی )ئاڵای
نه‌ڕوشێ !
3- مردارکردنه‌وه‌ی مافه‌کان له ژێر شاردنه‌وه‌ی داڕشتنی یاساکانی به‌رژه‌وه‌ندی
و چه‌واشه‌کردنی گوزارشته‌کانی خه‌ڵک و نه‌دانی قه‌ره‌بوی سوته‌مه‌نیه‌کانی
شه‌ڕ یان پێکدادان بۆ کوشتنی براله‌کانی یه‌کنه‌ژاد (براکوژی ) ، له
پێناوی ململانێدا بۆ مانه‌ی یه‌کلایی .
4- پلاندانان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌تاوانبارکردن و ناڕه‌زاییه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ
بۆ به‌رگری گرتن له خودی سه‌رکرده‌و حیزب .
5- سوکایه‌تی پێکردنی نه‌ژاد( نه‌ته‌وه و زمان ) تا پارویه‌ک دۆلار زیاتر
بخنێته ده‌می سه‌ماکه‌ره‌کانیانه‌وه تا بتوانن مۆری بێده‌نگی و سه‌رکوت
به‌نێوچه‌وانی مانگرتوه‌کاندا بده‌ن له ڕێگه‌کانی ئاسایش و قۆمیسه‌ره‌کانیانه‌وه
.
6- هه‌وڵدان بۆ نزیکردنه‌وه و ده‌م چه‌ورکردنی چه‌په‌کان یان ئه‌و
ڕوناکبیرانه‌ی وه‌ک چڵه‌داره‌کان له‌به‌رده‌م ڕێگاکانیان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و
پۆخڵه‌واته‌کانی ده‌سته‌ڵات (حیزب)* بۆ گه‌ل و منداڵی شه‌هیده‌کان و ئه‌و
دڵه‌ساویلکانه‌ی به مه‌راقی عاتیفه‌وه بۆ حیزب مردوون ئاشکرابکه‌ن .
7- هه‌موومان ده‌زانین : -
به جێهڵانی ئاسه‌وار و سووتان (خانوو به‌ره ) به که‌لاوه‌یی له ڕژێمی
فاشیسته‌وه بۆ گه‌لێکی مه‌لوول ماوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وه پێناوترێ ده‌سته‌ڵات
ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریه‌ک به‌رجه‌سته‌نه‌کات بۆ ئاوه‌دانی و ڕژانی پێکه‌نیین و
زانیاری به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یدا ،
8- به‌ڵام له‌وه‌ش فێربووین ئاپارتمه‌نه‌کانی پیاوانی ده‌سته‌ڵات هه‌ناسه‌کانی
ملوێنکه‌ڕه‌ره‌ت به‌قه‌د خانووه قوڕه‌کانی دایکی قوربانیه‌کانه .
9- دزین و گیرفان له پێناسه‌کانی جه‌برو هه‌نده‌سه‌دا مناڵی کوردی خستۆته‌گومانه‌وه
و دراوی بۆ ناسه‌لمێنرێت !!!!!!.
10- هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال قه‌ره‌و بیلیتان بوو له قوماردا باشتان پێبرده‌وه
له ده‌سته‌ڵاتدا ، به‌داخه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ڵات بوو مۆنومێنت
سووتا !!!. تۆ هۆزی یه‌که‌م *ده‌سته‌ڵات هه‌ڵه‌بجه ببه‌لای خۆت( ئه‌ی
هۆلاکۆ به‌زێنی جاران !!!*) و مۆنیمێنتێکی وه‌های بۆ دروسکه‌ره‌وه له ڕقی
ده‌سته‌ڵاتی هۆزی دووه‌هه‌م تا تاقه خوشکی هێرۆشیما و ناکازاکی بێسه‌ردان
بمێنێته‌وه و ده‌رگاکانیان مێژله‌ده‌میان ده‌رنه‌کات .
تۆش هۆزی دووه‌م* له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا مونومێنتێک بۆ (ئه‌نفالسان)
له سه‌یوان بکه‌ره‌وه با ده‌ستمایه‌تان پڕبێ له کوپه‌ڵه‌ی ئاڵتونی ،ئه‌م
جاره‌یان میکیاڤێلیانه گه‌ل مه‌شێوێنن و هه‌راسانیان مه‌که‌ن چونکه
182هه‌زار ئه‌نفالن و 8000 به‌رزانین ،،، پێچه‌وانه‌بوته‌وه دونیا ، ڕه‌وتی
هۆزو خێڵه‌ک تێکه‌ڵاو ده‌بن و یاساکانی ته‌وته‌م و تاپۆی فرۆید ده‌خه‌نه‌وه
به‌درۆوه ...!!!! ئه‌ی گه‌لی سته‌مدیده نه‌مردن و دیتان خه‌ونه‌کانتان
هاته‌دی به ئاوه‌ژوویی هه‌ردوو هۆز یه‌کیانگرتوه و بڕیاریانداوه بڕیار
...
وڵاتێ له شوشه به‌له‌ش و کاسه‌سه‌ری مرۆڤه مردوه‌کان ئاوه‌دانکه‌نه‌وه
ئاوه‌دان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! . بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
خۆیان .........!:-
* ته‌وته‌م و تابۆ : ئاشکرا کردنی به‌ها پیرۆزه‌کان بۆ یه‌ک خستن یان هه‌ڵدێران
به‌ره‌و شاردنه‌وه .
ته‌نیا ته‌کاکه سه‌رچاوه‌م بووه به‌کارم هێناوه له 1-2 دا که‌پاشای
میکادۆ و پاشای کوکولو ( kukulu) له‌م سه‌رچاوه‌وه نوسیومه .
نوسینی :زیگمۆند فرۆید
TOTEM &TABU
و ؛ ڕه‌زا مه‌نوچه‌ری
|