باخ و گووڵ |
ئه‌م بوونه‌ی که‌هه‌یه هی ئه‌وان و ئێمه‌یه هه‌م ئه‌وان و هه‌م ئێمه به‌شدارین له‌م ڕێگه‌یه گه‌ر له‌ڕو لاواز‌و دواکه‌وتو نه‌بین لهفیکرا به‌چ پێوانه‌یه‌ک ئه‌م مه‌خلوقه جیاوازی هه‌یه گووڵی سینه‌م باخی ته‌ڕ جوانتر ده‌کا باخی دڵم بێ گووڵی ئه‌و حه‌تمه‌ن که‌لاوه‌یه ئه‌م ژین و ژیانه چی یه من به‌ته‌نیا بێ ئه‌وان کهچۆڵ و هۆڵه سارده ڕۆحی ئه‌م ماڵ و هێلانه‌یه بیابانێک بێ شه‌پۆلی لماوی و ئاسمانی سافی هیچی پێناڵین یان مه‌یخانه‌یه‌ک بێ پێک و ته‌قه‌ی پیاڵه که‌ی مه‌یخانه‌یه بۆپیاوی ئاقڵ نیعمه‌ته ژنی چاک هه‌رچه‌نده دوورن له‌یه‌ک ناچن به‌ڵام بێ یه‌کدی ژین فه‌نایه ته‌واو بوونه ئه‌فسانه‌یه من دیمه‌نێ کهخۆمی لێ ببینمه‌وه وه‌ک مرۆڤ بۆچی نه‌ژیم بۆی له‌م ژینه هیچ و شێتانه‌یه م . حه‌مید عه‌زیز M_Hamidaziz@hotmail.com
|
|
02/09/2015 |