جه‌عفه‌ری و بیری ته‌سکی ڕامیاری و خه‌یاڵی مه‌زهه‌بی . .

 به‌شی دووه‌م 

 

 م . حه‌مید عه‌زیز  

M_Hamidaziz@hotmail.com

کورده‌کان به‌دڵ پاکی خۆیان یان به‌ نه‌زانی  هه‌میشه‌ یان غه‌دریان لێکراوه یان گۆڵ‌  ،  کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ میلله‌تی کورد به‌ پیاوی ڕامیاری و بازاڕی یه‌وه‌  واده‌زانین دنیا هه‌مووی دۆستمانه‌و کێشه‌مان نی یه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ  شیعه‌ و ئه‌مه‌ریکا که‌هه‌موو بیر مه‌ندێک ده‌زانێ ئه‌مه‌ریکا دۆستی نی یه‌ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت  .

نه‌شیعه‌ دۆستی کورده‌ و نه‌ ئه‌مه‌ریکا و نه‌ سونه‌کان  چونکه‌ باری ڕامیاری و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ی کردووه‌ به‌هاوڕێی کورد ئه‌گینا نه‌وه‌ک و کورد ماڵیان وێرانه‌ نه‌ وه‌ک و کورد ووڵاتیان داگیر کراوه‌ نه‌وه‌ک و کورد به‌درێژایی مێژوو زوڵمیان لێکراوه‌ نه‌وه‌ک و کورد له‌تکراون و به‌ش به‌شن  نه‌وه‌ک و کوردیش بێ به‌شن له‌زمانێکی یه‌کگرتووی تایبه‌ت که‌گفتووگۆی پێ بکه‌ن  .

به‌ڵگه‌ی تریش زۆرن که‌جه‌عفه‌ری و گروپه‌که‌ی و شیعه‌کانی ترو ئه‌مه‌ریکا و سونه‌کان و ووڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کان و ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی تری دنیا وورته‌یان لێوه‌ نه‌هات که‌ کاتێک کوردستان جه‌هه‌نه‌م بوو ته‌ڕو ووشک به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌سووتان و قورئان و منداڵی کورد به‌یه‌که‌وه‌ زینده‌ به‌چاڵ ئه‌کران مێژووی ڕه‌شی عێراق و سه‌دام که‌له‌ ئه‌نفاله‌کاندا له‌به‌رواری 1988 ده‌ستی چه‌په‌ڵیان به‌ده‌ریایه‌ک خوێنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌م دیده‌یه‌ سور بوو پیاوێک نه‌بوو له‌هه‌موو عا‌ره‌بدا بێته‌ گۆو بڵێ به‌سه‌ ئه‌م زوڵمه‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش مرۆڤن و موسوڵمانن بۆوایان لێ ئه‌که‌ن  ؟ .

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو دنیا چاوپۆشیان لێ کرد و زۆربه‌ی عاره‌به‌کان پشتگیریشیان لێکرد و ویژدانیان هه‌ڵگرت بۆ دووایی کیژه‌ گه‌نج و جوانه‌کانی ئه‌نفالیان کڕی له‌سه‌دام و به‌کاریان هێنان بۆ خزمه‌تکاری و بێ ڕه‌وشتی خۆیان   .

ئه‌مه‌ پرسیاره‌  . .  ئه‌مه‌ریکاو ئه‌م گروپه‌ مرۆییانه‌ له‌کوێ بوون کاتێک به‌زیندوویی ئه‌خراینه‌ چاڵ  ؟

جه‌عفه‌ری له‌کوێ بوو که‌کوردستان بوو بوو به‌قه‌قناس و ئاسمان بۆنی کوردی لێ ئه‌هات بۆنی هه‌ناسه‌ی منداڵی بێ باوک و دڵی سوتاوی بێوه‌ژناکانی ئه‌م شانۆ ڕه‌ش و وێرانه‌یه‌ و سێبه‌رو تارمایی ترسناکی ڕه‌ش له‌به‌ران و  مێرد کوژراوی هه‌ناسه‌ ساردی لێ ده‌هات    ؟  .  شیعه‌کان له‌کوێ بوون  ؟ که‌ سه‌دام هه‌زاران حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی ئه‌کوشت و مه‌رقه‌ده‌که‌یانی کردبوو به‌به‌ڕه‌ڵا خانه‌  . ئێستا جه‌عفه‌ری ڕقی پڕ بوغزی به‌ کورد ئه‌ڕژێ  . .  !  .   ئه‌ی بۆناچێ داوای مافی ئه‌و مرۆڤانه‌ بکات که‌به‌ش خوراون و ژیانیان تاڵ بووه‌ به‌هۆی سیستمی خوارو خێچی باشوری عێراقه‌وه‌ که‌ هیچی که‌متر نی یه‌ له‌و سیستمه‌ بۆگه‌نه‌ی  قوم و ته‌هران . که‌چی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌س تێکه‌ڵ ئه‌کا که‌سه‌رتاپای ووڵاتیان به‌شۆڤێنی یه‌ت و به‌ڕه‌ڵایی نه‌خشاندووه‌ هه‌ر بۆیه‌ هیچ ووڵاتێک دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ناکات و نایانه‌وێن  ،  که‌واته‌ ڕاستیان ووتوه‌ ( مه‌نجه‌ڵ بۆ سه‌ر قاپی خۆی ئه‌گه‌ڕێ ) .

ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌سوتا و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بوو خه‌ونه‌کانی تێک ئاڵۆسکابوو له‌ بێ که‌سیدا له‌بێ پشتیدا که‌چی ڕامیاریسته‌کانمان و دڵسۆزانی نیشتمان له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدابوون و ده‌یان ووت

_ ئه‌مه‌ شه‌ڕی براکوژی نی یه‌  . .  !  شه‌ڕی ناوخۆیه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ برامان نین  .  باشه‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌م دیده‌یه‌ ڕوو بکاته‌ کوێ به‌ده‌ست ئه‌م قۆنته‌راتچییانه‌وه‌  ؟  .

دووای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی یه‌ و زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک چه‌و‌سانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و نزمی ئابووری و که‌م و کوڕی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و دوواکه‌وتن و گرنگی پێنه‌دان له‌باری ژیانه‌وه‌ بێ به‌ری و که‌م به‌شیش له‌ بچوکترین ماف له‌باتی یارمه‌تی و ساڕیژکردنی برینه‌ قوڵه‌کانمان جه‌عفه‌ری پاشقولمان لێده‌گرێ و له‌گه‌ڵ دووژمنانی کورد کۆده‌بیته‌وه‌و پلان داده‌نێ ئیتر ئه‌مه‌ به‌ڕیشی کێ ڕه‌وایه‌ دۆستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک و کورد بێت که‌ هه‌م وه‌ک ئه‌و شیعه‌ نی یه‌ و عاره‌ب نی یه‌و بیر تاریک نی یه‌و نزیکه‌ له‌ عیلمانی یه‌ت و قابیلی پێشکه‌وتنه‌  .  ئه‌م خاڵانه‌‌ جیاوازین بۆکه‌سێکی بیر ته‌سکی وه‌ک جه‌عفه‌ری یان مه‌زهه‌بی یه‌کی عاره‌بی شۆڤێنی  .

هه‌رکه‌س مافی ژیان به‌گه‌لێکی تر ڕه‌وا نه‌بینێ به‌چاوی مرۆڤ و ئازادی نیگای نه‌ته‌وه‌کان نه‌کات و نه‌یانخوێنێته‌وه‌ وه‌ک مرۆڤ پێم وایه‌ چاوی کوێر نی یه‌ به‌ڵکو مێشکی دنیای تاریکستانه‌  .   ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌دنیای مرۆڤ دۆستی بده‌ین ده‌بینین ئه‌مانه‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌دووای خه‌ڵکه‌وه‌ن  .

مرۆڤێک تازه‌ منداڵه‌که‌ی فێری خوێن و کوشتن و شمشێر بکات ئه‌وه‌ له‌ده‌ریای نه‌زانی مه‌له‌ ئه‌کات و زۆر بێئاگایه‌ له‌ ئاین و له‌هه‌موو فیکره‌ جیاوازه‌کان

چونکه‌ هه‌ر ئاین خۆی ئه‌ڵێ مرۆڤ خودا دروستی کردووه‌ ئه‌گه‌ر مرد ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ لای خۆی که‌واته‌ گریانی ناوێ هه‌موو ئه‌بێ بمرین  ،  که‌چی ئه‌م پیاوه‌ به‌رزه‌ی عێراق به‌هه‌موو بیرو هۆشی یه‌وه‌ بۆ مێژوویه‌ک ئه‌گری که‌ نزیکه‌ی 1450 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌  ،  باشه‌ ئایا که‌سێک ئاوا بیر بکاته‌وه‌ ماف ئه‌دا به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌باوه‌ڕی به‌و دوواکه‌وتوویی یه‌ی ئه‌و نه‌بێت و ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت  .  یان ئه‌وه‌ پیاوی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بیست و پێنج ملیۆنی بکات به‌و بیرو ئایدیا ڕه‌شه‌وه‌  ؟

ئایا ئه‌وه‌ ڕای جه‌عفه‌ری و  ئه‌وان نی یه‌ که‌ که‌رکوک به‌ماڵی کوردان  ڕه‌وانابینن و دووایان خستووه‌ بۆ ساڵی 2007 که‌چاره‌سه‌ر بکرێت   .   ئایا کاک مه‌سعود بیری چوو که‌له‌چاوپێکه‌وتنێکی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بی یه‌ ووتی ( که‌رکوک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گفتووگۆی له‌سه‌ر نی یه‌ و کوردستانه‌ ) باشه‌ ئه‌ی مام جه‌ڵال بۆ ناوی ناوه‌ قودس  ،  قودسی قوڕاوو چڵپاوو خێمه‌و ئاواره‌یی و برسێتی و بێ یاسایی و کوشتن و دزی و ڕفاندن و تۆقاندن  ؟  . سودی چی یه‌ دروشمی گه‌وره‌و زه‌ق که‌دوایی بچێته‌ ته‌نه‌که‌ی خۆڵی له‌بیر چوونه‌وه‌وه‌  ؟؟ .

جه‌عفه‌ری با دڵنیابێت ئه‌وه‌ی پاشقول له میلله‌تی کورد ئه‌گرێ ئه‌یدۆڕینێ

بابزانێ ئه‌وکاته‌ به‌سه‌ر چوو که‌ ئه‌و بوونی هه‌بوو وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب له‌عێراقدا

هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و ئاینه‌کان له‌عێراق و له‌جیهان ئازادن هیچ بیر تاریکێک ناتوانێ ماف و مێژوو کلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک بشارێته‌وه‌و خۆی به‌زۆر بسه‌پێنی و  بێته‌ پێشه‌وه‌ و بڵێ ته‌نها من هه‌م  ،  وه‌ک مێژووی که‌مالیسته‌کانی لێ دێ که‌ئێستا چۆن دنیا پشتی تێکردون و نایانکه‌ن به‌ئه‌ندام له‌ئه‌وروپا و ڕسواو قه‌رزاری زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانن وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ڵمانیاو  . . هتد  .  شۆڤێنی یه‌ت و خۆپه‌ره ستی ئه‌نجامه‌که‌ی دۆڕاندن و ته‌نهایی یه‌ باگه‌لی عێراق و کوردستان بزانن به‌درێژایی مێژووی عێراق ئه‌م جۆره‌ ناوانه‌ی نه‌بووه‌ و نه‌بیسراوه‌  وه‌ک و جه‌عفه‌ری ، سیستانی ، شه‌هرستانی  . .  هتد  . ئه‌م ناوانه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانین و مافیان به‌ناوچه‌که‌ی ئێمه‌وه‌ نی یه‌ باتائێره‌ش به‌س بێت هه‌تا به‌شی سێ هه‌م  .

 

              

           

 

02/09/2015