جه‌عفه‌ری و بیری ته‌سکی ڕامیاری و خه‌یاڵی مه‌زهه‌بی  . .  !  
به‌شی سێهه‌م

 

له‌ووڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان زۆر ڕێز له‌ خه‌ ڵکی موسوڵمان و ئاینه‌کانی تر ده‌گیرێ چونکه‌ باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌س ئازاده‌ و ئه‌و باوه‌ڕه‌ پیرۆزه‌ که‌ مرۆڤ له‌ناخیایه‌تی و بۆ نمونه‌ له‌ ووڵاتی هیندستان 123 جۆر ئاین و باوه‌ڕ هه‌یه‌و خۆیشیان زۆر پێی دڵخۆشن و هیچ کێشه‌یه‌کیان نی یه  .  ‌به‌ڵام کاتێک که‌تۆ له‌هه‌موو مه‌نجه‌ڵێکدا که‌وگیر بیت و خۆت له‌وانی تر به‌باشترو زیاتر بزانی ئه‌وه‌ تۆ له‌ویا زه‌ڕبێکت پیا ئه‌هێنرێ  .  ئه‌م نمونه‌یه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ بیری تاریکی جه‌عفه‌ری و قوتابخانه‌ شه‌وانه‌یی و بیره‌ تاریکه‌که‌ی  .

ڕێچکه‌و ژیان و مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناشێوێنرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ خۆی له‌ناو خۆیدا یه‌کگرتووبێت و شۆڕشی بۆبکات و نه‌چێته‌ ژێر ڕکێفی یه‌وه‌   .   جه‌عفه‌ری خۆی ده‌سکه‌لای خه‌ڵکی تره‌ که‌چی ئه‌یه‌وێ یاری به‌ئێمه‌ بکات ئه‌مه‌یه‌ ( پڕۆلیتاری دیکتاتۆر ) تادوێنی خۆی ئاواره‌و ئۆپۆسیسیۆن  ( معارظة ) بوو ئێستا لێمان بووه‌ به‌سه‌دامێکی دی  .

چونی جه‌عفه‌ری بۆ تورکیا چوونه بۆلای دۆست و هاوبیری خۆی و چونه‌ بۆلای دوژمنی کورد چونکه‌ به‌ڵگه‌که‌ ئه‌یسه‌لمێنێ که‌به‌دزی یه‌وه‌ چووه‌ بۆ لای شۆڤێنیترین ده‌وڵه‌ت چونکه‌ له‌هیج ووڵات و سیستمێکی دیموکراتی نه‌بووه‌ لێپرسراوێک له‌و پۆسته‌ گرنگه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ئاره‌زوی خۆی په‌یوه‌نی چاک و خراپی له‌گه‌ڵ ووڵاتاندا هه‌بێت  .  ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی نی یه‌ت و ناخی ئه‌م پیاوه‌ بزانین له‌وه‌ ئه‌چێ ئێمه‌ی کورد چه‌ند ئه‌وان به‌دۆست بزانین  ‌ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵه‌بین  ئێمه‌ ئه‌وان به‌براو دۆست ده‌زانین به‌ڵام له‌وه‌ ئه‌چێ هه‌موویان بۆئێمه‌ له‌سه‌دام که‌متر نه‌بن چونکه‌ ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌درا به‌ئاشکرا دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه‌و به‌پشتی خۆیانیان ئه‌زانن  .

به‌ڵگه‌ش بۆئه‌وه‌ ئه‌وه‌تا له‌ڕۆژنامه‌ی ( شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ) عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ عێراق به‌ عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی ووتوه‌ ( ئێران و ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی له‌جه‌عفه‌ری ده‌که‌ن و فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌زیاتر کاره‌ تیرۆریستی یه‌کان له‌عێراق زیاتر بێت  ‌کێشه‌که‌ش‌ گه‌وره‌تر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدول مه‌هدی دابنێن چونکه‌ ئێران و ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی له‌جه‌عفه‌ری ده‌که‌ن و جه‌عفه‌ریش ئه‌ڵێ من واز له‌سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ناهێنم )  .

ڕامسفێڵد ئه‌ڵێ ( مه‌ترسی جه‌نگی ناوخۆ هه‌یه‌ له‌عێراق پاسداره‌کانی ئێران تاوانبارن له‌و کێشه‌یه)‌ وه‌هه‌روه‌ها به‌ڕێز د . به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ڵێ ( هیچ گفتووگۆیه‌ک ناکه‌ین له‌گه‌ڵ ئیئتلاف تاکو وه‌ڵامی گۆڕینی جه‌عفه‌ری وه‌رنه‌گرین  .  به‌ڕێز وشیار زێباریش ووتی سه‌ردانه‌که‌ی جه‌عفه‌ری بوو ئه‌م کێشه‌یه‌ی دروست کرد  .

شه‌ڕی ناوخۆ لێپرسراوێتی یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و پێشێل کردنی مافی مرۆڤیشه‌ هه‌رکه‌س و تاقمێک ببێته‌ هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌ پێویسته‌ بدرێ به‌دادگا چونکه‌ ئێمه‌ی کورد له‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شانه‌مان زۆره  .‌

 

                                  م . حه‌مید عه‌زیز

                     M_Hamidaziz@hotmail.com  ‌  

 

 

           

 

02/09/2015