فلیمی ( وه‌رینی ده‌نگه‌کان ) و سبه‌ینێی وون له‌ئه‌مڕۆی بوون و بڕیاردا . . !
دوو دنیای جیاواز یان دووکلتوری له‌یه‌ک نه‌چوو شادی ئه‌و هه‌وێنه‌یه که‌به‌دنیایه‌کی جیاواز ئه‌شناو به‌ئه‌مڕۆی به‌خته‌وه‌ری ده‌تگه‌یه‌نێ . ئه‌شێ له دوودنیای جیاواز ببیته ماڵێک بۆ ژیان به‌ڵام سبه‌ینێی نائومێدی له‌هه‌ناوی غوربه‌تا ڕێت پێ ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر ، ئه‌گه‌ری کۆچت بکه‌ی به به‌ڵێ . یان کۆچ به‌ره‌و ماڵه نسرم و تاریکه‌که‌ی باوان به‌ڵام پشوی ڕۆحی که‌سێکی وون له‌مه‌مله‌که‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیای شادمانی و پریشکی دڵنیاییت تیا ئه‌ڕوێ یان مردنێکی هێدی له غوربه‌ت که ئه‌مه‌یان زیندانێکی سه‌ختی وون بوونه و هه‌میشه وێڵی به‌دووای شتێکدا که‌لێت وون بووه ئه‌ویش ڕۆحی پاکی نیشتمانه که‌منداڵی و پشووی هه‌سته نه‌رجسی یه‌کانی تێدا ده‌بینی و به‌که‌ماڵی هه‌ناسه‌ی گووڵ سه‌رخه‌وێکی بۆ ئه‌شکێنی . فلیمی کوردی ( وه‌رینی ده‌نگه‌کان ) له‌نوسینی به‌ڕێز ( ئاوات عوسمان ) و ده‌رهێنانی به‌ڕێز ( میران عه‌لی ) و سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م و ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی به‌ڕێز ( ئومێد له‌تیف ) و کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی تر جێ به‌جێ ده‌کرێ و ده‌بێته میوانی ئێسک سوک و به‌خۆدا چونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کورد له غوربه‌تداو گه‌رمی یه‌کی چه‌ند خوله‌کی بۆ فڕینی رۆحی کوردێک بۆ هونه‌ری سینه‌ما . ئه‌م فلیمه کوردی یه به‌رهه‌می بیری که‌سایه‌تی کورده‌و باس له‌کۆچ و دابڕان ده‌کات و تابلۆی دووسیستمی جیاوازی ژیان و دیواری نزمی جیاوازی کلتوری مرۆڤایه‌تی و شوێن و نمایشی غوربه‌ت ده‌کات له‌گه‌ڵ بینین به ئاوێنه‌ی ووڵات و خۆڵی جیاوازی وازی کردن ده‌کات له ناخی پاکبوونه‌وه‌دا . له‌سه‌ره‌تادا بوونه نوێ یه‌کان سه‌رنج ڕاکێشن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان قورسه به‌ڵام دووایی ئاسان ده‌بێت و که‌چی کاڵ و کرچ و ناخۆش ده‌بن و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ زه‌نگی کاتژمیره کۆنه‌که ( چاڵمه ) له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو ئاواز‌و مێلودی یه جوانه . پێم خۆش بوو ئه‌و پیاهه‌ڵدانه بچوکه بکه‌مه دیاری بۆ هاوڕێی خۆشه‌ویستم و هونه‌رمه‌ند ئومێد له‌تیف له‌گه‌ڵ چه‌پکێ ته‌رخونی بۆن بێستانی له باخچه‌کانی کوردستانه‌وه بۆ به‌رهه‌یوانه هونه‌ری یه‌که‌ی ماڵی ئومێد له‌تیف .
م . حه‌مید عه‌زیز
|
|
02/09/2015 |