خودا... و... شه‌یتان.... و.... مه‌لائیکه‌ت.... و... ئاده‌م
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین سوره‌تی البه‌قه‌ره، له ئایه‌تی ٣٠ تا ئایه‌تی ٣٩
ئه‌و کاته‌ی په‌روه‌رنده‌ی تۆ به فریشتانی راگه‌یاند: من ده‌مه‌وێ بریکارێک له سه‌ر زه‌مین دیاری بکه‌م؛ گوتیان: تۆ که‌سێ وا دێنی له‌وێدا خراپه بکا و خوێن بڕێژێ، که‌چی ئێمه هه‌ر شوکرانه‌ی تۆ ده‌که‌ین و په‌سنی پیرۆزی تۆ ده‌ده‌ین؟ گو‌تی: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، ئێوه ئاگاتان لێ نیه.(٣٠) خودا هه‌موو ناوێکی فێری ئاده‌م کرد. ئه‌وسا هه‌موو شته‌کانی له‌به‌ر فریشته‌کان ڕانا و گو‌تی: ئه‌گه‌ر راستی بۆ چوون، ناوی ئه‌وانه‌م بۆ هه‌لده‌ن. (٣١) گوتیان: هه‌ر تۆی له که‌مایه‌تی به دووری؛ ئێمه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که تۆ فێرت کردوین، هیچ نازانین. هه‌ر بۆ خۆت زانای کارزانی. (٣٢) گو‌تی ئه‌ی ئاده‌م! ده‌سا تۆ ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌یان بۆ هه‌ڵبده. وه‌ختێ ئاده‌م هه‌موو ناوێکی بۆ هه‌ڵدان، گو‌تی: من به ئێوه‌م نه‌ووت که هه‌ر خۆمم هه‌ر نهێنی له عاسمانان و زه‌مین دان و هه‌رچی ئێوه وه‌یشێرن و بیدرکێنن، ده‌یانزانم؟ (٣٣) فه‌رمانمان به فریشتان دا، کڕنوش له‌به‌ر ئاده‌م به‌رن. غه‌یره‌ز ئیبلیس هه‌موویان سوژده‌یان بۆ برد؛ ئه‌و که خۆی به زلتر زانی، سوژده‌ی نه‌برد و سپڵه بوو. (٣٤) گوتمان: ئاده‌م! خۆت و ژنت، له به‌هه‌شت نیشته‌جێ بن و هه‌رچی له هه‌ر شوێنێ ده‌خۆن، نۆشی گیانوو؛ هه‌ر تخوونی ئه‌و داری {هانا} مه‌که‌وون؛ چون {به‌م کاره} له ناهه‌قیکاران ده‌بن. (٣٥) شه‌یتان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و له به‌هه‌شت ده‌ری په‌ڕاندن. گوتمان: داوه‌زنه خواره‌وه، خۆتان دوژمنی خۆتانن؛ تا ماوه‌یێ دیاری کراو، له سه‌ر زه‌مین ڕای ببوێرن. (٣٦) ئاده‌م له په‌روه‌رنده‌ی ڕا چه‌ند وشه‌یه‌کی پێ گه‌یشت. ئه‌وسا تۆبه‌که‌ی قبووڵ کرد. هه‌ر خۆیه‌تی له په‌ژیوانان ده‌بوورێ و دلۆڤانه. (٣٧) گوتمان: گشتوو له به‌هه‌شت بڕۆنه خوارێ؛ ئه‌وسا ئه‌گه‌ر لای منه‌وه ڕێنوێنیێکتان بۆ هات، ئه‌وانه‌ی بکه‌ونه شوێنی رێنوێنیم، نه له هیچ شتێ ده‌ترسن نه خه‌م ده‌خۆن. (٣٨) هه‌ر که‌سانیش خۆیان تووشی هه‌ڵه‌که‌ن و له نیشانه‌کانی من حاشایه بکه‌ن؛ ده‌بن به یاری ئاگر و هه‌تا سه‌ر هه‌ر تیا ده‌بن. (٣٩) ٣٥ (هانا):١ } په‌نا، له‌به‌رپاڕانه‌وه بۆ دادپرسین؛ ئاوها، ئه‌وجۆره. داری هانا: داری قه‌ده‌غه‌ی به‌هه‌شت بۆ ئاده‌م. دلۆڤان: خاوه‌ن به‌زه‌یی. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه چه‌ندین پرسیاری گرینگمان ئه‌خه‌نه به‌ر چاو که پێویست به هه‌لوێسته کردن هه‌یه، وه‌ک ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له سوره‌تی (ص) دا خوێندمانه‌وه. ئه‌لێره‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئایه‌تی (ص) دیار نیه که کێ قسه بۆ کێ ئه‌کات ئایا خودا قسه بۆ محمد ئه‌کات یان محمد قسه بۆ که‌سێک ئه‌کات. له‌م ئایه‌ته که خودا ئه‌لێ من ده‌مه‌وێ بریکارێک له سه‌ر زه‌مین دیاری بکه‌م، ئه‌وا بڕیارێکه خودا داویه‌تی نه‌وه‌ک پرس پێ کردن، که‌چی مه‌لایکه‌ته‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی که راسته‌وخۆ ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ویستی خودا ده‌ربڕن،ئه‌وا دێن به پرسیار کردن خودا ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه له‌و کاره‌ی که ده‌یه‌وێ بیکات (تۆ که‌سێ وا دێنی له‌وێدا خراپه بکا و خوێن بڕێژێ، که‌چی ئێمه هه‌ر شوکرانه‌ی تۆ ده‌که‌ین و په‌سنی پیرۆزی تۆ ده‌ده‌ین؟ ). ئه‌وه پرسیارێکی سه‌یره! نازانم مه‌لایکه‌ته‌کان بۆ ئه‌و پرسیاره له خودا ئه‌که‌ن، چۆنیان زانی که ئه‌و بریکاره‌ی خودا خراپه ئه‌کات؟ ئایا مه‌له‌یکه‌ته‌کان (غه‌یبیان) هه‌یه؟ یان چگه له خودا که‌سیتر (غه‌یب) نازانێ، ئیسلام وامان فێر ئه‌کات که چگه له خودا که‌سیتر (غه‌یب) نازانێ، ئه‌ی چۆن مه‌لایکه‌ته‌کان (غه‌یبیان) زانی؟ چۆن زانیان که ئه‌م بریکاره‌ی خودا خراپه ئه‌کات و خوێن ئه‌ڕێژێ؟ له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ بپرسین بۆ مه‌لایکه‌ته‌کان راسته‌وخۆ گومانیان له‌م بریکاره‌ی خودا په‌یدا کرد؟ چۆن ئه‌کرێ مه‌لایکه‌ته‌کان پێیان وا بێت که بریکاری خوا خراپه ئه‌کات و خوێن ئه‌ڕێژێ؟ هه‌ر چه‌ند قسه‌که‌شیان راست ده‌رچوو ئه‌م بریکاره‌ی خودا دواجار خوێن رێژ ذيڕجوو و خراپه‌ی کرد! به‌لام دیقه‌تی ئه‌وه‌تان داوه که هه‌ر له سه‌ره‌تا خودا بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌م بریکاره‌ی خۆی بنێرێته سه‌ر زه‌وی، واته به‌ر له‌وه‌ی که شه‌یتان نه‌فره‌تی لێ بکرێت و به‌ر له‌وه‌ی که شه‌یتان ئاده‌م و حه‌وا فریوو بدات و له به‌هه‌شت به‌ده‌ریان کات خودا بڕیاری خۆی داوه که ئاده‌م و حه‌وا بنێرێته سه‌ر زه‌وی، واته بڕیاری سزادانی ئاده‌م و حه‌وا به‌ر له هه‌له‌کردنه‌که‌یان دراوه، به‌ر له‌وه‌ی که ئاده‌م و حه‌وا به قسه‌ی شه‌یتان فریوو بخۆن، خودا فه‌رمانی خۆی داوه به ناردنی بریکاری خۆی بۆ زه‌وی. له هه‌مان کاتدا چۆن ئه‌کرێ مه‌لایکه‌ته‌کان (عباده‌تی) خودا به رووی خودا بده‌نه‌وه وه‌ک له‌م پرسیارکردنه‌یان دیار ئه‌که‌وێت (که‌چی ئێمه شوکرانه‌ی تۆ ده‌که‌ین و په‌سنی پیرۆزی تۆ ده‌ده‌ین؟ ) وه‌ک ئه‌وه‌ی خودا ئه‌وه نه‌زانێ! زۆر سه‌یره ئه‌و هه‌موو باس و گفتوگۆیه بۆ له‌گه‌ل خودا ئه‌کرێت له لایه‌ن مه‌لایکه‌ته‌کان، چۆن ئه‌کرێ مه‌لایکه‌ت شت به‌بیر خودا بێنێته‌وه یان بۆچوونی جیاوازی هه‌بێ یان ره‌خنه بگرێت یان پرسیاریش بکات !!!! ده ئه‌وان مه‌لایکه‌تن نه‌وه‌ک مرۆڤ هه‌تا گومانیان له گه‌وره‌یی و راستی و دروستی و زاینی خودا هه‌بێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بینین چۆن وا له خودا ئه‌که‌ن که پێیان بلێت ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه ئاگاتان لێ نیه، نابێ له‌لایه‌ن مه‌لایکه‌ته‌کانه‌وه ئه‌م گومانه هه‌بێ، ده‌بێ ته‌واو دلنیا بن که ئه‌وه‌ی خودا ئه‌یزانێ ئه‌وان لێی بێ ئاگان و هه‌رهیز ناتوانن له خودا باشتر یان وه‌ک خودا شته‌کان بزانن، بۆیه ده‌بوایه به‌بێ هیچ گفتوگۆکردنێک و هیچ هه‌لوێسته‌کردنێک و هیچ به‌لگه هێنانه‌وه‌یه‌ک هه‌ر هه‌موو مه‌لایکه‌ته‌کان باوڕیان به خودا هێنابوایه و هه‌ر یه‌کسه‌ر گوتبایان که ئه‌ی خودای گه‌وره و زانا تۆ خۆت هه‌موو شت ئه‌زانیت و هه‌رچی تۆ ئه‌یکه‌یت ئێمه لێی بێ گومانین، یان بۆ خودا ئه‌و هه‌موو بینه و به‌رده‌یه له‌گه‌ل مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کات بۆ پرسیان پێ ئه‌کات یان گفتوگۆیان ئه‌کات یان به‌لگه‌یان بۆ دێنێته‌وه و (قناعه‌تیان) پێ ئه‌کا، ئایا ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه که مه‌لایکه‌ته‌کان (موقنیع) نین به‌م کاره‌ی خودا؟ بۆیه خودا ئه‌که‌وێته قناعه‌ت پێهێنانیان،وه‌ک لێره‌دا ده‌بینین (خودا هه‌موو ناوێکی فێری ئاده‌م کرد، ئه‌وسا هه‌موو شته‌کانی له‌به‌ر فریشته‌کان ڕانا و گو‌تی: ئه‌گه‌ر راستی بۆ چوون، ناوی ئه‌وانه‌م بۆ هه‌لده‌ن. به ئاشکرا دیاره که خودا لێره مه‌لایکه‌ته‌کان تاقی ده‌کاته‌وه، به‌وه‌ی که ئایا ئه‌توانن ناوی شته‌کان به خودا بلێن، بۆ ئه‌مه ئه‌کات؟ سه‌یره، خۆ خودا بێ گومانه که مه‌لایکه‌ته‌کان نایزانن، ئه‌ی بۆ ئه‌یکات، ئه‌گه‌ر بۆ قناعه‌ت پێهێنانی مه‌لایکه‌ته‌کان نه‌بێت؟ به‌لام خودا بۆ قناعه‌تی مه‌لایکه‌ته‌کانی به‌لاوه گرینگه؟ بۆ ئه‌بێ ئاده‌م بێنێ و هه‌موو ناوه‌کانی فێر بکات و ئه‌م ناوانه فێری مه‌لایکه‌ته‌کان نه‌کات؟ جا خۆ گومانی تیا نیه که مه‌لایکه‌ته‌کان فێر نه‌کرابن خودا خۆی ناوه‌کانی فێری مه‌لایکه‌ته‌کان نه‌کردبێ، ئه‌وا مه‌لایکه‌ته‌کان ناوه‌کان نازانن، خۆ به به‌رده‌وام مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌وه ئه‌لێن که ئه‌وه‌ی تۆ واته (خودا) خۆت فێرت نه‌کردبین ئێمه نایزانین. خودا ئه‌لێره جیاوازی ئه‌خاته نێوان ئاده‌م و مه‌لایکه‌ته‌کان، چۆن؟ هه‌موو ناوه‌کان فێری ئاده‌م ئه‌کات به‌لام ناوه‌کان فێری مه‌لایکه‌ته‌کان ناکات، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاده‌م که فێرکراوه بێ گومان سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت و ئه‌توانێ ناوه‌کان بژمێرێت، به‌لام مه‌لایکه‌ته‌کان که فێر نه‌کراون چۆن بزانن؟ ئایا ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نادروست نیه که مه‌لایکه‌ته‌کان به‌بێ فێرکردن پرسیاریان لێبکرێت؟؟ یان وه‌ک باسمان کرد مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه‌یه که قناعه‌ت به مه‌لایکه‌ته‌کان بێنێت، ئه‌وه‌ته مه‌لایکه‌ته‌کان ناجار ئه‌بن که به خودا بلێن ( هه‌ر تۆی له که‌مایه‌تی به دووری، ئێمه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که تۆ فێرت کردوین، هیچ نازانین. هه‌ر بۆ خۆت زانای کارزانی) . له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش خودا وازناهێنێ، ئه‌وا مه‌لایکه‌ته‌کان پێی ئه‌لێن ئێمه هیچ نازانین هه‌ر به خۆت زانای کارزانی که‌چی ئه‌و به ئاده‌م ئه‌لێ (ئه‌ی ئاده‌م ده‌سا تۆ ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌یان بۆ هه‌ڵبده) جا بێ گومان ئاده‌م ناوه‌کان ئه‌زانێت، ئه‌ی ئه‌وه نیه خۆی فێری کردووه، که‌واته توانا و زیره‌کی ئاده‌م له چی دایه، خودا خۆی فێری ناوه‌کانی کردوه و ئه‌ویش بۆ مه‌لایکه‌ته‌کانی هه‌ڵئه‌دات، جا تۆ بڵێیت مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌وه نه‌زانن که خودا ئاده‌می فێرکردوه؟ بۆیه ئاده‌م ناوه‌کان ئه‌زانێت، به‌لام وا دیاره مه‌لایکه‌ته‌کان هه‌ر به گومانن له خودا بۆیه خودا وازناهێنێ و به‌و قسه‌ی مه‌لایکه‌ته‌کان ده‌ست هه‌لناگرێت و ناوه‌کان به ئاده‌م هه‌ڵئه‌دات و روو له مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کاته‌وه و پێیان ئه‌ڵێت (من به ئێوه‌م نه‌ووت که هه‌ر خۆمم هه‌ر نهێنی له عاسمانان و زه‌مین دان و هه‌رچی ئێوه وه‌یشێرن و بیدرکێنن ده‌یزانم؟ ) ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که پێشتریش خودا ئه‌م شتانه‌ی به مه‌لایکه‌ته‌کان گوتووه بۆیه ئێستا به پرسیار کردن پێیان ئه‌لێته‌وه ئه‌ی من به ئێوه‌م نه‌ووت، به‌لام دیاره مه‌لایکه‌ته‌کان ته‌واو باوڕیان به‌و قسه‌یه‌ی خودا نه‌بووه بۆیه خودا ناجار ئه‌بێت که به شێوازی تر باوڕ به مه‌لایکه‌ته‌کان بێنێت و بۆیان بسه‌لمێنێت که ئه‌و (خودا) هه‌موو شت ئه‌زانێت. ئه‌مه‌ش هه‌مان شت ئه‌مانگه‌ڕێنته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که بپرسین ئه‌و هه‌موو و گومان و دره‌نگ باوڕهێنانه‌ی مه‌لایکه‌ته‌کان له‌چی؟؟؟؟ یان ئه‌و هه‌موو گرینگیدانه‌ی خودا بۆ باوڕهێنانی مه‌لایکه‌ته‌کان له‌چی؟؟؟؟ یان ئه‌گه‌ر مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌و هه‌مووه‌یان ویستبێت تا باوڕیان هێناوه، ئه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌بێ چه‌ندمان بوێت؟؟؟؟ که‌چی ئیسلامه‌کان دێن داوامان لێ ئه‌که‌ن که به‌بێ پرسیارکردن و به‌بێ به‌لگه داواکردن هه‌ر یه‌کسه‌ر رسته‌وخۆ ئه‌بێ باوڕ بێنین!!!! جا ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر که‌مێک به‌راورد کردن له نێوان ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی (ص) و ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی البه‌قه‌ره، ئه‌وا ئه‌بینین، خودا له سوره‌تی (ص) خودا به‌بێ گفتوگۆ به‌ر له‌وه‌ی که مه‌لایکه‌ته‌کان هیچ بلێن داوای ئه‌وه‌یان لێ ئه‌کات که هه‌ر گا له گیانی خۆم فووم تیا کرد ئێوه سوژده‌ی بۆ به‌رن، که‌چی له ئایه‌ته‌کانی البه‌قه‌ره خودا گفتوگۆ له‌گه‌ل مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کات و مه‌لایکه‌ته‌کان وولامی خودا ئه‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی به‌بیر دێنه‌وه که ئه‌و بریکاره‌ی ئه‌و خراپه ئه‌کات، دوایی خودا به چه‌ند شێوه‌یه‌ک ئه‌یه‌وێت که بۆ مه‌لایکه‌ته‌کان بیسه‌لمێنێت که ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌یکات مه‌لایکه‌ته‌کان نایزانن لێی بێ ئاگان، دوایی که مه‌لایکه‌ته‌کان باوڕ ده‌هێنن و ئه‌لێن تۆ خۆت هه‌موو شت ئه‌زانیت و ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانین که تۆ فێرت کردوین، ئینجا دوای ئه‌وه خودا دێ داوا له مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کات که سوژده بۆ ئاده‌م به‌رن، ئه‌و کات مه‌لایکه‌ته‌کان هه‌ر هه‌موویان سوژده ئه‌به‌ن چگه له شه‌یتان، ئه‌وه جیاوازی نێوان ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی (ص) و سوره‌تی البه‌قه‌ره، که له لایه‌ک خودا به‌بێ گفتوگۆ سه‌لماندن داوا له مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کات که سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م له لایه‌کیتردا دوای گفتوگۆ و سه‌لماندن داوا له مه‌لایکه‌ته‌کان ئه‌کات که سوژده بۆ ئاده‌م به‌رن.. به هه‌مان شێوه جارێکی‌تر جیاوازی نێوان ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی (ص) و سوره‌تی البقره ده‌رئه‌که‌وێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی که بینیمان چ گفتوگۆ و مشت ومڕێک له نێوان خودا و شه‌یتان له سوره‌تی (ص) هاته پێشه‌وه، که‌چی ئه‌لێره خودا به‌بێ هیچ پرسیار و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌بێ هیچ قسه‌کردنێک له‌گه‌ل شه‌یتان، فه‌رمان به ئاده‌م ئه‌دات که له به‌هه‌شت له‌گه‌ل ژنه‌که‌ی نیشته‌جێ ببێت، سه‌یره ئه‌لێره شه‌یتان سوژده نابات و نوقه ناکات هیچ قسه‌یه‌ک ناکات، خودا‌ش هیچ پرسیارێکی لێ ناکات، به‌لام له سوره‌تی (ص) دوای ئه‌وه‌ی که خودا فه‌رمانی سوژده بردن بۆ ئاده‌م ئه‌دات و شه‌یتان ئه‌م فه‌رمانه ره‌ت ئه‌کاته‌وه، خودا روو له شه‌یتان ئه‌کات و پرسیاری لێ ئه‌کات، ئه‌یه‌وێ بزانێ که بۆ شه‌یتان ئاماده نیه سوژده بۆ ده‌سکردی خودا ببات، شه‌یتانیش وولام ئه‌داته‌وه و گفتوگۆ له نێوان خودا و شه‌یتان دروست ئه‌بێت، به‌لام له ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی البقره هیچ جۆره قسه و باس و پرسیار و گفتوگۆ له نێوان خودا و شه‌یتان دروست نابێت، به‌لکو یه‌کسه‌ر فرمان به ئاده‌م ئه‌درێت که خۆیی و ژنه‌که‌ی له به‌هه‌شت نیشته‌جێ ببن، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یرتره ئه‌وه‌یه که ئێمه له ئایه‌تی (٣٠) سوره‌تی البقره، خودا ئه‌لێ من ده‌مه‌وێ بریکاری خۆم بنێرمه سه‌ر زه‌وی، که‌چی له ئایه‌تی (٣٥) خودا فه‌رمان به ئاده‌م ئه‌دات که خۆیی و ژنه‌که‌ی له به‌هه‌شت نیشته‌جێ ببن، ئه‌مه چۆنه له لایه‌ک ئایه‌تی (٣٠) که پێش ئایه‌تی (٣٥)ه، خودا ئه‌لێ ده‌مه‌وێ بریکاری خۆم بنێرمه سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه به‌ر له‌وه‌یه که داوا له مه‌لایکه‌ت و شه‌یتان کرابێت که سوژده بۆ ئاده‌م به‌رن،که‌چی دوای ئه‌وه‌ی که مه‌لایکه‌ته‌کان سوژده ئه‌به‌ن و شه‌یتان یاخی ئه‌بێت، خودا بڕیاری خۆی ئه‌گۆڕێت، ئاده‌م و حه‌وا واته بریکاره‌که‌ی خۆی بۆ سه‌ر زه‌وی نانێرێت، به‌لکو فه‌رمانی نیشته‌جێ بوونی له به‌هه‌شت پێ ئه‌دات. خودا رێگای به ئاده‌م دا که هه‌موو شتێک له به‌هه‌شت ئه‌توانێت بخوات ته‌نها ئه‌و داره نه‌بێت که خودا قه‌ده‌غه‌ی کرد، جارێ ده‌بی بپرسین بزانین بۆ ئه‌و داره‌ی له ئاده‌م و حه‌وا قه‌ده‌غه‌کرد، هیچ هۆکارێکمان پێ نادات،مه‌گه‌ر جارێکی‌تر بێین بلێین بۆ تاقیکردنه‌وه بووه، به‌لام بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وه، ئایا مرۆڤ له به‌هه‌شتیش تاقی ئه‌کرێته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟ جا ئه‌گه‌ر وا بێت کێ ئه‌لێ دوای رۆژی سولا (قیامه‌ت) که خودا باوڕداره‌کان ئه‌خاته به‌هه‌شت جارێکی‌تر تاقیان ناکاته‌وه و کێ ده‌لێ مرۆڤه‌کان هه‌له ناکه‌نه‌وه و جارێکی‌تر سزا نادرێنه‌وه و ره‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی ناکرێنه‌وه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ دوای ئه‌وه ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه، چوونی شه‌یتانه بۆ به‌هه‌شت و فریوو دانی ئاده‌م، ده ئاخر چۆن ئه‌کرێت شه‌یتانێک که نه‌فره‌تی لێ کرابێت، که‌چی دوایی بتوانێ بچێته به‌هه‌شت، ده ئاخر به‌هه‌شت ئه‌لێن ته‌نها جێگای ئه‌و که‌سه پاکانه‌یه که به ته‌واوه‌تی ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خودان، نه‌وه‌ک شه‌یتانێک که یاخی ئه‌بێت و فه‌رمانی خودا به‌جێ ناهێنێ، خودا نه‌فره‌تی لێ ئه‌کات، که‌چی دوایی ئه‌م شه‌یتانه نه‌فره‌ت لێکراوه ئه‌توانێ بچێته به‌هه‌شت، چۆنی توانی؟؟ پێتان وایه به بێ ئاگایی خودا ئه‌م شه‌یتانه توانیبێتی بچێته به‌هه‌شت؟؟؟ یان خودا ئاگادار بووه و خۆی کڕ کردوه؟؟؟ هه‌ر دوو پرسیار بێ وولامن، چونکه وولامێکی له جێ نیه که شه‌یتان بتوانێ له پشت خودا بچێته به‌هه‌شت، وه ئه‌وه‌ی که ئیسلام و قورئان فێرمان ئه‌کات به وه‌ی که به‌هه‌شت ته‌نها جێگای پاکه‌کانه خودا‌ش خۆی بێ ده‌نگ بکات له چوونه ژووری پیسێکی وه‌ک شه‌یتان بۆ ئه‌م شوێنه پاک و پیرۆزه، ئایا ئه‌کرێ بلێین به‌هه‌شت پیرۆز نیه؟؟؟؟؟ شه‌یتان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چۆته به‌هه‌شت دوای ئه‌وه‌ی که نه‌فره‌تی خوداشی لێ کراوه، له به‌هه‌شت فێلی کردوه، ئاده‌م و حه‌وای خه‌له‌تاندووه، ده ئاخر چۆن ئه‌بێ له به‌هه‌شت فێل بکرێت؟؟؟؟ چۆن ئه‌کرێ له به‌هه‌شت درۆ بکرێت؟ چۆن ئه‌کرێت له به‌هه‌شت هه‌له بکرێت؟؟؟؟ ئه‌مه چ به‌هه‌شتێکه که شه‌یتانێکی نه‌فره‌ت لێکراو بتوانێ بچێته ناوی؟؟؟ درۆی تیا بکات؟؟؟؟ فێلی تیا بکات؟؟؟ فریوودانی تیا بکات؟؟؟ له هه‌مان کاتدا چۆن ئه‌کرێت ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت فریوو بخۆن؟؟؟؟ هه‌له‌بکه‌ن؟؟؟؟؟ ئه‌مانه و گه‌لێک پرسیاری‌تر که پێویسته بخرێنه روو، پێویسته هه‌موومان به یه‌که‌وه به دوای وولامه‌کاندا بگه‌ڕێین.
|
|
02/09/2015 |