ڕاڤه‌کاریه‌ک بۆ ئه‌ندێشه و زمانی ته‌یموره‌کان
هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن ٢١ ــ ٣ ــ ٢٠٠٦ له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌سانێک که سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندندا هه‌یه،یاخود له‌پێگه‌یه‌کی سیاسی، له‌سه‌ر ئاستی زمانحالێ پارتێک یا هه‌رێمێک دینه په‌یڤین به‌مه‌به‌ستی ڕۆشنایی خستنه سه‌ر بارێکی دیاریکراو، یاخود بۆ به‌یانکردنی له‌بارترین و گونجاوترین شرۆڤه‌و شیکار بۆ هه‌لومه‌رجێکی نوێ، یاخود بۆ پێشگۆیی کردنی سه‌ره‌نجامی گه‌شه‌ی بارێکی تایبه‌ت و دیاریکردنی مه‌وداکانی شکانه‌وه‌و به‌لاداکه‌وتنی به‌لای ئه‌رێیی یا نه‌رێییدا، هه‌میشه سه‌روکاری بابه‌ته‌کان له‌هه‌ر ئاستوو پله‌یه‌کدابێ، له په‌یوه‌ندی ئاوفرۆشێکی گه‌راجه‌کانی شاره‌وه بگره تا ده‌گات به مامۆستاکانی زانکۆ، یا له که‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی خێزانی‌دا تا ده‌گات به به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌کان، که به لیاقه‌و سه‌لیقه‌یه‌کی زۆر مۆدێرن و به هه‌ستیاری و فه‌رمی له‌گه‌ڵ یه‌کدا په‌یوه‌ندی ده‌گرن، ئاکامه‌کان هه‌رچیه‌ک بێ کاریگه‌ری زمانی لێک حالیبوون ڕۆڵی بناغه‌یی ده‌گێڕێ، له ڕه‌وتی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاددا هه‌میشه پێویستمان به‌وئامرازه ده‌بێ که له‌سایه‌یدا ده‌توانین هه‌سته‌کانمان ده‌ربڕین و ویسته‌کانمانی پێ بێنینه زمان، له‌ڕووی به‌رامبه‌ریشدا کاتێ به‌بایه‌خه‌وه گوێ له به‌رامبه‌ره‌کانمان ده‌گرین بۆ په‌یبردن به هاوبه‌شیه‌کانی نێوانمان کاریگه‌ری ته‌واوکارانه‌ی ده‌بێ، هه‌ربۆیێ له شیکردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و دژایه‌تی یا قسه‌ی خۆش و ناخۆش، په‌یڤی ساڕێژکه‌رو بریندارکه‌ر، هه‌مێشه سه‌ری باسه‌که ده‌چێته‌وه نێو خانه‌ی زاراوه‌سازی، واتاکانی وشه، مه‌ودای کاریگه‌ری شێوه‌جیاوازه‌کانی زمانی ئاخاوتن و نوسین له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌کانمان بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستو پێویستیه جیاوازه‌کانمان دیاری ده‌کات. گه‌لێ جار له‌گه‌ڵ هه‌ناردنی وێنه‌ی زیندوو له‌پنتی ڕوداوه گه‌رمه‌کاندا، ریپۆرته‌ره‌کان بۆ به‌رفراوانکردنی پانتایی وروژان، له‌ڕۆخی وێنه‌کاندا به‌تێکست و په‌یڤینیان، ته‌قه‌لای قوڵکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌واڵه‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌و ریپۆرته‌رانه‌ی که له‌پێگه‌یه‌کی ئیدیۆلۆجیی به‌رته‌سکه‌وه ئیراده‌گه‌رانه کارده‌که‌ن بۆ سه‌لماندنی قه‌زاوه‌ته‌کانیان شووڵی لێهه‌ڵده‌کێشن، به مه‌به‌ستی زیادکردنی هه‌ستی هاوپشتی یان دژایه‌تی کردنی بارێکی دیاریکراو، دوور له هه‌ڵبژارده سروشتییه‌کان، هه‌وڵی زاڵکردنی ڕووێکی ڕووداوه‌که ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ولی ده‌ستنیشانکردن و سه‌پاندنی شێوازێکی شرۆڤه‌کاری ده‌ده‌ن به‌سه‌ر وه‌رگری هه‌واڵ، دیاره لێره‌دا ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ئازادی ئاڕاسته‌کردنی زوومی کامیراکان و واتای تێکست و گوته‌کان بکرێ، له‌هه‌مان کاتدا ئامانجی پایامی ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌م له‌به‌رچاو بگیرێ، که ئامانجی گه‌یاندنی وێنه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نو ته‌واوی ڕاستییه‌کانه، واتای هه‌لسوکه‌وتێکی شه‌ریفانه ده‌گه‌یێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کان بۆ خستنه ڕووی هه‌مووڕاستیه‌کان به ئه‌مانه‌ته‌وه و، ڕێزدانان بۆ وه‌رگروو ده‌ست واڵاییکردنی له نرخاندن و هه‌ڵوێسته‌کانیدا به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات. له‌وانه‌یه له جه‌مسه‌ری پێچه‌وانه بۆچونی واهه‌بێ، پێی وابێ له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا له هه‌رچوار په‌ڕه‌ی دونیادا بخولێیه‌وه، که‌سێک یان ده‌زگایه‌کی بێلایه‌ن نادۆزیته‌وه. ئه‌م بۆچونه ڕاسته به‌ڵام لایه‌نداری به‌مانای ئه‌نفالی خه‌سله‌ته سروشتیه‌کانی ژیان نایه‌ته‌وه، به‌واتای سه‌ربڕینوو سڕینه‌وه‌ی شته‌جیاوازه‌کان به‌خۆمان نیه، مانای له‌به‌رچاونه‌گرتنی فراوانی و هه‌مه‌لایه‌نی ده‌وروبه‌رمان ناگه‌یێنێ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له دونیای به‌رله‌مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ نادۆزیه‌وه هه‌مووپێکهاته‌که‌ی حه‌سحه‌س و ئینزیباتی سه‌رسۆربێ، ئه‌گه‌ر شتێکی واش هه‌بێ ده‌کرێ وێنای بونی کۆته‌ڵی ماشێنی جۆره مرۆڤێک بکه‌ین، که نازانێ قسه‌بکات و له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌زموونی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و کێشه‌و ململانێ زیندووه‌کاندا ده‌یگوزه‌رێنێ، ته‌نانه‌ت هه‌ڵپه‌ڕکێ و پێکه‌نیننیش فێرنه‌بووه و نانیشی بۆ ناخورێ، لێره‌دا به‌ڕونی هه‌ست به خولانه‌وه له چواچێوه‌ی فانتازیایێکی بانتر له که‌شی سروشتی ژیاری مرۆڤ ده‌کرێ. سه‌رچاوه‌کانی زانیاری له که‌شی ئه‌مڕۆدا به‌رده‌ست خراوه‌و ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی بیستراو بیندراو خوێندراوه له‌ئاستێکی گه‌شه‌ی جۆری و چه‌ندی به‌رفره‌دایه. وه‌رگری هه‌واڵ له نیویۆرک و له‌نده‌نه‌وه تاده‌گات به که‌نداڵ و گاوه‌ره و مغاغ و سابوراوه، ڕاستی ڕوداوه‌کانی لابه‌رجه‌سته ده‌بێ و، هه‌ست به نزیکایه‌تی ده‌کات لێی و، وێنه‌شێواوو ده‌ستکرده‌کانیش چه‌نده‌ی به زیره‌کی و مه‌علانی چاکرابن، زۆر به‌سانایی پارزونگ ده‌درێ و وه‌ک خڵته‌هه‌واڵێک ده‌ژمێردرێ و گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی پێنادرێ له‌لایه‌ن مۆڤه وشیاره‌کان و ده‌خرێته ناو سه‌به‌ته‌ی فڕێدانه‌وه. سه‌رچاوه درۆزن و ناته‌واوه‌کانی هه‌واڵ ته‌نها ده‌بێته جێی بایه‌خی ئه‌وانه‌ی ژیانیان به ده‌روێشی و سۆفیگه‌رایی وه‌رگرتوه، هه‌میشه له به‌های مرۆڤانه‌ی خۆیان داده‌به‌زێنن و ئه‌شکه‌نجه‌ی گیانی و جه‌سته‌یی خۆیانده‌ده‌نوو، خۆیان به سوک و موخلیسو خزمه‌ت کاری یه‌ک تاقه ته‌ریقه‌ت ده‌ناسێنن و، پێیانوایه هه‌رچی له‌وێوه بێ ته‌واوه و له هه‌ڵه ڕه‌خساوه، پێویست به گومان و نیگه‌رانی ناکات، له شێوه په‌یڤینێکدا که ڕۆحی خۆیان ده‌که‌ن به‌قوربانی سه‌گه به‌ڕه‌لاکانی به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی شێخ و، متمانه‌یه‌کی کوێرانه‌ی دوور له سروشتی ئاسای مرۆڤیان تێدا به‌رچاو ده‌که‌وێ، له زه‌رگ وه‌شێنێکی خۆماڵی بۆ سه‌وله‌جانو بادانی زنجیره بڕه‌ڕه‌کانی شینی ئیمامی شه‌هید، هه‌ست به هه‌ڵچوونوو له‌به‌رهه‌ڵڕژانی سۆزێکی نا ئاوه‌ز ده‌کرێ کاتێ مناڵێکی شیره‌خۆر خوێن به ناوچه‌وان و ڕوومه‌تیدا ده‌چۆڕێته‌وه، ده‌کرێ بڵێین ئاکارێکی ناسروشتی و نه‌خۆشانه‌یان لێ تێبینی ده‌کرێ. بابه‌ته هه‌واڵ هه‌رچۆنێ بێ له به‌رامبه‌ر مێدیه‌ی ئازادا، که ئه‌مڕۆ وه‌ک هێزێکی به‌رپێنه‌گیراو له‌مه‌یداندایه و، له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌وڕۆدا دێزه‌به‌ده‌رخۆنه کردنی ڕاستیه‌کان کارێکی سه‌خته. له نمونه‌یه‌کی زیندوودا ئه‌مڕۆ له شارێکی وه‌ک( سنه ) له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕه‌وشی پڕسانسۆر و ده‌سه‌لاتی پۆلیسی ئاخونده‌کان، هه‌ر به‌خاتری باشی تۆڕه‌ی په‌یوه‌ندی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن، نرخی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ڕووبه‌ره‌و هه‌ورازو به‌رده‌م کراوه‌ن به‌جارێ هه‌ڵکشاوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه ڕوو له نه‌ورایی و نزمه‌کان. له‌لایه‌کی تره‌وه ڕه‌وان بێژی و وردی و هه‌مه‌لایه‌نی تێبینیکراو له گوتاردا ده‌سته‌به‌ری کاریگه‌ری گه‌یاندنی په‌یام ده‌کات. هه‌ربۆیه گه‌رمه‌هه‌واڵی بێ تیفتیفه و ئارایشت له‌هه‌وادا، زۆربه‌ی جار هه‌روه‌ک خۆی وه‌ک پڕشنگی خۆر به‌هه‌ر چوار په‌ڕه‌ی دونیادا په‌خش ده‌بێ. له‌گۆشه‌یه‌کی تره‌وه ده‌کرێ تێبینی به‌زاندنی ئه‌ندازه‌ی دوریه‌کان و چکۆڵه‌بونه‌وه‌ی دونیا بکرێ‌و ئه‌مه‌ش به‌ڕێی خۆی بواری بۆ کرانه‌وه‌و لێکحاڵیبوونێکی ڕاستوو ڕه‌وانتری له‌نێوان سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ته ئاراوه. کاتێ خوێنه‌رێ لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌یه‌ک هه‌ڵگێڕو وه‌ڕگێڕ ده‌کات، یا له‌ده‌می خوێندنه‌وه‌ی مانشێتی ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لکترۆنی تایبه‌ت به هه‌واڵه ته‌ڕو تازه‌کان، که زۆربه‌ی جار به کاره‌ساتوو ده‌رده کوشنده‌کان ده‌ستپێده‌کات، که ده‌رگیری زۆرێک له مرۆڤه‌کانی سه‌ر کوڕڕه پشتی زه‌وی بۆته‌وه، تا هه‌واڵه چکۆڵه‌و چاو به‌فرمێسکه‌کانی ئاشکرابوونی که‌تنی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی. پێشڕه‌ویه‌کانی دونیا له بواره هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی فه‌رهه‌نگی و ته‌کنیکی نووێ هاریکاربووه بۆ داچۆڕانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قوڕاوی سه‌ر ڕوخساری ڕاستی، بۆ هه‌ڵنانی که‌شێکی ته‌ندروست و سازگار و هه‌مه بووار، که‌باشترین تێگه‌یشتن به‌ده‌سته‌وه بدات و، ده‌ربڕ بێ له‌و ژینگه سروشتی و ڕه‌سه‌نه‌ی که هه‌واڵه‌که‌ی لێ هاتووه، که ئه‌مه یه‌کێکه له سیماکانی سه‌رده‌می نوێ و چه‌رخی شۆڕشی زانیاری. ئه‌و هێزانه‌ی که له‌مپه‌ر ده‌نێنه به‌رپێی ڕه‌وتی کرانه‌وه‌ی ژیان و له‌هه‌وڵی مانه‌وه‌ی کۆندانه و له‌گه‌ڵ که‌شی سرکو بزۆزوو کراوه‌یی پڕنمودی نوێ‌دا ناته‌بان، کاتێ که به زاراوه‌ی هیچ یا هه‌موو دێنه گۆ، به‌مانای قبوڵنه‌کردنی فره‌ییه، واتای به‌ستانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده و زاڵبوونی یه‌ک ڕوانگه‌ییه له‌کۆمه‌ڵدا، لایه‌نگیرانی ئه‌م ڕه‌وته هه‌میشه له چاره‌نوسیان نیگه‌رانن و هه‌ڵناکه‌ن له‌گه‌ڵ بواری هه‌مه‌ڕه‌نگی ژیان و شه‌فافیه‌ت ومۆدێلی کراوه‌و دیموکراسیانه. ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێ له‌باسی چاکیه‌کانی کرانه‌وه‌ی دونیا به‌سه‌ر یه‌کدا، که له‌مودای ئه‌م باسه‌دا که‌ڵکم لێوه‌رگرتووه، دیاره زۆر لایه‌نی تریشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به قولی و پانی باسه‌که‌دا بچین، به‌ڵام ئه‌مه چپه‌یه‌کی کی زۆر کورت و کزۆڵه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاژه‌و جمه‌ی بیستراوی نێو کۆمه‌ڵ. بیریارانی سه‌رده‌م له‌ئاستی په‌روه‌نده‌ی کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر یه‌کدا و ڕێگره‌کانی ئه‌م ڕه‌وته شیله‌ی ئه‌ندێشه‌ی خۆیان چڕکردۆته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند میتۆدێکی زانستی و ئاشتیخوازانه، که ببێ به زمانی سه‌رده‌م بۆ په‌یوه‌ند گرتنی شته دژه‌کان، که بتوانێ ببێ به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه درمانه‌ی که سه‌رهه‌ڵده‌دان له‌نێوان دوکه‌س تا ته‌نگه‌ژه توند‌و خوێناویه‌کانی نێوان وڵات و مه‌زهه‌بوو کلتورو حیزبه جیاوازه‌کان. یه‌کێک له مۆدێله‌کانی ئه‌م بواره، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕێبازی بێ توندوتیژی له 1960 له‌لایه‌ن (مارشێل بی رووسنبێری) ده‌رونناس داهێنراوه، که له لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به کێشه به‌ناو بێچاره و به‌رده‌وامه‌کانی دونیا، شه‌ری نه‌ژادپه‌رستانه‌ی نێوان سپی پێست و ڕه‌ش پێسته‌کان، شه‌ڕی مه‌زهه‌به گه‌وره‌کانی دونیا، شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌نده جیاوازه‌کان، تا کێبڕکێی و ڕقابه‌ری نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. له ڕه‌وتی لێکدانه‌وه و گه‌ڕانیدا به‌دوای ڕاستیه زانستیه‌کانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، چه‌ندین پرسیاری له‌لا ورووژا! ( ئه‌و شتانه چین که وامانلێده‌کات په‌یوه‌ندی بپچڕێنین له‌گه‌ڵ سروشتی ته‌با و گونجاو به‌خۆمان و په‌نا ببه‌ینه به‌ر توندوتیژی وه‌به‌رهێنانی یه‌کتر؟ له ڕووی پێچه‌وانه‌شه‌وه، چێ وامان لێده‌کات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشتی ته‌باو هاوسۆزانه‌ی خۆمان بهێلینه‌وه ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین باره پڕ ته‌نگه‌ژه‌و ئازاراویه‌کاندا؟ ئه‌م زانایه له خوێندنه‌وه‌کانیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌رتواناکانمان و، ده‌بنه هۆی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی ته‌بایی و هاوسۆزیمان، له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی زمان و واتا گه‌وره‌کانی وشه‌ی که‌وته به‌ر چاو، ئه‌و شێوازه په‌یوه‌ندیه ورده‌ی دۆزیه‌وه که به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتنه‌وه‌یه‌ک ڕێده‌کات و، له‌ده‌می په‌یڤین و گوێ‌گرتن‌دا، مۆدێلێک ره‌واج په‌یداده‌کات که بتوانین له‌دڵه‌وه به‌خشنده بین بۆ یه‌کتر. ئه‌م شێوازه دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵێکه که بتوانین په‌یوه‌ندی له ناخه‌وه له‌گه‌ڵ خودی خۆمان و خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌رمان بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی سروشتی هاوپشتی و ته‌باییمان بتره‌کێو گه‌شه و گوڵزاریبێ، ئه‌م شێوازه په‌یوه‌ندیه پێی ده‌وترێ: Nonviolent communication به‌مانای په‌یوه‌ندی بێ توندووتیژی یا زمانێک بۆ ژیان دێته‌وه)٭ل20. سه‌ره‌تای هه‌مووشتێک ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌بکرێ که هه‌ر تاکێکی مرۆڤ ئازادی ته‌واوی هه‌یه له ده‌ستنیشانکردنی به‌نده‌کانی په‌یوندی له‌گه‌ڵ خودی خۆیی و ده‌ره‌وه‌یدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ویستی خۆی ڕێگه به کرانه‌وه‌و هاوبه‌ندی نه‌دات، هیچ هێزێک ناتوانێ بی بڕێ توو ناچار به هاوبه‌ندیه‌کی له‌م چه‌شنه‌ی بکات، کاتێ گوشاری توند وه‌گه‌ڕدێخین بۆسه‌ر که‌سێک، واتا به‌زمانی گورگ ده‌په‌یڤین! له‌پله‌ی یه‌که‌مدا به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌خه‌ینه باری به‌رگری له‌خۆکردن، له باری گرژی به‌رگریکاریدا، که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندیگرتن به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه زۆرجار به بونبه‌ستیش ده‌گات، له دۆخی پچڕانی په‌یوه‌ندیه‌کاندا به‌ناچاری گوزه‌رده‌که‌ین ڕووبه‌ره‌و ( لێکهه‌ڵسوینی شیروتیر، یاخیبوون، تێک‌شکاندن )، زمانی کلاشینکۆف و ڕۆکێت ده‌کرێ به ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ بۆ وتووێژی مرۆڤدۆستانه، شه‌وه‌زه‌نگ و خوێنی ڕژاو، ئه‌شکه‌نجه‌دان و پلیشاندنه‌وه‌ی فیزیکی و ده‌رونی مرۆڤه‌کان بۆ یه‌کتر، ڕۆڵی سیمبوولی ده‌گێڕێ و ده‌بێ به‌کاریزمای ده‌سته‌لاتێکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ڕه‌ها، که زۆر دووره له‌م شێوازه‌ی که قه‌راره له‌گره‌وی ئه‌م باسه‌دا هێزی بێ ئه‌وپه‌ڕی وشه‌ی سه‌رده‌زووه‌کانی ڕسته‌یه‌کی پڕمانای خۆشه‌ویستی و ڕێز وه‌ده‌ربێخین، به‌ندی هاوخه‌می و سازان و هاوپشتیمان په‌ره‌پێبدا. لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایسته به ئاماژه پێکردنه! مه‌رج نیه هه‌ردولای به‌رامبه‌ر به زمانێکی نه‌رمو میهره‌بانانه له‌گه‌ڵیه‌کدا بئاخڤن، به‌ڵام ده‌بێ له لایه‌ک ده‌ستپێبکرێ تا زه‌مینه بۆ ئه‌م جۆره کۆنتاکته فه‌راهه‌م بێ و له‌سوده‌کانی به‌رخورد بین. مارشێل بێ ڕۆسێنبێری وشه‌ی بێ توندووتیژی بۆ بوزیسته‌کان و شۆڕشی سپی مهاتما گاندی ده‌گێڕێته‌وه، که توانی چۆک به زلهێزێک دابدا، که خۆر له‌سه‌ر قڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌لاتیدا ئاوانه‌ده‌بوو. کاتێک گاندی ده‌ڵێ با زۆرداران له‌ناو لاشه‌ی خه‌ڵتان به‌خوێنی ئێمه تاوانه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌مانای به‌کارهێنانی زمانی میهرو خۆشه‌وێستی دێته‌وه، زمانێکی دوور له ئاسۆ تاریکه‌کانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، زمانێک له‌هه‌وڵی بونیادنانی پرده‌کانی وتوێژه، به ئاراسته‌ی ویستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرمان که خوازیاری ئاشتی و ژینێکی بێ‌ئازار و دادوه‌رانه‌ین، گاندی زۆر سه‌رکه‌وتوانه توانیبوی په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌ومناڵه بچوکه‌ی که له‌زگی هه‌ر ئاده‌میزادێکدا ده‌ژی ببه‌ستێو بیکاته ئامرازێک بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زمانی گه‌له‌گورگی باوی سه‌رده‌م. زمانی گورگ زۆربه‌ی جار چ له‌سه‌ر ئاستی تاک یا حیزب و کۆمه‌ڵ هانای بۆ ده‌برێ و پێی ڕاهاتوین له خستنه ژێرپرسیاری به‌رامبه‌ره‌کانمان، به‌ڵام زمانی ڕێز و خۆشه‌ویستی یان زمانی مناڵه بچوکه‌که که ده‌توانێ له‌پشته‌وه‌ی گرنجی و زبری زمانی گورگه شه‌ڕه‌نگێزه‌کان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه نادیار‌و له‌بیرکراوه‌که‌ی به‌رامبه‌رمان بکات و بیهێنته په‌یڤین بوونێکی ڕوونی نییه. ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌م شێوازه خه‌باته شتێکی مناڵانه‌ی کرچوکاڵو ساده نیه، زۆرجار مرۆڤ به‌بۆنه‌ی توندی و دژواری کاره‌ساتو به‌سه‌رهاته ناحه‌زه‌کان، کۆمه‌ڵێک بۆچونی گرژوو تووڕه‌ی لا دروست ده‌بێ، ده‌شێ که‌سێ بڵێ ئه‌م کابرایه کاتی خۆی به‌چی کوشتووه، تا زرمه له‌ناو شانی به‌رامبه‌ره‌کانمان هه‌ڵنه‌ستێنین و تامی خوێن‌و فرمێسک نه‌چێ به‌ده‌میانا و، توێسکه‌ی گوله و سلۆگانی نێو سه‌نگه‌ره‌کان خورپه له‌دڵیاندا نه‌هێنی، تا بڵێسه‌ی ئاگر به‌رز نه‌بێته‌وه و ڕقی پیرۆز وه‌ده‌ر نه‌یێخی، هیچ شتێ دادمان نادات و گۆڕانکاری به‌رقه‌رار نابێ. ده‌بڕۆ بزانم چیت پێده‌کرێ به‌م شێوه خه‌باته بزانه چۆن گورگه‌کان خوێنی زه‌ڕافه‌و کۆتره سپیه‌کان هه‌ڵده‌قۆڕێنن، هیچی لێسه‌وزنابێ، ئه‌مه بۆ شوێنی خۆی باشه، بۆ ئه‌وڕوپی و ئه‌مریکییه کێکو نه‌سته‌له خۆره‌کان باشه بۆ ئێره ده‌ستنادات و ئێره کوردستانه و زۆر شتی تریش. بێگومان تێبینی باری خه‌راپی په‌یوه‌ندیه مرۆییه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که‌سێکی به‌رهه‌ڵستکار و نوێخواز پێیوابێ دونیا ته‌نها دوو ڕه‌نگه، دووڕێگه چاره‌هه‌یه، دوو به‌ره هه‌یه، دوو جیهان بینی هه‌یه، یا ئێمه یا ئه‌وان،، هتد. داشکاندنه‌وه‌ی باری سروشتی و هه‌مه لایه‌نی ژیان و بینینێکی داتاشراوی پشت به‌ستوو به به‌رفراوان کردنی توندوتیژی و، چاره‌سه‌ری شۆڕشگێرانه، خه‌بات بۆ له‌ناوبردنی به‌ره‌ی نه‌یاران به هه‌مان ڕه‌گه‌زوو، هه‌مان جۆری چه‌کی خۆی، جوێن به‌جوێنێکی ناشیرنتر و ئه‌شکه‌نجه و زیندان وه‌لام ده‌درێته‌وه، گه‌ڕه‌کێکی لێتاریک بکرێ ئه‌و شارێکی بۆده‌کاته شه‌وه زه‌نگ، نه‌فه‌رێکی برینداربێ ده‌یانیان لێده‌کوژێ، ئاگر به دۆزه‌خ چاره‌سه‌ر ده‌کات، نمونه‌ی ئه‌و مناڵه‌ی تۆپه‌ڵه به‌فرێک داوێته جامی ئۆتۆمبێلی و دژه‌کرداری ئاژۆره چه‌کداره‌که گوله‌بارانی مناڵه‌که ده‌بێ تا دیکوژێ، ئه‌مه دڵڕه‌قترین وێنه‌ی دژواری ڕاستی‌و ده‌م تێژه‌نینی گورگ نیشانده‌دات له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا. ڕێبازی ناتوندووتیژی خه‌ڵکانێکی زۆر تێکۆشه‌رو خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌وێ که بتوانێ پێویستیه‌کانی هه‌مومان بێنێته‌زمان بۆ ( ئاشتی، هه‌ره‌وه‌زی، ڕێز ، په‌یوه‌ندی، له‌یه‌ک گه‌یشتن، قبوڵ کردن، شه‌رافه‌ت مه‌ندی، تێکه‌ڵاوی، وریایی، واتا، کۆمه‌ک، هیوا، یاری، نه‌رمونیانی، سازان، به‌هره‌وه‌ری و ئاسایش و هه‌سانه‌وه و خۆراک )٭ بێته مه‌یدان و خه‌بات تا دورترین سنوره‌کانی توانایی و به‌رگریمان بڕده‌کات له پێناوی ژیانێکی پڕواتا و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌دا، که مه‌ودای خه‌بات تا ئاسته‌کانی خۆبه‌خشی درێژ ده‌بێته‌وه. لێره‌دا زمانی گورگ گه‌ر بێحورمه‌تی نه‌بێ بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه که له‌ڕوی ئه‌فسانه‌و سه‌رگوزه‌شته‌کانی به‌ر ئاگردان وێناکراوه به خنکێنه‌ر، تین‌و به‌خوێنه و بونه‌ورێکی شه‌ڕخوازه و هه‌میشه له په‌لاماردایه، له‌گه‌ڵ زمانی زه‌رافه که سیمبووله بۆ زمانی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و ڕێز، مله درێژه‌که‌شی به‌مانای رامان و کات به‌خۆدان دێته‌وه، له‌پنته بڵنده‌کان ئاسۆ به‌رفراوانه‌و، روبه‌رێکی زۆرمان له‌به‌رده‌ستداده‌بێ بۆ نواندنی چالاکی و په‌یبردن به شته هاوبه‌شه‌کانی نێوانمان. له‌وانه‌یه کاتێ وێنای سه‌دام و جاوچیسکۆ و هێتله‌ر و نیرۆن ده‌که‌ین، وابزانین له‌به‌رده‌م که‌سانێکی بانتر له ئاده‌میزادداین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو کوشتارو خوێنڕێژی و کاولکاریه که ده‌ستکردی ئه‌وان بوو له نه‌ورایی زگی هیچ کام له مرۆڤه‌کانی ده‌ورووبه‌رماندا نابیندرێ، خۆمان ده‌ستخه‌ڕۆده‌که‌ین گه‌ربڵێین ئه‌مانه که‌سی نائاسایین و هه‌رخۆیان وادروست بوینه، خه‌سله‌تو ئه‌تواری توند‌و گرژیان به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر له که‌شوو ژینگه‌یه‌کی جیاوازیش بژیێنه‌وه، گۆڵمه‌زی هاولاتیه وشیاره‌کان و ڕۆشنبیرانی ڕه‌خنه‌گر و چه‌کدار به‌هه‌موو تیۆره‌کانی دژ به توندووتیژیشیان به‌ده‌وره‌وه‌بێ ئاکام هه‌ر یه‌که. کاتێک هێتله‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا کۆتاییه‌که‌ی، سه‌ردانی هیچ یه‌ک له به‌ره‌کانی شه‌ڕی نه‌کرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ناحه‌زی هێتله‌ر له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ کوشتار و که‌لاوه وێرانه‌کانی پاشماوه‌ی شه‌ڕ،٭٭ ڕێبڕییه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مناڵه بچوکه‌که. هه‌موو سووپه‌ر قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕی کۆکوژی و تاوان بارانی جینۆساید و پێشێلکاره‌کانی مافی مرۆڤ، زه‌رافه‌یه‌ک یاخود مناڵێکی بچوک له زگییاندا ده‌ژی، هونه‌ره‌که له‌وه‌دایه چۆن شه‌ڕی گورگه‌که ده‌که‌ی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زه‌رافه‌که ده‌گری، ئاله‌وێدا ده‌کرێ بڵێین له پنتی وه‌رچه‌رخانێکی ڕاسته‌وانه داین، به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ی کێشه‌کان و ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسیاری نزیک بووینه‌وه. کاتێک له زمانی باوی کورده‌واری و په‌ندی پێشینانه‌وه ده‌ڵێین (له‌جێی سندان، قوزه‌رقوڕته)، (به‌رد به جێی به‌رد داده‌وه)، (قامکی له چاوی نێ)، (که‌ر له‌چاوی پڕۆفیسۆره)، (کوتک ده‌زانێ قۆناغ له کوێیه) هتد، زمانی گورگه، کاتێک له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌یه‌کی حیزبی، هاولاتیه‌کی کورد، یا نوسه‌رێک به بێ ئه‌خلاق ناوزه‌د ده‌کرێ ئه‌مه زمانی گورگه. کاتێ بێژه‌ری که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ڵێ بسوتێنن، ده‌ریانکه‌ن ،ڕاپه‌ڕینه، سه‌ری دووگا له‌مه‌نجه‌ڵیک ناکوڵێ، زمانی گورگه. یاخود خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێک بۆ ڕه‌وشێکی قه‌یراناوی، کاتێ ده‌خرێته ژێر پرسیار، به زمانی زه‌رافه پێی ده‌گوترێ: بۆ ڕێز بۆ ئازادی بیر دانانێن و ڕه‌خنه‌گران سوکایه‌تی پێده‌که‌ن و له‌زیندانیان داوێن؟ ئایا که‌سێک بو به مه‌سئول و بو به سه‌رۆکی( پارتێک) ده‌بێ ببێ به زمانێکی بێ گووێ و به‌ها بۆ ده‌نگه‌ڕیفۆرم خوازه‌کان دانه‌نێ که له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خانه‌واده و پارته‌که‌ی خۆیدا هه‌راو زه‌نایه‌تی؟ ئایا ئێوه پێتانخۆشه ئه‌وڕه‌خنانه‌تان لێبگێرێ که نابێته هۆی ڕوودانی هیچ گۆڕانێک و تیایدا نابێ ده‌ستنیشانی به‌رپرسیاره خاوه‌ن حه‌سانه‌کانی تیادا بکرێ؟...... ده‌شێ وه‌لامی گورگانه هه‌ر ئه‌وه‌بێ که‌وا ئێمه سه‌ربه‌خۆیی خۆمان هه‌یه له ده‌رخستنی هه‌ر بڕیارێکی سیاسی یان دادگایی، قبوڵی خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هیچ که‌س و هێزێک ناکه‌ین، ئه‌مریکاش بۆی نیه ده‌ست له‌کاروباری ئێمه وه‌ردا. ئایا ده‌کرێ چ ڕاستیه‌ک هه‌ڵکڕێنین له‌م جۆره گوتاره‌دا و وه‌ک نمونه‌یه‌ک چۆنی کار له‌سه‌رده‌کرێ به‌زمانی خۆشه‌ویستی! سه‌ره‌تا هه‌ر زمانێکی زبر چ له‌ناخی قسه‌که‌رێک بێ و به په‌یڤین به‌یانی بکات، یاخود له‌قه‌دی گوتارێکدا ئاخندرابێ. به‌ر له‌هه‌ر شتێک ئامه‌ژه‌یه‌که به ڕێگه بڕی له په‌یوه‌ندی کردنی لایه‌نه جیاوازه‌کان، جوێندانی حکومی به‌مانای ڕێزدانه‌نانه بۆ گشت هاوڵاتیان، ئاماژه‌یه به سوکایه‌تی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤێک، ئاماژه‌یه به بێحه‌وسه‌له‌ییو گرژێ بیری سیاسه‌ت مه‌دارێک که‌خۆی ده‌بێته هۆکاری قه‌یرانێکی تر بۆ ده‌سه‌لات و خۆی زیان به که‌ناڵه‌کانی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که وه‌ک ده‌سه‌لات پێویستیه‌کی حه‌یاتی پێی هه‌یه، ئه‌نگیزه‌کانی ئه‌م ڕه‌هه‌نده ئاشکراتر ده‌بێ کاتێ درێژه به پێشێلکاریه‌کانی خۆیده‌دات و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێ و، هه‌وڵی فراوانکردنه‌وه‌ی مه‌وداکانی ته‌نگه‌ژه‌ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی سه‌رلێشێواندن. ئاماژه‌یه بۆ هاندان و گه‌شه‌دان به زه‌بروزه‌نگ له کۆمه‌ڵدا یاخود دۆزینه‌وه‌ی قه‌یرانێکی نوێ یه بۆ له‌بیرچونه‌وه‌ی پێشوو. ده‌تواندرێ له‌م گوتاره زبره‌دا سوکایه‌تی و روشاندنی که‌سایه‌تی نوسه‌رێک هه‌ڵێنجرێ، که به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی ده‌سته‌ڵات هه‌وڵی تاساندنی هاوشێوه‌کانی ده‌دات و ده‌یکات به سیمبولێ، بۆ چاوشکاندنی حه‌شیمه‌تێکی زۆرتر و، ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی تانۆکی بێدادی و ناسینی سنوره‌کانی بێده‌نگی هاوڵاتیان. لایه‌نه خه‌راپه‌کانی ئه‌م گوتاره گڕاوی و زبر‌و گورگانه‌یه، تاراوگه و مه‌نفاکان شیرین و ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه هه‌ستێکی نه‌یارو دوژمن کارانه په‌ره‌پێده‌دا و، ئاماژه‌یه‌کیشه به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نادروست. بۆنموونه ئه‌گه‌ر چاودێرێکی سیاسی یان شرۆڤه‌وانێکی بابه‌ته سه‌خته‌کان له لێکدانه‌وه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به به‌ندی دۆستایه‌تی و چاوبازی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان بگات سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی وابزانێ ده‌کرێ گوێی خۆی که‌ڕکا له‌ئاست بانگه‌وازی زۆربه‌ی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، که‌به‌رگریکارن له مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ، وه یان ڕه‌چاونه‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندی کورد له گرنگی گرێدانی هه‌رچی زیاتری کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له بواره‌کانی ماف و ئازادی و فه‌رهه‌نگی دیموکراتی، تا ده‌گات به‌گرێبه‌سته ئابوریه‌کان و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی بازاری کوردستان به بازاڕی جیهانی، مانه‌وه‌ی سه‌رپشکی له هه‌رێم یا له‌پارێزگاکان بۆ مۆرکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی هه‌مه‌جۆری بازرگانی پیشه‌سازی و پتڕۆلی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناچاری بۆ ناوه‌ندی ده‌سته‌لات له به‌غداد و ولاتانی ده‌وروبه‌ر، بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی تێکه‌ڵبوونی ڕاسه‌وخۆ به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی. ئاشکرایه تاچ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕۆڵکی حه‌یاتی ده‌گێڕێ بۆ نزیک بونه‌وه له ئامانجه ستراتیجیه‌کان. تێبینی گوتاری گورگانه‌ی ولاتانی ئابلۆقه‌ده‌ر‌ی کوردستان، گوتاری مه‌لای مزگه‌وته‌کانی ( نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و به‌غداد و موسل ) زۆر شێلگیرانه و ڕادیکالانه خوێنڕشتنیان حه‌لال کردووه و، به‌هه‌موو توانایی خۆیان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر هێزه هاوپه‌یمانه‌کان تا ناچار به پاشه‌کشێیان بکه‌نوو ده‌ریان په‌ڕێنن له ناوچه‌که، ئه‌م هێزانه زۆر به‌ڕوونی ڕایانگه‌یاندووه که‌وا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاوه‌یه‌ک هه‌بێ بۆ کێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌بێ له‌هه‌یڤی نوتقی (سیستانی و زه‌رقاوی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو به‌شار و دیمرێل) دا بین تا فه‌رمایشت ده‌رده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به گه‌رماوه‌کانی خوێن به‌هیوای بونیاد نانی ناوه‌ندێکی به‌هێزی ده‌سته‌لات له به‌غدا که توانای شه‌ته‌کدانه‌وه‌ی شلۆقیه‌کانی باکور و باشوری عیراقی هه‌بێ، ئایا وه‌تاق که‌وتنه‌وه‌ی کورد و بڕینوو لاوازکردنی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی به‌مانای زه‌مینه سازی نیه بۆ گورگاندنی ناوچه‌که‌و، ڕێخۆشکردن بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی دژ به‌کورد. ئایا دژکه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ پرێنسیپه‌کانی مافی مۆڤ وسه‌رپێچیکردن له ویستی زلهێزه‌کان بۆ فه‌راهه‌م کردنی که‌شێکی ئازاد و دیموکراتیانه له‌کوردستاندا، زیان به ساڵیانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد ناگه‌یه‌نێ؟ دیاره هه‌موومان ده‌زانین یه‌ک ڕۆژ دوای پاشه‌کشێو ده‌رچونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له کوردستان، هه‌رسێ شاره ئازاده‌که‌ی کوردستان ڕووبه‌ڕووی سه‌ختترین شاڵاوی ناوچه‌یی و ناوه‌خۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌وده‌م هه‌رچی بکه‌ین و بکۆشین له قالبی کێشه‌ی ناوه‌خۆی کۆماری عیراقی عه‌ره‌بی ده‌رناچێ و، ئاشکرایه که ئه‌مڕۆ به‌و هه‌موو پشتیوانی و کۆمه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵاتنی خۆری به‌ختمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، ده‌بینین تاکو ئێستا ڕۆژانه چه‌ند کورد سه‌رده‌بڕێ له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌کان و، چۆن ولاتانی ناوچه له‌هه‌وڵی قولکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کانی سیاسی و ئابورین له کوردستان، هه‌رئه‌مڕۆ کێشه‌ی سوته‌مه‌نی و کاره‌با و ئاو له ولاتی سه‌رچاوه‌کانی پتڕۆل و ئاودا واخه‌ریکه هاولاتی کورد هه‌راسان ده‌کات. هه‌ربۆیێ هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زن ده‌که‌ین گه‌ر وابزانین هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ به‌بونی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی بیناسازی و موچه‌ی مانگانه‌ی دراوی فه‌رمانبه‌ران، دیاره ئه‌م توخمانه ئه‌گه‌ر ڕۆڵێکی زۆر گرنگیشی هه‌بێ به‌لام یه‌کلاکه‌ره‌وه نیه، چونکه له‌باری سروشتی به‌ده‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان به‌پێی پلانێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه بواری گه‌شه‌ی پێنه‌دراوه‌و شتێکی وانیه که‌باسی لێوه‌بکرێ و به‌سبێ بۆ پشت به‌خۆبه‌ستن و به‌ڕێوه‌چون تا وامان لێبکات له به‌های هاوپه‌یمانیێتی ئه‌مڕۆ دابه‌زێنین و پێداچونه‌وه‌مان بۆی هه‌بێ، ڕژێمێ فاشی به‌غدا زۆربه‌ی بنکه‌کانی پێشه‌سازی له ناوچه عه‌ره‌بیه‌کان بنیادده‌نا، ناوچه‌کوردیه‌کانی لێ بێبه‌شده‌کرا٭٭٭، زۆربه‌ی چینی کارکه‌ر له دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌کان ده‌ستبه‌کاربوون و دووربوون له به‌رهه‌م هێنانی کالایی پیشه‌سازی، چه‌ند کارگه‌یه‌ک له هه‌ولێر هه‌بوو هه‌ندێکی له‌به‌ر که‌م خێرایی و کۆنی و نۆژه‌ن نه‌کردنه‌وه، به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی نیه به‌که‌لکی هه‌ناردنه ده‌ره‌وه یان به‌کارهێنانی ناوه‌خۆبێ، هه‌ندێکیشیان فرۆشران به‌که‌رتی تایبه‌ت وه‌ک( کارگه‌ی جگه‌ره) پاشان له هه‌ولێر گوێزرایه‌وه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆی هونه‌ری و جوگرافی. داهاته نه‌فتیه‌کانیش له‌ژێر کۆنتڕڵی هاوپه‌یمانانه، به‌کورتی ئابوری خۆماڵیمان زۆر لاوازه، له‌وانه‌یه له‌قۆناغێکدا که‌ڵکی پێچه‌وانه له‌م توخمانه وه‌ربگیردرێ و بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگی هاوکێشه‌ی سیاسی و هێڵانه‌وه‌ی له‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر به‌قازانجی کێشه چاره‌نوسسازه‌کان به‌کاربهێندرێ. ئاشکرایه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک زۆربه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کالایی بێ و به‌رخۆربێ، پایته‌ختێک که به‌شاری خه‌ونه‌کان قه‌راره ببێ به ده‌سته‌خوشکی نیویۆرک و پاریس و له‌نده‌ن ،ژێرخانی ئابوریه‌که‌ی ته‌نها کارگه‌ی که‌رپوچوو بلۆک و کیسه نایلۆنه پسپسۆک و ڕه‌شه‌که‌بێ که به‌رگه‌ی قورسی دوو سه‌رکه ته‌ماته ناگرێ، له‌حالێکدا هیچ هاولاتیه‌کی کورد ته‌عه‌سوبی بۆ کالای خۆماڵی نیه‌و نایکڕێ و ته‌نانه‌ت به‌حه‌زره‌تن له‌ده‌ستی نه‌گرن، لێره‌دا به‌دڵنیایه‌وه ده‌بێ ڕوونبێ بۆ هه‌مووان ئه‌گه‌ر کۆمه‌کی ولاتانی زلهێز نه‌بێ و بۆ یه‌ک تاقه مانگ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێردرێ، حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌وێته نێو ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی زۆر دژوار وده‌رچون لێی یه‌کجار ئه‌سته‌م ده‌بێ، ئه‌وکات خۆمان له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژارده‌دا ده‌بینینه‌وه: یا خانه‌واده‌ی ده‌سه‌لاتدار ده‌بێ به‌ناچاری زاری کیسه‌ی ئه‌و پارانه بکه‌نه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵی ده‌سه‌ڵاتدا مۆڵیانداوه، تا بۆ ماوه‌یه‌ک شیرازه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ موچه‌ی حه‌شیمه‌تێکی ملیۆنی بده‌ن، که ئه‌مه‌ش به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆم زێده‌ڕۆییه له گه‌شبینی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌چاوخشاندنێکی سه‌رپێی به‌سه‌ر ئه‌رشیفی هه‌واڵه‌کانی بوری بۆمان ده‌رده‌که‌وێ له‌باری گرژی و قاتوقریدا نه‌ک موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ده‌درا، به‌لکو مه‌چه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانیش نه‌ده‌درا. یاخود ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تازه خۆبگونجێنن و هه‌موو شه‌رتو مه‌رجه‌کانی ناوچه‌یی و ناوه‌خۆی عیراق قبوول بکه‌ن. هه‌رچۆنێ بێ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه راگه‌یاندنی زبر و بێ ئاسۆ و گورگانه له‌ده‌می که‌سێکی به‌رپرس، یاخود ڕۆژنامه‌یه‌ک که زمانحاڵی لایه‌نێکی حکومیبێ ده‌رچێ. گریمان منی تاک هه‌ڵه‌بکه‌م و دژوارترین زاراوه بخزێنمه نێو گوتار و نوسینه‌کانم هه‌ڵسه‌نگاندنو شیکاره‌کانم گشتی بێبناغه و هه‌ڵه‌بێ من ته‌نها خۆم به‌رپرسم له‌ئاسی گشتیدا هه‌موو کوردی تێوه‌ناگڵێ، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی به‌رپرسیاری و ده‌سه‌لاته‌وه گورگانه ده‌دوێن و گورگانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ده‌شێ بپرسین کوا هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه‌تان کوا حیلم و سنگفراوانی و لێبورده‌یتان به‌رامبه‌ر به‌تاکی کۆمه‌ڵ و ته‌قه‌لای چاکسازی و به‌رگری کردن له ڕودانی ته‌نگه‌ژه‌ی خۆبه‌خۆیی؟؟؟. دیاره مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی نمونه‌ی تاک و ده‌سه‌لات به‌راودکاریه‌کی پاکانه ئامێزنیه بۆ لایه‌ک، گه‌ر له‌په‌یوه‌ند به بابه‌ته زمانی گورگه‌وه لێی بڕوانین هه‌ردووکی هه‌ر هه‌ڵه‌یه، یه‌کێکیان سنورداره و کاریگه‌ری بۆ خودی که‌سێک هه‌یه، به‌لام ئه‌ویتریان سه‌راپای کۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه په‌یوه‌سته به چاره‌نوسی هه‌مووان. گومانی تێدانیه زمانی پڕ سۆز‌و میهرو خۆشه‌ویستی هاریکاریمان ده‌کات بۆ کرانه‌وه‌ی که‌ناڵی تازه بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌ی تواناکان و ڕه‌هاکردنی پێنوسی نوسه‌ران بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی لوره‌ی گه‌له‌گورگوو شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ناوه‌خۆ و به‌دمه‌ستیکه‌رانی ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌کوردستاندا. بۆئه‌وه‌ی سیناریۆی ( بابه سه‌دام ) دووباره نه‌بێته‌وه به‌به‌رگو پۆشاکی خۆماڵی، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕقوو توڕه‌یی و ڕه‌چه‌ڵه‌کی چاک و خراپ، ڕۆڵه‌کانی سه‌ر شه‌قامی شاره گه‌وره‌کان و ڕۆڵه‌کانی بنه‌ماڵه لێک جیاکردنه‌وه‌و بۆچون دروست که‌ین، با به دڵ‌پاکی و په‌یڤی شیرینی کوردی درێژه به گفتوگۆبده‌ین و هه‌ڵه‌کان ڕاستکه‌ینه‌وه، به‌قه‌ولی گابریل کارسیا مارکیز ( شته‌کان گیانیان هه‌یه، به‌لام پێویسته وه‌خه‌به‌ریان بێنین)5. هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌رموو بێ (فیز و خۆبادانی) حاکمانه له‌گه‌ڵ بێنه‌وایانی سه‌رشه‌قامه‌کانی شاره گه‌وره‌کانی کوردستان و گوێگرتن له حه‌زوو خه‌ونه‌کانی مناڵانه‌یان هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به خۆمان‌و زێدی باب‌و باپیرانمان، گشتمان ڕۆڵه‌ی دایکه کوردێکین و کوردستانیش وڵاتی هه‌موومانه.
سه‌رچاوه‌کان 1٭ : ٭ Nonviolent communication Ett språk för livet Marshall B. Rosenberg لاپه‌ڕه 19-20-21
ئه‌م شێوازه لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕه‌چه‌ی بۆ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌لایه‌ن مارشێل بێ ڕۆسێنبێرییه‌وه نوسراوه له ئه‌مریکا، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له سوید که‌وتۆته به‌رسه‌رنجیان و له‌به‌رزترین ئاسته‌کانی په‌روه‌رده‌یی و ناوه‌نده‌کانی سیاسی و هه‌ڵسورانی کۆمه‌ڵدا، لێکۆڵینه‌وه و مه‌شقی به‌رده‌وامی له‌سه‌ردا ده‌کرێ ، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێکردوه، به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌ی تێکستی چه‌ند سایتێکی ئینته‌رنێت و په‌رتوکی نۆڤیۆلێنت کۆمونیکاسیونی مارشێل بێ روسنبێری یه که کردوومه به بناغه‌ی هه‌ڵنانی شیکاره‌کانم و، به‌رهه‌می مه‌شق و تێگه‌یشتنی 16 کاتژمێر وانه‌ی کۆرسێکی تایبه‌ت به‌م بواره‌یه، که هه‌میشه مامۆستاکه‌م ده‌یوت من نۆزده ساڵه ئه‌م بابه‌ته بۆته سه‌رمه‌شقی خوێندن و خۆ ڕاهێنانم، ئێستا ده‌توانم تنۆکێک له ده‌ریایه‌ک زانین بۆ ئێوه باسکه‌م، دیاره لێره‌دا بۆتان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێکراوه چه‌ند بچوکه‌و، به پروشه‌ی تنۆکێکی ئه‌م بابه‌ته نایه‌ته ژماردن. 2 : http://www.cnvc.se/om-nvc/index.shtml http://www.nonviolentcommunication.se/index.php?id=6,32,0,0,1,0 http://www.ledarna.se/portal/guide.nsf/0/FB76ADC116763833C125708A003FF091 3٭٭٭ :کوردستان و کورد عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو 4٭٭ : به‌ناوی ژیانه‌وه ئه‌ریک فرۆم،، وه‌رگێڕانی ئازاد به‌رزنجی 5 : ڕۆمانی (سه‌دساڵ ته‌نیایی) مارکیز به‌ده‌می ملیکادێی قه‌ره‌ج ئه‌م قسه‌یه ده‌کات. 6 :دڵڕه‌قی و بێده‌نگی -- که‌نعان مه‌کییه -- وه‌رگێڕانی حه‌مه ڕه‌شید -------------- ---------------- --------------- هیوادارم توانیبێتم له‌توێی ئه‌م بابه‌ته‌دا خۆم له زمانی گورگ دوور گرتبێ، هه‌رچه‌نده مه‌له‌کردن له دریایه‌کی شڵۆق و پڕله هه‌ڵچوونو داچون، به‌لاشه‌یه‌کی ماندوو پڕزامی کۆن و نوێ، هه‌میشه ته‌وژمه‌کان به‌ئاڕاسته‌ی نوقم بوون و خنکانێکی گورگانه ڕاتده‌کێشێ، دیاره ئاسانتره وه‌ک گورگێ به هێرشی به‌رده‌وام و بریندارکه‌رانه داره‌ڕای بابه‌ته‌که‌ی پێبده‌م. شاد‌و سه‌رفراز بن نه‌ورۆزتان پیرۆز....
|
|
02/09/2015 |