پێکه‌نینێک له گریان هێمن ڕه‌ئووف ده‌گێڕنه‌وه زه‌مانێک پێش ئێستا ، له هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری کوردستان حه‌یران بێژێکی ده‌نگخۆشی ڕه‌سه‌نی نێوده‌شتی هه‌ولێرێ به‌ناوی حه‌سه‌ن سیساوه هه‌بووه‌و ئێستایش له‌ژیاندا ماوه . که خاوه‌نی ده‌نگێکی کوردانه‌ی پڕ له سۆز‌و ئاوازی بولبول ئاسا بوو ه‌و ئێستایش ده‌نگی سیحرێکی خوداییه‌و به تازه‌یی و شیرینی ده‌بیسترێ . . سه‌رۆکی پارتێکی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی ئه‌م هونه‌ر مه‌نده ڕه‌سه‌نه ده‌کات . ڕۆژێک له‌دوای ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فیزۆندا گوێبیستی ده‌نگی ده‌بێ ، بڕیار ده‌دا بڕی ٠٠٠ ٣٠ دیناری ئه‌وکاته‌ی به‌خه‌ڵات بۆ بنێرێ .
ساڵ دێت و زه‌مان ده‌ڕوات ... جارێکی تر هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له دیمانه‌یکیتردا له ته‌له‌فیزیۆن ده‌ر ده‌که‌وێت . له کۆتای چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا دوا ووته‌ی سوپاسی بێپایانی ده‌بێت بۆ سه‌رۆکی ئازیز و دوعای ته‌مه‌ن درێژی بۆده‌خوازێت و له‌خوای گه‌وره داواکاره ده‌ست به باڵییه‌وه بگرێت ، بۆ ئه‌و ٥٠٠٠ دیناره‌ی که بۆیناردبوو له ساڵانی پێشوودا . دواتر به‌رنامه ته‌واو ده‌بێت ، و به هیممه‌تی دڵسۆزانی دادپه‌روه‌ر له سکرتێر ومسته‌شاره‌کانی ، سه‌رۆک هه‌واڵه‌که‌ی ده‌گاتێ !!!
ته‌واو توڕه ده‌بێت و پێده‌زانێ له خوار خۆیه‌وه شارێکه له‌گه‌نده‌ڵی و دنیایه‌کی تره له نهێنی وله‌م شاردراوه‌ته‌وه . ئه‌و پاره‌یه له نێوان مه‌سیف و ده‌شتی هه‌ریر دا ٢٥٠٠٠ دیناری دیار نامێنێ‌و ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ...
بۆیه هه‌ر زوو ده‌ستوبرد ده‌کاتو بڕیار ده‌دات ئه‌وپاره‌یه به‌ده‌ستی کێدا ڕۆیشتوه‌هه‌تا گه‌یشتۆته مامه‌حه‌سه‌نی سیساوه، یه‌که یه‌که فه‌سڵیان بکات و له‌کار دووریان بخاته‌وه .. .
له دوای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه له ١٦ ی ئازاری ئه‌مساڵدا ، کاتێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر . گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵێ هه‌لوێستی مله‌وه‌نیان نواند . وه‌ک هه‌ڕه‌شه له‌جه‌ماوه‌ر و فه‌زڵکردن به‌سه‌ریاندا به‌وه‌ی که گوایه شت زۆر بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه و ترساندنیان به سزای توندی خۆپیشانده‌رانو سه‌پاندنی تۆمه‌تی خه‌یاڵی به بوونی ده‌ستی ناحه‌ز و فیتنه گێڕی و ... له کۆتاییشدا بڕی ٠٠٠ ٠٠٠ ٣ دۆلاری زیاده بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و قه‌ره‌بووی مۆنۆمێنته‌که و زیان لێکه‌وتوان بڕیاری له‌سه‌ر درا .
هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌بله‌غه زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌سوکاری کورده‌ی جوانه‌مه‌رگی خێرله‌خۆنه‌دیو ساڕ‌ێژ ناکاته‌وه تازه . به‌ڵام جێگایه‌ک هه‌ر ده‌گرێ ودوو سێ چاڵیو چۆڵی پێ پڕده‌بێته‌وه .
ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌م دوو چیرۆکه شێته تێکه‌ڵده‌کات ته‌نها پاره‌و گه‌نده‌ڵی وده‌سه‌ڵاته . داخۆ له‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌چیت چه‌ندی ده‌گاته ده‌ستی مام هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ؟ وه ئایا ئه‌وووو هه‌مووو ده‌سته‌ی پاره‌که‌ی پێدا تێپه‌ر ده‌بێتو له ئێستاوه مرخیان لێی خۆشکردووه چه‌ندیان پاداشتی گه‌نده‌ڵییان وه‌ر ده‌گرن ؟؟ وه‌ئایا ئه‌و دوو سێ ملیۆنه پالێوراوه‌ی ده‌گاته شاره‌که ، خه‌ڵکی ئه‌صیڵ وبێلایه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌یی پێخزمه‌ت ده‌کرێت و به‌کاری دێنن .. یان بۆ باڵه‌خانه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مقه‌ڕی حیزبی‌و ماڵی پیاوانی ده‌سه‌ڵاته و ... خه‌ڵکانی حیزبی به‌کاری دێنن ؟؟؟؟؟
_____________________________
تێبینی : (١) ئه‌و چیرۆکه‌ی سه‌ره‌وه له نوکته‌یه‌کی ده‌می هاوڕێ هه‌ولێریه‌کانم وه‌رمگرتووه و ڕووداوه‌که ڕاسته‌و ڕووی داوه . (٢)له وتاری پێشوومد ا که له ١٧ ی ئازاردا نوسیبووم ناوی کاک لوقمان م هێنابوو به شه‌هید . له‌گه‌ڵ داوای لێبووردنم له کاکه لوقمانی به‌ڕیز و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم ، ئه‌مه‌وێ بڵیم ئه‌و ناوه‌م له ڕۆژنامه‌یه‌کدا خوێندبووه‌وه ده‌بووایه هه‌مان کات ئاماژه به سه‌رچاوه‌که بکه‌م . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی من ته‌نها په‌یامێکی سۆزداری و وه‌فابوو بۆ به‌رخودان و فیداکاری لاوانی هه‌ڵه‌بجه وه له‌کاتێکی زۆر خێرادا نووسیبووم ، ئه‌و ئه‌رکه‌م به‌جێنه‌هێنا . بۆیه دووباره داوای لێبووردن ده‌که‌م …
|
|
02/09/2015 |