شه‌هید * |
هێمن ره‌ئووف خۆزگه دڵ ده‌کرایه دیاری و !!! ڕۆحیش به‌خشنده ده‌یبه‌خشی ده‌ست و پێ بۆیان ده‌برد و هه‌ست و گوێ و چاو و زوبان یش ده‌بونه ئاوریشمی فه‌رشی ئه‌وسا ئێوه ده‌تانبینی چۆن ده‌بوومه جه‌للادێکو ڕۆژی دڵی هه‌زار گێل و نه‌فامی ئه‌م زه‌مانه‌یه‌م له ژوانێکدا به ئێوه‌ی بێ‌ناز پێده‌به‌خشی خۆزگه شه‌هید وه‌ک نامرێ تارماییه‌کی له ناو بوونا جێبمایه هه‌رکه‌سێ بینی تێ‌بگا له‌و مانایه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێکی تر به‌و ناوه‌وه ناو نه‌نرایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێ ده‌ستی له خوێنی بێتاوانێکا یان له ڵی پڕ له هه‌ستی یاخی و ئازادی خوازێکا سور ببایه یه‌که‌وسه‌ر له‌پێش چاوێ مه چه‌نده سوکه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕسوا بایه خۆزگه شاده‌ماری خوێنم ده‌بووه چه‌می ڕووخانه** له هاوینا له ناو گه‌رمی بیابانا ئاورشێنی ئێسک‌و پروسکی منداڵ‌و مێرد منداڵ و ژن و پیاو و پیر و په‌ککه‌وته‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بادینانم بکردایه
خۆزگه هه‌ناسه‌م ده‌بووه هه‌ورێکی ره‌ش له زستان و له به‌هاردا لێزمه بارانی فرمێسکم
له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه بارانایه
خۆزگه دواجار شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری ئه‌م کوردستانه بوومایه :::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: * مانگی( سێ) مانگی خوێناوی بوونی کوردستانه. مانگی ئازار و حه‌سره‌ت و جه‌رگ سوتانی دایکانی کوردستانه . مانگی شه‌هیدانی ئه‌م ووڵاته بێخاوه‌نه‌یه ... . . ئه‌م شیعره‌یش دڵۆپێکه له‌ده‌ریای وه‌فا بۆ گیانی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ** چه‌می ڕووخانه : ڕووبارێکه به‌ناوچه‌ی شارباژێر دا تێده‌په‌ڕێو ده‌ڕژێته زێی دوکانه‌وه . 01. 03 . 2006
|
|
02/09/2015 |