| ئه‌مه که‌ی ڕاسته هاوڕيێان !!! | 
| نامه یه‌کی کراوه بۆ د‌ه سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی بۆ پێشه‌وه به‌ڕێزان  کارێکی چاکه که به‌شێکی تایبه‌تیتان له سایته‌که‌تاندا ته‌رخان کردوه بۆ مه‌سه‌له‌و که‌مپینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئه‌مه‌شتان مایه‌ی ده‌ستخۆشی و پێزانینه. لای هه‌موانیش ئاشکرایه که ئه‌م نوسه‌ره له کوردستان له ترسی(ئه‌نتی بیروڕای ئازاد) ه‌کان خۆی شوێن بزر کردوه و تا ئێستاش که ئیسلامیه‌کان کون به‌کون به دواییدا ده‌گه‌ڕێن هه‌ر خۆی شاردوه‌ته‌وه و ناشیه‌وێت که که‌س بزانێت له‌کوێیه و بیناسێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که وا زیاتر له مانگێکه وێنه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای خودی مه‌ریوانتان له سه‌ر سایته‌که‌تان و له‌وبه‌شه‌ی که‌مپینه‌که‌ش داناوه، چونکه من هه‌رچه‌ن سه‌رم هێناوبرد له حیکمه‌تی ئه‌م کاره‌تان تێنه‌گه‌يشتم. من لێره‌دا پرسیار ده‌که‌م که ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی که‌سێک که هێشتا له کوردستانه‌و نه‌گه‌يشتۆته که‌ناری ئارامی و ئاسايش که مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی نه‌مێنێت، شتێکی ڕاسته ؟ ئایا هه‌ست ناکه‌ن به‌م کاره‌تان ( هه‌ڵبه‌ت بێ ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستتان بێت) ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی کۆنه‌په‌رسته‌کانی کوردستان ده‌ده‌ن ؟ ئایا ئێوه دڵنیان که ئه‌وان ئێستا ده‌یان ( ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌دان) کۆپییان له‌م وێنانه، بۆ ناسینه‌وه و تیرۆرکردنی ئه‌م نوسه‌ره، نه‌گرتۆته‌وه ؟ من داواکارم لێتان، چی زووتره ئه‌م وێنه‌یه لاببه‌ن، چونکه شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته هه‌ر که‌سێک که خۆی شوێن بزر بکات، نابێت وێنه‌که‌شی بڵاوبکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه نه‌ناسرێته‌وه و تیرۆر نه‌کرێت... 
 
 هیوا ناسح / سویسرا hiwanaseh@hotmail.com 
 | 
| 
 | 02/09/2015 |