چاوپیکه‌وتنی سایتی سۆلیداریتی ئیراک له‌گه‌ل کارل ویب سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی که نایه‌ویت بچیت بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی له عیراق
وه‌رگیرانی له فه‌ره‌نسی یه‌وه
به‌یانیت باش کارل ، بۆچی په‌یوه‌ست بوویت به سوپای ئه‌مه‌ریکی یه‌وه سالی 1982 ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وازم له دانشگا هیناو کارم نه‌بوو. به‌لام بۆچی پاش چه‌ند سال له خزمه‌تی سه‌ربازی،ناته‌ویت بچیت بۆ عیراق؟ هه‌رگیز به میشکمدا نه‌هاتووه که شه‌ربکه‌م له خزمه‌تی ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی دا،ته‌نها بۆ به‌ریوه چوونی ژیانم په‌یوه‌ست بووم به سوپاوه. چی مه‌ترسی یه‌ک له به‌رده‌م خۆتدا ده‌بینیته‌وه،ئایا بیرت له‌وه کردۆته‌وه که له وولاتیکی تر داوای هه‌قی په‌نابه‌ری سیاسی بکه‌یت؟ زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له سه‌ربازی هه‌لدین ، سزای زۆرتوند نه‌دراون، زۆربه‌یان {2} سال به‌ندیان کردوون ، پیم باشه دوور له وولاتی خۆم له وولاتیکی تر به‌به‌رده‌وام بژیم، به‌لام دایکم ته‌مه‌نی 75 ساله‌و نامه‌ویت ئه‌و ریگایه بگرم که هه‌رگیز دایکم نه‌بینمه‌وه.
ئایا بۆ ئه‌م هه‌لویسته‌ت که‌س پشگیری کی کردویت ؟ یارمه‌تی زۆرنه‌دراوم له‌به‌ر باوه‌ری سیاسی به‌هیزم به چه‌په توند ره‌وه‌کان ، ته‌نها گروپه مارکسیسته‌کان یارمه‌تی مالیان داوم وهاتووچۆیان پی کردووم له سه‌رتاسه‌ری وولاتدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگم به خه‌لک بگات. چۆن چویته ناو هه‌لسورانی سیاسی یه‌وه ؟ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ، که هه‌ره گرنگه‌که‌یان ناسین و په‌یوه‌ندیم بووبه { پارتی سۆسیالیستی کریکاران }،ریکخراویکی تروتسکی بوو له‌و شاره‌ی که لی ی له دایک بووم. سالی 1980 بووکه سه‌رۆک { ریگان }یاسایه‌کی سه‌ربازی تازه‌ی خسته ده‌ستور کاره‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو داوای له گه‌نجه‌کان کرد که به شیوه‌یه‌کی کاتی خۆیان ناونوس بکه‌ن له سوپادا ، ئه‌مه له کاتیک دا بوو که حکومه‌ت ده‌یه‌ویست کۆتایی به خزمه‌تی سه‌ربازی ئیختیاری بهینیت. کۆبونه‌وه‌ک هه‌بوو له که‌نیسه‌ی ناوچه‌که‌مان،له‌ویدا له‌گه‌ل چه‌ند ئه‌ندامی پارتی{پارتی سۆسیالیستی کریکارانی ئه‌مه‌ریکا- وه‌رگیر}به‌یه‌کگه‌یشتین، ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه بانگه‌وازیان کردم بۆ ئه‌وه‌ی پییانه‌وه په‌یوه‌ست ببم. بیرورات چۆنه له سه‌ر وه‌زعی ئیستای عیراق،له‌سه‌ر شه‌رو له سه‌رمقاوه‌مه‌ت ؟ به‌شیوه‌یه‌کی سیاسی پشتگیری ناکه‌م له هه‌موو مقاوه‌مه‌تیک به‌تایبه‌تی له مقاوه‌مه‌تی ئیسلامی یه توند ره‌وه‌کان ، به‌لام پشگیری ده‌که‌م له مقاوه مه‌تی خه‌لکی عیراق که چه‌ک به‌کاربهینن و بجه‌نگن له دژی ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی. تۆ له ئه‌نته‌رنیت له‌سه‌ر سایته‌که‌ی خۆت دا به‌یانی راگه‌یاندنی{ کۆنگره‌ی ئازادی عیراق} ت بلاوکردۆته‌وه ، بیر‌و رات چۆنه له‌سه‌ر {کۆنگره‌ی ئازادی عیراق}و له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بزوتنه‌وانه له عیراق دا؟ له واقیعدا ، ده‌مه‌ویت هاوپشتی به‌هیزی خۆم بۆ بزووتنه‌وه‌ی مارکسیستی له ناو عیراق دا بکه‌م ، چونکه ئه‌وه ته‌نها ریگایه‌که که کۆتایی به سه‌رمایه‌داری ده‌هینیت.
11.3.2006
|
|
02/09/2015 |