دادگای د که مال دادگایه کی سیاسی و زه ره ر مه ند بوو قاد ر نادر مه سه له ی داگایی د که مال زۆر میدیای ئه ورپی و رێکخراوه جیهانی و حکومه ته ڕۆژئاوا یه کان چاو دێریان ده کرد، که حکومه تی کوردستان/ ئیداره ی هه ولێر له به رامبه ر تاقی کردنه وه یه کی گرنگ دابوو ، به ڵام مخابن پارتی دیموکراتی کوردستان ،به شێوه یه ک مامه له ی کرد، ئه زموونه که ی کوردستانی تووشی تێکشکانه کی سیاسی کرد ، به هۆی راگه یاندنی پێشووی به 30 ساڵ زیندانی و دواتر بریاری به سزا دانی 18 مانگ زیندانی به سه ر د که مال سه ید قادردا، که ئه مه ش بۆ هه موو تاک و رێکخراوه جیهانی و حکومیه ڕۆژئاوا یه کان ، زه نگێکی ترسناک بوو بۆ مه سه له ی دیموکراسی کوردستان . له هه نده رانیش ناو زراندن سزای خۆی هه یه، به ڵام ئه و سزایه له برینه وه ی چه ند سه ت ئیرۆیه ک تێناپه ڕێت . ڕه نگدانه وه ی ئه و بڕیاره ی پارتی مه رج نیه به ڕۆژێک و مانگێک به دیار بکه وێت، سه دام دوای ئه وه ی هه موو ڕۆژئاوا داوای لێ کرد بازۆفت له سێداره نه دات ، که چی هه ر به مل هوڕی خۆی ، سزاکه ی له سه ر جێبه جێ کرد، سه ره نجامه که ی دوایی بینیمان به چی گه یشت، که چی ئیمڕۆ جیاوازیه که ی زۆر زیاتره له نه وه ده کانی سه ده ی رابردوودا ، چونکه ئه و قۆناخ به سه ر چوو حکومه ته کان به ئاره زوی خۆیان خه ڵک بگرن و بکوژن و دادگایی بکه ن ،هیچ حکوومه ت یان رێکخراوێک بۆی نه بێت، به ناوی تێکه ڵ بوون له بارودۆخی ناوخۆ ی ئه و وولاته قسه ی له سه ر بکات ، ئه مه جگه له وه ی ئێـمه هێشتا قۆناخی رزگاریمان ته واونه کردووه ، پێویستنمان به زۆر دۆسته ، که چی به 2 رووداوی وا هه مووی ده دۆڕینین. با ئه و له خۆ بایه شمان نه بێت، به بیانووی ڕۆژئاوا کاری پێمانه له ناوچه که، ده ستی هێزه سیاسیه کوردیه کانی باشوور واڵا ده کرێت به ئاره زووی خۆیان ره فتار بکه ن؟ نمونه ی ناڕه زایه تی وه زا ره تی ده ره وه ی ئه مه ریکا باشترین نمونه یه له سه ر دادگایی کردنی د که مال ،که سنوردارن ، دواتر له تورکیا گرنگتر نین ، ئه وا به چاوی خۆمان ده بینین چۆن ئه مه ریکاو ئه ورپا ڕۆڵی تورکیایان فه رامۆس کردوه له ناوچه که ، به هۆی خراپی په روه ندی مه سه له ی دیموکراسی و مافی کوردا. ئه مه جگه له ناو زڕاندنی کێشه و حکومه تی کوردستان لای گه لانی ئه ورپا،بۆ نموونه له ووڵاتی سوید 3 جاره تێکست تێڤێ وه ک هه واڵ له سه ر ئه م بابه ته ی نووسی ،که خوێنه رانی له 2 ملیۆن که س زیاتره ،ئه مه جگه له فشار خستنه سه ر پارتی له لایه ن حکومه تی سویدیه وه ، وه ک له دوایین هه واڵی تێکست تێڤی دوێنێ ئاماژه ی بۆ کرابوو، وه ڕۆژنامه و رادیۆکانی سویدیش به رناماو پرۆگرامی خۆیان هه بوو له سه ری.... ده بێت تاکی سویدی چ گه رم و گوریه کی بۆ کێشه ی کورد بمێنێت ،کاتێک ئه و نمونه مه ترسیداره ببینێت. به نده و چه ند که سێک ده ناسم، ڕووبه ڕووی ئه و پرسیارانه بوینه وه لای چه ند رۆژنامه نوسێکی سویدی ، ( ئێوه تادوێنێ خۆتان قوربانی ئه و ئه قله دیکتاتۆریه بون ، چۆن خۆتان ئه مرۆ هه مان ئه قڵیه ت په یره و ده که ن!؟) پارتی و یه کێتی ماوه یه که وه ک پێشوو ناتوانن ناڕه زایه تیه کانی خه ڵک به ئاره زووی خۆیان چاره سه ر بکه ن، به هۆی ناره زایه تی خه ڵکی ئازادیخوازی کورد و و فشار خستنه سه ر یان له لایه ن زۆر له نێوه نده جیهانی و مرۆڤ دۆسته کان دا . هه موو ئه مانه وا ی کردوه په نا بۆ شێوازی دادگا ببه ن ، به ڵام چ دادگایه ک ؟ ئه و دادگایه ی که یاساکانی هه مان یاسای به عس و که لتووری سیسته می به عسیه کانه؟ ئه مه ش ئه وه ده گه یه نێت که هه مان ئه قڵه ، به ڵام به زه برو زه نگی یاسایی چاره سه ری کێشه کان ده که ن. یه کێتی وه ک چاو ترسانێکی خه ڵک له زاری داد وه ر کاروان وریا دادوه ری شاری هه له بجه بانگه شه ی له سێداره دان بۆ خۆپیشانده رانی 16/3 به گوێمانی چرپاند، به بیانووی سوتانی مۆنیمێنته که ی هه له بجه . ئاخر له مه کاره سات تر، هه یه 15 ساله به شێک له شوێنه واره مێژویه کانی ئه م میله ته تێک دراو ،چه ند ساڵێکیش بازاڕه کانی کوردستان ، به فرۆشتنی به ڵگه مێژوویه کانی کورد گه ر مو گور ترین بازرگانی بوو ،که چی که سێک نه درا به دادگا؟ دواتر هێشتا ووته کانی مام جه لال له گوێمان ده له رێته وه ، کاتێک ده یووت من سزای له سێداره دان ئیمزا ناکه م، که چی خوودی حزبه که ی نوێترین دروشمی وه رزی به هاری ئه م ساڵی سزای له سێداره دانه ؟ پارتیش باباس له سه روه ری یاسا نه کات ، هه موومان باش دادگاو سیسته می یاسا ی کوردستان و ڕۆلی حزبه کان به سه ریه وه ده زانین ، ئه گه ر یاسا سه روه ر بایه له ماوه ی 15 ساڵی رابردوودا یه ک به ر پرس ده درایه دادگا؟ که چه ندین دیارده ی وه ک گه نده ڵی ئیداری و سیاسی ،دیار نه بوونی داهات وبودجه ی هه ردوو حکومه ت ،ئه نفالچی و فایلدار، ئازادانه نه ده سورانه وه ، که چی له هه مووئه مانه ته نیا دادگاو سزا به سه ر د که مال به یاسایه کی به عسیانه جێ به جێ کرا. ده بێت ئه وه ش بڵێین له ئه نجامی به هێز بوونی بیروباوه ڕی ئازادیخوازی خه ڵکی کوردستان بوو 18 مانگ سزا درایه د که مال ، ئه گه ر نا له مێژووی ئه و دوو هێزه زیندانی کردن بۆ نه یارانیان ده گمه ن بووه.
|
|
02/09/2015 |