• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
تارماییه‌كی
لاسار
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ئافازه‌وه
چاوشاركێ له گه‌ڵ ئاپۆڕای
یاده بژاڵه‌كانم ده‌كات
كه به وشكی هاوین هه‌ڵده‌قرچێن و
له ته‌ڕیی زستاندا نوقم ده‌بن
ده‌بێ چی بێت؟!
تۆ بڵێی!
ئه‌مه ڕاستییه‌كه
له ژێر په‌رده‌ی گریاندا
چاوه‌كانی نوقمی خوێن بوون
یا.. خه‌ونێكه
به‌ده‌م زه‌رده‌ی پاییزه‌وه
نیگه‌رانه بۆ په‌ڕینی ره‌نگ؟!
گوێم له ده‌نگی ئاخه‌كانی دایكمه
خۆ من هێشتا ته‌ڕه زامه‌كانم
ساڕ‌ێژ نه‌بوون!
هه‌تا له سه‌ر دامه‌نی
سه‌رپۆشه سپییه‌كه‌ی بنووم و
چیرۆكی
تارماییه لاساره‌كه‌ی به خه‌وێك
بۆ بگێڕمه‌وه...
جه‌سته‌م شه‌ڵاڵی ژیله‌مۆیه‌كه
له شه‌وێكی بژكین دا
له سه‌ر ئه‌و لاڕێ نامۆیه
جێم هێشت و
قه‌ده‌رێكه
ره‌شماڵی غه‌م
ڕێم پێ نادات
خۆم بده‌مه به‌ر بارانێكی گه‌رم
تا .. ئه‌و تارماییه لاساره
له‌بیر به‌رمه‌وه.
هۆ دایه گیان!
ته‌نها ئه‌مشه‌و
چاویلكه‌كانتم پێ ببه‌خشه
با بتوانم به باڵای دره‌ختێكا
شۆڕ ببمه‌وه و
ڕه‌گه‌كانی پیر بوون
ده‌ربكێشم..
ته‌نها ئه‌مشه‌و
ده‌سته‌كانتم پێ ببه‌خشه
باله سه‌ریان
سوجده بۆ مه‌عبه‌ده
پڕ له نووره‌كانی پرچت به‌رم
به ئارامی
گوێ بۆ خیزه‌ی هه‌ناسه ماندووه‌كانت بگرم
تاوه‌كو خه‌و ده‌مباته‌وه!
ته‌نها ئه‌مشه‌و
دڵی خۆتم پێ ببه‌خشه
بافێری خۆشه‌ویستی ببم..
له ئافاتی ئه‌م تووڕه‌بوونه‌نه‌ترسم
له‌گه‌ڵ نه‌وره‌سێكا
به‌ره‌و سنووری قه‌ده‌ر سه‌فه‌ر كه‌م
تا به‌رزه‌خه‌كانی گوڵ نه‌دۆزمه
نه‌گه‌ڕێمه‌وه!
كه خۆر هه‌ڵات..
تارماییه لاساره‌كه‌ش
من له یاد ده‌كات
ئه‌وسا به زه‌نگێ
دڵت ده‌نێمه سه‌ر له‌پی ده‌سته‌كانم و
چاویلكه‌كانت
به نه‌وره‌سه‌كه‌ی هاوڕێما
بۆ ده‌نێرمه‌وه.
هۆله‌ندا
11-02-2006
|