| 
							
		
		
		
		
		مه‌رگه 
							
							
							
							
							
							
							
							
							  
							
							
							
							
							
							 که‌مال 
							میراوده‌لی   
							
							
							
							   
							
							
							مناڵ بووم له گونده‌که‌مدا 
							
							تۆوی ڕیحانه‌و گوڵ و بیبه‌رو باینجان و 
							
							خه‌ون و هیواو وشه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگم 
							چاند 
							
							نه‌مامی ترێ و هه‌نجیرو هه‌نارو 
							سپیدارو گوێزو 
							
							
							به‌ڕووـ و سێو‌و شارستانیم ناشت. 
							
							که ئه‌مجاره‌یان چوومه‌وه 
							
							ئاو خنکێنرا بوو 
							
							زه‌وی زه‌ڕێندرا بوو 
							
							ڕه‌شه‌بایه‌کی گه‌نده‌ڵ 
							
							به تاقی ته‌نیا، له‌و شوێنه‌دا، 
							
							که 172 ژن و مناڵی ئه‌نفالی تیا ڕه‌قبوونه‌وه، 
							
							سه‌مای ده‌کرد. 
							
							
							گه‌ڕام 
							، گه‌ڕام، 
							
							له کارێزه وشکه‌کانا، 
							
							له باخه هه‌ڵپروکاوه‌کانا. 
							
							له جادده شه‌قبووه‌کانا، 
							
							چه‌ند تۆوێکی په‌ره‌وازه‌م دۆزینه‌وه 
							
							ئه‌مجاره‌یان، له ترسی دزه گه‌وره‌کان، 
							
							
							له ناو دڵمدا چاندمن. 
							----------------------- 
								
									| 
										
										
										
										
										
										شه‌هید  
										
										
										      
										
										 زه‌وییه‌کی 
										دی بکڕه هاوڕێ، خانوویه‌کی دی دروست که، 
										له‌بیریشت 
										نه‌چێ، سه‌ری مانگ، 
										چه‌ند سه‌ری 
										هه‌ن! 
										پڕۆژه‌که 
										به‌وه کۆتایی هات و به‌مه ده‌ست پێده‌کا 
										ئێمه غه‌ریبین 
										ناونیشانی 
										یه‌کتر نازانین 
										ئه‌و 
										بیانییانه کێن ئه‌فسانه‌ی ئه‌نفال 
										بۆ مێژووی 
										ئێمه دروست ده‌که‌ن! 
										با شه‌وێکی 
										دیش به مه‌ستی ڕابوێرین و 
										له 
										بیرمان نه‌چێ 
										په‌نجا 
										دۆلاره که بۆ مناڵی ئه‌و شه‌هیده به‌رین 
										که ژنێکی 
										جوانی بۆ به‌جێ هێشتین! 
										  
										  |  
							 |