شکستییه‌کی تری کورد مه‌هاباد کوردی له‌و کاته‌ی که سه‌ران و به‌رپرسانی کورد له به‌غدا بوون، ئێستاش ژماره‌یان له‌وێ که‌م نییه، پرسی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێکی ئاسایشی "عێراقی" هاته ئاراوه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که کورد خۆی ئه‌نجوومه‌نێکی له‌و جۆره‌ی له‌مێژه پێکهێنابێ! گه‌ر به هه‌ڵه‌شدا نه‌چووبم یه‌که‌مین لایه‌ن که پێشنیاری سازکردنی وه‌ها ده‌زگایه‌کی له به‌غدا کردبێ، دیاره هه‌ر سه‌رانی کورد خۆیان بوون. له بیرمانه ئه‌وسا شتێک به‌نێوی "حه‌ل و عه‌قد" هاته پێشه‌وه، تاکو بتوانرێت له ڕێگه‌یه‌وه گرفته زۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی "عێراقییه‌کان" چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێستا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌ژێر ناوی "المجلس الامن القومی ـ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" دروست کراوه، هه‌ر سه‌ران و لێپرسراوانی کورد دیسان خۆیان که‌وتوونه‌ته ته‌قه له‌م ده‌زگایه و منجه منجیانه. یه‌کێکیان ده‌ڵێ: ئه‌مه ده‌زگایه‌کی ڕاوێژکارییه و به‌س. ئه‌وی دیکه‌یان ده‌بێژێ: ئه‌نجوومه‌نی ناوهاتوو له به‌رژه‌وه‌ندی "ئیئتیلاف"ی شیعی‌دا ده‌بێت و چ ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆی نابێت. پێش هه‌ر شتێک عێراق نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه تا به‌م ناوه ئه‌نجوومه‌نێکی بۆ ڕاست بکرێته‌وه. ئینجا گه‌لێ باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی ئه‌وڕۆی کورد بیریان له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌رنا هه‌رنا بۆ باشووری کوردستان، بکردایه‌ته‌وه. له‌ناو هه‌ر ده‌زگا و سازییه‌کدا، له پایته‌ختی هه‌ر داگیرکه‌رێکی کوردستاندا، چوار ئه‌ندامی ده‌ست و پێ سپیی کوردی وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌غدا، نه‌ک هه‌ر هیچیان پێ ناکرێت و به‌س، بگره به ده‌ردی کورده ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ناو "ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراقی"یه‌وه ده‌چن که تا هه‌نووکه کارێکی وا گرنگیان له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستان ئه‌نجام نه‌داوه، تاکو بێین ده‌ستخۆشییان لێ بکه‌ین. نموونه‌یه‌کی زۆر بچووک: چه‌ند جار له‌به‌ر چاوی ئه‌و ئه‌ندامه کوردانه سووکایه‌تی به کورد و داخوازییه‌کانی، سووکایه‌تی به زمانی کوردی کراوه، ئایا کوان هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانییه‌کانیان؟! تۆ بڵێی سه‌رانی کورد پێشوه‌خت نه‌یانزانیبێ، دامه‌زراندنی وه‌ها ئه‌نجوومه‌نێک که ژماره‌ی ئه‌ندامانی کورد تێیدا که‌مینه ده‌بێ له‌چاو عه‌ره‌به‌کان، چ خێرێکی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لی کورد تێدا نابێ و چاره‌سه‌ریش نابێ بۆ ده‌رد و نه‌خۆشییه‌کانی؟! جێی داخه له‌وه‌تی سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه ڕووخێنراوه، سه‌رانی کورد و یه‌کێتی و پارتی چه‌ند هه‌نگاوێکیان ناوه که ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانیان به زیانی خودی کورد که‌وتوونه‌ته‌وه. ئه‌وان له سه‌ره‌تادا لێنه‌گه‌ڕان کورد چۆن ده‌رکراون هه‌ر وه‌هاش خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکووک و باسیان له "گه‌ڕانه‌وه‌ی به به‌رنامه" کرد، که‌چی ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی که‌رکووک وا له‌به‌ر چاوی هه‌موومانه و ده‌شزانین به‌رنامه‌ی پارتی و یه‌کێتی چی به‌سه‌ر هات. هه‌ر ئه‌وان بوون له‌ناو شاری که‌رکووک "ئه‌نجوومه‌نی 24 که‌سییان بۆ گشت نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکووک به‌بێ جیاوازی" و، به‌بێ ژماره و قه‌باره‌ی دانیشتووانیشه‌وه پێکهێنا و شه‌و و ڕۆژ باسیان له "برایه‌تی" و "پێکه‌وه‌ژیان" ده‌کرد، تا وای لێهات عه‌ره‌ب و تۆرانی و به‌عسییه‌کان له‌گه‌ڵ بانگی نیوه‌ڕۆ وێرایان ده‌نگ به‌رز که‌نه‌وه و بڵێن: لا اله الا الله کوردستان عدو الله! ئه‌و ڕۆژه کوردکوژ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان وێنه‌ی سه‌ددامی دیکتاتۆریشیان به‌رز ڕاگرتبوو. یه‌کێتی و پارتیش زه‌قه‌زه‌قی چاوه‌کانیان ده‌هات. خراپترین هه‌نگاو که سه‌رکرده‌کانی کورد، ته‌نانه‌ت به بۆچوونی که‌سانێکی شاره‌زای غه‌یره‌کوردیش که نه‌ده‌بوو بینێن، پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان بوو له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی کورد و دواخستنی بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار و چاره‌نووسێکی نادیاریش، چونکه ئاسان نییه بتوانیت پێشبینی ڕووداو و پێشهاته‌کانی ناو شاری که‌رکووک و عێراق و کوردستان و ته‌واوی ناوچه‌که‌ش بکه‌یت. خاڵێکی له‌مه زۆر گرنگتر ئه‌وه‌یه: ده‌ڤه‌رێک یان هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ک که له بنچینه‌دا به هه‌موو پێوه‌رێکی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هه‌ر له کۆنی کۆنه‌وه، به خاکی کوردستان بژمێردرێن، که‌ی ڕاست و ڕه‌وایه تۆ بێیت ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی له‌باره‌یانه‌وه ئه‌نجام بده‌یت؟! شوێنێک که کوردستانی بوو، با ته‌نیا کوردێکیشی تێدا نه‌بێت یان تێدا نه‌هێڵرابێت، ئه‌مه که‌ی ده‌بێ ببێته به‌ربه‌ستێک تا سه‌رانی کورد ناچار بن باس له ڕیفراندۆم بکه‌ن؟! له‌وانه‌یه ئه‌وڕۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان، له هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی تر زیاتر، باس له پێکهێنانی حکوومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتمانیی"عێراقی" بکات. ئه‌ی هه‌ر ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه نه‌بوو عه‌ره‌به سوننه‌کانی داوه‌تی هه‌ولێر و پیرمام و قه‌ڵاچۆڵان و ئێره و ئه‌وێی کوردستان ده‌کرد؟ یان چاویان به به‌رپرسانی سه‌ر به هه‌رزه‌کارێکی وه‌ک موقته‌دا سه‌در ده‌که‌وت، که دوێنێ له‌سه‌ر زاری حازم ئه‌لئه‌عره‌جی، کوردیان به نۆکه‌ری ئه‌مریکا ناو ده‌برد و وه‌ک ئه‌نجامده‌ری هێڕشه‌که‌ی سه‌ر حوسه‌ینییه‌کی شیعه‌کانیشیان ده‌ناساند. هه‌رچی عه‌ره‌به سوننه‌کانیشن خوا هه‌ڵناگری هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه له کوشتن و قه‌ڵاچۆکردنی کورددا چ درێغییه‌کیان نه‌کردووه و، ئه‌وه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ڕۆژانه له شارێکی وه‌ک مووسڵ ڕاوه‌کورد ده‌که‌ن و، تا ئێستا به هه‌زاران خێزانی کوردیان له‌و شاره و ده‌یان شوێن و ناوچه‌ی تری کوردستاندا ده‌ربه‌ده‌ر کردووه. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد چاویان شتێکی وا نابینێ، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه گه‌وره و گچکه‌ی ئه‌مه ده‌زانێ و لێی به‌ئاگایه. نوێنه‌رانی عه‌ره‌به سوننه‌کان کاتی خۆی که داوه‌تی هه‌ولێر کرابوون، له‌وێنده‌رێش چاویان به‌رایی نه‌دابوو تا ئاڵای پیرۆز و ڕه‌نگینی کوردستان ببینن، هه‌ربۆیه گازانده و گله‌یی خۆیان پێشکه‌ش به خاوه‌ن ماڵ کردبوو! له پاشانیش سوننه‌کان داواکاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو که ده‌بێ له کوردستانیش عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمی بێ و کاری پێ بکرێ. ئیتر ئه‌وه‌بوو وه‌ک بینیمان ئه‌م هه‌وڵه‌یان چ ئه‌نجامێکی بۆ کورد لێ که‌وته‌وه. له پرسی تایبه‌ت به دیاریکردنی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، پێشتر به‌رپرسانی کورد به جاران گوتوویانه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت به "ئیئتیلاف" خۆیه‌تی، که‌چی به تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌که‌ی ناوهاتوو بۆ لای که‌مالیسته بۆگه‌نه‌کانی تورکیا، له‌پڕ ئه‌و لێپرسراوه چه‌له‌نگ و لێهاتووانه‌ی کورد وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌م کابرایه ناحه‌زه‌یان نه‌ناسیبێ و ئاگایان له سیاسه‌ته‌کانی نه‌بێ به‌رامبه‌ر به کورد و که‌رکووک، ده‌ستیان کرد به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خۆ گیڤ کردنه‌وه له ئه‌لجه‌عفه‌ری و حکوومه‌ته‌که‌ی. له کاتی هه‌نووکه‌شدا هه‌ڵوێستی سه‌رانی کورد له‌مه‌ڕ هه‌مان مه‌سه‌له جۆرێک له بێده‌نگی و ساردبوونه‌وه‌ی پێوه ده‌بینرێت. چ له گۆڕیدا هه‌یه، ئه‌مه ته‌نێ تایبه‌ت به سه‌رانی کورده و هه‌ر خۆشیانن وه‌ستا و شاره‌زا؟! خوایه ئاخیره‌که‌ی بۆ کورد خێر بێت!
ستۆکهۆڵم 28ـ3ـ2006 mehabadk@hotmail.com
|
|
02/09/2015 |