سه رم پڕ له‌ورتکه‌ گوڵه‌زه‌رده‌و

تۆ بوو ئهوشهوهی ،،،،،    

 

نیگار نادر

لهندهن

 

وه‌ک پهڵه گوڵهزهردهیه‌کی بناره‌کانی چیای ساوێنێ ڕندرابوو پهلک وگوڵ و و بڕک وگهڵای تێکباههڵدرابوون ولق وپۆپی بهسهر یه‌کتریدا کهڵه‌کهببون ژانی ڕنینهوهی تێگهرابووه ههموو شتێکی وه بیردههاته وه ئه و ساڵانه ی

 عه شقی وه سه رگه ڕابووگوڵهزهردهی وهسهرگهڕابووشهوێک  دهیهویست چیدی شتی وه بیرنه یه ته وه هیچ هیچ خۆشیه کان ناخۆشیه کان هه موو شتێکی له بیر چێته وه  په نجه کانی توند ده گوشین ژانه سه رێکی گرانی هاتێ تاوویداچه قۆیه‌ک وسهری له له شی کردهوه و له پرچه‌کانی نوساو وتاتینی تێدا بوو سهری ههڵداو بهبێ سهر ڕاکشایهوه،،گێژهیه‌ک دهسهری ههڵکردو سهری ڕادا دهگهل سهدهها پهلکه گوڵی ههڵپرواو،‌ که وته چاڵێکه وه چاڵێک پڕ له لاشه ی ژنان سه ری  که وته جێی سه ری لاشه ی کیژه‌کی وقاقایی  کێشا له خۆشی ژیانه وه ی و ئه و ده مانه یی له بیرده کردله سه ر ماچێکی دڵخوازه که ی سه ریان به فیشه کان دابێژت و ووتیان برایه که ی تفه نگی لهدهست دهرچووسه ری به لاشه ی ژنێکی دی ڕۆده کرد له ترسی ژیانه وه ی ده یدایه پڕمه ی گریانێ ده ترسا ئه و پیاوه  ده سه ڵاتداره ی له به ر نه زڕانی ناوو ناموسی خۆی زینده به چاڵی کردبوو هه واڵی زیندوبونه وه ی پێ بگاو چه کدارو پاسه وانه کانی بنێرێ ودوباره به گولان دایبێژنه وه ،ورتکهگوڵه زهردهلێویان خوێناوی دهبون سه ری  له ویش هه ڵپچریه وه به لاشه ی ژنێکی تریه وه نوساند وخوێن به که پۆو ده میدا فیچقه ی کرد ژنه به له رزه وه هاواری ده کرد لێم  دورکه ونه وه نه بادا مێرده که م چه قۆیه که ی بگه یه نێته جه سته م وه کو لوت ولێوه کانم کوتکوتی کا له پاش ئه وه ی پیاوێک گێژه ڵوکانه تێیهه ڵکردم بووم ودڵی بردووم،سه ری به ویشه وه خۆی ڕانه گرت به لاشه یه کی دی ڕۆچوو پۆلوه‌کانی لهشی کیژۆڵه یه ک گه شانهوه پاش ئه و نامه یه ی لێی گیرابوو خۆی له دۆلکه نه وتێک هه ڵکێشابوو لهترسان هاواری دۆلکه بهنزینه‌کیشی ده‌کردو دهیگوت مهمکوژێننهوه تا ڕهژوو خۆڵه‌کهشم بزر دهبێ وپێیان کۆناکرێتهوهگوڵه‌کانی وه‌کی مۆم لهسهر سهری  دهسوتان‌‌ نیوه شه و بوو وه کو تۆپێک خۆی به په نجه ره ی ژوره که یداداو له گه ڵ کۆڵێک ورتکه شوشه خۆی به سینگیدا دایه وه تاوێک لێی گه را هه ستا ده به ر ئاوو سابونی ناو پاک پاک شوشتیه وه ،له نێو هه ردووک ئه ژنۆیانی گرت وپرچه کانی شه کردنه وه و له ته نیشت خۆی قوت کردهوهسبحه ینێ هه ڵستا لێی بزر ببوه هه رچی کومێدی جل وبه رگانه ده ری دان هه رنه یدیه وه له نێو هه موو سه تڵه زبڵه کان گه را ده ستی له هه موو زێراب وئاوه ڕۆکان گێرا چ دیارنه بوو،تاوێکی نه برد لێی وه ده رکه وت دیتی به دمی پشیلێکیه وه بۆ ژنێکی ده فڕاند تا گوڵانی تێدا بچێنێ وبۆ پیرۆزبایی خانمێکی به رێ که گه وره ترین پۆستی بۆ ئازادی  وچالاکی ئافره تان پێسپێرا بوو،هه ر ئاوڕێکیدایه وه له دڵاڵخانه یه ک به ده ست ئافره تێکی به ژن بڵنده وه بوو ده یویست بیکڕێ وبیکاته ئارم له رۆژی کردنه وه ی رێکخراوه نوێیه که ی هه ڵیواسێ،بهبهر چاوانیدا خانمێک پهتی لهمل کردبوو بۆ کۆنگرهی نێودهوڵهتی مافی ئافرهت ڕایده‌کێشا،لهدورا دهیدی ههڵیانپاچیوهو کردویانهته قاسهی سهنتهری رۆشهنبیری زارۆک و ئافرهتان و دوسێ قفڵی لێدراون لهپشتهوه ڕالێی دهروانی چۆن لهبنههنگڵی ژنه‌کی سهرنوسهری گۆڤاره‌کی نوشتاوهتهوهودهیکاته دیاری بۆ دیوانی حیزبێک وگوڵه‌کانی ناوی وشک ههلگهرابوون

تاوێکی نه برد  دیتی هه رتک چاوی لێ ده رپه ریون و ته قه ته قی دێ له پێی ئه و ژنه یدا که بۆ رۆژی

 مه راسیمی خه ڵات کردنی له سه ر مافی ژ ن و یه کسانی له پێی کردوه،   ‌بهیانی سهگیێک پێش تاو کهوتنێ بهدهمیهوهگرتبوو بۆی دههێنایهوهلهسهر پهلکی گوڵه زهرده‌کان چاوی لهسهر ههڵنهدهبری لێ پێش ئهوهی سهری بگاتهوهسهر پیاوێکی بهرپرس بۆ شهوێک لهشی کڕیبوو بێ ئهوهی لهسهری بنۆرێ و بزانێ سهری پێوهیه یا نه‌؟

سهری لهوگۆرهی بهجێمابوو  له وبیر کهوتنهوه نه‌کهوتبوو گوڵه‌کان ببونه ژن یا ژنه‌کان ببونه گوڵ ئهگهر نا بۆوێکرا دڵیان دهسک ده‌کردن سهریان دهسک ده‌کردن وێکرا بۆنیان دهبردن دهیانڕنین و بهجێیان دههێشتن؟

 

               6/1/2006

                                                                                                                    

           

 

02/09/2015