دیسانه‌وه دادوه‌ر رزگارحه‌مه ئه‌مین
!
نوسینی: پارێزه‌ر
رۆژنامه‌ی هه‌واڵ
له ژماره ( 170 )ی به‌رواری 25 فێبه‌روه‌ی 2006 دا نوسینی که‌سێکی
به‌ناوی ( بینه‌رێک ) له‌ژێر ناونیشانی لای هیچ که‌س شاراوه نی یه که وه‌ک سه‌راپای دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان شه‌ڕه کورسی و ( کوتله بازی ) که‌وتۆته ناو( خانه‌ی داد )یش و خودی داوه‌ره‌کانیش له‌م ره‌وشه‌دا به‌شدارن، بۆیه سه‌رتاپای ئه‌و نوسینه زۆر به ئاشکرا وێرای ئیره‌یی و ناحه‌زی ئه‌و کوتله بازیه‌شی پێوه دیاره.. حاکم رزگار که پێده‌چێت نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ش وه‌ک من باش بیناسێت! پاش ته‌واوکردنی کۆلێژی یاسا په‌یمانگای ( قه‌زایی ) سه‌رکه‌وتوانه ته‌واو کرد، له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ پشت ئه‌ستور به توانا‌و لێهاتویی خۆی هه‌موو پله یاسایی و قه‌زاییه‌کانی هه‌ر له پله‌ی ئه‌ندامی دادگای تاوان – جینائی – تا سه‌رۆکی دادگای ئێهه‌ڵچونه‌وه‌ی که‌رکوکی بڕیوه. سه‌برو هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی دادوه‌ر رزگار زۆر که‌سی سه‌رسام کردووه، له به‌رنامه‌ی دیداردا که پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌کرا داخۆ ئه‌و هه‌موو سه‌برو هێمنیه‌ی ئه‌و په‌یامی کوردانه بۆ دنیا، دادوه‌ر رزگار زۆر به راشکاوانه گوتی ( من له ژیانمدا نه‌م زانیوه ده‌مارگرژی – ته‌شه‌نج – چی یه). له راسیدا پێوست به من ناکات به‌رگری له رزگار بکه‌م با خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشک بێت و بڕوانێته سه‌روتاری رۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌وسا ئه‌و راستیه ده‌رک پێده‌کات که رزگار نه‌ک ته‌نها جوانترین و مۆدێرنانه ترین ئه‌لگۆی له دادگا پیشاندا، به‌ڵکو وه‌ک کوردێکیش وێنه‌ی داوه‌رێکی خاوه‌ن کلتورێکی دیکه‌ی دوور له به‌عسیزم و حزبایه‌تی و کوتله بازی خسته روو. تاکه لایه‌نێک که له هه‌ڵسوکه‌وتی رزگار کێج که‌وتبووه که‌وڵی جگه نمونه‌ی وه‌ک تۆی مافناسی مافنه‌ناس ئه‌وانه بوون که ته‌نها له حه‌وزه‌ی علمی شیعه‌کان و فه‌قێتیدا سه‌ریان سپی کردبوو... لێره بۆ وه‌ڵامی ئه‌و نوسینه چه‌ند خاڵیک ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ری هێژا: یه‌که‌م- نوسه‌ری وتار که خۆشی هه‌ر ماف ناسه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانسته‌ی که خوێندویه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س ( وه‌کاله‌تی ) پێدابێت خۆی کردۆته نوێنه‌رو گوته بێژی کۆمه‌ڵه که‌سێک که جوانتر وابوو ته‌نها به ناوی خۆی لێدوان بدات. دووه‌م- نوسه‌ر ده‌پرسێت کێ دادوه‌ر رزگاری هه‌ڵبژارد ، پاشان خۆشی وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت ( خۆی خۆی ته‌رشیح – مه‌به‌ستی له خۆ کاندید کردنه به کوردی – کره ، خۆی و به‌س ) نوسه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه هێنده به رقه‌وه ده‌داته‌وه و هێنده په‌له‌یه‌تی رقه‌که‌ی ده‌ربڕێت که هه‌ر ئه‌و رقه‌ی خۆی خستویه‌تیه ناو هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌وه و له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت ( قه‌زای کوردی هه‌ڵی نه‌بژاردووه! )، من نازانم زاراوه‌ی قه‌زای کوردی له کوێ هێناوه؟ کوردێک که نه ده‌وڵه‌تی هه‌یه نه دامه‌زراوه‌ی سڤیلی سه‌ربه‌خۆ نه هیچ ئاماژه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که پیشانی بدات ته‌نانه‌ت حکومه‌ته هه‌رێمه‌کانیشی ( هه‌ولێر و سلێمانی ) دان به شتێکدا ده‌نێن که ناوی قه‌زای کوردی بێت؟ ده‌کرێت مافناسێک زۆر بوێر بێت و بڵێت ( قه‌زای سلێمانی یان قه‌زای هه‌ولێر ) یان قه‌زای یه‌کیه‌تی و پارتی ، به‌ڵام ناتوانین به‌رجه‌سته‌ی بوونی قه‌زای کوردی بکه‌ین ئیتر نازانم تۆ مه‌به‌ستت له قه‌زای کوردی ئه‌و داوه‌ره‌یه که له چه‌مچه‌ماڵ گوتوبوی ( ماڵی قائیم قام ئاوا بێت له‌گه‌ڵ فڵان که‌سدا سولحی پێ کردین؟ یان ئه‌و داوه‌ره ده‌ڵێت که له دادگای لێکۆلینه‌وه فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردن ( ئه‌مری ئیداری ) بۆ داداگای سه‌ره‌تایی بۆ ده‌رچوو له تاوا خه‌یک بوو سه‌کته‌ی دڵ لێیدا؟ یان ئه‌و که‌ڵه داوه‌ره‌ی به‌به‌رچاوی میدیاوه گوتوبوی ( له ژیانمدا چایه‌کی حه‌رامم نه‌خواردۆته‌وه! ) که پاشان به‌زۆر و له‌سه‌ر داوای پارێزه‌رانی سلێمانی له‌سه‌ر کار لابرا؟ برام تۆ خۆت له من باشتر ده‌زانیت که بنێشتی کوردی ناوبانگی زۆر له قه‌زای کوردی باشتره( له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌موو ئه‌و داوه‌رانه‌ی که له‌گوڵیک کاڵتریان پێ نه‌گوتراوه! سێهه‌م – سه‌باره‌ت به ماده‌کانی 153 و 154 ی ( چۆنیه‌تی دادگایی کردنی جه‌زائیدا ) دادوه‌ر سه‌پشکه به‌و شێوازه‌ی که خۆی به باشی ده‌زانێت ئارامی ناو هۆڵی دادگا رابگرێت، باشتر وایه ئه‌و یاسایه ورتر بخوێنیته‌وه، ته‌نانه‌ت جه‌عفه‌ر ئه‌لموسه‌وی ( سه‌رۆکی داوه‌ری گشتی ) له‌م باره‌وه له‌وه‌ڵامی یه‌کێک له که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کان گوتی ( هه‌ڵس و که‌وتی هه‌ردوو دادوه‌ر – رزگار و ره‌وف – ته‌واوه ته‌نها جیاوازی له‌وه‌دایه که سه‌رۆکی دادگا ئه‌و مافه‌ی که هه‌یه‌تی خۆی بڕیار ده‌دات چۆن به‌کاری ده‌هێنێت) چوارهه‌م – زۆرم لا سه‌یره که به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به به‌کار هێنانی وشه‌ی ( سید سه‌دام و سه‌ید به‌رزان ) زۆر ته‌نگه‌تاو بوون. ئه‌ی باشه چۆن بانگیان کات به دکتاتۆر و پیاوکوژ و دڕنده؟ ئه‌ی به‌ڕیزتان وه‌ک مافناسێک ئه‌و راستیه نازانن که تاوانبار ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن و عه‌لی کیماویش بن تا ئه‌و کاته‌ی تاوانه‌کان به‌سه‌ریاندا ده‌چه‌سپێت هه‌ر وه‌ک بێ تاوان ( به پێ ی یاسا ) ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت؟ ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت بۆ که‌سێک ده‌گوترێت دادوه‌ر؟ بۆ چی سوێندی یاسایی ده‌خوات که ( عادل بێت )؟ ئه‌ی باشه دادگای لاهای بۆچی له ته‌واوی دانشتنه‌کانی دادگادا به‌ر له‌مردنی هه‌میشه به (میلۆسۆڤیج ) ی ده‌گوت ( به‌ڕێز میلۆسۆڤیج ) که‌چی که‌سێکی یاساناس له هۆڵانداو دنیاش نه‌یگوت ئه‌مه خراپه؟ سه‌باره‌ت به بێ ده‌نگ بونی حاکم رزگاریش خۆت باش ده‌زانیت که ئه‌و خۆی که‌م دووه‌و پاشان ره‌خنه‌کانی خه‌ڵک به رۆحێکی داد په‌روه‌رانه وه‌رده‌گرێت نه‌ک به رۆحی کۆنه قین و چاو به‌رایی نه‌هاتن. پێنجه‌م- پاش ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی رزگار و ئاماده‌بوونی داوه‌ری نوێ به‌ڕێز ( ره‌وف ره‌شید) ره‌وشی دادگا به چ ئاقارێکدا رۆشت؟ هه‌ر ئه‌و ئارامی و لێهاتوویه‌ی رزگار نه‌بوو که به‌رزان تکرییتی وا لێ کرد عه‌لی کیماوی بکاته به‌رپرس و تاوانباری یه‌که‌م له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه؟ سه‌رنجێکی جیاوازی دانشتن ( جه‌له‌سه ) ی دادگا بده له سه‌ره‌تای ئاماده بوونی داوه‌ری نوێ و ئێستایدا که سه‌دام به جنێو پێ ی ده‌ڵێت ( انت جاهل – تۆ ده‌به‌نگیت) و داوه‌ریش نه‌ک وه‌ڵامی نییه به‌ڵکو سه‌ری داده‌خات و خۆی گێل ده‌کات. پێم خۆشه ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که دادوه‌ر رزگار حه‌مه‌مین زۆر باش ده‌یزانی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی له حوکمی له‌سێداره‌دان رزگاریان نابێت بۆیه مایه‌ی سه‌روه‌ری ده‌بوو بۆ دادگای نوێ ی عێراق و بۆ ئێمه‌ی کوردیش که ئه‌و دادگایه ( له‌گه‌ل رێزمدا بۆ داوه‌ری نوێ )، هه‌ر له‌لایه‌ن دادوه‌ر رزگاره‌وه به‌رده‌وام بوایه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌دان مافناسی وه‌ک تۆی به‌ڕێز له‌وه تێبگات که سه‌رده‌می ئه‌وه به‌سه‌ر چووه که‌سێکی وه‌ک ( که‌مال سه‌ی قادر ) به ده خوله‌ک دادگای نهێنی له‌به‌ر چاوی ( قه‌زای کوردیه‌وه !!!!) بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌ک تۆی به‌ڕێز نقه‌ش بکات به سی ساڵ زیندانی حوکم بکرێت .... پێنجه‌م- سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی رزگار ( که تۆ به هه‌ڵه به کوردی نویسوته خۆکێشانه‌وه!) ده‌نوسیت: ( ته‌نیا یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه‌م قبوڵه جگه له‌و وه‌ڵامه ناکرێت هیچ وه‌ڵامێکی دیکه له حاکم رزگار قبول بکرێت) برای باوکم به‌م جۆره نوسینه‌ت پشانی ده‌ده‌یت که تۆ جگه له دادگاکانی ( مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره و دادگای خاس و سه‌ربازی ) که هه‌ر هه‌مویان فه‌رهه‌نگی دکتاتۆرین، هیچ جۆره دادگایه‌کی دیکه‌ت نه دیوه یان نه‌بیستووه، ده‌نا ئه‌م وته‌یه ته‌نها له عه‌واد به‌نده‌ر جوانه، به‌زه‌یشم به‌و که‌سه‌دا دێته‌وه که رۆژێک له رۆژان تۆ ده‌بیته داوه‌ری دادگاکه‌ی... له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی نوسینه‌که‌تدا ده‌ڵیت ( من دڵنیام هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی لێ نه‌کراوه ) ئاخه‌ر برای مافناسم تۆ به‌چیدا دڵنیات که هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌کراوه؟ من ناڵێم هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کراوه چونکه به‌ڵگه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نی یه تۆش به هه‌مان شێوه نا‌توانیت بێ به‌ڵگه ئه‌وه بسه‌لمێنیت. له کۆتایدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ( رق ئامێزه) زۆر به خه‌می قه‌زاو یاسای کوردستانه‌وه‌یه با هێنده له‌گه‌ڵ دادوه‌ر رزگار کات به فیڕۆ نه‌دات، باشتر وایه هێنده‌ی رق ده‌کاته هه‌وێن بۆ هۆنینه‌وه‌ی تاوان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆشه‌ویستی بکاته په‌یمان بۆ وڵاته‌که‌یی و له رێگای ( لێژنه‌ی له ریشه‌کێشانی به‌عس ) خزمه‌تێک به دۆزی میله‌تی کوردمان بگه‌یه‌نێت و یه‌که‌م هه‌نگاو له دادگای سلێمانیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و گسکێک به عسیه‌کانی نهۆمی سێهه‌مدا بینێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌م تۆی وڵات پارێز‌و مافناسه‌وه هه‌موو رۆژێک ئه‌ندامێکی دوێنێ ی ( مه‌جلیسی ته‌شریعی ) ناچاری زه‌رده‌خه‌نه‌ت نه‌کات و رۆژباشت به ناچاری لێ داواکات....
|
|
02/09/2015 |