رۆژ :03/03/2006 -03.03.2006. 27KVA. SA ژماره:
مه‌راسیمى پرسه‌ى لاوى جوانه‌مه‌رگ "بڵند جهاد القاضى" ڕۆژى یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتى 05/03/2006 له هۆڵى "میدیــــا" له ئه‌مستردام کاتژمێر 13،00 تا 17،00 به‌ڕێوه ده‌چێت.
پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى که‌سوکار و خانه‌واده‌ى لاوى به‌هره‌مه‌ند، هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کار و شاعیرى خوالێخۆشبوو "بڵند القاضى " جوانه‌مه‌رگ ده‌که‌ین، که به‌کاره‌ساتێکى دڵته‌زین ڕۆژى 01/03/2006 له شارى ئه‌مستردام کۆچى دوایى کرد. ناوبراو ده‌کاته کۆڕى به‌ڕێز جهاد القاضى و برازاى به‌ڕێزان (ئه‌ندازیار نهاد و دکتۆر خۆشناو القاضى). به‌ناوی ئه‌ندامان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ى کوردى"میدیــــــا" وه له هۆڵه‌نده خۆمان به خاوه‌نی پرسه ده‌زانین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی یه‌ک به یه‌کى ئه‌ندامانی یانه‌که‌مان به که‌سوکارى کۆچکردوو ڕاده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانین. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاگادارى هاوڕێیان و براده‌ران و دۆستانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتى 05/03/2006 له هۆڵى یانه‌ى کوردى "میدیـــــا" له ئه‌مستردام مه‌راسیمى پرسه‌دانان، له کاتژمێر 13،00 تا 17،00 (یه‌کى پاش نیوه‌ڕۆ تا پێنجى ئێواره) به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆ ئاگادارى به‌ڕێزتان ڕۆژى سآشه‌ممه‌ى ڕێکه‌وتى 07/03/2006 کاتژمێر هه‌شتى به‌یانى له ئه‌مستردامه‌وه ته‌رمى جوانه‌مه‌رگ به‌ره‌و شارى VLISSINGEN ده‌برێت و كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ له گۆڕستانى (President Rooseveltlaan) به خاک ده‌سپێردرێت. بۆ په‌یوه‌ندى ژماره‌ى مۆبایلى: 0648273548 ناونیشانی پرسه:
Pieter Nieuwlandstraat 95, 1093 XN Amsterdam له شوێنه جیا جیاکانى ئه‌مستردامه‌وه ترامی ژماره: 3 و 7 له وێستگه‌ی Dapperstraat. داده‌به‌زیت. پاشان به پێ دوو ده‌قیقه رێ یه. ئۆتۆبووسی ژماره: 37 و 120 و 59 له وێستگه‌ی Dapperstraat داده‌به‌زیت. شه‌مه‌نده‌فه‌ر: به (Stoptrein) له وێستگه‌ی (Muiderpoort) داده‌به‌زیت. له (CS) ى ئه‌مستردامه‌وه ئۆتۆبووسی ژماره: 22 وه‌رده‌گریت و له وێستگه‌ی Dapperstraat داده‌به‌زیت، به دیوى وێستگه‌ی (Muiderpoort)دا، داده‌به‌زیت. بۆئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مستردامه‌وه به ئۆتۆمبێل دێن، بۆ گه‌یشتن به شوێنه‌که به ئاڕاسته‌ى Ringweg A.10 داده‌به‌زیت و به‌ره‌و s114 ده‌چیت ئینجا بۆ ناونیشانه‌که:
PieterNieuwlandstraat 95
|
|
02/09/2015 |