تێك هه‌ڵوه‌شانی حیزبه کوردیه‌کان زیندووترین به‌ڵگه‌یه له سه‌ر نه‌بوونی دیموکراسی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا |
پاریزه‌ر / ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی له ماوی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌وه سێ یه‌م حیزبه بانگه‌وازی مه‌رگی خۆی ده‌کات .پارتی کاری سه‌ربه‌خۆ، به دوایدا پارتی نه‌ته‌وه‌یی، به دوایدا پارتی نه‌ته‌وایه‌تی ئیسلامی یه‌ک له دوای یه‌ك تێکه‌ڵ بوونی خۆیان بۆ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند . ماوه‌یه‌ك له کوردستان حیزب دروست کردن وه‌کو کاسبی لێ هاتبوو ،زۆر که‌س هه‌بوون توانای کرێکاری و ئئیشی دائیره‌یان نه‌بوو .به‌چه‌ند که‌سێك سه‌ریان ئه‌کرد به یه‌کداو په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێکیان داده‌ناو چه‌ند ئیمزایه‌کی وه‌همی بێ خاوه‌نیان کۆ ده‌کرده‌وه و به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رده‌کرد و بانگه‌وازی له دایك بونی حیزبێکیان ده‌کرد،به‌ڵام سه‌یاره‌یه‌کیشیان نه‌بوو هاتوو چۆی پێ بکه‌ن به ته‌کسی ئه‌گه‌ڕان له ڕاستیدا ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌ك نیه به‌ڵام عه‌یبه‌که له مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی یه شاراوه‌کانی ده‌سته‌ی دامه‌رزێنه‌رانی حیزبه‌که‌دایه، ئێستاش له کوردوستان حیزب به کۆمه‌ڵێ چه‌کدارو چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك و ژماره‌یه‌کی زۆر له پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام پێناسه ده‌کرێن که ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه که حیزبی پێ پێناسه بکرێت ،له ووڵاتی سوید حیزبێك هه‌یه به حیزبی ژینگه Miloyo party ناوی که حیزبێکی بچوکی سویدیه و نه چه‌کداری هه‌یه‌و نه سه‌یاره‌و نه پێشمه‌رگه که‌چی گه‌ورره‌ترین خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگای سویدی ده‌کات چونکه ئه‌و حیزبه ستراتیژ‌و ئامانجی پیرۆزی هه‌یه . له کوردستان ئه‌و هه‌موو حیزبه دروست بووه به ده‌گمه‌ن هه‌یانه ستراتیژ‌و ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان خزمه‌ت گوزاری جه‌ماوه‌ری هه‌بێت هه‌ر هه‌موویان بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سانێك دروست ده‌بن زیاتر بۆ مه‌رامی مادی دروست ده‌بن کاتێ که مه‌رامه‌که یان نایه‌ته دی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج و ستراتیژیێکیان نیه یه‌کسه‌ر په‌نا بۆ یه‌کگرتن و تێکه‌ڵ بوون ده‌به‌ن. ئه‌گینا خه‌ڵکینه هه‌رکه‌سێك ڕۆژێک ووشه‌یه‌کی سیاسه‌ت به‌گوێیدا چرپا بێت بڕوا ده‌کات حیزبێکی ئه‌و په‌ڕی چه‌پی وه‌کو حزبی کار له گه‌ڵ حزبێكی ئیسلامی که پێوانه‌ی زه‌وی و ئاسمان له یه‌که‌وه دوورن تێکه‌ڵ به حیزبێکی قه‌ومی بۆورژوا بن ئه‌گه‌ر له پێناوی پاره‌و پله‌ی حیزبایه‌تی نه‌بێت ،دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبه کوردیه‌کان له کوردستان چه‌ند هۆیه‌کی سیاسی و زاتی له پشته‌وه‌یه له ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت له کوردستاندا حیزبی نه‌یار (معارض) بوونی نیه‌و گه‌شه ناکات ،چونکه به هه‌موو جۆرێك به‌ربه‌ره‌کانێ ده‌کرێت به تایبه‌تی له ڕووی مادیه‌وه ،هه‌روه‌ها خودی حیزبه‌کان ستراتیژێك و ئامانجێکی دیاری کراویان نیه که بانگه‌شه‌ی بۆبکه‌ن بۆیه ناچار ده‌بن به حورمه‌تی خۆیانه‌وه بانگه‌وازی مردنی خۆیان بکه‌ن به توانه‌وه‌یان له ناو حیزبه گه‌وره‌کاندا که ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی ترسناکه و پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیمۆکراتیه که بانگه‌شه بۆ کۆمه‌ڵگای فره حیزبی ده‌کات..
|
|
02/09/2015 |