سێگۆشه‌كانی سه‌فه‌ر راوێژ هیرانی وه‌ك پێچانه‌وه‌ی {با} له گه‌ڵایكدا { زه‌حمه‌ته بێ ره‌نگه‌كانت هه‌ڵكه‌م موسیبه‌ته .... له‌م تۆفانه پیتۆڵه‌دا ده‌ست له یه‌كتری به‌رده‌ین كاره‌ساته له‌م مه‌رگه‌دا..... خۆێنمان له‌یه‌كتری جیاكه‌نه‌وه! دورتر بڕوانه ئه‌و ره‌نگانه‌ی مناڵێك یاریان پێده‌كات قوڵتر بروانه ئه‌و عه‌شقه‌ی سه‌فه‌ریش نایكوژێت! }
تۆ پیرانه گه‌یشتیه ئه‌و گۆچانه سحرییه‌ی له سه‌ر باڵه قه‌قنه‌سیه‌كانی باران شكا من له دوای ته‌واوبونی ئه‌و گۆرانیانه‌ی له كه‌رنه ڤاڵی په‌رستگا تریفه‌ییه‌كانی نه‌ست بۆ به به‌فر بونی جه‌سته مه‌سته‌كانی كه‌نار تێكئاڵان ده‌وترێنه‌وه دوای شكانی تێنوێتی به راموسانی سه‌راب دوای ئه‌و - با – یه‌ی زه‌مه‌ن به فانۆس ده‌كا دوای پیاسه‌كردنی ئه‌و په‌پولانه‌ی باڵه‌كانیان بۆ نیشتنه‌وه دۆڕاند دوای گیرۆده‌كردنی زوبان به ئایه‌ته‌كانی لێو له سرودی شه‌ره‌كانی خاچ و ماچ
ئه‌ی توحفه‌ی چاره‌نوسی نادیار ئه‌م ماچانه‌م نغرۆی ئه‌م شێتیه مه‌كه ئه‌م كریستالی په‌نجه‌یه به‌و ئه‌ڵماسه... ته‌قدیسی مه‌شكێنه با فرمێسكی ئه‌و چاوه پڕ له وه‌همه‌ی وه‌سیه‌ت به‌سه‌رچه‌تری دراوی هه‌ڵم نه‌كا به باران له ساتێ ... به‌فره ئاڵتونیه‌كانی ناو قه‌ده‌م زه‌ویه‌ك شك نابا.. له ئاگر خه‌یاڵی ساردی به قه‌تره‌یێ خوێن داپۆشێ تا جوانتر بیر له موتربه‌كردنی ئه‌و ساته بابڕده‌ڵانه بكاته‌وه كه سه‌فه‌ر پایزێكی پڕ له ره‌نگبوو بۆ یان له‌وه ده‌چێ ئه‌مجاره له‌و به هه‌شته به یه‌ك بگه‌ین تیایدا ده‌ماندی چرا بێ توانه‌وه رونا به‌خشه‌و بێ دایك و بێ یاری مناڵ خۆشبه‌ختن و جه‌سته نابێ به گۆچانی هیچ روحێك و ته‌نیا پیربونێك... پیربونی ئه‌و ئێوارانه‌یه كه ئێمه له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه حه‌سودیمان به پیاسه‌ی ئه‌و په‌پولانه ده‌برد خه‌ونیان به گوڵێكه‌وه ده‌بینی به نهێنی ماچێكی بێ چاو نوقاندن بگۆرنه‌وه!
من هێشتا له‌و سه‌فه‌ره په‌مه‌ییه حالی نه‌بوم كه نۆته جه‌نگه‌ڵیه‌كانی تێرامان كردیان به ئاوسانی ئه‌و په‌پوله «سیسیل» ئاسایه‌ی به‌ر له تێكئاڵانی به‌و هه‌ناسه تاریكه بیری له كازیوه‌یه‌كی نارنجی نارنجی وه‌كو ئه‌و قه‌ده‌ره پڕ له سێكسییه‌ی هیچ له خاچدانێكی به راموسان نه‌ده‌زانی و به ئاوێته بونی نه‌ده‌وت فه‌نا... ده‌بێ به‌ر له ته‌واو بونی ئه‌نگۆره رۆح به تاڵبێته‌وه له به تاڵی له‌وه ده‌چێ من له شه‌پۆلی ئه‌و سه‌فه‌رانه هاتبم ماسییه ره‌نگاوره‌نگه‌كانی ناو ئه‌و دارستانه‌ی ده‌ریا فێری په‌نجه كرۆشتن و خه‌مه پرته‌قاڵیه‌كانی كردبم من له سه‌فه‌ری ئه‌و قامچیه ئاوریشمیانه راهاتم له ده‌ستگه‌مه‌ی وشه و نه‌غمه‌ی سه‌رابیترین خه‌ون وه‌خۆ كه‌وم ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی بۆنی ئه‌و ده‌رمانمێشانه‌ی لێدێت كه پێشكه سه‌ر سپیه‌كان وه‌ك عه‌ترێ له‌بن كه‌وشیان ده‌دا بۆ ژوانی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی بۆ مشتێ خوێن نه‌ده‌ئاوسا و ده‌یگوت.... ترافیك لایته‌كانی سه‌فه‌ر هه‌میشه پرته‌قاڵین كۆڵانه‌كانی هه‌رگیز پاك ناكرێته‌وه له‌و گوڵانه‌ی به‌ر له پشكوتنیان پێیده‌وتن_ چاو له به‌رزی ئه‌سپیندار بكه‌ن و گله‌یی له پایزیش مه‌كه‌ن ئای سه‌فه‌ر.. تۆ به‌ر له سه‌فه‌ر پێتده‌وتین سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌خانانه سه‌خته كه نازانن چه‌ند ژوریان تێدایه سه‌ختره له كوژانه‌وه‌ی سیگاره و له دابرانێكی سنۆبه‌ری! من له تاریكی ناترسم به قه‌د ئه‌وه‌ی پیاسه‌یه‌كی ته‌نیایی له شوسته قاتیله‌كانی ئێره بكه‌م تۆ خه‌ونێكی پڕ له له‌زه‌تی له‌ساته ماسۆشییه‌كانی ته‌نیایی من به دابران ناڵێم تۆ خۆ دۆزینه‌وه‌ی كه شه‌ڕ به فنجانێ قاوه ده‌فرۆشێ به‌ربونه‌وه‌ی ره‌ها ده‌خه‌یته سه‌به‌ته‌ی دووكه‌ڵ مانای كوژانه‌وه‌ی یه‌ئس نیه گه‌ر ئێواره‌كانی ئێره ساته نیوه به‌سه‌ر چوه‌كانیم پێنه‌كاته ته‌بڵه‌یه‌كی تۆزێ به تاڵ له‌ماچ له‌و سه‌فه‌ره... پڕ له زندانییه‌دا له‌و پشبركێیه... بێ دا‌یلۆكه‌دا له‌و ماراسۆنه... قا‌چاغه‌دا نه تێر ئیمزای ره‌هابون ده‌بم و نه فێری زوبانی كلیل ده‌بی و نه ده‌گه‌ینه سنوری ده‌ستهه‌ڵبرین! ئیتر چۆن گه‌ركته به‌ر له ته‌واو بونی سیگاره‌یه‌كه‌دا ده‌سته‌مۆی دوكه‌ڵه ره‌نگاوره‌نگه‌كان و شه‌ڕ به‌و گڕیمانه مه‌رمه‌ریانه بفرۆشی كه به‌رله خنكاندا زه‌خره‌فه‌ی سه‌رابێكی نزیكیان له به‌ر جه‌سته‌كردی گێسك له خه‌ونه مناڵیه‌كانی سه‌فه‌ر مه‌ده سه‌فه‌ره‌كانی مناڵی پره له تانجی گۆرانی و به پایز بونی شه‌و ئه‌و جه‌ستانه ...له پێكه‌نینی كازیوه دامه‌برێنه كه ده‌زانی ئاوێته‌بون كوشتنی ساتێکی باڵاتره له سه‌فه‌ر له‌م شاره گێزه‌رییه رۆحم نابێ به ده‌ریاوانێكی پر له هه‌را جگه‌ره پیره‌كانی مه‌یته‌ر وانان به سه‌رابیترین شه‌پۆل بسپێرێ ئه‌م شاره پڕه له هه‌ڵچونی زه‌رد و په‌نجه‌ی ئاوریشمیم له با هه‌ڵده‌وه‌رێنێ ئه‌م سه‌فه‌ره ... باغه‌وانێكی دارسێو لێتۆراو بوبه‌نیشانده‌ر و ده‌نكه هه‌نارییه مناڵییه‌كانمی و لایه‌لایه‌ی سێبه‌ری سپینداری لێكردم به رامانێكی شه‌كه‌تر له مه‌غریبیانی ماچ سه‌فه‌ر... سه‌مایه‌کی بێ جوله‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ور و وه‌نه‌وشه سه‌فه‌ڕ... فرۆشگایه‌كی دۆڵه‌مه‌نتره له چاو رامان ده‌كرێ و خۆشبه‌ختی ده‌فرۆشێته پیاوه كورته‌كانی گۆرستان! سه‌فه‌ر... تاریكترین ساته له بازنه‌یه‌كی رۆشه‌ن سه‌فه‌ر ... به‌ر جه‌سته‌كردنی زاكیره‌ی دووكه‌ڵه له ساتی ته‌رم شوشتندا ...
ئه‌لمانیا 2002 |
|
02/09/2015 |