له‌مسه‌ری خوێن ساردیمه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری دڵگه‌رمیم .. |
ڕێباز مه‌حموود-هۆڵه‌ندا 2006 مانگی دووی واق وڕماو له‌به‌رده‌م بێده‌رگایی مه‌حاڵدا، هێشتا به ئومێده‌وه ڕێگا به ڕێگایه‌کی تر و خه‌یاڵ به خه‌ونێکی تازه ئه‌گۆڕمه‌وه .. حوزن گه‌مارۆی قه‌ده‌رمی داوه‌و دیلێتیم سه‌رمه‌ستانه له ناو لێکدانه‌وه‌ی بۆن وبه‌رامه‌ی فه‌سڵه‌کاندا ژووره قه‌دیمیه‌کانی غایه‌ڵه گه‌رم ڕا ئه‌گرێ .. من له چاوه‌ڕوانی وه‌فایه‌کدا ، ڕدێنم به‌فری پیری لێ ده‌بارێ . له کاتێکدا ، به‌ڵێنێک قسه‌کانی خۆی به لقێکی ته‌مه‌نمه‌وه جێ ده‌هێڵێ و وه‌ختێ ئاوڕ ده‌داته‌وه ، له‌گه‌ڵ گه‌ڵاکانی فه‌نابووندا وه‌ریون .. ئه‌و پیاوه‌ی له مندا ئه‌یویست ده‌ستکاری سه‌رگوزشته‌ی باخچه بکا ، ( ئاخری) به ڕه‌شه‌بای بێهوده‌یی هه‌ڵوه‌ری و ( سه‌ره‌تای) به بارانی فه‌رامۆشی کاڵ بووه‌وه .. به‌ر له نغرۆ بوون ، به‌ر له‌وه‌ی ماڵی دڵی سه‌راپا ژێر ئاو بکه‌وێ ؛ شعوورێک خۆی به ئیعترافێکی سه‌ر ئاو که‌توو گرتبوه‌وه و دڵنیاییه‌ک له ناویا ئه‌دره‌وشایه‌وه .. (ئه‌و ڕۆژه‌ی ماڵئاوایی ده‌که‌ین ، بۆ دوا جار له هه‌موو شته‌کان جیا ئه‌بینه‌وه ، که ئه‌شگه‌ڕێینه‌وه .. نه هیچمان خۆمانین و نه له‌حزه‌کانیش هه‌مان ساته مه‌راق داگرتووه‌کانی دوێنێ ..) شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی عه‌شق و ته‌رمی متمانه‌و ته‌رمی ماڵئاوایی هیچ له بوونی که‌لاوه ڕاسته‌قینه‌کانی زه‌ینی ئێمه ، که‌م ناکه‌نه‌وه .. خۆشویستنی خونچه نه‌پوشکوتوه‌کانی پاشه‌ڕۆژ هیچ له‌زامی پیره گه‌ڵایه‌کی ژێر پێی ئه‌مڕۆ ، ساڕ‌ێژ ناکا .. خوێندنه‌وه‌ی خه‌نده‌یه‌کی شیرین ، کوا شه‌ڕی نوسینه پایزیه‌کانی ئێستا‌و دوێنێ و سبه‌ینێمی پێ ده‌کرێ ؛ که پیلانی ده‌م و لێوه‌کان بۆ له گۆڕه‌و شاردانی جوانی به‌رده‌وام بن ..! له‌مسه‌ری خوێنساردیمه‌وه .بۆ ئه‌وسه‌ری دڵگه‌رمیم ، بۆته مه‌یدانی جه‌نگێکی سه‌خت .. چ ئازیزی،ئه‌ی ئه‌و ته‌لیسمه‌ی هه‌موو جارێ دێیت و قایمتر ڕاهێڵه‌کانی بوونم به تیشکی خۆره‌وه گرێ ده‌ده‌ی ..! هه‌موو جارێ باران ده‌خه‌یته گفتوگۆیه‌کی نه‌رمه‌وه ، له‌گه‌ڵ بێده‌نگیم. ئه‌ی ئه‌و سوارچاکه‌ی له‌مناڵیمه‌وه شه‌ڕه‌کانی منت له ئه‌ستۆی خۆت گرتووه که‌چی هه‌موو جارێک له‌م زۆرانبازیه‌ی گێچه‌ڵ به بێمه‌یلیم ده‌کا تۆ له‌ناو ته‌پ و تۆزه‌کانه‌وه به‌ره‌و دۆش دامانم داده‌گه‌ڕێیت و پێم ده‌ڵێی هیچ قسه‌یه‌ک جێ مه‌هێڵه ، بته‌وێت بێیته‌وه لای .. به‌ڵام مناڵی من هێشتا له ناو کۆڵانه‌کانی بێنازیدا، به پێخاوسی ده‌سووڕێته‌وه .. جاده‌ی وه‌همێکی شیرینیش ؛ تاڵی و سوێری گه‌نجێتیم به‌هه‌ورازه‌کانی تووڕه‌یی و یاخی بوونا ده‌باته سه‌ر .. به‌ڵام ئه‌م به‌ینه به‌ینی من وژیان بوو که تا دێ، درێژتر ده‌بێته‌وه ..! به‌ینی من و دڵته‌نگیه‌کی قووڵه که به داوه‌تی هیچ گوڵه‌باخێک، هیچ گه‌ڵایه‌ک؛ به‌هار سه‌ری پیادا ناکا ..! مه‌راق له‌وه‌ی ڕۆحم به‌سه‌ر شۆسته شووشه‌ییه‌کاندا پێی ده‌خلیسکێ و خۆی به قۆڵی بێتاقه‌تیمه‌وه ده‌گرێته‌وه نیشانی ده‌دات من چ موسافیرێکی بێ ئاراسته‌م.. ئاخر ئێستا که‌س ده‌ستی عوزله‌تێک ناگرێ و بۆ ناو بێستانی ئاشنایی جارانی به‌رێته‌وه .. که‌س له سۆراخی خه‌ونێکا که وونی کردوون
شوێن پێی ناو
زه‌قیاته‌کانی سه‌فه‌ر و ناپشکنێ ..! دوا جار له ته‌نهاییدا، تۆزێ زیاتر له ژیان بچۆره پێش ئه‌ی بێده‌نگی .. په‌نجه‌ره‌کانت ڕوونتر له جاران بکه‌ره‌وه ، با پڕ بیت له بۆنی به‌یانی.. با ماڵه‌که‌ت غه‌رقی ، ئه‌و ڕه‌نگ وسێبه‌ر وئاماده‌ییه زیندوانه بێت.. که عاده‌ته‌ن هه‌موان به لاموبالاتی ، به ته‌کیاندا ڕه‌ت ده‌بین..!
|
|
02/09/2015 |