ئه‌توار به‌هجه‌ت و هه‌یسه‌م یوسف ! |
رێکه‌وت ئیسماعیل ئیبراهیم هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له لاپه‌ڕه حه‌وتی ژماره هه‌شته‌می خۆیدا نوسینی که‌سێکی به‌ناوی موحه‌مه‌د فایه‌ق له ژێر ناوی ( ماڵئاوا ئه‌توار به‌هجه‌ت ئه‌ی مرواریه پرشنگداره‌که‌ی عێراق ) دا بڵاو کردۆته‌وه، که شێواز‌و چۆنیه‌تی پیاهه‌ڵدانی ئه‌و کچه رۆژنامه‌وانه( خوالێخۆش بووه ) به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک پرسیاری لا دروست کردم.. زۆرم لا سه‌یره که ئیمه‌ی کورد هێنده به بێگانه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ین تۆزێک رێزی نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ندی خۆمان بگرتایه باشتر ده‌بوو…من به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌م که به توندی دژی هه‌موو کردارێکی ترۆرستیم ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به هه‌ر گیان له به‌رێک ئه‌نجام بدرێت بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کرده‌وه دزێوه ده‌که‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری هێژای ئاوێنه‌دا ده‌پرسم ئایا کاک موحه‌مه‌د فایه‌ق هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به رێکه‌وت ئه‌و که‌سه‌ی ناسیوه ئیتر پاسپۆرتی مرواری بوون و کردنه رۆسته‌می ئه‌و که‌سه هه‌ر وا به ئاسانی به خوێنه‌ری کورد ده‌فرۆشێت؟ ئه‌توار به‌هجه‌ت کێ یه ؟ خوالێخۆش بوو ئه‌توار به‌هجه‌ت شایه‌نی ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه نییه که ئێمه‌ی کورد فێرین بۆ بێگانه‌ی بهۆنینه‌وه.. - ئه‌توار به‌هجه‌تی ره‌فیق حزبی تا دووا رۆژی حکومی ئه‌فله‌قی و تا دووا رۆژی کوژرانی به‌عسی بوو و عێراقچیه‌کی عروبی بوو. - شایه‌ری ده‌رباری به‌عسیه‌کان و رێکخه‌ری ساڵانه‌ی گاڵته‌جاریه‌کانی مه‌ربه‌دی به‌عس بوو.. - خاوه‌نی ده‌یان معره به باڵای به‌عس و سه‌دام و عروبه‌دا. - ئه‌و دۆسته‌ی که هه‌میشه هاوه‌ڵی دڵسۆز و گیانی به‌گیانی ئه‌توار بوو ماعری ناوزڕاوی عه‌روبه و به‌عس ( عه‌بدول ره‌زاق عه‌بدول واحد ) بوو. ئه‌توار به‌هجه‌ت له پاش یه‌کێک له مهره‌جانه گاڵته‌جاریه‌کانی مه‌ربه‌د ماعیرێکی فه‌له‌ستینی هاوتای خۆی به گاڵته‌وه پێ ی ده‌ڵێت ( ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده‌ت به باڵای سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حسێندا هه‌ڵدا؟) ئه‌توار به پێ ی وته‌ی ئه‌و هاوڕێ فه‌له‌ستینیه‌ی خۆی له وه‌ڵامدا ده‌ڵیت ( ئێوه جارێ ده‌وڵه‌تان نی یه با ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆکێکی وه‌ک سه‌دام حسێنتان هه‌بێت ئه‌وسا له‌من باشتر پیا هه‌ڵده‌ده‌یت )… ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر هه‌مووی له یاداشتی تۆمار کراوی هاوڕێکانی ئه‌توار خۆیدا پاش کوژرانی هاتوون و هیچی قسه‌ی خۆم نی یه ئیتر نازانم ئه‌م هه‌موو پیاهه‌ڵدانه بۆ؟ ئه‌رێ ئه‌وه بۆچی له کوردستاندا که‌سێک له سه‌ر سێ نوسین سێ ساڵ حوکم ده‌درێت که‌چی که‌سێک نه‌ک به مرواری به مت و موروشی ناو نابات ، ئه‌وه له کوردستاندا که‌سێک نی یه که وه‌ک ئه‌توار به‌هجه‌ت پرشنگدار بێت؟؟؟ که‌م ئافره‌تمان هه‌نه له‌به‌ر کاری هونه‌ری یان سیاسی ترۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و فیزیکی کرابن ؟ ئه‌م پیاهه‌ڵدانه‌ی ئه‌توار وه‌ک پێشوازی هه‌یسه‌م یوسفی کۆنه به‌عسی و پیاوی عوده‌م دێته به‌ر چاو که به ناوی هونه‌رمه‌نده‌وه له کوردستانه‌وه پێشوازی ده‌کرێت و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب کردن و به‌عسی کردنی کوردستانی له به‌رگی تازه‌دا پێ نوێ ده‌که‌نه‌وه، نامه‌وێت ژیان نامه‌ی ئاشکرای هه‌یسه‌م یوسف و سرود و گۆرانیه‌کانی سوپای ئه‌نفالی باس که‌م چونکه بۆ هه‌موان ئاشکرایه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم خۆزگه‌م هێنده بێگانه په‌رستین نێو هێنده خۆپه‌رست بوینایه جا با خراپ بوایه.. خۆزگه ئه‌و نوسینه عێراقیه‌ی کاک موحه‌مه‌د فایه‌قیش هه‌ر پێشکه‌ش به خوێنه‌ر و بینه‌ری جه‌زیره بکرایه نه‌ک ئاوێنه!
|
|
02/09/2015 |