هه‌شتی مارس ڕۆژی ژنان

نووسینی سارا عومه‌ر، دانیمارک

Xozga86@hotmail.com

 

8 ی ما‌رسه‌ و 

ووشه‌کانم سه‌مای شادی ئه‌گێڕن

جه‌ژنی منه‌و ساته‌کانی وه‌ک کۆرپه‌له‌ له‌ باوه‌ش ئه‌‌نێم

زامه‌کانیشم وه‌ک مێرده‌زمه‌

هێور هێور

یه‌ک یه‌ک ناوی ژنانم پێئه‌ڵێن و

ئه‌ینه‌خشێنن له‌سه‌ر باڵای ئه‌ستێره‌ دڵ پڕه‌کانی ئه‌م شه‌وه‌  شاده‌

گریانی 8ی مارسم له‌ گریانه‌کانی ترم جیاوازن

دڵۆپه‌ فرمێسکی یه‌که‌م بۆ دایکمه‌

دڵۆپه‌ فرمێسکی دووهه‌م بۆ ئه‌و کچه‌یه‌ که‌

دواهه‌ناسه‌ی به‌ ده‌ستی نزیکترین نێری چوارده‌وره‌که‌ی لێسه‌ندرایه‌وه‌

سێهه‌م دڵۆپم بۆ خۆمانه‌

که‌ ڕێگه‌ ده‌ده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی زیندانێکی هه‌ستیدا

ملکه‌چی ووشه‌ بۆگه‌نه‌کانی ئه‌وان ببین‌

ده‌ی کچان و ژنانی کورد خه‌به‌رتان بێته‌وه‌

چیتر به‌ ژینی باوکسالاری مه‌ژین

چیتر با مافه‌کانمان

به‌ره‌و دوورگه‌کانی ماڵئاوا بوون ڕاپێچ نه‌کرێت

دڵنیام ئێوه‌ش بێزارن له‌ ورشه‌ ورشی ده‌نگی هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشانی شه‌وان

من له‌گه‌ڵ خاوه‌نانی قۆناغی ڕۆژی ژنانمه‌

له‌گه‌ڵ دڵداره‌کانی تاریکیمه‌

وه‌رن با پێکه‌وه‌ پێکی سه‌رکه‌وتن بنۆشین

به‌ شانازیه‌وه‌ پێیان بڵێین

ئێمه‌ کچین

ژنین

دایکین

ئێوه‌  چیتر بۆتان نییه‌

بوونمان له‌ بۆته‌ی ئه‌فسانه‌کانی خۆتاندا زیندان بکه‌ن

خه‌ونه‌کانمان

هیواکانمان

به‌ سێداره‌ی ئاره‌زووه‌کانی خۆتاندا هه‌ڵواسن

چیتر با ئاره‌زووه‌کانمان قه‌ده‌غه‌ نه‌بێت

با سه‌لماندنی بوونمان له‌ ڕێگه‌ی

 گۆرانی و

شیعر و

ووته‌ بۆن خۆشه‌کانمانه‌وه‌ بدرکێنین

با پێکه‌وه‌ ده‌ستی یه‌ک بگرین و

له‌ژێر سایه‌ی خانووه‌ داڕوخاوه‌کاندا

له‌ته‌ک گۆڕی کچێکدا

له‌نێوانی په‌ڕه‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی نێرگزی ئه‌م به‌هاره‌دا

له‌ قووڵای هیوامانه‌وه‌

له‌ جه‌مسه‌ره‌کانی 

ده‌ست پێکردنه‌وه‌

تا جه‌مسه‌ری کۆتای نه‌هاتن

پشکۆی ئاگری ئه‌م خه‌باته‌ مه‌زنه‌ سوور بکه‌ینه‌وه‌

ئاگردانی ژووره‌ ساردو سڕه‌کانمان

به‌ یادی 8ی مارس گه‌رم بکه‌ینه‌وه‌

 

هه‌رده‌م ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم

زۆر له‌ مێژه‌ تاسه‌ی هه‌ستم بۆنی ئازادی ئه‌کات

له‌ خه‌ونیشما که‌ ده‌یبینم سنۆرێک لێکمان ئه‌کات

 

زۆر له‌ مێژه‌ی لاشه‌ی هه‌ستم دیل و سستی زۆردارییه‌‌

خۆ  گه‌ر نا منیش کچێکم دڵم له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌

 

خۆ من کاتێک له‌ شیعرێکدا داوای مافی خۆم ئه‌که‌م

دیاره‌ مه‌به‌ستمه‌ پێیان بڵێم

8 ی مارسه‌و ڕۆژی منه‌ بۆیه‌ ئاوها هه‌وڵ ئه‌ده‌م

 

ئیتر به‌سه‌ چه‌وسانه‌وه‌ منیش کۆمه‌ڵگام ئه‌وێت

هه‌ستی پڕ میهره‌بانیم له‌ چاوانی ئێوه‌ ئه‌وێت

من چیم داوه‌ له‌و ووشه‌ بێسه‌ره‌و به‌رانه‌ی

ڕێچکه‌ی کاروانی ملکه‌چ بوونم پێببڕێت

چاک بزانن‌

من وه‌ک ئێوه‌ نابم

له‌مه‌و دووا

ووشه‌کانم

ئازاره‌کانم

یاده‌ بێ لانه‌کانم

ده‌که‌مه‌ به‌رماڵی به‌ر پێیان و

ئه‌م جاره‌یان

به‌

ڕێچکه‌ی کاروانه‌ خواوه‌نده‌ سپیده‌یه‌کدا

دوور له‌ ئه‌فسانه‌و

فانتازی

ڕه‌وانه‌یان ئه‌‌که‌م

تا له‌م ڕؤژه‌دا

8ی مارس

خۆرمان بۆ بهێنن

یه‌که‌م ووشه‌ی جوانیش که‌ فێربون

بیکه‌نه‌ چه‌پکه‌ گووڵێکی بۆن خۆش و

بیکه‌نه‌ دیاری بۆ

دایکیان

هاوسه‌ره‌کانیان

خووشکه‌کانیان

دواتریش من و

بڵێن

پیرۆزتان بێت رۆژی پیرۆزی ژنان

پیرۆزتان بێت ئه‌ی چه‌وساوه‌کانی کوردستان

پیرۆزتان بێت‌

 

 

           

 

02/09/2015