یه‌کێتی ئه‌وروپا له کوردوستان
سازکردن و وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه سه‌ردار عه‌زیز
له سه‌فه‌رێکی پێنج رۆژه‌دا دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ردانێک هاتن بۆ کورودوستان. دوو په‌رله‌مانتاره‌که؛ سایمۆن کۆڤنی، سه‌ربه پارتی خه‌ڵك، گه‌وره‌ترین پارتی ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا. (یه‌کێتی ئه‌وروپا ستراکتۆری تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ حیزبه ئه‌ندامه‌کانی؛ ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی که له‌رووی په‌یره‌و پرۆگرامه‌وه له‌یه‌که‌وه نزیکن هاوپه‌یمانیه‌ک پێک ئه‌هێنن. بۆ نموونه کۆڤنی ئه‌ندامی پارتی فیناگێڵه له ئایرله‌ندا، ئه‌و حیزبه ئه‌ندامی پارتی خه‌ڵکه له یه‌کێتی ئه‌وروپا). ئه‌ندامی دووه‌م په‌رله‌مانتارێک ئه‌ندامی پارتی سۆشیالیست (ئه‌ڵمانی) ئه‌ندرێ بری-بوو. هه‌ردوو ئه‌ندام له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کورودستانه‌وه بانگهێشتکرابوون به‌و پێیه‌ی که ئه‌ندامی گه‌وره‌ترین پارتی ناو په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپان. کۆڤنی و بری له فرۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرته‌وه له رێی هێڵی ئاسمانی کوردوستانه‌وه راسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌وڵێر به‌رێکه‌وتن. پاش گه‌رانه‌وه‌یان ئێواره‌ی دووشه‌مه‌ی رابووردوو (28/2) له نوسینگه‌ی خۆی چاوم به سایمۆن کۆڤنی که‌وت و به‌خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌بوو ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی بدوێت و وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه. سه‌ره‌تا سایمۆن باسی ئه‌و هه‌وڵانه‌یکرد که بۆ ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه ئه‌درا بۆ داوه‌تکردنی ئه‌ندامانی پارته گه‌وره‌کانی ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا. به قسه‌ی ئه‌و هه‌وڵێکه بۆ پێشاندانی روویه‌کی تر له عێراق. له هه‌مانکاتدا بۆ بینینی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان به‌ده‌ستی هێناوه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیا له‌و ناوچه‌یه‌دا. سایمۆن که بۆخۆی سه‌ربه بۆردی چاودێریکه‌ری مافی مرۆڤه له یه‌کێتی ئه‌وروپا، قسه‌که‌ری فه‌رمیشه به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایه‌وه؛ له‌سه‌ره‌تاوه ووتی ئه‌و ده‌مێکه ئار‌زووی ئه‌وه‌م هه‌بوو که زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌و کێشه‌ی کورد به‌گشتی بزانم. (چۆن حکومه‌ت هه‌رێمی کوردوستان په‌یوه‌ندی پێوه‌کردن؟) حکومه‌تی هه‌رێم بۆخۆی نوێنه‌ری له برۆکسیل (پایته‌ختی به‌لجیکا و له هه‌مانکاتدا شوێنی ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا) له‌نده‌ن هه‌یه، له‌رێی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردین. که لێیان پرسیم ئایا ئاره‌زووم هه‌یه سه‌ردانی ناوچه‌که بکه‌م، له سه‌ره‌تادا ووتم، بۆ من گرانه هه‌فته‌یه‌ک دوورکه‌ومه‌وه چونکه من ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئایره‌لندیشم. ( ئایا سه‌فه‌رکردن راسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاسانکردن) بێگومان. له هه‌مانکاتدا هه‌ندێ شت هه‌یه حه‌زئه‌که‌م بیڵێم، باکوری عێراق یان کوردوستان زۆر جیایه له‌به‌شه‌که‌ی تری عێراق. به‌جۆرێک ئارامه، حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆییه‌کی ناوچه‌یی هه‌یه له زۆر رووه‌وه. ده‌ستوری نوێ عێراق پاڵپشی فیدراڵێه‌ت ئه‌کات بۆ ناوچه‌کان، یه‌کێک له‌و ناوچانه کوردوستانه؛ که له‌هه‌موو ناوچه‌کانی تر ئۆتۆنۆمی تره. کورد به هۆی مێژووی تراژیدیانه‌وه له عێراقدا ئێستا له رووی ئاسایش و ئارامیه‌وه خۆیان قایم کردوه.
بۆچی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده دره‌نگ به‌ده‌م حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌هات، بۆ دانپیانان و پاڵپشت کردنی ئه‌و پرۆسه دیموکراتیه له ناوچه‌که‌دا به‌براوی من یه‌کێتی ئه‌وروپا دوانه‌که‌وتوه، به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌رخۆبووه له ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه‌که، ئه‌ویش به زۆری له‌به‌ر بارودۆخی نائارامی له‌ناوچه‌که‌دا. من به‌ش‌به‌حاڵی خۆم هه‌رچه‌نده گرانیه‌کم هه‌بوو له پاڵپشکردنی شه‌ری عێراق، به‌ڵام هه‌رده‌م له یه‌کێتی ئه‌وروپادا داکۆکی ئه‌وه‌م کردوه که یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌تی به‌شێوه‌کی کارامه‌و کاریگه‌ر بخاته گه‌ر بۆ سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق. هه‌روه‌ها بروام وایه به هۆی خراپی بارودۆی ئارامی له ناوه‌راست و باشوری عێراق، باشترین شوێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبکه‌ین هه‌ولێر، سوله‌یمانی یان به‌گشتی کوردوستانه. ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دان به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانا ئه‌نێن؟ بوه‌سته، ئێمه له‌به‌رده‌م دوو مه‌سه‌له‌ی زۆرله‌یه‌ک جوداداین. یه‌که‌م ململانێی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، دووه‌م سیسته‌می فیدراڵی که به‌هیوام له داهاتودا ئارامی بۆ ناوچه‌که‌و عێراق بهێنێت. ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ریه‌تی بیکات هه‌وڵدان بۆ بونیادنانی عێراقێکی ئارام و دیموکراته. له ئێستادا کورد توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه رۆڵێکی هێجگار گه‌وره ببینن له وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا. له‌لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان له هه‌موو ئه‌وانی تر واقعی ترن. ئه‌وان داوای جیابوونه‌وه ناکه‌ن له به‌شه‌که‌ی تری عێراق. (به‌ڵام کورده‌کان له پانزه‌ساڵی رابوودرودا به هۆی بارودۆخه‌که‌وه سه‌ربه‌خۆبوون و وا ئه‌بینین عێراق به‌ره‌و شه‌ری ناوخۆ ملئه‌نێت) بوه‌سته، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی جیایه. له ئێستادا کورد ئه‌و ته‌نها هێزه‌ن که شیعه و سوننه به یه‌ک ئه‌گه‌یه‌نن. به‌بروای من ئه‌گه‌ر کورد له به‌غدا نه‌بوونایه عێراق ئێستا زیاتر په‌رت و بڵاوبوبو. له به‌رئه‌مه‌یه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانه‌وێ کورد به‌شێک بن له عێراقێکی فیدراڵ. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی بیرته‌سکانه بیریان بکردایه‌ته‌وه و ته‌نها ئامانجیان سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان بوایه ئه‌وا به‌لایانه‌وه باش بوو که شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵگیرسێت و ئه‌وانیش جاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن. تراژیدیای کۆتایی عێراق به‌براوی من له قازانجی درێژخایه‌نی که‌سدانیه. ئایا ئه‌مریکا هه‌رگیز رێگربووه له به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراقدا؟ نازانم به‌ته‌واوی مه‌به‌ستت چیه له‌و پرسیاره. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه، ئاشکرایه که رۆڵی ئه‌مریکا له عێراقدا زۆر جودایه له‌و رۆڵه‌ی که یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ بیگێرێ. رۆڵێ ئه‌مریکا رۆڵێکی سه‌ربازیه و زیاتر په‌یوه‌سته به دابینکردنی ئاسایشه‌وه. (به‌ڵام ده‌یانه‌وێ .....) به‌ڵی به‌ڵی ده‌یانه‌وێ، به‌ڵام رۆڵی سه‌ره‌کیان به‌رگریکردنه له ژیانی خه‌ڵكی. ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ئاسایش و دیموکراسی بسه‌پێنێ. به‌براوی من ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێ پێی هه‌ستێ، پاڵپشت و هاوکاریکردنه بۆ بونیادنانی دیموکراسیه‌تێک که بتوانێ به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات، له سه‌رپێکانی بوه‌ستێ. باشترین شوێنیش بۆ ده‌ستپێکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه. ئه‌مه چۆن ئه‌که‌ن؟ ئایا له رێی رێکخراوه ناحکومیه‌کانه‌وه یان له رێی ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆوه؟ حه‌زئه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆبێت. داوام له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد که له هه‌ولێر ئۆفیسێک بکاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانا ئیش بکات. هه‌روه‌ها ببێته بنکه‌یه بۆ ئیش‌کردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد. له به‌رنه‌بوونی ئارامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ناتوانێ له به‌غدا ئۆفیس بکاته‌وه. به‌ر بروای من له ئێستادا له هه‌ولێر ئاسایش و ئارامی تا راده‌یه‌ک به‌رقه‌راره. له کوردوستان دوو حکومه‌ت هه‌یه. نا نا ئێستا حکومه‌تی یه‌کگرتوو هه‌یه. ئایا یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌کانا مامه‌ڵه ئه‌کات یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا؟ به‌ڵێ دوو حکومه‌تی ناوخۆیی هه‌یه؛ یه‌کێ له سوله‌یمانی و یه‌کێ له هه‌ولێر؛ به‌ڵام ئێستا رێککه‌وتون که حکومه‌تێ یه‌کگرتویان هه‌بێ له هه‌ولێر. که پی ی‌و که‌ی ئه‌ویتریان ناوی چیه (که‌ی دی پی) رێکه‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه ئیش بکه‌ن. ئایا یه‌کێتی ئه‌وروپا له گه‌ڵ حکومه‌تدا مامه‌ڵه ئه‌کات یان له حیزبی سیاسیا؟ به‌دڵنیاییه‌وه له گه‌ڵ حکومه‌تا. یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسیا مامه‌ڵه‌ناکات. (به‌ڵام حکومه‌ت زۆر لاوازه‌و به ته‌واوی له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه کۆنترۆڵکراوه). من زۆر به ئاشکرا دژ به‌وه‌م یه‌کێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی پارتێکی سیاسی بکات. ئه‌وه‌ی خوازراوه حکومه‌تێکی هه‌رێمی که نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت، تا یه‌کێتی ئه‌وروپا بتوانێ له‌گه‌ڵیا ئیشبکات. به بوونی ئۆفیسێک له هه‌ولێر یان سوله‌یمانی، که هیچ موشکیله‌م نیه یه‌کێتی ئه‌وروپا له کوێ ئۆفیس ئه‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ په‌یامێک بۆ به‌شه‌کانی تری عێراق بنێرین که یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاره‌زووی هه‌یه له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا. له‌بری ئه‌وه‌ی له دووره‌وه هه‌ر به قسه ده‌رباره‌ی ده‌ستوور و چۆنێتی حکومه‌ت قسه‌بکات. یه‌کێتی ئه‌وروپا پێویستی به‌وه‌یه زیاتر چالاکانه به‌شداربێت. به‌بروای من پێویسته له شوێنێکی وه‌ک هه‌له‌بجه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ینه‌وه. ئێمه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌مانکرد له خه‌ڵکی شاره‌که‌دا دواین ئه‌وانه‌ی که زۆریان تا ئێستاش قوربانین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که روویدا له‌وێ. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی، تا ئێستا دار‌و ده‌رمانی پێویستی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دابین نه‌کردوه. کردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌ک له هه‌ڵه‌بجه که یارمه‌تی خه‌ڵك بدات بۆ چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی که تا ئێستاش به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن کارێکی هه‌نوکه‌ییه. به‌رای من ئه‌مه شایانی لێخۆشبوو‌ن نیه. ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له ووڵاتانی به‌ردی بناغه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌و چه‌که کیمیاویه‌ی له‌وێ به‌کارهات ده‌ستکردی کارگه ئه‌ڵمانیه‌کان بوو، که‌چی ئه‌ڵمانیا.... تاوانبارکردنی ووڵاتێ کێشه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵکه چاره‌سه‌رناکات. ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه ده‌یانه‌وێ، ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێیان ووتم؛ ئێمه پاره‌ی ئێوه‌مان ناوێ، نامانه‌وێ ئه‌ڵمانیا یان ئه‌مریکا تاوانبارکه‌ین. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ێ دانپیانان به‌وه‌ی به‌سه‌رمان هات و له لایه‌کی تره‌وه شاره‌زایان و داروده‌رمان؛ که له ئه‌وروپاوه بێت و ئه‌وروپا پاره‌ی بدات و له‌وێ عیاده‌یه‌کی تۆکمه بکه‌نه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وانه‌ی که هێشتا ده‌ناڵێنن. ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێ، یارمه‌تی عه‌مه‌لی. ئه‌وان ئاره‌زویان له سیاسه‌تی مه‌سه‌له‌که نیه. وه ئێمه به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه له دابینکردن ئه‌و یارمه‌تیانه. ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه روویدا نیشانه‌ی درنده‌یی رژێمی سه‌دام بوو، هه‌روه‌ها ئاگادارم هه‌ندێک له‌و چه‌که کیمیاویانه له‌وێ به‌کارهات له ئه‌ڵمانیاوه هات. له‌به‌رئه‌وه کۆنترۆڵێکی زیاترمان ده‌مه‌وێ له دژی ئه‌وچه‌کانه که ده‌بنه هۆی تراژیدیای وه‌ها. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێ ئه‌بێ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌وه ئاگاداربکه‌ینه‌وه که یه‌کێتی ئه‌وروپا بایه‌خ به ژیان و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کانیان ئه‌دات. ئایا بۆ نموونه یه‌کێتی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌یا هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه خه‌سته‌خانه‌یه بکاته‌وه؟ حه‌زئه‌که‌م ئه‌وه رووبدات. من و ئه‌ندرو بریش نامه‌یه‌کمان بۆ خاتوو فرێرۆ سازنه‌ر نوسی، که سه‌رۆکی کۆمیته‌ی یارمه‌تیه ده‌ره‌کیه‌کانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانا کۆبێته‌وه تا باسی ئه‌وه بکه‌ین چۆن یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ست به پرۆژه‌یه‌ک بکات له هه‌ڵه‌بجه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسێک یان له هه‌ولێر یان له سوله‌یمانی بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌توانین له به‌غدا ئۆفیس بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر بشتوانین له به‌غدا ئۆفیس بکه‌ینه‌وه، من هه‌ر حه‌زئه‌که‌م یه‌کێتی ئه‌وروپا له کوردوستان ئۆفیسی هه‌بێ. چونکه له قازانجی یه‌کێتی ئه‌وروپایه که خه‌ڵکانێکی هه‌بێ له ناوچه‌که‌دا که بتوانن کاری له‌گه‌ڵابکه‌ن. خه‌ڵکانێک که توندره‌و فه‌نده‌مینتال نین. کورد له بارودۆخه‌که تێئه‌گه‌ن و ئه‌زانن چۆن له روانگه‌یه‌کی پۆزه‌تیفه‌وه له گه‌ڵ عه‌ره‌بدا هاریکاریبکه‌ن؛ بێ گوێدان ئه‌وه‌ی سونی بن یان شیعه. ئایا یه‌کێتی ئه‌وروپا پێێخۆشه عێراق به گشتی وه‌ک کوردوستانی لێبێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا پێوێسته دان به‌وه‌دا بنێت له روانگه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤه‌وه، له جاران زیاتر، که کورد رۆڵێکی گه‌وره‌و گرنگیان هه‌یه له به‌رقه‌رابوونی ئارامی و ئاسایش بۆ عێراق. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا کورد گه‌شتنه قۆناغێ که چیتر له به‌ر شه‌ری ناخۆ نه‌توانن له گه‌ڵ عێراقدا بژین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌بێ ده‌بێ له کاتی خۆ‌یا بریاری بۆ بده‌ین. به‌ڵام من له ئێستادا نارۆم بۆ ئه‌وه‌ی داوای کوردوستانێکی سه‌ربه‌خۆبکه‌م. له ئێستادا ئه‌وه په‌یامێکی هه‌ڵه‌یه. ئێمه دروشمان بونیادنانی حکومه‌تێکی دیموکراتی، فیدراڵی یه‌کگرتوه له عێراقدا. له بنه‌ره‌تا کوردوستان بنه‌ماکانی ئۆتۆنۆمی بوونی هه‌یه له عێراق. ئه‌گه‌ر شه‌ری ناوخۆ به‌رپابێت، له نێوان شیعه‌و سوننه‌ی عه‌ره‌بدا ده‌بێت، که ره‌نگه کورد به هیچ جۆرێ به‌شدار نه‌بێت تیایدا، ئایا له‌و کاته‌دا یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کورودوستاندا مامه‌ڵه‌ئه‌کات؟ حه‌زئه‌که‌م وه‌ها بیربکه‌وه‌وه. ئه‌وه‌ی وا له کورد ئه‌کات جێی بایه‌خ بن ئه‌وه‌یه ئه‌وان تاراده‌یه‌ک گه‌شتوونه‌ته ئارامی. له ناوچه‌که‌یانا به هێواشی خه‌ریکن ئابووری بونیادئه‌نێنه‌وه. به هێواشی خه‌ریکی بونیادنانی پێکهاته‌ی سیاسیه، (که بێ عه‌یب نیه، چونکه گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوه، ئۆپۆزسیون نیه؛ ئه‌وه‌ی هه‌یه حکومه‌تێ یه‌کگرتووه. ئه‌وه‌ی بۆ دیموکراسیه‌کی ته‌ندروست پێویسته، حکومه‌تێ تۆکمه و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیونێ به‌هێزه). به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه تێئه‌گه‌م بۆچی له حکومه‌تدا ئۆپۆزسیونیان ناوێ، چونکه کورد بۆ ماوه‌یه له گه‌ڵ یه‌کتردا شه‌ریان بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یانه‌وێ شه‌ره بۆ کوردوستان، بۆیه نایه‌نه‌وێ له حکومه‌ته‌که‌یانا ئۆپۆزسیون هه‌بێ. به گشتی ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌رێوه ئه‌چێ زۆر پۆزه‌تیڤه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه وه‌هایکردوه که ئێمه ده‌رباره‌ی کوردوستان هیچ نابیستین. کوردوستانێ که ده‌یه‌وێ ببێته جێگایی سه‌رمایه و کۆمپانیاکان. له کوردوستان بزوتنه‌وه‌یه‌کی په‌رش و بڵاو هه‌یه بۆ وه‌دی هێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نێ؛ ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه ئه‌وان نابنه جێی بایه‌خ. بۆ نموونه ئێوه رۆشتنه ئه‌وێ له گه‌ڵ نوێنه‌ری حیزبه گه‌وره‌کانا کۆبوونه‌وه. ئێمه ژماره‌یه وه‌زیرمان بینی، له هه‌مانکاتا هه‌ندێ خه‌ڵکی سه‌ر به رێکخراوه ناحکومیه‌کانمان بینی؛ که له بارودۆخه‌که نارازی بوون. به‌ڵام ده‌بێ کوردوستان بخه‌یته ئه‌و سیاقه‌وه، تۆ له من باشتر ئه‌زانی کوردوستان له‌کوێوه هاتووه. له مێژوودا چه‌ندێک رێکه‌وتنی سیاسی هه‌بووه، هه‌رده‌م کورد زه‌ره‌رمه‌ندبووه، تا ئه‌م دواییانه. به‌ته‌واوی دواین شه‌ر که له پڕ ده‌رفه‌تێکی ره‌خساند بۆ ئۆتۆنۆمی له سیسته‌مێکی فیدراڵی ناوچه‌ییدا. هه‌روه‌ها بونیادنانی سه‌روه‌ت. ئه‌مه ناوچه‌یه‌که که سنوری له گه‌ڵ تورکیا‌و ئێران و سوریا هه‌یه، که به‌راستی له دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدایه. (کورده‌کان حه‌زئه‌که‌ن وا ناوی خۆیان بنێن که دوای ئیسرائیل هه‌ره دیموکراتیترین سیسته‌می ناوچه‌که‌ن) به‌ڵێ، به‌ڵێ. له به‌ر ئه‌مه‌یه موسوڵمانی توندره‌و هه‌یه کوردوستان به ئیسرائیلی دووه‌م ناوئه‌بات. چونکه ئه‌ترسن حکومه‌تێ لیبرال و کراوه، که له روانگه‌ی ئایده‌لۆژیای ئاینیه‌وه به‌رێوه ناروات. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که زۆر گرنگه، وه یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ له گه‌ڵیا کاربکات. ئایا هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه پته‌و له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا نابێته هۆی بێزاری حکومه‌تی تورکیا؟ پێویسته نه‌بێ، نه‌بێته مایه‌ی بێزاری. تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئێمه بانگه‌شه‌ی کوردوستانێ سه‌ربه‌خۆ ناکه‌ین، مافمان هه‌یه که له نزیکه‌وه له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا ئیشبکه‌ین. که له راستیا ته‌نها به‌شی ئارامی عێراقه. تورک ده‌بێ ته‌حه‌مولی ئه‌مه بکه‌ن. ئێمه ئه‌توانین به تورکیا بڵێین، ته‌ماشا، تۆ به‌هیوای رۆژێک ببیته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر ببی، ئه‌وا کوردوستان به سنووری یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌یه. ئه‌وا به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه که په‌یوه‌ندی ببه‌ستین له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمیدا له‌وێ. ئه‌مه سیاسه‌تێکی روون و واقیعیه. هه‌روه‌ها کێشه‌ی کورد له تورکیا خۆی حکومه‌تی تورکیا ده‌بێ گۆرانکاری زۆری تیابکات. هه‌رچه‌نده من ئه‌مه‌ش ئه‌ڵێم به‌ڵام من به هیچ جۆرێ سۆزم بۆ په‌که‌که نیه، که به کاری تیرۆریستی هه‌ڵئه‌ستێ. له شاری وان له گه‌ڵ هه‌ندێ له نوێنه‌رانی په‌که‌که‌دا کۆبومه‌وه؛ پێم ووتن، سۆزێکی زۆرم بۆ کێشه‌ی کورد هه‌یه، به‌ڵام ناتوانم پاڵپشتی هیچ که‌سێ بکه‌م که توندوتیژی به‌کارئه‌هێنێ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی. تا زووتر کورد ده‌ست له توندوتیژی هه‌ڵگرێ یه‌کێتی ئه‌وروپا زووتر پاڵپشتیان لێئه‌کات. (ئه‌گه‌ر په‌که‌که...،.) ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ کوردی له عێراقدا قسه‌بکه‌یت، ئه‌وان به‌ته‌واوی خۆیان له په‌که‌که به‌دوور ئه‌گرن. چونکه ئه‌زانن ئه‌گه‌ر له په‌که‌که نزیک ببنه‌وه ئه‌وا ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانی و له ده‌ستدانی بروا. ئه‌بێ بزانین که ئه‌مرۆ دونیا بێزاره له تیرۆریزم. ئه‌گه‌ر تۆ پلانت هه‌بێ بۆمب له وان یان ئه‌سته‌نبوول بچێنیت، ئه‌وا تۆ تیرۆریستی، وه که‌س ناتوانێ پاڵپشتت بکات. په‌که‌که ده‌بێ له‌وه تێبگات. ئه‌وان وا باشتره مه‌سه‌له‌که‌یان له یه‌کێتی ئه‌وروپا له رێی گفتوگۆوه بخه‌نه پێش چاو، نه‌ک خه‌ڵک بته‌قێننه‌وه. ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان به‌لای منه‌وه جێی خوشحاڵیه. چونکه ئه‌وان زۆر واقیعین. ئه‌وان به راشکاوانه پێیان ووتین حه‌زئه‌که‌ین ووڵاتی خۆمانمان هه‌بێت. به‌ڵام ئێمه واقیعین، وه خۆشحاڵین له نێو ده‌ستووری نوێی عێراقدا ئیش بکه‌ین. که ئۆتۆنۆمیه‌کی گرنگمان ئه‌داتێ، که ده‌بینه خاوه‌ن ناوچه‌ی خۆمان له سیسته‌مێکی فیدراڵیا. هه‌رچه‌نده ئێمه (حکومه‌تی هه‌رێم) ده‌بێ له گه‌ڵ به‌غدادا له سه‌ر بودجه دانوستان بکه‌ین به‌ڵام تاراده‌یه‌کی زۆر ئێمه سه‌ربه‌خۆین. وه ووتیان ئه‌وه زۆرترین داواخوازیه له ئێستادا ئێمه ئه‌توانین داوایکه‌ین. ئه‌گه‌ر له ده‌پانزه ساڵی داهاتودا شته‌کان گۆرا، ئه‌و کاته ئێمه‌ش چاوبه مه‌سه‌له‌کانا ئه‌خشێنینه‌وه. به‌لای منه‌وه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پالپشتی کورد ئه‌کات، وه من حه‌زئه‌که‌م وه داوام وایه که پاڵپشتی له‌مه زیاتر بکه‌ن. ئایا رێی تێئه‌چێ یه‌کێتی ئه‌وروپا بکه‌وێته نێوان په‌که‌که‌و حکومه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان بکه‌ن؟ برواناکه‌م به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ. به‌ڵام تورکیا ئه‌زانێ پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا کێشه‌ی کورد ده‌بێ چاره‌سه‌ربێت. تورکیا ناتوانێ ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرابێت. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی قوبرس‌دا ده‌بێ چاره‌سه‌بکرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسان نیه، له کاتێکا 40% تورکیا کوردن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌که‌ن. (ئه‌وان وازیان له خواستی سه‌ربه‌خۆیی هێنا). به‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ژیانێکی مرۆڤانه‌یه. قوتابخانه بۆ مناڵه‌کانیان، هه‌بوونی کار، ئاشتی. ئه‌گه‌ر تورکیا ببێ به ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وا ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌سه‌له‌یه‌که رێگه‌ی پێنادرێ. من پاڵپشتی به ئه‌ندام بوونی تورکیا ئه‌که‌م. له هه‌مانکاتا تا زیاتر ده‌باره‌ی کورد فێرئه‌بم، زیاتر حه‌زئه‌کم ده‌رباره‌یان بزانم. له سه‌ره‌تاوه بۆ خه‌ڵکێکی ئه‌وه‌نده زۆر که خاوه‌نێ هیچ ده‌وڵه‌تێ نین. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ته. (گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت). ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نه‌ته‌وه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بکه‌یت؛ فارس، عه‌رب، تورک، جوو، کورد وه‌ک ئه‌وان له‌وێن به‌ڵام ده‌وڵه‌تیان نیه. به‌ڵام له‌وه ئه‌چێ ئه‌لته‌رناتیڤێکی واقیعی ببینینه‌وه له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رێکی ته‌واو (پێرفێکت) که سه‌ربه‌خۆییه. ئه‌ویش هه‌بوونی حکومه‌تێ فیدراڵ له عێراقدا که ئارام خۆشگوزه‌ران بێت. ره‌نگه له داهاتوودا هه‌مان شت له تورکیاش رووبدات. له‌کۆتاییدا ئه‌رکی یه‌کێتی ئه‌وروپایه یارمه‌تی کورد بدات. ئه‌وه‌ی ناعادیله ئه‌وه‌یه که کورد به پێی پێویست نه‌بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنج، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه‌که‌یانا ئاژاوه نیه. له به‌رئه‌وه خه‌ڵك وه‌ک کێشه ته‌ماشا نایکات. به‌رای من ئه‌مه ده‌بێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه پاڵپشتی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ین. با ئه‌مریکاییه‌کان له ناوه‌راست و باشور له شه‌رابن، یه‌کێتی ئه‌وروپا له کوردوستان بونیادبنێت. له هه‌مانکاتدا کێشه‌ی سه‌خت هه‌یه بۆ نموونه کێشه‌ی که‌رکوک. ئایا ئه‌وه چۆن چاره‌سه‌ربکرێت. به هیوام یه‌کێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌رێکی ئاشتی بۆ مه‌سه‌له‌که بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ره‌شکراوه‌ته‌وه قسه‌ی منن (سه‌ردار)
|
|
02/09/2015 |