ئاهێک بۆ بینین)
 

شیروان،،که رکوکی
kirkuk_1972@hotmail.com

 

من تۆ له ڕنگی تابلۆکانی ئاسمان ئه بینم.
من به س تۆ له سینه ی شیعره کانی نالی ئه بینم.
به س وێنه ی تۆ له مۆزه خانه ی خه یاڵه ئه بینم.
له کزه بای شه ماڵی ئێوارانی بناری قه ندیل ئه تبینم.
له هه نێسک و گریان و پاڕانه وه ی دایکێکی کورد دا ئه تبینم.
له ڕێژنه بارانه ی رۆحم و په نچه ره ی چاوانم ئه تبینم .

،،،،،،،،گه ر تۆ نه بینمه وه،،،،،،،،،

گه ر تۆ نه بینمه وه
دونیا نابینمه وه.
گه رچاوی تۆ نه بینمه وه
ڕۆناکی نابینمه وه.
گه ر تۆم له گه ڵ نه بیت
هاوڕێ نابینمه وه.
گه ر بۆنی تۆ نه که م
گۆڵ نابینمه وه.

،،،،،،،کاتێک که تۆم بینی؛؛؛؛؛؛؛؛؛،
له ناو ده نگ وئاوازه کانی دیلان و که مه ندی ئه تبینم.
له نووکی پێنووسم و خه می داڕشتنی هۆنراوه یک ئه تبینم.
له کۆچی هه ناسه ی دواجاری خۆمه ئه تبینم.
کاتێک که ئه تبینم چاوم له دڵم جییا ئه کاته وه.
که له گه ڵ هه نگاوه کانی تۆ هه نگاو ئه نێم
ئه وڕێگایه به ڕێگای به هشت ئه بینم.

گه ر چاوه م زینده چاڵیش که ن
له مه مله که تی ڕۆحما ئه تبینم.


 

 

           

 

02/09/2015