كێ له پشت سووتاندنی مۆنمێنتی هه ڵه بجه وه یه ؟

باوكی هه نسك  ت/ح

 

به بینین و بیستنی ئه و ڕێپێوانه ی 16 / 3 ی ئه مساڵ له هه ڵه بجه زۆرێك تووشی شۆك بوون .

چونكه به كارێكی چاوه ڕوان نه كراو ده زانرا. به ڵام ئێمه ئه گه ر بێت و به وردی له خووڕه وشت وده سه ڵاتی ئه م 15 ساڵه ی ئه م دوو زلهێزه ی كوردستان بڕوانین ،ده گه ینه ئه و ئه نجامه ی كه له  ماوه ی ئه م چه ند ساڵه ی ڕابردوودا ،خه ڵكی كوردستان به دووباره بوونه وه ی چه نده ها جاره ی تووشی بێكاری و برسێتی كراوه و ،ڕۆژ به ڕۆژ ڕه وشی ژیانی ئه م خه ڵكه ڕوو له ناكامی بووه .

له سه رێكی كه یشه وه خودی به رپرسان و ده سه ڵات داران ، ڕۆژ به ڕۆژ ئیمكاناتی ئابوریان و خۆش ژیانیان تا دێت ڕوو له سه ره .

ئه م دوو دیارده زۆر له یه ك جیاوازه ،وا ده خوازێت كه ئاستی ناڕه زایه تییه كانی به ش خوراوان  ڕووله زیاد بوون بكات.

ئه گه ر تا دوێنێ خه ڵكی كورد ،به ده ست ڕژێمی فاشستی به عسه وه ده چه وسایه وه و ماڵ وێران ده كرا،به شێوازی ئه نفال كردن و جینوساید . وا ئه مڕۆ به ده ستی خودی ئه م دوو زلهێزه ی كورد ،جارێكی كه به شێوازێكی دیكه توشی جینوسایدو كاول كردن ده بێته وه .

ئه گه ر میلله تی كورد بتوانێت بگات به ئاستی هۆشیارییه كی پێویست ،بۆ ئێستای و داهاتوی ئه وه ده بێت له وه بگات كه خودی ڕابردوی ئه م دووهێزه ، به رده وام له ململانێیه كی زۆر ناڕه وادا بوون ، بۆ ئه وه ی یه كیان بتوانێت به سه ر ئه وی دیدا زاڵ ببێت و ده سه ڵاتی خۆی یه ك لایه نه بسه پێنێت .بۆ ئه م مه به سته ش چه ند بۆیان كرابێت درێغیان نه كردووه و ده ستی وڵاتانی چوارده وریان گرتووه و په لكێشیان كردوون بۆ نێو ئه م ململانێیه . دیاره خودی ستراتیج و ئامانجی وڵاتانی چوار ده وریش هه میشه له و پێناسه دا خۆی نیشان داوه كه ده ڵێت :[په رتكه و زاڵبه] .

له تێك شكانی كاتی هه ریه ك له م دوولایه نه ش زۆر به خێرایی تاوانیان خستۆته ئه ستۆی لایه نی به رامبه رو به خائین و میلله ت فرۆش بانگهێشتان بۆ كردووه .

به ڵام سه رچاوه ی گرفته كه هه ر ئه وه نی یه، به لكو خودی ئه م هێزانه ده بێت به به رپرسیاری یه كه م بزانرێت له به رانبه ر ڕۆژ به ڕۆژی خراپ بوونی ژیانی كۆمه ڵگه دا ؟دیاره زۆربه ی دانیشتوانی هه ڵه بجه ، له ڕووی به هره مه ند بوونی ژیانێكی ئاساییه وه بێ به شن و،ساڵ به ساڵ له یادی ئه م كاره ساته له بیرنه كراوه دا ، جۆره ها په یمان و گفتیان پێ ده درێت كه ژیانیان وا خۆش و باش ده كرێت .

 به كرده وه ی نه كردنی ئه م به ڵێنانه ش ، خه ڵكی تووشی گومان و بێ باوه ڕ بوون ده كه نوو به چاوی خۆشیان ده بینن  كه چۆن سه روه ت و سامان و یارمه تیه ك كه بۆ قوربانیانی ئه نفال و هه ڵه بجه دێت ، چۆن له لایه ن به رپرسانه وه قۆرخ ده كرێت و ، كۆشك و ته لاره كانی خۆیانیان ،پێده ڕازێنرێته وه .

له م نێوه نده دا ، كه ئه م ده سه ڵاته ، به رپرسیارێتی خۆی به لاوه ده نێت له بوونی ئه م ناڕه زایه تیانه وچه ند لایه نێكی كه تاوانبار ده كات ، به وه ی كه ده ستی گێره شێوێنی و نابه رپرسیارێتی ده نوێنن ،بۆتێك چوونی باری ئاسایشی كوردستان .

له ڕاستیدا ئه وه ته نها هێزو ده سه ڵاتی ده سه ڵات به ده سته ، كه به رپرسیاره له به ڕێوه بردنی ژیانی كۆمه ڵگه كه ی و خۆشی و ناخۆشیه كانی .

ئه وه ش كه ئه مڕۆ له هه ڵه بجه ڕوویدا ، ده رئه نجامی خودی ئه و نابه را به رێتییه یه كه ئه مڕۆ ده گوزه رێت له كوردستان ،و وڵاتێكیان دابه ش كردووه به سه ر دوو ئیماره تداو هه ریه كه و لای خۆیه وه خه ریكی كوشتنی گیانی ئازادی و حورمه تی ئه م میلله ته ن .

ته نانه ت پێیا‌ن ڕه وا نیه كه بۆ ڕۆژێكیش ئه م میلله ته به سه ربه رزی و خۆشی بژی ، ئه گه ر بێت و له گه ڵ بیركردنه وه و تێڕوانینه كانی ئه واند نه بێت .

ئه وان  بۆ ده سه ڵات و سه روه ت و سامان كۆكردنه وه هاتوونه ته مه یدان ، نه ك بۆ به دیهێنانی به خته وه ری و ئاسووده یی میلله ت .

چونكه ڕابردووی مێژوویان وا نیشانی داوه و ،خودی شه ڕه یه ك له دوای یه كه كانیان به شێكی گه واهی ده ری ئه م تێگه یشتنانه ن . كه هه ر ساته و نه وه ستاونه ته وه له به دوژمن كردنی نێوه ندی خودی تاكه كانی كۆمه ڵ و به تایبه تیش له نێوان چین و توێژی هه ژاراندا .

گریان و شیوه نه كانیان بۆ كاره ساتی هه ڵه بجه و ئه نفال كراوه كان ، هه مووی له درۆیه كی ناشیرین به ولاوه هیچی كه نیه و ، ئه گه ر به پێچه وانه وه بوایه ، ده بوا زۆر دڵنیا بوونایه له وه ی كه ئه م ڕووداوه ی لێ نه ده كه وته وه و      [عومه ری خاوه ر و هاوده نگه كانی ]  بۆ جاری دووه م نه ده سووتێنران .

وه ك ئه وه ی خودی ئه م گیان به خت كردوانه ئه وه نده تاوان باربن ، كه ده بێت به دوو جار بسووتێنرێن؟

به ڕاست بینینی ئه و دیمه نه زۆر كاریگه رو ناشایسته بوو . هه روه ك ئه وه ی په لاماری ئه منه سوره كه ده درێت ،ئاوه ها ده هاته پێش چاو.

دیاره بینینی ئه م دیمه نه و ئه و هه ڵچوونه پڕ له قین و تۆڵه سێنه ره وه یه ،ئه وه نیشان ده دات ،كه خودی ئه م هێزه ، خۆیشی له مۆنمێنتی هه ره ئازیزان و دڵسۆزانی خۆیشی ناپارێزێ و له ڕه گ و ڕیشه ده ری ده كێشێت .

ئه م دیمه نه بۆ خۆی كارێكی زۆر شێت گیرانه و دوور له شارستانی بوو ، به سووتاندنی ئه م هێمایه ،كه ڕه مزێك بوو بۆ نیشاندانی به جینۆساید كردنی میلله تێك ، له لایه ن ڕژێمێكی هار و دڕنده ی حكومه تی به عسه وه و ته واوی ئه و هێزو ده سه ڵاته په نهانانه ی كه له پشت ئه م جینۆسایده وه بوون ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

به ڵام پرسیار ئه وه یه : بۆ ئه م كاره كرا؟

ئایا ئێوه ی به رپرس هۆكارو به رهه م هێنه ری ئه م ڕووداوه نین ؟

ده بێت باش له م زه نگی ئاگادار كردنه وه یه تێبگه ن و هه رچی زووه ، ده ست به كار بن بۆ دانه وه ی وه ڵام و داخوازی یه ڕه واكانی جه ماوه ر و له به رده م ئه م هێزه واقعی یه دا بێنه وه ڵام؟

ئه گه ر هه رچ هێزێكی ئیسلامی و كۆنه پارێزیش له پشت ئه م كارانه وه بن ، بۆ سوتاندنی ئه م مۆنمێنته ،ئه وه هه ر ئێوه ی ده سه ڵات دار، به ر پرسیارن ، چونكه ئه وه خودی ستراتیجه ناڕه واكه ی ئێوه یه له به رانبه ر كۆمه ڵگه دا ،كه ده یان هێزو گروپی كۆنه په رستی زیندوو كردۆته وه و له هه ڕه شه ی كوشتنی هه رچ ده نگێكی ئازاد و سكولاریزم دان كه دێنه مه یدان  له كۆمه ڵگه دا .

 

 

16/03/2006

هۆڵه ندا

 

           

 

02/09/2015