جه نگه ناڕه واكانیان تاكه ی !

 باوكی هانسك  ت/ح

 جه نگ له مێژووی مرۆڤایه تیدا ئه و دیارده ترسناك و كوشنده یه بووه ، كه به درێژای ته مه نی خۆی،تێكۆشاوه بۆسڕینه وه ی به هامرۆڤایه تیه كان و زاڵ كردنی ئایدیایه ك كه تێیدا سروشتی جوانی مرۆڤی له نێوبردووه .

مرۆڤ خۆی كه به رهه می ده ستی كاره و له ڕێگای ده سته كانییه وه توانی فێری ئه وه ببێت كه چۆن پێداویستی یه سه ره تاییه كانی خۆی جێبه جێ بكات و،ته نها له م ڕێگایه شه وه بوو كه توانی خۆی له ئاژه ڵ جیابكاته وه .

ده رئه نجامی  ئه وه ی  كه په نای برد بۆ ده سته كانی و به كاریهێنان ،توانای ئه وه ی زیاد كرد كه ئاستی بیركردنه وه و هوشیاری خۆیشی له گه ڵدا بباته پێشه وه ، و بكه وێته ململانێیه كه وه له گه ڵ سروشتدا، تادواجار وای لێهات به سه ر سروشتدا زاڵ بێت و توانای ئه وه ی به ده ست هێنا كه سروشت له گه ڵ پێداویستیه كانی خۆیدا بگونجێنێت، به جیاوازیه كی گه وره له ته واوی زینده وه رو ئاژه ڵانی كه ،كه توانای به كارهێنانی ده ستی خۆیان وبیركردنه وه یان نه بوو، ته سلیم به سروشت بوون و خۆیان له گه لی گونجاند .

هه رله سه ره تای ده ست پێكردنی قۆناغی كۆیلایه تییه وه ، مرۆڤایه تی به گشتی پێی ناوه ته نێو دنیای جه نگ و به كارهێنانی هێز ، بۆمانه وه ی هه رچی زیاتری ده سه ڵات داران و ته سلیم كردنی زیاتری ژێرده سته كانیان .

به گواستنه وه ی یه ك له دوای یه كی قۆناغه كانی ژیانی مرۆڤایه تی و ،به ره وپێشچونی هه رچی زیاتری ئاستی هوشیاری و بردنه سه ری توانییه كانی مرۆڤ بۆ دۆزینه وه ی زیاتری پێداویستیه كانیان و قازانجی ده ست ڕه نجی زیاتر ، خودی چه وسێنه رو چه وساوه ، له شه ڕێكی به رده وامدابوون .

مل نه دانی هێزی ده سه ڵات دار بۆ ژێرده سته كانی ،ده سه ڵاتی چه وسێنه ر پێویستی هه میشه ی به جۆره ها ڕێگاهه بووه ، كه زیاتر بتوانێت بیر بكاته وه و ڕێگاو به ربه ستی زیاتر دروست بكات بۆ ژێرده سته كانی تا بتوانێت عومری نه گریسی خۆی درێژه پێبدات .

دیاره بۆ دۆزینه وه ی ئایدیاو داهێنانی هه لومه رجێك كه خاڵی چه ق به ستنی ئه م ڕێڕه وه ی ژیانی نابه رابه رایه تی درێژه پێبدات، ته نها به هێشتنه وه ی چینی ژێرده ست دێت و هێشتنه وه ی ئه م چینه یه له بارودۆخێكی نه له بارودواكه وتویدا ، له ڕوی ئابووری و ڕۆشنبیری و كۆمه ڵایه تی و......هتد

مرۆڤ بۆخۆی هه ر له سه ره تای دروستبوونیه وه ،شكستێكی سه ره تایی خۆی كه له به رانبه ر سروشتدا به ده ستی كه وت،نه توانینی ته واوی تێگه یشتنه سه ره تاییه كانی خۆی بوو، بۆدروست بوونی گه ردون و، ملكه چ بوونی خۆی نێشاندا له به رانبه ریدا و دروست كه رێكی بۆ ده ستنیشان كرد. خودی ئه م هێزه وای لێكرد، واته ترس .

كه په نابه رێت بۆ دروست كه رێك كه له سه رو خودی تواناییه كانی ئه می مرۆڤ و سه رجه م زینده وه ره كانیشه وه یه .ئالێره وه ترس و تۆقاندن بوو به به شێك له ژیانی ڕۆژانه ی مرۆڤ .

به گه ڕانه وه مان بۆ خودی بابه ته كه ،كه پێداگرتنه له سه ر شێوه جۆراو جۆره كانی دنیای جه نگه ناڕه واكان له مێژوی مرۆڤایه تیدا. كه سه رجه م خودی ئه م جه نگانه و پێداویستییه كانی چینی ده سه ڵات دار ،بۆ زیاتر بوونی ده سه ڵاتیان بره وی زیاتریان به جه نگه كانیان داوه و پانتایییه كی بێسنووریان به كار هێناوه بۆ سه ركه وتنه كانیان كه ئه ویش به قوربانی دانی ژێر ده سته كانیان بووه بۆ به رژه وه ندیه ناڕه واكانیان .

من لێره دا ده مه وێت ته نها له به شێكی بچوك و زۆركاریگه ری ، جۆرێك له م سیسته م و دنیای جه نگه ناڕه وایه بدوێم .ئه ویش دنیای سه رمایه و قازانجه پڕ له بێ ئابڕومه ندی یه كانێتی.

دیاره هیچ یه ك له قۆناغی كۆیلایه تی و قۆناغی ده ره به گایه تیش ، به شكڵێك نه یتوانیوه به هه ندی قۆناغی سه رمایه داری پێشكه وتووی به خۆوه ببینێت .به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا، كه ته واوی ئامرازه كانی به رهه م هێنان پێشكه وتنی سه رسوڕێنه ریان به خۆیانه وه دیوه له ته واوی جۆره كاندا . له به رانبه ردا ئاستی چه وسانه وه وتێك شكانی به هامرۆڤایه تیه كانیش سه د به رابه ر زیادی كردووه .

نیزامی سه رمایه داری ، بۆ مانه وه ی خۆی و قایم ڕاگرتنی ده سه ڵاته كه ی ،به مێژووی دوورو نزیكی ،پێویستیه كی به رده وامی هه بووه به ده ستگا داپڵۆسێنه ره كانی له چه شنی سوپاو پۆلیس و ده ستگای ڕاگه یاندن و دنیای مه زهه به كان .

به بوونی ئه م پایانه و دارشتنی ئایدۆلۆجیای زاڵی خۆی بۆ سه ر كۆمه ڵگا، ده رفه تێكی وای بۆ خۆی ڕه خساندووه ،

كه شه رعیه تێك بدات به ده سه ڵاته كه ی و خۆی به نوێنه رو په یامبه ری ڕاسته قینه ی كۆمه ڵگا نیشان بدات .

به ڵام ئه وه خودی ئه م سیسته مه دژی مرۆڤایه تیه یه  كه له ڕێگای ئه م ده ستگا داپڵۆسێنه رو چه وسێنه رانه وه یه كه سیاسه تی دژه به شه ری خۆی فه رز ده كات به‌سه ر ته واوی چین و توێژه كانی نێو كۆمه ڵگادا و خۆی وه ك دوا قۆناغ وسیسته می ژیانی به شه ر ده ستنیشان ده كات .

به پێویستی ده زانم لێره دا، ئاماژه به بارودۆخێك بكه م ئه مڕۆ عێراق پێیدا تێده په ڕێت و ئیشاره ت به ته نگه ژه یه ك بكه م كه ئه م وڵاته ی كردوه به جه نگه ڵستانێك . كه ڕۆژانه به ده یان و سه دان كه س ده بن به قوربانی ،درێژه پێده ری ئه م به ڕێوه به رانه ی دنیای چه وسانه وه و جه نگه ناڕه واكانیان .

وڵاتی عێراق به مێژووی خۆی ،پڕبووه له كێشمه كێش و ته واوی هێزو ده سه ڵاته كانی، له قۆناغه جۆراو جۆره كانی حوكم ڕانی ئه م وڵاته دا ، له هه وڵی ئه وه دا بوون كه كێشه تائیفی و مه زهه بی و خێڵه كیه كان زیندو بكه نه وه وبه رز ڕای بگرن .

بۆ خۆی عێراق وه ك به شێك له دنیای كۆنه په رستی ئیسلامی و وڵاتانی دیكه ی عه ره بی و جیهان، هه مان سیسته می دنیای نابه رابه ری درێژه پێداوه .لێره دا خاڵێك كه به ئامانج مه ندی ده بینینه وه له ڕێوڕه سمی ئه م ڕژێمه كۆنه په رستانه ی عێراقدا ، بریتی بووه له زیندوو كردنه وه ی خێڵ و مه زهه ب . كه مه زهه بی ئیسلامیش وه ك شوناسێك و كولتورێكی هه زاروچوارسه د ساڵه ی دنیای قه وم په رستی عه ره ب ،مانه وه ی ئه م مه زهه به له مه یدانی ژیاندا ته نها به قازانجی خودی ڕژێم بووه و بردنی ئاست و هوشیاری كۆمه ڵگه به م ئاقاره دا، مانه وه ودرێژه پێدانی ئه م ڕژێمه یه ك له دوای یه كانه ی ڕاگرتووه .

ئایدۆلۆژیای ئیسلام ،خۆی له گه ڵ دروست بوونیدا دژی ئاكاره به رزه كانی مرۆڤه و دیفاعێكی سه رسه ختانه ده كات له دنیای چه وساندنه وه و دواكه وتووی .ئه ویش به پێی ڕه هه ندێك كه مێژووی ئه م ئایدۆلۆژیایه ی پێیدا تێپه ڕیوه و ڕق و قینه كانی خۆی له به رانبه ر دنیای پێشكه وتن و شارستانی وئازادیدا ده ر بڕیوه .

بۆیه به رز ڕاگرتنی ئه م مه زهه به و فه رز كردنی به سه ر ته واوی كۆمه ڵگه داو پیرۆز ڕاگرتنی كراوه به ئه ركێكی گشتی .

هێزو ده سه ڵاته سیاسیه كانی ئه مڕۆی عێراق كه جڵه وی به ڕێوه بردنی ده سه ڵاتیان له ئه ستۆ گرتووه ،له جه نگێكی ناڕه وای به رده وام دان له به رانبه ر میلله تی عێراق وخودی خۆشیاندا له پێناو گرتنه ده ستی ده سه ڵاتی زیاتر وته واوی ئه م دانیشتوانی ئه م وڵاته یان دابه ش كردووه به سه ر تێفكرینه ژه نگاوییه مه زهه بی و قه ومی یه كانی خۆیانداو له زیندو كردنه وه ی ته واوی ئایدیاو هزرێكدان ، كه مرۆڤایه تی پێی شه رمه زار ده بێت .

ئه وه تا ڕۆژانه ده بینین به هۆی ئه م دابه شكردنه زۆردواكه وتوانه یه وه ،چ جۆره دڵ ڕه قی و ناڕه وایه تیه كیان له عه قڵ وویژدانی نێو ئه م كۆمه ڵگه یه دا دروست كردووه و ،ڕۆژ و سات نیه به چه نده ها ئینسان له ناو نه چێت و ،

زۆر بێشه رمانه له شاشه ی ته له فزێۆنه كانیانه وه نێشانمان ده ده ن .

ئه م هێزو ده سه ڵاته حیزبیانه ی ئه مڕۆ له ئێراق وكوردستاندا له مه یداندان ،بۆ خۆیان به شێكی سه ره كی نه هامه تیه كانی ئه مڕۆی ژیانی خه ڵكن .

ڕژێمی سه دام ، به شكسته یه ك له دوای یه كه كانی خۆیدا ، له جه نگه ناڕه واكه نیدا ،له به رانبه ر ئێرانی ئاخونده كان و داگیر كردنی كوێت دا.هۆكاری سه ره كی ئه م ڕۆژ ڕه شیه بوو .كه ئه مڕۆ عێراقی تێكه وتووه و ته واوی ئابوری ئه م وڵاته ی تووشی  شكست كردو كۆمه ڵگایه كی ئیفلیجی ته سلیم به سیاسه تی ئه مریكا و ناوچه كه و هێزه سیاسیه كانی ئه مڕۆی عێراق كرد.ئه مانه كۆمه ڵه جه لادێكی زۆر دڕنده و بێئابڕوون .

جه لادانێكی دروست كاری دنیات مه زهه بی و تائیفی و خێڵه كی كه ئه مڕۆدرێژه به سیاسه ته كانی خۆیان ده ده ن،

ته واوی سه روه ت و سامانیان له ژێر چنگی خۆیاندا كۆ كردۆته وه و له سه ر سكی برسی و ڕووت و ڕه جاڵی ئه م میلله ته بوون به ملیاردێر .ئه مه ئه وپه ڕی نه نگیه بۆ ته واوی ئه م ده سه ڵاتانه كه مێژوو ناتوانێت لێیان خۆش بوێت. هه ر ئایدۆلۆژیا كۆنه په رست و دژه ئینسانیه كانی ئه مان و سیسته می سه رمایه داری ئه مریكی و جیهانی ئه مڕۆیه،

كه عێراقی كردووه به مه یدانی جه نگی ناوخۆو ته واوی هێزه ئه قلیمی و نێوده وڵه تیه كانیش به شدارن له بنیات نانی ئه م ده ورانه پڕ له شه رمه زارییه .

ئه وه به رهه می بیر كردنه وه و داڕشتنی سیاسه تی ئه م حیزب و لایه نانه یه كه كۆمه ڵگایه كی كردووه به سواڵكه رو له ته واوی ڕووه جوان ومرۆڤایه تیه كه ی خۆی دای ماڵیوه و ڕویه كی جه لادانه ی پێ به خشیووه .

ئه وه كۆمه ڵگه نیه داوای شه ڕه ڕۆژانه یه كانی ده كات ، بۆ تیاچوونی خۆی . ئه وه ئایدیای دواكه وتووی مه زهه ب و خێڵ و تائیفه یه ، كه به دیاری له لایه ن ئه م حیزبانه وه بۆ كۆمه ڵگه یان هێناوه .

ئه گه ر بهاتباو له بری ئه م جه نگه ڵستانه ی ئه م حیزبانه دروستیان كردووه بۆ ئه م كۆمه ڵگایه ،بیركردنه وه و سیاسه تێكی ئازادی خوازانه و مرۆڤ دۆستانه ، له مه یداندا بوایه ،حه تمه ن ئا قاری كۆمه ڵگه ی عێراق به بارێكی تردا ده ڕۆشت و له كۆمه ڵگایه كی ئیفلیگج و نه خۆشه وه ، ده بوو به كۆمه ڵگایه كی ته ندروست و سه ركه وتوو .

 

ئه وه ئه وپه ڕی شه رمه زاریه بۆ ته واوی ئه م هێزه سیاسیانه ی ئه مڕۆی عێراق ، كاتێك ڕۆژانه هه واڵی كوشتن وتیرۆر كردنی مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق ده بیستین .ئه وه كۆتای دنیای مه ده نیه به ده ستی ئه م هێزه كۆنه په رستانه ی به درو سه دروسیستانی و جه عفه ری و هاوشێوه كانی له هێزه كوردیه كانی تاڵه بانی و به رزانی و

هه مه ڕه نگینه كانی تریان . ئه وه به رهه می ئایدۆلۆجیای خێڵ و مه زهه به كه ڕۆژانه گوێبیستی هه واڵی خۆسوتاندن وتیرۆر كردنی كچان و ژنان ده بین به ناوی قێزه ونترین فه هم كه فه همی پیاو سالاری شه ره ف و ناموس په رستی یه .ئه وه كوشتنی دنیای ئازادی و حورمه تی مرۆڤایه تیه كاتێك كه سه رتاشه كان تیرۆر ده كه ن و، پێیان ڕاده گه یه نن كه نابێت به شێوازی نوێ وخواستی تاكه كان قژیان بۆ جوان كرێت.

به ڕاستی ئه وه ی ئه مڕۆ له عێراق داده بینرێت، ڕه نگه له مێژووی مرۆڤایه تیدا كه م وێنه بێت. مه گه ر ته نها لای بن لادنه كان و مه لا موحه مه دی ئه فگانستان وئاخونده كانی ئێراندا ببینرێت .

ئه م ڕوداوه ڕۆژانه یانه ی عێراق ، زه نگێكه كه ئاگاداری هه موان ده كاته وه ،كه نابێت بیر له دنیایه كی باشتر بكرێته وه .ئه وه ی ئه م جه لادانه پێی له سه ر داده گرن بۆ به یان كردنی مافی ژیان و ئازادی ،ته نها درۆیه كی گه وره یه ؟

بۆ به ده ست هێنانی ژیانێكی شیاو به ڕه وای بوونی ئه م كۆمه ڵگه یه ، ته نها ڕاوه ستانه به دژی ته واوی  ئه م هێزه كۆنه په رست و دژی به شه ریانه .ڕاوه ستانه به دژی داخوازییه ناڕه واكانیان.

هاتنه مه یدانی هێزی جه ماوه ری له بن نه هاتووه بۆ سه ندنه وه ی مافه ڕه واكانی خۆیان . هاتنه مه یدانه له دژی ته واوی ئه و ئایدیای خێڵ و مه زهه ب و شه ڕه تائیفیانه یه كه ئه مڕۆ ئه م هێزانه بۆ په یداكردنی ده سه ڵاتی زیاترئه م ئامرازه قێزه ونانه یان به ده سته وه گرتووه .

ئه م هێزه كۆنه پرست و دژه ئینسانیانه ئه گه ر تا دوێنێی به رهه ڵستكاریان ، له به رانبه ر ڕژێمی به عسدا.ماندێللا ئاسا خۆیان نیشانی كۆمه ڵگه ده داو مژده ی ئازادی خۆازیان بۆ كۆمه ڵگه یه كی هیلاك و ماندوو ڕاده گه یاند ،ئه مه مه رامی سیاسیان بوو تا گه شتنیان به ده سه ڵات، به ڵام ئه مڕۆ له بری ئه و ئازادیه ،كه له پچه ی زنجیریان به گه ردنی ئازادیدا داوه و له بری تیا نه چوونی ڕه فتاری سه دامدا .ده یان سه دامی دڕنده یان دروست كردووه ؟؟؟؟؟؟

 

 

04/03/2006

هۆڵه ندا

 

 

           

 

02/09/2015