داهاتوی عێراق له به رده م ئاسۆیه كی نادیاردا!!!

 تایه ر حه سه ن  ب/هه نسك

به گه ڕانه وه یه كی كورت، به مێژوی ڕابردوی عێراق دا. ده بینین به رده وام ئه م وڵاته له شێوازی نا جێگیر بووندا خۆی به یان كردوه . ئه مه ش ده رئه نجامی ئه و فاكته ره ده ره كیانه بووه ، كه له عێراقدا به شوێن به رژه وه ندییه تایبه تیه  ئابوری و ڕامیاریه كانی خۆیانه وه بوون.

هه روه ها خودی حكومه ته یه ك له دوای یه كه كانی عێراقیش، به شێك بوون له ناجێگیر بوونی بارودۆخی ئه م وڵاته وبه رده وام له شێوازی سوڵته ی دیكتاتۆری و شۆفێنستی دا به دیار كه وتون . له دژی ئامانجه گشتیه كانی خه ڵكی عێراق و،دان نه نان به بوونی خواسته ڕه واكانی میلله تی كوردیشدا به شێك بووه له م ناجێگیر بوونیه .بوونی ئه م  پێشێلكاریه یه ك له دوای یه كانه ی مێژووی ئه م وڵاته ،له و جێگایه وه سه رچاوه ده گرێت،كه چه مكی دیموكراسی ویه كتر قبوڵ كردن و دان نان به به رژه وه ندیه گشتیه كاندا بوونی خۆی له ده ست داوه و،له به رامبه ردا ،چه مكه تێكشكێنه ره كان و دنیای دیكتاتۆره كان جێگای گرتۆته وه. ده رئه نجامه كه ی له وه باشتر نابێت كه لا ڕابردوو ئێستادا گوزه ر ده كات به ره و ئاسۆیه كی نادیار!!!!!!!!!!!

 ئه گه ر له وفاكته ره ده ره كیانه شه وه بمانه وێت  ئه نجام گیریه ك  به ده ست بهێنین .بۆ هۆكاری نه بونی سه قامگیری له ناوخۆی وڵاتی عێراقدا.ده بێت چاوێك به و كێشه نێونه ته وه یانه دا بگێڕین ،كه له ده ره وه ی عێراقدان وئه مڕۆ بوون به به شێك له م نه بوونی سه قامگیریه له عێراقدا.

تاپێش یانزه ی سێپتێمبه ری  دووهه زارویه ك شێوه سیسته مێك كه له جیهان و ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاستدا،

به ڕێوه ده چوو، خۆی له و شێوه دابه شبوونه دا ده بینیه وه كه ، هێزو توانایه كانی دوو قوتبی نێوده وڵه تی پێناسه كانی خۆیان بۆ جیهان ده كرد.

مه به ستم یه كێتی سۆڤیه تی كۆن و هاوپه یمانه كانێتی له گه ڵ قوتبی ڕۆژئاوایی كه ئه مریكاو هاو په یمانه كانێ یه تی له جیهاندا .تا ئه و قۆناغه شێوازی ژیان گوزه راندن له نێوان ئه م دوو هێزه دا به مل ملانێی ،

جه نگی سارد خۆی به یان ده كردوو ، جه نگه عه مه لی و واقعیه كان به شێوه ی به رچاو دیار نه بوون.

هه ر به لانوچونی شوره ووی و سه ركه وتنی سه ركه وتنی باڵی ئیمپریالیزمی جیهانی، به سه ركردایه تی

خودی ئه مریكا.دیسان پێناسه و هاوكێشه نێونه ته وه ییه كان ، بۆخۆیان له به ر یه ك هه ڵوه شانه وه و،

به تێڕوانینێكی نوێ و گرێبه ستێكی نوێوه ده ركه وتنه وه ، بۆ داڕشتنه وه ی سه ر له نوێی جیهان و،

به پلانێكی نوێوه هاتنه ده ر بۆ وه گه ڕخستنی دنیای سه رمایه وقازانج په رستیه كانیانه وه .

هه ڵبه ت ، لێره دا ده بێت ئاماژه به ئه و تیئۆریه بكه ین كه سیسته می ئه مریكی با نگهێشتی بۆ ده كرد،

له دوای ڕوخانی بلۆكی شووره وی.،ئه ویش تیئۆره ی دیموكراسیزم بوو بۆ جیهان . به ڵام هه روه ك ،

سه رجه م به شریه ت بینی له ده یه ی نه وه ده كانی سه ده ی ڕابردوو،به غه یری تێكشكاندن و هێنانی

مه ینه تی زیاتربۆ به شی ژێر ده سته ی ئه م ڕژێمه سه رمایه داریانه ، هیچی كه ی به خۆیه وه نه بینی.

 

پاش ئه وه ی كه خودی پێناسه ی دیموكراسیزم كه وته ژێر پرسیاره وه و.خێروخۆشیه كانی زۆر كه متر

بوون له به دبه ختییه كانی،خودی ئه م سیسته مه ئیمپریالیزمیه به بێ وه ڵام مایه وه له به رانبه ر ئه م

پێناسه دیموكراسی یه دا .

 

هه ر له پاش یازده ی سێپتێمبه ری دووهه زارویه كه وه، ئه م پێناسه یه بۆ خۆی ماهیه تی خۆی له ده ست

ده داتووپێناسه یه كی نوێ سه رده ردێنێ.

ئه وێش پێناسه ی دژه تیرۆریزمه ؟

به پێی ئه م پێناسه نوێیه ی ڕژێمی ئه مریكی، جیهان دابه ش ده كرێت به دوو به شه وه:

یان له گه ڵمدایت ، یان له دژم دایت!!!!!!!!!

به ڕاستی به له قاڵب دانی ته واوی تێفكرینه كانی ئینسان بۆ ژیان وئازادی یه ڕه هاكانی. خۆی به موقه سه ر

ده بینێته وه له به رانبه ر ئاوه ها وه ڵامێكدا ؟كه قوفڵ كردنی ژیان بێت بۆ گه ڕان به دوای وه ڵامی سێیه مدا.

ئه مه خۆی له خۆیدا ژیانی به شه ر ده خاته نێو پێناسه یه كی بێهوده ییه وه.وه ك ئه وه ی ئه مڕۆ له عێراقدا

خۆی نومایش ده كات.

عێراق به گشتی ئه مڕۆ بووه به مه یدانێك ،بۆ خۆ یه ك لاكردنه وه ی ئه م دووته وه ره دژی ئینسانیه،كه

ئه ویش ته وه ری برژه وه ندیه قازانج په رستیه كانی ئه مریكایه له ناوچه كه و عێراقدا. له به رانبه ر ئه م

ڕاوه ستاویه ی ئه مریكادا ، ته وه ری ئیسلامی سیاسی خۆی دێنێته ده ره وه به هه موو شێوه دژی به شه

ریه كانیه وه .

دیاره له م نێوه نده دا زه ره رمه ندی سه ره كی زۆرینه ی خه ڵكی به ش مه ینه تی عێراقه . كه ئه مڕۆ به بێ ویستوو ئاره زوی خۆیان دابه ش كراون بۆ سه ر تائیفیه مه زهه بیه كان .كه له به رده وامی ئه م سیاسه ته نوێیه دا،به غه یری تێك شكانی ئێراده ی گشتی ئه م جه ماوه ره ملوێنیه هیچی دی له خۆ ناگرێت.

ئه م دیارده نوێیه ش خاڵی به هێزی خۆی له و په نجه ره یه وه ده بینێته وه ، كه باڵی ئازادی خوازی و

هێزی سكولاریزم ، به ده ره جه یه ك له م وڵاته و جیهاندا لاوازه .

ده رئه نجامه كه ی هه روا ده خوازێت،كه بۆ ده وره یه كی درێژ ئه م هێزه دژی به شه ریانه ،بتوانن

سیاسه ته كانی خۆیان له مه یداندا ڕابگه یه نن و ،ژیانێش ڕۆژ به ڕۆژ به ره و وێرانه یه كی زیاتر

ڕه وانه بكه ن؟

 

به ڵام پرسیار لێره دایه :

بوونی ئه م هێزه كۆنه په رستانه ودژی به شه ریانه تاكه ی ده توانن درێژه به عومری خۆیان بده ن ؟

دیاره وه ڵام دانه وه به م پرسیاره ، له ئه ستۆی هێزه رادیكاڵ و عه لمانی و مه ده نیه كاندایه.كه

وه ستانه وه یانه له به رانبه ر ئه م پێشێلكاریه به رده وامه ی كه هێزه قه ومی و ئیسلامیه كان به ڕێوه ی

ده به ن.

كێشمه كێشی ئه مریكا له عێراق ودیاری كردنی ستراتیجیه تی خۆی بۆ ناوچه كه ، كه هێشتا خاڵی سه ركه وتنی به دیار نیه و، ململانێی له به رانبه ر ئێران وسوریاو حه ماسی فه له ستینی و حیزبووڵای لوبناندا.

ڕۆژ به ڕۆژ ئه م بۆشاییه ی عێراق خۆی له تاریكی یه كی زۆر زیاتر ده بینێته وه و، ئامانجی ئیستقرار

بوون بۆ ژیانی خه ڵكی عێراق مه به ست نیه ؟

به ڵكو بره و دان به سیاسه تی نه زمی نوێ و قازانج په رستی زیاترو ، له به ر یه ك هه ڵوه شاندنه وه ی

ئه م وڵاتانه ی چوار ده وری عێراق كه ئاماژه مان پێكرد مه به ستی سه ره كی یه .

 

ئه مڕۆ هێزی قاعیده كه له سوونه مه زهه بدا خۆی پێناسه ده كات ، له به رانبه ر شیعه مه زهه بدا،كه له

شه ڕێكی به رده وامدان ، له سه ر هێز فه رز كردنی خۆیان بۆ سه ر ئاینده ی ئه م وڵاته ، خۆی له خۆیدا

ئه مه سیاسه تێكه ،كه شه ڕه سه ره كیه چینایه تیه كه ی شاردۆته وه و خودی چینی كرێكارو زه حمه تكێشی ، په ل كێش كردووه بۆ ژێر پێناسه ی : تۆ سوونه ی یان شیعه ی .

 

ئه م ئایدۆلۆژیایه، ئه مڕۆ زۆر به شێوه یه كی ترسناك دێته ده ره وه و ، ئه گه رو نه گه رێك ،كه ئه مڕۆ له زاری سیاسه ت مه داران و میدیاكانه وه دێته ده ر بۆ  بوون یا نه بوونی شه ڕی ناوخۆ له عێراقدا ، ئه مه پرسیارێكی قێزه ونه ؟

 

هه ر له دوای ڕوخانی ڕژێمی فاشست ودیكتاتۆری به عسه وه ، شه ڕی ناوخۆ به رده وام بوونی خۆی هه بووه و . هه ر ڕۆژه به ده یان و سه دان له خڵكی زه حمه تكێش و بێ ئاسایشی ئه م ناوچه یه ی په لكێش كردووه به ره و مه رگ و زه مانه تێك كه بۆ ژیان شیاو بێت به دی ناكرێت، له م وڵاتی به زۆر دروستكراوه دا. هاتنه مه یدانی ئاخونده و مه رجه عیه ته كان له بری دنیای سكولاریزم ،ئه مه بۆ خۆی نیشانه ی سه ره كی ،به ره و مه رگی ژیانه له عێراقدا به گشتی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

تایه ر حه سه ن  ب/هه نسك

27/02/2006

هۆله ندا

 

           

 

02/09/2015