پیرۆزبایی له که‌ ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فزیۆنی تیشک TISHK TV

 

به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌کاربوونی په‌خشی ئه‌زموونی که‌ناڵی ته‌له‌فزيۆنی تیشکه‌وهTISHK-TV ‌ ، جوانترین‌ و گه‌رمترین  پیرۆزباییمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو گه‌لی کوردستان ،  به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی  کوردستان هه‌موو کارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی  ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌که‌ین، به‌ و‌ هیوایه‌ی که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ببێته ده‌روازه‌یه‌ک که‌ مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ ڕۆژهه‌ڵات بگه‌یه‌نێته‌ جیهان و په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ لا‌ بدات که‌ له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ دژ به‌ گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام  ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئومێد ده‌که‌ین که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ببێته‌  هۆی پته‌وکردنی گیانی برایه‌تی و هاوکاری و لێک نزیک بوونه‌وه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان و یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل، چ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و چ له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان ڕێکبخات .‌ ئومێد ده‌که‌ین که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ببێت به‌ پردی په‌یوه‌ندی  نێوان کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ هه‌نده‌ران له‌ لایه‌ک،  هه‌روه‌ها ده‌نگی گه‌لی کورد بگه‌یه‌نێته‌ گه‌لانی دیکه‌ی جیهان و دامو ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ له‌ لایه‌کیتره‌وه‌

 ئاواته‌خوازین که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ئازایانه‌و به‌ بوێری و سنگێکی فراونه‌وه‌ پێشوای له‌ ڕه‌خنه‌ و بیروڕای سه‌ربه‌ست و ئازادو  ده‌نگی  جیاواز بکات  که‌ له‌ خزمه‌تی دۆزی  ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان دا بێت و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات.

له‌ دڵه‌وه‌ هیواو ئاواتی سه‌که‌وتنتان بۆ ده‌خوازم  له‌و ئه‌ر‌که‌ پیرۆزه‌ نیشتمانی یه‌ی که‌ وه‌ ئه‌ستۆی خۆتان گرتووه‌، من ده‌زانم که‌ کارێکی وه‌ها،  هێنده‌ هاسان نیه‌، لێ دڵنیاشم که‌ دڵسۆزی و له‌ خۆبوردی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ ‌کۆڵنه‌ده‌ره‌  که‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ی قوربانی بووه و ئاما‌ده‌یه‌‌،‌ هه‌ر وه‌ک له‌ مه‌یدانی خه‌بات دا سه‌رکه‌وتوو بوون و دلێرانه‌ بوونی گه‌له‌که‌یان پاراستوه‌، ئاوه‌هاش له‌م مه‌یدانه‌شدا و هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ و به‌ سه‌رکه‌وتویی ده‌گه‌نه‌ ئامانج.

 

04.03.2006

عه‌لی قازی/ کو‌ڕی ڕه‌ش

 

 

 

 

 

           

 

02/09/2015