کچی سپی به‌فر ئومێد موحه‌مه‌د پڕت کردووم له موحیبه‌ت لێواولێوت کردووم له‌خۆت به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه خۆم وه‌ک فان کوخ دێته پێش چاو به‌رله‌وه‌ی گوێچکه‌ی خۆی ببڕێت به‌ر له‌و ئێواره سپیه‌ی خۆشه‌وسته‌که‌ی چێی بێڵێ به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه که هه‌رگیز نای گۆڕم له سه‌فیرێک ده‌چم له‌نێو باڕه‌شدابزربێ و له نێو باڕه‌شدا باڵوێزخانه‌یه‌ک دانێ بۆ ئه‌وین هه‌ر له‌وێ بمرێت و گه‌ڵاکان ته‌رمه‌که‌ی داپۆشن ئه‌زانم موحیبه‌ت ڕۆچۆته گیانمه‌وه ڕێناده‌م جوانه ڕۆژه‌کانی تۆ پکه‌مه تاپۆی خۆم ڕۆژه ڕه‌شه کانی خۆم به حورمه‌ته‌وه ده‌نێژم به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه لاجانه‌کانم سپی ده‌که‌م سه‌رتاپای سه‌رم ده‌که‌مه په‌موو له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژبوونه‌وه‌یکدا تابلۆیه‌کی نوێ جه‌ند به‌یتێکی تازه نیشانی ئه‌و مه‌له مه‌لورانه ده‌ده‌م که بێره‌دا ڕاده‌بوورن ئومێد موحه‌مه‌د
|
|
02/09/2015 |