کرۆتۆفسکی و شانۆی هه‌ژار |
ئومێد حسێن (جێرزی کرۆتۆفسکی) به ڕاهیب و مامۆستایه‌کی بلیمه‌ت و ده‌رهێنه‌رێکی مه‌زنی شانۆی هاوچه‌رخ داده‌نرێت له پێناوی به‌دیهێنانی شانۆیه‌کی تایبه‌تمه‌ندا له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گری لاو (لودفیل فلازن) تاقیگه‌ی شانۆیی(المختبر المسرحی) کردۆته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌زمونێکی تازه ، ئه‌م ئه‌زمونه‌ش به ته‌نها تایبه‌ت نیه‌به کاری شانۆیی یه‌وه به‌ڵکو بینه‌ر له‌م لابواره‌دا به شێکی گرنگ و پڕ به‌های کاره شانۆییه‌کانه له پێناوی گه‌یشتن به جه‌وهه‌ری شانۆ ، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م لابۆره‌ش هه‌وڵدانێکی جدی و سه‌ر که‌شانه بووه‌که کاره شانۆیی یه‌کان وه‌ک پڕۆسیسێکی ئه‌فڕێنه‌ر دوور بخاته‌وه له هه‌موو جۆره شێوازێکی نوێ و ،به کار هێنانی ته‌کنه‌لۆژیاو ، سینه‌ماو ، هونه‌ری شێوه‌کاری ، هه‌موو جۆره شێوه‌و شیوازه‌کانی ترکه ئه‌مڕۆ ده‌رهێنه‌ره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له کارێکی شانۆیدا کۆیان بکه‌نه‌وه. ئه‌م شێوازه‌ش زیاتر به شانۆی سه‌راپاگیر ناو ده‌برێت (المسرح الشامل) به‌ڵکو توخمی سه‌ره‌کی و خاڵی سه‌ره‌تای خوڵقاندنی ئه‌م شانۆیه بریتی له جوڵانه‌وه و ، ڕه‌نگ و ئیمائه و ، په‌نتۆمایم ،ئاماژه و ...هتد که له سیسته‌مێکی ئه‌بستمۆلۆژی زانستی و له ڕوانگه‌ی ئه‌کته‌ره‌وه به‌رجه‌سته ده‌کرێت ،له پێناوی سه‌رسام کردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی_ خورپه_ واته (صدمه) به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆ ، ئه‌مه‌ش له ڕێگای خوڵقاندنی جۆره سرووتێکه‌وه دێته دی نزیک له سرووته سه‌ره‌تاییه کۆنه‌کان بزاوتنی ئه‌کته‌ره‌کانیش لێکۆلینه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه‌ی ئه‌فسوون و داستانی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه کۆنه‌کانه ، به مه‌ش به‌شداریه‌کی هه‌ره‌وه‌زی له نێوان هۆڵ و شانۆکه‌دا دروست ده‌بێت،هه‌ر له‌م ده‌روازه‌یه‌شه‌وه شانۆکه‌ی به شانۆی (هه‌ژار ) ناوزه‌ند کردووه .ئه‌م شانۆیه هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ بینه‌راندا بخوڵقێنی و شێوازی شانۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ئامێزی شێوازه سه‌ره‌تاییه‌کانی نمایش. (کرۆتۆفسکی ) بۆ به‌رجه‌سته‌کردن و به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ژوورێکی بچوکی له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ک ئامه‌ده کردووه ، ته‌نها (13) ڕیزه و ژماره‌ی کورسیه‌کانیشی (34تا 40) کورسیه(کرۆتۆفسکی) ئامۆژگاری هونه‌ری شانۆی له (پۆڵۆنیا) و دووای ئه‌وه له (یابان) و (ڕووسیا) خوێندووه وزۆر به ووردی و ئاگاییه‌وه ئامۆژگاری و تیوره شانۆییه‌که‌ی (ستانسڵافیسکی) شیکردۆته‌وه و گه‌لێك سوودی له ئه‌زموون و تیوره‌کانی (مایه‌ر هۆڵد) و (برێخت) و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیش (ئه‌نتوان ئارتۆ) کردووه ئه‌مه جگه‌له وه‌ی داب و نه‌ریتی (یوگا)ی (هندی)و سرووته- (بوزا)ویه‌کانی کردۆته به شێکی گه‌وره‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌کته‌ره‌کانی- تاقیگه‌که‌ی-. (کرۆتۆفسکی) له ده‌روازه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی باڵا‌و پیرۆزه‌وه ده‌ڕوانێته شانۆ چونکه شانۆ گۆڕه‌پانی ووروژاندنی پرسیاره‌کانی مرۆڤه له‌گه‌ڵ ڕاستی ئه‌و ڕاستییه‌ی که ڕه‌نگه له ساتی پێگه‌یشتن و ده‌رک پێکردنیدا له که‌ناره‌کانی مردن نزیکمان کاته‌وه ، هه‌وڵدانێکی پیرۆزی داماڵینی هه‌موو جۆره ده‌مامکه‌کانی ژیانه‌و تا سه‌ر ئێسقان دژ به فره به‌رهه‌می بێ بایه‌خ و کارکردنی بێ هوشیاریه ، ئه‌م بڕوای وایه شانۆ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌ڵستی خۆی و بینه‌ر بێته‌وه ، ئه‌وه‌ش به لاوه نانی ڕێگا ناته‌باکانی خه‌یاڵ و هه‌ست و تێڕوانینه ، ئه‌م به‌رهه‌ڵستیه شی زیاتر به ئازاره چونکه له هه‌ناسه‌و جه‌سته‌و جیهانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شانۆیه په‌روه‌رده‌کردنی (ادراک)ه (کرۆتۆفسکی ) له‌م باره‌یه‌وه گووتویه‌تی ( هیچ جوڵه‌و ئاماژه‌یه‌ک به بێ ادراک نابێت گووتم ادراک نه‌ک تێگه‌یشتن چونکه تێگه‌یشتن ده‌چێته چوارچێوه‌ی بیر و هۆشه‌وه) له کاتی نمایشی شانۆییه‌کاندازۆر شت ده‌بینین تێ‌یان ناگه‌ین به‌ڵام هه‌ستی پێ ده‌که‌ین و ئاگادارین به‌رامبه‌ریان ، به واتایه‌کی تر ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌م ده‌یزانم .. به‌ڵام ناتوانم ده‌ست نیشانی بکه‌م ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به فیکره‌وه نیه (کرۆتۆفسکی ) بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی جیهانی ئه‌م شانۆ هه‌ژاره هه‌وڵیداوه داستان و ئه‌فسانه گه‌ردونیه کۆنه‌کانی جیهان به‌ر جه‌سته بکات ، به‌ڵام به‌رجه‌سته کردنیان وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئیستاتیکی له چوار چێوه‌ی نما یشه‌که‌دا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.به‌لام له‌م جیهانه‌دا گرفت و ڕووداوی وه‌ها هه‌ن مۆرکی هاو چه‌رخییان پێوه‌یه‌و به توانای ده‌رهێنه‌ر و له ڕوانگه‌ی ئه‌کته‌ره‌وه ده‌بێته سرووتێکی ئه‌فسوونی و ڕووداوه‌کان به شێوه‌ی _ دژایه‌تی _ له‌گه‌ڵ ژیاندا ده‌خرێنه ڕوو ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش و له ڕێگای سرووت و ستایشه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه سرووتی شانۆیی نوێ و باڵا ده‌خوڵقێنێ بێگومان نواندنی ئه‌و ستایشه شانۆییانه ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕووه ئاینیه‌که‌ی نیه به‌ڵکو به‌رجه‌سته کردنێکی هۆشمه‌ندانه‌و به‌رزی شێوه و جیهانه سرووتیه‌که‌یه ، کرۆتۆفسکی له مه‌ودای ئه‌م ستایشه سرووتیه ئاینیه‌وه ئاوێته‌ی هه‌ست و سۆز یاخود سیمبوڵێکی گشتی هه‌ره‌وه‌زی بینه‌ران ده‌کات و له (لاواعی گه‌لی) دا جێگیر ده‌بێت ئه‌و سرووته‌ش ده‌ڕبڕینێکی ڕاست گۆییانه‌ی ئه‌و لاوه‌عی هه‌ره‌وه‌زییه، چونکه جوڵه‌ی ئه‌کته‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌و نمایشانه‌وه ده‌بێته دیمه‌نی هه‌ره‌وه‌زی و ئاوێته‌ی سرووته‌کان ده‌بێت به مه‌ش بینه‌ران له یه‌که‌ییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستیدا کۆده‌کاته‌وه ، بێگومان توخمی سه‌ره‌کی ئه‌و شانۆ (هه‌ژار)ه له پرۆسیسی نمایش وپێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی تری نمایشدا ته‌نها و ته‌نها ( ئه‌کته‌ره) ئه‌کته‌ریش لای کرۆتۆفیسکی سێ چه‌شنه. یه‌که‌م : ئه‌کته‌ری سه‌ره‌تایی وه‌ک له شانۆی ته‌قلیدی و ئه‌کادیمیدا به‌ر چاو ده‌که‌ون دووه‌م :ئه‌کته‌ری دروستکه‌ر ئه‌م جۆره‌یان بریتی یه له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که نوێنه‌رو دروستکاری کار تێکه‌ره ده‌نگی و فیزیکی یه‌کانه. سێیه‌م : ئه‌کته‌ری سرووتئامێز ئه‌م جۆره‌شیان ئه‌و ئه‌کته‌رانه ده‌گرێته‌وه که توانای دروستکردن و ئاشکراکردنی هه‌موو شێوه‌و خه‌یاڵات و هێماو جیهانبینی و ستایش و ئاماژه‌کانیان هه‌یه که له ( العقل الباطن ) ی کۆمه‌ڵگاوه وه‌رده‌گیرێ ، بێگومان ئه‌کته‌ری جۆری سێیه‌م ( ئه‌کته‌ری سرووت ئامێز ) خاڵی جه‌وهه‌ری و گرنگی پێدانی کرۆتۆفسکی به ئه‌کته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕوا پته‌وه‌ی خۆی که بڕوای وایه شانۆ ده‌توانێ به بێ ئارایشت و جل و به‌رگ و وورگی پڕله لۆکه‌و لووتی دروستکراو شوێنی نواندنی تایبه‌تمه‌ند و ڕووناکی و هۆکاره ده‌نگیه‌کان ...هتد بژین. به‌ڵام مه‌حاڵه‌و هه‌رگیز ناکرێ به بێ به‌یه‌ک گه‌یشتنی زیندوی نێوان ئه‌کته‌ر و بینه‌ران بژین له ده‌روازه‌ی ئه‌م هۆکاره‌وه شانۆی به‌رز به مانای شانۆیه‌کی نمونه‌یی پیرۆز له توانی ئه‌کته‌ردایه ، ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ی به سانای له جۆرێکه‌وه ده‌گؤڕێت بۆ جۆرێکی دی له کارئه‌کته‌رێکه‌وه بۆ کار ئه‌کته‌رێکی تر و له وێنه‌یه‌که‌وه بۆ وێنه‌یه‌کی تر ئه‌م ئه‌رکه مه‌زنه‌ش ته‌نها له جه‌سته‌و ماسولکه‌کانی ئه‌کته‌ره‌وه ده‌خوڵقێن و که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و جه‌سته‌سحرئامێزه‌ن که ( کرۆتۆفسکی ) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ( ئه‌گه‌ر هاتوو پارچه به‌فرێکمان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگرت ،پێویسته هه‌موو له شمان کاردانه‌وه‌یه‌کی دیاریی هه‌بێت بۆ ئه‌م جوڵه‌یه له لایه‌ك و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ ( ساردی )پارچه به‌فره‌که نه‌ک ته‌نها په‌نجه‌کانمان یا ده‌ستمان به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو له‌شمان هه‌ست به ساردی ئه‌و پارچه به‌فره بچوکه بکات ) کرۆتۆفسکی له ڕوانگه‌ی ئه‌و مه‌شقه یۆگا ئامێزه‌وه له لابۆڕه‌یه‌کدا ڕۆحیه‌تی (طقسی )یه به‌خشیوه به هونه‌ری نواندن نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو له ڕێگای ئه‌و جیهانه ڕۆحیه ڕه‌هاییه‌ی ئه‌کته‌ره‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی مه‌زنی لای بینه‌ران خوڵقاندووه بینه‌رانی کردۆته ده‌روێشێکی ڕۆحی ئه‌و په‌رستگایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گرنگییه‌کی بێ هاوتای به‌خشیوه‌ته ڕاڤه‌و لێکۆلینه‌وه و پشکنینی شانۆی خۆرهه‌ڵات به مه‌به‌ستی ڕۆچوونه ناو لایه‌نه( صۆفی ) یه‌کانیه‌وه ، بۆیه کاری ئه‌کته‌ر له شانۆی ( هه‌ژار )دا له گه‌ڕانێکی به‌رده‌وامی ناوه‌وه‌ی خودی ئه‌کته‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌م گه‌شته مه‌زنه‌ش ته‌نها له پێناوی ده‌ره‌وه‌دا نیه ئه‌م پرۆسیسه‌ش وا له ئه‌کته‌ر ده‌کات به‌سه‌ر ته‌نهایی خۆیدا زاڵ بێت و سه‌ر له‌نوێ خۆی بدۆزێته‌وه ، وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێ‌کرد ئامانجی مه‌شقه‌کانیان ڕه‌هاکردنی ڕۆحه‌و به‌رجه‌سته کردنێکی پیرۆزی جیهانێکی نمونه‌ی و ڕه‌هایه ،شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته له‌م شانۆ سرووت ئامێزه‌دا ده‌ق و په‌یوه‌ست بوون به بیروڕاکانی نوسه‌ره‌وه ده‌که‌ونه به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری و جیهانبینی ده‌رهێنه‌ر و ده‌بێته‌توخمێک له توخمه‌کانی نمایشی شانۆیی ، کاری ده‌رهێنان له‌م قوتابخانه‌یه‌دا پرۆسیسی ئاشکراکردن و دۆزینه‌وه‌ی ئاماژه شاراوه‌کانه ، ئه‌م پرۆسیسه‌ش ڕۆژانی پرۆڤه و مه‌شق و کارکردن ده‌یانگه‌ێنێته ئه‌نجام ، چونکه مه‌حاڵه‌له‌م شانۆیی دا پێش وه‌خت نه‌خشه‌ی جوڵه‌و دیکۆر و بزاوتن بکێشرێت و بخرێنه سه‌ر شانۆ به پێچه‌وانه‌وه داهێنان له‌م شانۆیه‌دا ئه‌فڕێنه‌ری ئه‌و چرکانه‌ی مه‌شق و حاڵه‌تێکی ڕه‌های پیرۆزن ، له‌به‌ر ئه‌وه ( کرۆتۆفسکی ) به هه‌ڵه‌دا نه‌چووه که گووتویه‌تی ( بۆم ده‌رکه‌وت که به‌رهه‌م هێنانی پرۆژه‌یه‌کی شانۆیی به‌ره‌و هۆشمه‌ندیم ده‌بات ، نه‌ک ئه‌نجامی هۆشمه‌ندییه‌کی گه‌وره بێت ) که‌واته ده‌رهێنان له‌م لابۆڕه ئه‌زموونگه‌رییه‌دا گه‌شتێكی مه‌زنه به جیهانی ڕوون و شاراوه‌دا.
|
|
02/09/2015 |