ماڵی دڵه‌کانی ئاسمان |
ئومێد موحه‌مه‌د به و ده‌سته نه‌رمانه‌ی که سپین وه‌ک به‌فر گۆڵی ماڵئاوایدا له به‌رۆکی چاکه‌ته شه‌رابیه‌که‌م سپاردمی به شه‌قامه‌کانی بێزاری ئه‌و شه‌قامانه‌ی بۆنی بێکه‌سیان لێدێ پڕن له کوڕان و کچانی تاقانه تاقانه له خه‌می غوربه‌ت له خه‌ونی کاڵی عه‌شق سپاردمی به‌و شه‌قامانه‌ی ئه‌ڤین تییایاندا هه‌ڵده‌له‌رزێ ئیتر ئه‌م مه‌مله‌که‌ته بچوکه ده‌بێته گه‌وره‌ترین نێهێنی ئه‌سپی سپی ( دیانه )* به زه‌حمه‌ت تییادا غار ده‌دات دڵه‌کانی به‌ر باران بێخواستی خۆیان کۆچ ده‌که‌ن له کوژانه‌وه‌ی ئه‌م رووناکییه به دواوه نه من ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌زاری پاکیزه‌ترین خه‌ون و نه ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئامێزی سه‌ر چاوه سه‌ره‌تایترین گوناه به عه‌شق خه‌سترین ڕێژه‌ی ئه‌فیوونه بۆ سڕ کردنی جه‌سته شه‌قامه‌کانی بێزاری پڕن له فرمێسکی کوڕان و کچانی تاقانه تژین له هه‌ڵوه‌رینی ئاخ ته‌زیوترن له‌و دڵانه‌ی که بێ گوناه هه‌ڵیانواسین له چاوه‌ڕوانی ناشتنێکی چامه‌یه‌کا منێک له ته‌ریقه‌تی عه‌وداڵیمه‌وه ناتوانم باده‌مه‌وه سه‌ر ته‌ریقه‌تی سفر له سوتانێکه‌وه که قه‌ده‌ر پێی داوم ناکرێ بڕوانمه جه‌ده‌لی سه‌ره‌تا شه‌قامه‌کانی بێزاری لێوان لێوان به‌و خۆزگانه‌ی به‌ر شه‌واره‌ی شه‌و ده‌که‌ون تا ئه‌زه‌ل ته‌ماسی فڕینیانم تێک ده‌چێ ده‌بنه پۆله هه‌ری یه‌قین نه ده‌بارێن نه به‌ری ئاسمان به‌ر ده‌ده‌ن
* دیانه ... خوای ڕاو شکار له سه‌رده‌می خواکانی ئه‌غریقیه‌کاندا.Diana
|
|
02/09/2015 |