هه‌نگاوه‌کانی پیربون ئومێد موحه‌مه‌د تۆفانێک سه‌ری مناڵیمی سپی کرد و هه‌رزه‌یمی سپارد به کۆمه‌ڵێک ساڵی خه‌رابات مناڵبووم چاوه‌کانم شووشه‌ی و هه‌سته‌کانم کریستاڵی.. تۆفانێک له‌حه‌زی پشتی ڕه‌حمه‌تی ( باوک ) مه‌وه ده‌رپه‌ڕی له‌مه‌زرای پرله میهری ( دایک ) مدا گیرسایه‌وه .. له‌گه‌ڵ سه‌دای مه‌لا کوێره‌کانی مه‌مله‌که‌تدا من به خشرامه هه‌زاره‌ها هه‌زار پرسیار.. تۆفانێک هه‌ڵی کرد جه‌سته‌ی قاش قاشی نیشتمانمی گڕته‌وه.. وه‌ک سێوێکی سور له دامێنی داریکی که‌ڵه‌گه‌ته‌وه که‌وتمه سه‌ر بازنه‌ی زه‌مینێکی پڕ گوناه زه‌مینێکی مزر به‌تاوان هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنم دا بۆ که‌شتییه‌که‌ی ( نوح) ده‌گه‌ڕام کوژه‌که‌یان نایه سه‌ر ناو چاوانم سوره‌تی یاسین یان به‌برۆکما هه‌ڵواسی نه‌ینۆکیان لێ حه‌رام کردم بۆ تانها جارێکیش نه‌یان هێشت له‌گه‌ڵ ده‌نکه شاتوویه‌ک ئاشت ببمه‌وه پیرێتی زه‌مه‌نی مناڵیم مه‌یه‌ره‌وه من به ته‌هاره‌تی پیریمه‌وه جوابی پرسیاره‌کان ئه‌ده‌مه‌وه به هزری مناڵیم شرۆڤه‌ی پرسیاره‌کان به نوکی( عاسا )که‌ی پیریم ، ده‌نوسمه‌وه له‌سپی بونه‌وه‌ی جه‌سته‌ما ئه‌یان سپێرم به نوور ئه‌ی شۆخترین ئاورنگی کۆتایی دڵنیام پیرێتیم جوانتر ده‌بێت له مناڵیم وه‌ک پاساریه‌کی په‌ڕ و باڵ سپی له‌سه‌ر دار تووی خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌نیشم قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی مناڵیم به‌ووشک بونه‌وه‌م ئه‌ده‌مه‌وه له‌سه‌ر دارتووی باوه‌ڕ لاره لاره دێم و زه‌مینێک پڕ ده‌که‌م له ڕووناکی کۆشی مناڵان شار پڕ ده‌که‌م له شاتوو دڵی ئه‌و کیژۆڵه سپییه پڕ ده‌که‌م له گوڵی وه‌فا به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ ئه‌سپه‌که‌م بگلێنێ ڕۆحم به ووشکی ده‌به‌خشمه‌وه به ته‌ڕی تۆفان سپێده‌یه‌ک جه‌سته‌م شاتووی لێ ده‌وه‌رێ شاتوو جه‌سته‌می لێ ده‌وه‌رێ.. تۆفانێک بۆ پاک بونه‌وه هه‌ڵده‌کا تۆفانێک چه‌و لمی ئێره‌یم ڕاده‌ماڵێ ماسیه‌کانی ناخم ئاسوده سه‌ما ده‌که‌ن گۆرانێکانی ده‌ریا ده‌ڵێنه‌وه گۆرانییه‌کانی ده‌ریا بۆ سه‌وز بونی ته‌راویلکه‌کان و سپی بوونه‌وه‌ی ڕۆحه‌کانی شه‌ڕ سه‌ر له‌نوێ ته‌نوره‌کان پڕ ده‌که‌مه‌وه له نانی گه‌رم سینه‌م سواغ ده‌ده‌م به ژیان هه‌نگه‌کان بۆ سه‌ر خوانی شیرینی بانگ ده‌که‌مه‌وه له‌گه‌ڵ( ئاو ) ژوانێک ده‌به‌ستم له گه‌ڵ ئاگرا په‌یمان نامه‌یه‌ک مۆرده‌که‌م بۆ ڕێز گرتن له ڕیشی چه‌رمووی نیشتیمان زین له مه‌م و شه‌م له وه‌لی و مه‌حبوبه له شیعری نالی و سه‌لما له ته‌سه‌وفی مه‌لای جزیری و نیشتیمان له خۆشه ویستی ماره ده‌که‌م.! ئومێد موحه‌مه‌د |
|
02/09/2015 |