لێوه کانی من و دڵۆپه بارانه کانی تۆ ئومێد موحه‌مه‌د به‌دوای ناسک ترین عه‌شقاگه‌ڕام جوان ترین په‌یڤم لێ وون بوو پشتم کرده خۆشه‌ویسترین نیشتیمان به‌زۆر بازگه‌داتێ په‌ڕیم سه‌گی زۆر دوورگه‌پێم وه‌ڕی له‌گۆماوی زۆرم دا‌و نه‌خنکام زاکیره‌م بۆنی غولقیه‌تی قه‌ره‌جێکی لێ دێ که‌نیوه‌ی دنیا گه‌ڕابێوو نیوه‌که‌ی تری هه‌ڵ گرتبێت بۆ قیامه‌ت بۆنی ئه‌وله‌ته‌سێوه‌ی لێ دێ که‌تۆ نیوه‌که‌ی تریت دامرکان له‌به‌ینی سه‌ره‌تاو کۆتادا وون نه‌بی له‌پرچی دارگوڵێک ده‌مه‌وێت ئه‌وپه‌یڤه بنوسم له‌زه‌ینی گوومانتادروست بوو له‌کلکی تاوسێک ده‌مه‌وێت ئه‌ونه‌خشه‌بپێکم که‌به‌رائه‌ت له‌خۆیه‌وه‌ی ده‌ئاڵێنێ. نه‌توانیت تێم بگه‌ی نه‌توانیم بتناسم هه‌نارێکم له‌ده‌سته‌کانماتووندگوشی دڵێکت له ده‌سته‌کانتا بزرکرد منێک به‌به‌رگی غه‌ریبیمه‌وه سه‌دپه‌نجه‌ره‌ی عه‌شقم واڵاکرد تۆیه‌ک له‌هه‌زاران دڵۆپ باران نه‌توانی دڵۆپێ بارانم پێ به‌خشی
|
|
02/09/2015 |