دین گه‌وره‌ترین قاتڵ و هۆکاری نه‌سڵ کوژیی
بابه‌تی سایتی گوڵشه‌ن دواکه‌وتویی کولتوری و ته‌عه‌سوب و ئیمان به نه‌ریته کۆنه‌کان میکروبێکه که به کوشتنی په‌یره‌وان و په‌ره‌پێده‌رانی عیلم و زانست له لاێه‌ک و له لاێه‌کیتره‌وه به به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی خۆی بۆ ته‌بلیغ و خه‌ره‌فاندنی زۆرینه‌ی خه‌ڵک تێده‌کۆشێ. پێویست به باس کردن نییه و ئه‌مرۆ ئێدیعاکانی کتێبه دینیه‌کان و خودا و پێغه‌مبه‌ران و ره‌ساله‌کانی مه‌لاکان له به‌رده‌ست داێه و رێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی زانست و دین بۆ ته‌واوی که‌سانێک که خوازیاری تێگه‌یشتن له راستیه‌کانن له هه‌مو جێگاێيکی دنیا ئاواڵه‌ێه، بێجگه له‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئێران که یاساکانی شه‌رع یاسای ووڵات و حکومه‌ته‌که‌ێانه. له‌م ووڵاتانه‌دا خه‌ڵک به پێی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی که فه‌رمانی کتێبی دینی و حاملی هه‌مان یاسا کۆنه‌په‌ره‌ستانه و زۆره‌ملییه‌کان، ئیجازه‌ی چاو کردنه‌وه‌ێان به روی عیلم و شارستانیه‌ت و کولتورێکیتر بێجگه له کولتوری دینی حاکم نییه. له وڵاتانی ژێر حاکمیه‌تی یاسای شه‌رعدا بۆ پاراستنی ئه‌و یاسا دواکه‌وتوانانه‌ی که نه‌ک هه‌ر به کاری ژیانی ئه‌مرۆی به‌شه‌ر ناێات و شارستانیتر و ئاسانتری ناکات و به‌ڵکو موشکلتری ده‌کا، هه‌رکام له مه‌لاکان ده‌که‌ونه هه‌وڵی ته‌فسیر کردن و رێگای هه‌ڵهاتن له یاساکانی دین. به‌ڵام ئه‌و ته‌فسیر و گۆرینانه‌ش که زاده‌ی مێشکی دواکه‌وتوی په‌روه‌رده کراوانی هه‌مان مه‌کته‌بی دینیه و له ترسی ئه‌وه‌یکه نه‌کای له چوارچێوه‌ی دین بچێته ده‌ر، دیسانه‌که هیچ دردێک له خه‌ڵک درمان ناکا و بگره ده‌ردێکی تری پێ زیاد ده‌کا. له‌وه‌یدا که بناغه و ئه‌ساسی ته‌واوی دینه‌کان و دینی ئیسلام کتێبه به ناو ئاسمانییه‌کانه، بۆ پاراستنی دین هیچ چاره‌ێه‌کیان نییه بێجگه له‌وه‌یکه په‌یره‌وان و سه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان له دین ئه‌وه‌یکه له کتێبه‌که‌ێاندا هاتوه به راستترین و بێ عه‌یبترین و کاملترین ده‌ستوری هه‌تاهه‌تایی بۆ ژیانی به‌شه‌ر نیشان بده‌ن و ته‌بلیغی بکه‌ن. بۆ نمونه له ئیسلامی حاکم به‌سه‌ر ووڵاتی ئێران قورئان بریتیه له کۆمه‌ڵێک قه‌ساس و یاسا که باسی چۆنیه‌تی زانای مه‌وجود و چۆنیه‌تی ده‌ست پێکردن و کۆتایی جیهان و به‌ڵێنه‌کانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و ترساندن و ئه‌مر کردن به یاسا و ده‌ستوراتێک ده‌کا که نه بۆ به‌شه‌ری ئه‌مرۆ به‌که‌ڵک دێ و نه به‌رێوه ده‌چێ و نه عادیلانه و مه‌نتێقیشه. ئه‌گه‌ر ته‌واوی خه‌ڵک بتوانن قورئان بخوێننه‌وه و له ناوه‌رۆکه‌که‌ی تێبگه‌ن و له گه‌ڵ زانستی ئه‌مرۆ هه‌ڵیسه‌نگێنن، یان روناکبیران له‌باره‌ێه‌وه بکه‌ونه شیکردنه‌وه و رۆشنگه‌ری له‌سه‌ر بکه‌ن، و خه‌ڵک په‌ی به دواکه‌وتویی و بێ که‌ڵک بون و کۆنه‌یی و دوپات کراوه‌ی به‌رده‌وامی ووته‌کانی ببه‌ن، بێگومان بۆ ولانانی ئه‌م کتێبه له ژیان و یاسا ئینسانیه‌کانیان ده‌ست به‌کار ده‌بن و ئه‌وکات ده‌ستی به‌رێوه‌به‌رانی یاساکانی ئه‌م کتێبه که ته‌نیا به قازانچی پته‌و بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حاکمانی دین و به زیانی خه‌لک و کۆیله کردنی ئینسانه، ده‌برن. که‌واێه تاڵانچیانی دینی بۆ گه‌رم راگرتنی بازار و دوکانی دین و بێکار نه‌بونی مشه خۆرانی ئیسلامی که کۆیله‌تی و به‌دبه‌ختی ته‌بلیغ ده‌که‌ن و به قیمه‌تی باڵاده‌ستی خۆێان و فه‌رمانبه‌ریی ئینسانه‌کان، به خه‌ڵک ده‌فرۆشن، سێ ئامرازی سه‌ره‌کییان پێویسته. یه‌کێک له‌م ئامرازانه ناهۆشیاری و بێ ئاگایی خه‌ڵکه و سه‌رانی دین ناهێڵن که خه‌ڵک ئاگا ببێته‌وه. دوهه‌م دابه‌ش کردنی قازانج و زیانی دینه به گوناه و چاکه و سێهه‌م ده‌سه‌ڵاته و قودسیه‌ت. به‌م شێوه‌ێه ئه‌ێانه‌وێ به ترساندنی خه‌ڵک له و ده‌سه‌ڵاته و دانی مافی فراوان و بێ هۆ به دینداران و به پاڵپشتی مه‌شروعیه‌ت دان به قودسیه‌ت، و زاڵ کردنیان به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا، خه‌ڵک ناچار به ئیتاعه‌ت و فه‌رمانبه‌ری له حاکمانی دین بکه‌ن. به پاڵپشتی موقه‌ده‌سات و نائاگایی خه‌ڵک ته‌واوی ئابوری و ئه‌وه‌یکه به تۆکمه کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی دین و موقه‌ده‌سانی دین و داروده‌سته‌کانیان و ژێر ده‌ستی خه‌ڵک کۆمه‌ک ده‌کا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه. هه‌دیه کردنی سامان و داراییه‌کانی خه‌ڵک به سه‌رانی دین به سه‌واب و چاکه و حه‌ڵاڵ و له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵک ئاگا و هوشیار و له کۆیله‌تی رزگاری ده‌کا و پشت به‌ستن به خۆ و زانستی به‌شه‌ری و چاره ئه‌ندێشی به ئه‌ندێشه‌ی به‌شه‌ری بۆ چونه پێش، به گوناه ده‌ژمێردرێ. له‌زه‌ت و شادیه‌کان بۆ خه‌ڵک به تاوان و گوناه به حیساب دێنن. ئێستا خۆتان برۆن و قورئان و ره‌ساله‌کان و نه‌قڵه دینیه‌کان بخوێننه‌وه و ئه‌وکات ده‌بینن که مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک شه‌ر کردن له‌گه‌ڵ کافران به فیدا کردنی ماڵ و منداڵتان له رێگای ئیسلام و کوشتنی کافران که قورئان و مه‌لاکان فتوای قه‌تڵیان داون خێر سه‌واب و ته‌کلیفه. به‌رده‌وام کۆنترۆڵ کردنی هه‌ڵس و که‌وتی خه‌ڵک به ئه‌مری خوا تا ئه‌وه‌یکه دین وتویه‌تی له ته‌واوی ژیانیاندا ئه‌نجامی بده‌ن و نه‌هی له مونکێر یانی ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌وه‌یکه دین ره‌دی ده‌کاته‌وه و شتی زۆری له‌م ناحه‌قی و نا مه‌نتقیانه که چونکه به قازانجی دینه خێر و سه‌وابه. له قورئاندا به شێوه‌ێه‌کی نا ئینسانی هاتوه که ماڵ و منداڵه‌کانتان بده‌ن له رێگای خوا و جیهاد بۆ ئیسلام. لێره‌دا ته‌نانه‌ت ره‌حم به منداڵیش ناکرێ و وه‌ک بڵێی منداڵانیش شت و مه‌کی موسوڵمانانن و خوێن و گیانیان ده‌بێ بکرێته قوربانی به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی باندی دین. ئیسلام جاروباریش ئه‌که‌وێته ئامۆژگاری کردن که هه‌مو که‌سێک ئه‌و شتانه ده‌زانێ. بۆ نمونه ده‌ڵێ: چاکه له‌گه‌ڵ هه‌تیوان بکه‌ن و خێر بده‌ن به هه‌ژاران. چه‌ند شتێکی له‌م بابه‌ته‌ێان کردوه‌ته ئامراز و بیانو به‌رانبه‌ر به ره‌خنه‌کانی ئینسانه غه‌یری دینیه‌کان که له فتوای جیهاد و فه‌رمانی ده‌ست و لاق برین و ته‌عزیر و شکه‌نجه و فه‌رمانه وه‌حشیانه‌کانی تری شه‌رع و قورئان و به نمونه‌ی ره‌حمی ئیسلامی ناو ده‌به‌ن. یه‌که‌م هیچکه‌س ناڵێ که یارمه‌تی هه‌تیوان مه‌که‌ن که به‌م ووته‌ێه قورئان شتێکی تایبه‌تی ووتبێ. پاشان کاتێک که قورئان ده‌ڵێ به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌مه‌ندان حه‌سود مه‌بن چونکه خواستی خوداێه که ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند بن و ئێوه هه‌ژار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمتحانتان ده‌کا له خۆیدا ته‌بلیغی ناعه‌داڵتی ده‌کا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که یارمه‌تی هه‌ژاران بکه‌ن، خۆی نیشانده‌ری ئه‌وه‌ێه که قورئان ئه‌مری ته‌سلیم بوونی سته‌م لێکراوان و تاڵان کراوان ده‌کا و ته‌نانه‌ت بابه‌تی جیاوازی چیناێه‌تی و هه‌ژاریی له‌راده‌به‌ده‌ری یه‌کێک، و سه‌روه‌تی که‌ڵه‌که کراوی که‌سێکیتر به خواستی خوا و ئه‌مرێکی پێویست داده‌نێ که کاری ئه‌نقه‌ستی خۆێه‌تی بۆ ئیمتحانی به‌نده‌کانی. ئه‌م قسانه نیشانه‌ی به ره‌سمی زانینی مافی نابه‌رابه‌ری ئینسانه‌کانه به پێوه‌ری دین و نه‌ک خواستی به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت که مه‌لا ئیسلامیه‌کان ئیدیعای ده‌که‌ن. له لاێه‌ک به هه‌ژاران ده‌ڵێ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌مدندان حه‌سود نه‌بن و له لاێه‌کیتره‌وه ده‌ڵێ که ده‌وڵه‌مه‌ندان خێر بکه‌ن به هه‌ژاران. لێره‌دا راده‌ی خێره‌که‌ش دیاری نه‌کراوه و ئه‌گه‌ریش نه‌یکه‌ن سزا نادرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ژاره‌که نارازی بێ ئه‌وا نا شکوری کردوه و ده‌بێ سزا بدرێ. به‌م شێوه‌ێه ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعا و ته‌بلیغی مه‌لاکان و ئیسلامییه‌کان که خودا عالمه‌لغه‌یب و دانا و زاناێه به‌سه‌ر هه‌مو که‌س و شتێکدا، به بێ ئیمتحان کردن هیچ نازانێ و نه‌یزانیوه و ده‌یهه‌وێ به زه‌جر دانی هه‌رچی زیاتری برسیه‌کان و تاڵانکراوان و له لاێه‌کیتره‌وه به زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان ئیمتحانیان بکا و بیانناسێ. دۆستی و براێه‌تی و راوێژ و هه‌ر شتێکیتری له‌م چه‌شنه که ئیسلام باسی ده‌کا ته‌نیا بۆ موسوڵمانان و خۆییه‌کان و له ناو خۆێان و به‌هێز کردنی باندی خۆێانه و شاملی که‌سانی نا ئیسلامی و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی که ئینسانی بیر ده‌که‌نه‌وه نابێ. چونکه به ووته‌ی قورئان هه‌رکه‌سێک ته‌واوی بریاره‌کان و ئیدیعاکانی ئیسلام و قورئانی قه‌بوڵ نه‌بێ کافره و نه‌جس و ته‌واوی یاساکانی دژی ئینسانیی دژ به کافران ده‌یگرێته‌وه. یان ده‌بێ ته‌سلیمی ئیسلام بێ و یان ده‌بێ بکوژرێ. روانگاکانی ئیسلامی به پێی هه‌ر ئه‌م بێعه‌داڵه‌تیانه له قودسیه‌ت و باڵاده‌ستی و خۆ په‌ره‌ستی سه‌رچاوه‌ی گرتوه و به ئاشکرا به دوو جه‌مسه‌ری بینینی کۆمه‌ڵگا به قازانجی موسوڵمانان له دژی روناکبیران و عیلمانییه‌کان ته‌بلیغ ده‌کا. ته‌واوی ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا بۆ موسوڵمانان به ره‌وا و حه‌ڵاڵ داده‌نێ و بۆ عیلمانیه‌کان و نا موسوڵمانه‌کان به حه‌رام ده‌زانێ. ته‌واوی پوسته‌کان و ناوه‌نده کولتوریه‌کان له ژێر چاوه‌دێری و له ده‌ستی مه‌لا نه‌زانه‌کانداێه و ته‌واوی به‌رپرسانی ئیداری و ئابوری به مه‌رجی خزمه‌ت به دین و سه‌رانی دین دابه‌ش ده‌کرێ. به‌م شێوه‌ێه کاتێک که تاقمێک ده‌بنه باڵا ده‌ست به مافی خۆیانی ده‌زانن که ناعادڵانه له پێشدا هه‌مو شتیک به هین خۆێان بزانن و پاشان به ئیجازه‌ی ئه‌وان مافی ژیان به خه‌ڵک بدرێ یان نه. ئه‌منیه‌تی خه‌ڵک که هه‌موو شتێکیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی دیندارانی سه‌ر به موقه‌ده‌سات له خزمه‌تی باڵاده‌ستان داێه له ده‌ست ده‌چێ و له کۆمه‌ڵ و کار و ژیان وه‌لا ده‌نرێن و بێبه‌ش ده‌کرێن. به‌ڵام بۆچی دین پاڵ پێوه‌نان و له‌سه‌ر کار ده‌ر کردن و کۆشتن و له‌ناو بردنی نه‌سڵی روناکبیران و عیلمانییه‌کانی به‌وپه‌ری بێره‌حمی و شکه‌نجه و راوه‌دونانی کوێرانه به درێژایی مێژوی ئیسلام ئه‌نجام داوه؟ دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ێه که ته‌نیا یه‌ک ره‌سته‌ی مه‌نتقی و زانستی له زانستمه‌ندیک و لێکۆڵه‌وه‌رێک ده‌توانێ درۆ و ده‌له‌سه بێ بناغه‌کانی دین که ده‌ڵێ: خوا له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی دنیا هه‌مو شتێک ده‌زانێ و ته‌واوی ورێنه‌کانی په‌ێام هێنه‌رانی ئه‌و دنیا و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم و ترساندنی خه‌ڵک و پیرۆز سازییه درۆیینه‌کانی قازانج په‌ره‌ستانی دین پوچه‌ڵ دکا و خه‌لکی لێ دور ده‌خاته‌وه. که‌سێک که ووشه‌ێه‌کی مه‌نتقی ده‌بیسێ تا ئه‌وکاته‌ی له‌وه باشتری گوێ لێ نابێ ناتوانێ ئه‌و ووشه‌ێه له سه‌ری ده‌ربکا. به‌ڵام هه‌رچه‌نده دینداره‌کان بیانهه‌وێ که ئیمانی پێشویان به خۆرافه بپارێزن و یان به ئه‌مری ئیسلام گوێ به راستیه‌کان که به‌رۆکیانی گرتوه نه‌ده‌ن، دیسانه‌که ناچارن که خۆێان برێک بگونجێنن وه‌ک تا ئێستا واێان کردوه. ئه‌وه‌ێه که هه‌ر ووشه‌ێه‌کی زانستی و مه‌نتقی ده‌بێته هۆی سست کردنی بنیادی درۆ و فریو و خورافه، و به دۆژمنی دین داده‌نری و هه‌ر روناکبیر و عیلمانییه‌ک ته‌شوێه‌که له ریشه‌ی دین. ئه‌وه‌یکه تا به ئه‌مرۆ هێشتا دین ده‌ور ده‌بینێ و ماوه‌ته‌وه، به زه‌بری کوشتاره شه‌رعی و فتوا بێ ئه‌ژماره‌کانی سه‌رانی دین و مه‌لاکانه له روناکبیران و خه‌ڵکانی هوشیار و زانا. له‌به‌رانبه‌ردا عیلمانیه‌کان و عه‌داڵه‌ت خوازان که پابه‌ند به ئینسانیه‌ت و دژ به کوشتار بون و هه‌ن، به هیچ شێوه‌ێه‌ک له‌گه‌ل کوشتنی موسوڵمانان نین و ناشبن. به‌ڵام قورئان و دینی ئیسلام عیلمانیه‌کان به کافر و پیس ده‌زانن و به پێی را و دڵخوازی مه‌لاکان فتوای کوشتاریان ده‌درێ. بروای بێدینه‌کان به ئینسانیه‌ت و بروا نه‌کردنیان به درۆ و ده‌له‌سه‌کانی قورئان که به کتێبێکی کۆن و بێ که‌ڵکی داده‌نێن و به ره‌د کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی موحه‌مه‌د و یاسا نا عادڵانه‌کان و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌سلامیی ته‌نانه‌ت له بیری به‌شه‌ری ئه‌مرۆ لاوازتر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به سوکاێه‌تی به ئیسلامی داده‌نێن. دیاره ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی قودسیه‌ت و پیرۆزیی دین له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به پێی یاساکانی قورئان و به قازانجی ئیسلامیه‌کان، ده‌بێ سوکاێه‌تیکه‌ر بکوژرێت. که‌واێه به هیچ شێوه‌ێه‌ک مه‌جاز و ره‌وا نییه رێز له تاقـیک بگیرێ که درۆزن و باندێکی پاوان خواز و خوازیاری هێنانه ژێر رکێفی ته‌واوی ژیان و خوێن و گیانی خه‌ڵک دنیان، و هه‌موان به کۆیله و خۆێان به وه‌لی و قه‌یوم و ئامر ده‌زانن. ئیسلامیه‌کان به پێی دینه‌که‌ێان به خه‌ڵک ده‌ڵێن که ده‌بێ شانازی بکه‌ن که کۆیله‌ی ئه‌وان بن و به ده‌ستی موباره‌کی ئه‌وان بکوژرێن و ته‌عزیر بکرێن. لێره‌داێه که روانگاکانی دین و به‌شه‌ر دژ به یه‌کن، عه‌داڵه‌ت و ئینسانیه‌ت و هوشیاری دژی دینه و دین دژی به‌شه‌ره و به‌رده‌وام درێژه به کوشتاری روناکبیر و عیلمانیه‌کان ده‌دا. ئیسلام به دانی هه‌مو ئیمکاناتی ژیان به موته‌عه‌سوبان و ئیسلاامیه‌کان ته‌نیا له‌به‌ر موسوڵمان بونیان و ته‌نانه‌ت به ره‌خسانی رێگا شه‌رعییه‌کان بۆ خۆشتر ژیانی سه‌رانی دین ده‌که‌ونه راکێشانی خه‌ڵکانی ساویلکه و نائاگا که دوارۆژی دیلیه‌تی خۆشیان له‌م به‌نده‌گیه‌ی دین دا نابینن. لێره‌دا به‌ڵێنی قه‌یومیه‌ت به‌سه‌ر ژن و منداڵ و هه‌ژارانیان پێ ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش هه‌مو شتێک بۆ دین ده‌که‌ن. به‌م شێوه‌ێه به بێبه‌ش کردنی ژن له مافی ئینسانی، مافی چوار ژن و هه‌ر ژماره‌ێه‌ک که پیاوی موسوڵمان بیهه‌وێ سیغه بکا، زه‌مینه‌ی کوشتاری هرچی زیاتری ئینسانیه‌ت و گه‌شه‌ی خورافه ئه‌ندێسی په‌ره پێ ده‌ده‌ن. ئیسلامیه‌کان و به‌تایبه‌تی باوکی موسوڵمان به که‌ڵک وه‌رگرتن له قه‌یومیه‌ت و ته‌عزیر و ته‌کلیف و به حوکمی ئاێه‌کانی قورئان منداڵانی خۆێان ده‌که‌ن به موسوڵمان و یان له ترس‌دا ده‌بنه موسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بێژه‌رانی لاالاهه الاله زیاد بکا و مه‌لاکان له‌بری باس کردنی موحسنات و پاێه‌کانی حه‌قانیه‌تی ئیسلام که نییه‌تی، به زۆر و لێدان حه‌گاڵ و عه‌با له‌به‌ر ژنان ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی نمایش دانی رێژه‌ی زیادی موسوڵمانان و کوتانی به چاوی دنیادا. لێره‌دا مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئاکامه که ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ر ئاوا پێشکه‌وتن خوازان و عیلمانییه‌کانیان قه‌تڵعام نه‌ده‌کرد و خه‌ڵکی ته‌عه‌سوبی و نائاگاێان به‌رهه‌م نه‌هێنابا چی شتێکی تریان هه‌بوو که له‌بری ژماره‌ی موسوڵمانان بۆ سه‌لماندنی راست بونیان بیخه‌نه مه‌یدانی قه‌زاوه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندن؟ ئه‌مرۆ ووته‌ێه‌کی بێ مانا و پوچ که له ووتاره‌کان و نوسراوه‌کانی ته‌واوی مه‌لاکان و ئیسلامیه‌کاندا خۆی ده‌نوه‌ێنێ و کردویانه به ئامراز و هیچ ووڵامێکی زانستی و عیلمییان نییه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌وه‌ێه که به رووناکبیران و عیلمانیه‌کان و پێشکه‌وتن خوازان ده‌ڵێن (ده‌بێ رێز له باوه‌ری ئیسلامیه‌کان و یاسا دینیه‌کانیان بگر‌ن چونکه به میلیونان که‌س له دنیا باواری به ئیسلامه.) لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته گۆرێ که ئه‌و یاساێانه‌ی که ناتوانن بیان سه‌لمێنن و بۆ به‌شه‌ری ئه‌مرۆ نابێ، بۆچی رێزی لێ بگیرێت؟ به له‌به‌ر چاو گرتنی وه‌حشیگه‌رییه‌کان له شکه‌نجه کردن و ته‌عزیر و کۆشتن و فه‌رمانی کۆشتاری لایکه‌کان و عیلمانیه‌کان له لاێان ئیسلام و ئیسلامیه‌کانه‌وه و جیهاد له رێگای خودا تا ته‌واوی دنیا ده‌بێته ئیسلام، به‌شه‌ری ئه‌مرۆ ناتوانێ یاساکانی ئیسلام به پێشکه‌وتو دابنێ و رێزی لێ بگرێ. بێگومان ئیتر ئه‌م ورێنانه‌ی ئیسلامیه‌کان ته‌نیا خۆێان و که‌سانی ساویکه‌ی پێ فریو ده‌درێ و به کاری به‌شه‌ری عاقڵ و پێشکه‌وتو و خاوه‌ن شارستانیه‌تی ئه‌مرۆ که زانستی کردوه‌ته رێباز ناێات. بێگومان به هیچ شێوه‌ێه‌ک ژنان و پیاوانێکی پێشکه‌وتنخواز که له‌به‌ر باوریان به زاست و مه‌نتق، له ماڵ و حاڵی خۆێان ده‌ر ده‌کرێن، شکه‌نجه ده‌کرێن و پۆل پۆل و به کۆمه‌ڵ خۆێان و هابیره‌کانیان له لاێان حاکمان و ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌کۆژرێن و له ژیان بێبه‌ش ده‌کرێن چلۆن ده‌توانن رێز له دین و یاساکانی و به‌رێوه‌به‌رانی بگر‌ن؟ ژنێک که هه‌مو مافێکی ئینسانی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه و له ئیسلامدا به نیوه‌ی پیاو حیساب ده‌کرێ و یان به ته‌واوی نابود ده‌بێ مه‌گه‌ر شێت و بێ عه‌قله رێز له‌و یاساێانا بگرێ ئاوای لێکردوه و به زه‌عیفه‌ی ده‌زانێ؟ که‌سێک که عه‌قل و شعوری سالم و ئینسانی هه‌ێه چلۆن ده‌توانێ ئه‌و یاساێانه‌ی که بوه‌ته هۆی به‌دبه‌ختی و بێ مافی و ژێر ده‌ستیی به پیرۆز بزانێ و رێزی لێ بگرێ؟ چلۆن ده‌توانێ رێز له خودا و کتیب و پێغه‌مبه‌رێک بگرێ و بیانپه‌ره‌ستێ که به ئینسانی نازانی و به ناقس ئه‌قڵی داده‌نێ؟ مه‌گه‌ر دین به گشتی و دینی ئیسلام به‌تایبه‌تی بێجگه له سه‌رانی تالانچی و پاوانخواز و ده‌سه‌ڵاتخواز، بێجگه له تاقمێک نه‌زانی که‌لله پوچ و حاکم و مه‌لا تا ئێستا چ خێر و خۆشبه‌ختیه‌کی بۆ به‌شه‌ریه‌تی چه‌وساوه و ژێرده‌ست هێناو؟ چ رێزێکی لێ گرتون و کامه ده‌ردی ده‌رمان کردون تا رێزی لێ بگر‌ن و قه‌بوڵی بکه‌ن؟ مه‌لاکان و ئیسلامیه‌کان ئه‌ڵێن (موحه‌ممه‌د هات و ژنی له‌وه‌یکه زیندو به گۆریان ده‌کرد نه‌جات دا) با بلێین راست بوه و کاری وای کردوه به‌ڵام ئه‌و شته بۆ ئه‌و کاته بوه و به‌کاری ئه‌مرۆ ناێات. چونکه بێجگه له ئیسلامیه‌کان ئێستا که‌س ژن زیندو به گۆر ناکا. ئه‌مرۆ ئیتر موشکله‌ی به‌شه‌ر ئه‌وه نیه تا به‌کاری بهێنێ. به‌ڵام ئیسلام و حاکمان و مه‌لاکان بۆ پێویست بونی ئه‌و یاسا و رێساێانه و رێوشوێنی شه‌رعیی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌وه‌پێش ده‌ێانه‌وی کۆمه‌ڵگا بگێرنه‌وه بۆ هه‌مان سه‌رده‌م که ئه‌و یاسایانا به‌کار دهێنرا و ئه‌وه‌ته به زه‌بری فتوا و تیرور و کوشتاری خه‌ڵک و عیلمانیه‌کان بۆ پاراستنی ده‌سلاتی دژی ئینسانییان و حکومه‌تیان تێده‌کۆشن. هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوی ئێستا هێنده به‌ره‌ودوا ببه‌نه‌وه که بتوانن ئه‌و یاسا کۆن و بێکه‌ڵکانه به‌کار ببه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کچ و کوری دڵدار له‌به‌ر ماچێک و ژوانێک بده‌نه به‌ر قه‌مچی وشه‌لاق. تا بتوانن لامه‌زهه‌بی به جنێو و گوناه دابنێن و فتوای کوشتنی لایک و بێدینه‌کان و عیلمانیه‌کان و به‌رابه‌ری خوازه‌کان ده‌ر بکه‌ن و بیانکوژن. له ژێر حاکمیه‌تی دین و کۆنه‌په‌ره‌ستیدا، له‌بری هه‌وڵدان و لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دارشتنی پرۆژه‌ی گه‌شه کردن و ژیانی ئینسانی و شارستانی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و نیازه‌کانی به‌شه‌ری ئه‌مرۆ، پێشنیاری زانستی و خه‌ڵکی له دنیای شارستانیی ئه‌مرۆ، بۆ بێکار نه‌بونی یاساکانی شه‌رع ده‌بێ به زۆر و کوشتار و ترساندن له خوا و ته‌کلیفی دینی خلک ناچار به ته‌قلید و په‌یره‌وی له مه‌لا نه‌زان و کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان بکه‌ن. به حوکمی خوا و ئیسلام ده‌ست بۆ هه‌ر جیناێه‌تێک و درۆ و ده‌له‌سه‌ێه‌ک ده‌به‌ن تا بتوانن ئێختیاری گیان و ماڵ و جم و جۆڵی رۆژانه‌ی ژیانی خه‌ڵک به ته‌واوی بگرنه ده‌ست و به‌ره‌و دوای ببنه‌وه تا مه‌لا بێکار نه‌بێ. بۆ بردنه پێشی ئه‌م سیاسه‌تانه و جێخستن و به ئه‌نجام گه‌ێاندنی ئه‌م هه‌مو یاسا و به‌رنامه نا مه‌نتقی و نا زه‌روری و گرفت خوڵقێنانه که خه‌ڵک پێویستیان پێی نییه و لێی هه‌ڵدێن، مه‌لاکان ناچار په‌نا بۆ قودسیه‌ت سازی ده‌به‌ن و یان به وابه‌سته‌یی به موقه‌ده‌ساته درۆیینه‌کان، بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات و به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات سامان و ئیمکانات و ئابوریی کۆمه‌ڵگا تاڵان بکه‌ن. بۆ بێده‌نگ راگرتنی خه‌ڵکی توره و بێزار و عاسی له زوڵم و تاڵان و نابه‌رابری ده‌که‌ونه ترساندنی خه‌ڵک له جه‌هه‌نم و شکه‌نجه ده‌ستکرده‌کانی موحه‌ممه‌د و قورئان له‌و دنیا و سه‌رکوت و شکه‌نجه و کوشتار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مو مافه کومه‌ڵاێه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له‌م دنیاێه‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستیان به به‌رهه‌م هێنانه‌وه و په‌روه‌رده کردنی که‌سانی نائاگا و ته‌عه‌سوبی و دواکه‌وتو هه‌ێه تا ناوه‌نده‌کان و مه‌کته‌به‌کان و حوجره‌کانی دینی و کولتور و نه‌ریتی دواکاوتوانه بپارێزن. له‌به‌رانبه‌ردا به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵک ئه‌مرۆ رێگای ئینسانی و گه‌شه‌ی گرتوه‌ته پێش و ئامرازی خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به نیاز و مافه ئینسانیه‌کانی و باشتر و خۆشتر ژیان زانسته و پشت به ئه‌ندێشه‌ی زانستی و مه‌نتقی ده‌به‌ستی و هه‌ڵده‌سورێ. پشت به زانست ده‌به‌ستێ و به‌ستویه‌تی بۆ له‌ناو بردنی ریشه‌کان و زه‌مینه‌کانی خورافات. چه‌کی سونه‌تی و دێرینه‌ی ئیستندادگه‌ران و تاڵانچیه‌کان هه‌میشه زۆر و کوشتار بوه و له‌به‌رانبه‌ردا ئازادی خوازان و لاێانگرانی ئینسانیه‌ت و عه‌داڵه‌ت دژ به زۆر و زۆلم بون و له‌م چه‌که که‌ڵکیان وه‌ر نه‌گرتوه بۆ سه‌لماندن و جێ خستنی بیروباوریان. هه‌ر بۆێه له رێگای عیلمانییه‌کان و روناکبیرانه‌وه بووه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی زۆڵم لێکراو توانیویانه ئامرازه‌کانی دین و تاڵانچیه‌کان بناسن و به‌ره‌و روویان ببنه‌وه. له مه‌کته‌بی ئینسان دۆستانی راسته‌قینه و یه‌کسانی خوازه‌کان دا هیچ جۆره زۆر و هه‌ره‌شه و سته‌م بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌بوه و نییه و ده‌سه‌ڵات و ئامرازی روناکبیرانی عه‌داڵه‌ت خواز ته‌نیا ووتار و قه‌ڵه‌م بوه و هه‌ێه. به‌ڵام دینه‌کان به‌گشتی و دینی ئیسلام به تایبه‌تی به ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئابوری کۆمه‌ڵگا بۆ خۆێان دامه‌زراوه‌ی ته‌بلیغیی زۆریان پێک هێناوه و له رێگای ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه به‌رده‌وام خه‌ریکی پروپاگانده، مێشک شوتنه‌وه، پاره ده‌ر هێنان، ترساندن و توقاندن، رێکخراو دروست کردن، پێکه‌وه‌نانی تاقم و داروده‌سته‌ی ترس و تیرور، په‌روه‌رده و بڵاو کردنه‌وه‌ی مه‌لا و ته‌بلیغچی له هه‌مو جێگاێه‌ک خۆێان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه و خه‌ڵکی ووڵاتانی ئیسلام لێدراویان توشی هه‌ژاری و برسیه‌تی و دیارده‌ی دزێوی کۆمه‌ڵاێه‌تی کردوه. جیاوازییه‌ک که له نێوان پێکهێنانی رێکخراوی دینی و روناکبیری دا هه‌ێه، نا ئینسانی بونی ئیسلامی و ئینسانی بونی روناکبیرانه. ماده‌کانی په‌یره‌و و پروگرامی ئیسلامیه‌کان هه‌ره‌شه، تۆقاندن، کوشتار، درۆسازی و ترساندنی ئینسانه‌کانه له خوا و خۆێان و رۆژی قیامه‌ت که هه‌ر بێ ئه‌ساسه. به‌ڵام ئازادی و یه‌کسانی و مافی به‌رابه‌ری ئینسانه‌کان، ئازادی ده‌ر برینی بیر‌ورا و سه‌ربه‌ستی تاک پێک هێنه‌ری به‌رنامه و په‌یره‌وی عیلمانییه‌کانه. کاتێک قورئان ده‌خوێنیته‌وه پراوپره له ووشه‌ی ناشیرین و نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت له‌وانه‌ی که ئیسلامیان ناوی و پێان ده‌ڵێ کافر. به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی کوشتن و به‌ند کردنیان لێ ده‌کا و به پیسیان داده‌نێ. فه‌رمان به موسوڵمانان ده‌دا له کۆمه‌ڵگا ده‌ریان بکه‌ن و نه‌فره‌تیان بکه‌ن. نوسه‌رانی قورئان هێشتا به‌م شتانه دڵیان ئاو ناخوا و بۆ جێ خستن و سه‌پاندنی درۆوه‌کانیان هره‌شه‌ی عه‌زابی ئه‌لیم و به‌ژان و سوتاندنی به‌رده‌وامیان له‌و دنیا، چڵکاو و ئاوی کوڵاو و میوه‌ی داری زقوم دانه‌ده‌رخواردیان که ریخوڵه‌کانیان بسوتێ و له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به ئیسلام و خوا و پێغه‌مبه‌ر نییه. ئینسان دوستان و عیلمانییه‌کان گرنگی به سه‌روه‌ریی به‌شه‌ر و لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یکه له توانای زانستی به‌شه‌ر داێه ده‌ده‌ن تا بتوانن دنیا بۆ باشتر ژیان کردنی ئینسانه‌کان خۆش و له‌گه‌ڵ نیازه‌کانیاندا هاوئاهه‌نگی بکه‌ن. تا بتوانن ئامرازی باشتر بۆ به‌هێزتر کردنی تواناییه‌کانی ئینسانی مه‌وجود بخوڵقێنن. به‌ڵام سته‌مگه‌ران و ده‌سه‌ڵات خوازان پشت به خۆف و ترس و کوشتار و درۆ و خورافات ده‌به‌ستن بۆ کۆیله کردنی ئینسانه‌کان. به خۆشیه‌وه زانستی به‌شه‌ری به تێپه‌ر بونی زه‌مان تا دێ گه‌شه و زیاد ده‌کا و هه‌وڵ و کۆششی دینه‌کان و ئیسلام بۆ به‌ره‌و دوا گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵک و زانست و زه‌مان بێ ئاکامه و سه‌ر ناکه‌وێ. چونکه خه‌ڵک به زۆری هوشیار بوه‌ته‌وه و کاریگه‌ریی زانست له رێگای پێوه‌ندیی پێشکه‌وتو و مودێرن هه‌موان و جیهانی گرتوه‌ته به‌ر و ئینترنێت و رۆژنامه و ته‌له‌فون به‌شه‌ریه‌تی پێکه‌وه گرێ داوه و پیلانی کۆنه‌په‌ره‌ستانی پوچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه. سینه‌ماێان به ته‌ماشاچیانه‌وه ئاگر تێبه‌ردا و ناویان نا ناوه‌ندی فه‌ساد و به‌ره‌ڵایی و نه‌ێان توانی سینه‌ما نابود بکه‌ن، سوکاێه‌تی و ئیهانه‌ێان به کولتوری مودێرن و سه‌نعه‌تی ئه‌و ووڵاتانه کرد که ئه‌نترنێتیان دروست کرد به‌ڵام دواتر خۆشیان ناچار بون سابات و به‌رنامه‌ی ره‌وزه خوێنی و درۆ و ده‌له‌سه‌کانیان له مینبه‌ره‌کانه‌وه گواسته‌وه بۆ شاشه‌ی ئینترنیت، چونکه خه‌ڵک ئیتر ناچێ بۆ مزگه‌وت و حوجره‌کان. لێره‌داێه که زانست و خۆرافات له سه‌ر شاشه‌ی کامپیوتره‌کان ده‌که‌ونه به‌ر قه‌زاوه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌ڵک له ئه‌م هه‌مو ورێنه و بێهوده بێژیی دین و نه‌زانی و ئیدیعا پوچه‌کانی عالم بونی مه‌لاکان و ده‌سه‌ڵات خوازه‌کان تێ ده‌گه‌ن. ئه‌مه ته‌نیا یه‌کێک له‌و هه‌زاران رێگاێانه‌ی هوشیار بونه‌وه‌ی به‌شه‌ری ئه‌مرۆێه که له رابوردودا نه‌بوو. به هوشیار و ئاگا بونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئینسانه‌کان، هه‌موان به‌م نه‌تیجه و ئاکامه ده‌گه‌ن که هیج هۆ و ده‌لیلێک نییه که که‌سێک ماف و حه‌قی زیاتری له که‌سێکیتر هه‌بێ و یان به هۆی باور و ئایدۆلۆژیا و رێگا ده‌ستکرده‌کانی حاکمانی سه‌پێندراو، ته‌واوی مافی که‌سێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری به‌و به‌ڵێنانه نییه که رێگای تالانی تاڵانچیان خۆش ده‌کا، لێی وه‌ر بگیرێته‌وه. سه‌یر لێره‌داێه که به‌م هه‌مو ماف پێشێل کردنانه‌ی دین، دیسانه‌که ئیسلامیه‌کان ئیدیعا ده‌که‌ن که دین بۆ به‌رابه‌ری و پێش گرتن به پێشێڵ کردنی مافی خه‌ڵک هاتوه و بۆ باشتر بونی ژیانی به‌شه‌ره. پرسیار ئه‌وه‌ێه که ئه‌و یاسا و رێ وشوێنانه‌ی که بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر رێز و مافی زیاتر بۆ ژماره‌ێه‌ک له ئیمامان و پێغه‌مبه‌ران و داروده‌سته‌کانیان و نه‌سله‌کان و منداڵه‌کانی گه‌وره‌کانی دینه و له لاێه‌کیتر خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌بێ خۆێان و ماڵ و منداڵیان فیدای دین بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ره‌خنه له تاڵانگه‌ری و جیناێه‌ته‌کانی دین بگر‌ن و یان مل نه‌ده‌ن فتوای کوشتنیان بده‌ن، چلۆن به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌تی هێناوه؟ بێجگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر دین بۆ باشتر بونی دنیا و کوتایی هێنان به زوڵم که به‌ر له دین و هاتنی پێغه‌مبه‌ران بوه و گواێا ئه‌مان کۆتای‌یان پێ هێناوه، بۆچی خۆدی دین پی له‌سه‌ر نه‌گۆڕ بون و هه‌تا هه‌تایی بونی خۆی داده‌گرێ که به پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کانه و به‌ده‌ردی ئه‌مرؤ ناخوا تا بگا به سبه‌ی؟ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر په‌یدا بونی دین دوای زۆلم و زاڵمان بۆوه، ئیتر ئه‌زه‌ڵی و به قسه‌ی ناته‌با بێژیه‌کانی دینیه‌کان که وجودیه‌تی ئینسان تێکه‌لاوی دینه، بێ ئه‌ساسه و دین زاتی و هاوکات و هاوزادی به‌شه‌ر نییه و فتره‌تی ئینسانی بێ دین به‌ر له پێغه‌مبه‌ران نه‌بوه. دین دروست کراوی خۆدی به‌شه‌ره. بێجگه له‌مه‌ش بۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ سپاندنی دینێک که به ووته‌ی مه‌لاکان تێکه‌ڵاوی زاتی به‌شه‌ره، ده‌بێ ئه‌م هه‌مو شه‌ره بکا و ئه‌م هه‌مو ئینسانه بکوژرێ و ئه‌م هه‌مو خه‌ڵکه له جه‌هه‌نم بترسێنێ و به‌ڵێنیی به‌هه‌شت بدا ناوی دینی خۆی بنێته دینی شمشێر تا خه‌ڵک ئیمانی پێ بێنێ؟ به پێی ووته‌کانی کتێبه دینیه‌کان نوح که یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران بوه نۆسه‌د ساڵ ژیاوه و خه‌ڵکی هیداێه‌ت کردوه و ئاخره‌که‌ی خه‌ڵک ملی نه‌داوه و نه‌چوه‌ته ژێر بار و خوا تۆڵه‌ی لی کردونه‌وه و باوبۆرانی هه‌ڵکردوه و هه‌مویانی کوشتوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ووته‌ێه که سێ کتێبی ئاسمانی ته‌ئیدی ده‌که‌ن راسته و ئه‌گه‌ریش هێشتا خه‌ڵکانێک هه‌ن که دینیان ناوێ، چلۆن دین فتری و زاتیه؟ ئه‌گه‌ر دین زاتییه چلۆن بۆ گۆرینی خو و فتره‌ت و ژیانی ئینسان هاتوه؟ ئه‌گه‌ر دین زۆره‌ملی نییه بۆچی ئیسلامیه‌کان ده‌ست له کوشتنی ئازاد ئه‌ندێشان هه‌ڵ ناگرن و ده‌ێانه‌وێ به زۆر دینه‌که‌ێان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن؟
|
|
02/09/2015 |